|
|
|
|
|
شه‌وى 27/03/2004
ئاسۆ كمال سه‌رنوسه‌رى گۆڤارى رفراندۆم له له پانیلى ( ده‌ستورى كاتى عیراق ) له
ته‌له‌فیزیۆنى العراقیه ى كه‌ركوك به‌شدارى كرد كه بۆ ماوه‌ى سه‌عات ونیوێك
په‌خشى رِاسته‌وخۆ بوو. له‌م پانیله‌دا ئاسۆ كمال سه‌باره‌ت به ده‌ورى ئه‌حزابى
قه‌ومى وئیسلامى له عێراقى دواى رِوخانى رِژێمدا باسكرد كه چۆن كێشه‌ى قه‌ومى و
كۆنه‌په‌رستى ئیسلامیان كردۆته بنه‌ماى ده‌ستورى كاتى . وه ئه‌م ده‌ستوره كه
خواستى خه‌ڵكى عێراق وه‌ڵام ناداته‌وه و رِێكه‌وتنى ئه‌م هێزانه‌یه بۆ ته‌قسیمى
ده‌سه‌ڵات. دواتر له‌سه‌ر كێشه‌ى كه‌ركوك و ئاینده‌ى كوردستان و خستنه‌رِووى
رِێگاچاره‌ى ئینسانى و به‌دیلى سكۆلار وغه‌یره قه‌ومى بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى
كوردستان وكه‌ركوك و له‌سه‌ر وه‌زعى ئاواره‌كان و ترحیل و هه‌ڵویست به‌رامبه‌ر به
خه‌ڵكى عه‌ره‌بى نیشته‌جآبوو له كه‌ركوكدا قسه‌ىكرد و ته‌ئكیدى له‌سه‌ر مافى
یه‌كسانى نیشته‌جآبون بۆ هه‌موو دانیشتوانى ئێستاى كه‌ركوك كرده‌وه.
|
||