|
|
|
|
|
ماوه‌یه‌كه
ئه‌حزابى ناسیونالیستى حاكم له كوردستان كه‌وتونه‌ته هه‌ڵخراندنى خه‌ڵكى كوردستان
و كورده‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ووڵات له ژێر ناوى " رفراندۆم"دا . ئه‌م حزبانه كه
12له ساڵى رِابردوودا خۆیان دژایه‌تى خواستى رفراندۆم و رِیگاچاره‌ى
جیابونه‌وه‌ى كورستانیان ده‌كرد ئێستا ده‌یانه‌وێت به چه‌واشه‌كردنى
مافى به‌رپاكردنى رفراندۆم ده‌یانه‌وێت ئه‌م خه‌ڵكه بكه‌نه زه‌خیره و وه‌سیله‌ى
شه‌رِ و فشارى ده‌ستیان له‌پێناو سه‌پاندنى فیدرالیزمى قه‌ومى و ته‌قسیمى
ده‌سه‌ڵاتدا له‌به‌رامبه‌ر رِه‌قیبه ئیسلامى و قه‌ومیه‌كانیاندا له‌عێراق .
له‌كاتێكدا خه‌ڵكى كوردستان به‌رِوخانى رِژێمى فاشستى به‌عس به‌ڵاى سته‌مى
نه‌ته‌وایه‌تیان له‌سه‌ر لاچووه و ئیستا فرسه‌تى ئه‌وه په‌یدابووه كه
به‌یه‌كجارى كێشه‌ى كورد چاره‌سه‌ر ببێت و جیاوازى قه‌ومى له‌عێراقد
له‌رِێگاى هاتنه سه‌ركارى رِژێمێكى سكۆلار وغه‌یره قه‌ومىیه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى
مه‌ده‌نى وعادلانه و دوور له‌شه‌رِ و كوشتار چاره‌سه‌ر ببێت. هاوخه‌باتى خه‌ڵكى
كوردستان له‌گه‌لڕ باقى خه‌ڵكى عێراقدا له‌پێناو رِژێمێكى سكۆلارى غه‌یره‌قه‌ومیدا
رِیگاى دابینكردنى مافى خه‌ڵكى كوردستانه كه چى تر وه‌ك هاوڵاتى پله دوو
له‌عێراقدا به‌چاوى كه‌متر سه‌یر نه‌كرێت ومامه‌ڵه نه‌كرێت وه بتوانآ ده‌رى خۆى
وه‌كو باقى هاوڵاتیانى تر‌ى عێراق له ئیداره ودیاریكردنى چاره‌نوسى سیاسى و
ئاینده‌ى عیراق و كوردستاندا بگێرِێت. مافى به‌رپاركردنى رفراندۆم و مافى
جیابونه‌وه‌ى خه‌ڵكى كوردستان به‌شێك له شیعاره‌كانى ئه‌م خه‌باته سه‌راسه‌ریه‌ى
خه‌ڵكى عێراق و كوردستان له‌پێناو ئاینده‌یه‌كى باشتر و چاره‌سه‌رى عادلانه‌ى
مه‌سه‌له‌ى كورددا. هه‌ربۆیه رِێگا چاره‌ى خه‌ڵكى كوردستان ده‌رچوونه له‌م
بازنه‌ى شه‌رِ و كێشه‌ى یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌ر فیدرالیه‌ت و گرتنه ده‌ستى
چاره‌نوسى كوردستانه به‌ده‌ست خۆیه‌وه و لێسه‌ندنه‌وه‌یه‌تى له ده‌ست ئه‌حزابى
ناسیونالیستى حاكم. ئه‌مه له‌رِێگاى گه‌رِانه‌وه‌ى شه‌رعیه‌ت بۆ رِاى رِاسته‌وخۆى
خه‌ڵكى كوردستان و سپاردنى برِیارى چاره‌نوسى كوردستان به‌ده‌ستى خه‌ڵك خۆى دابین
ده‌كرآ . رفراندۆم ئه‌م رِاده‌ربرِین و ده‌نگدان و برِیاردانه رِاسته‌وخۆى خه‌ڵكى
كوردستانه و ده‌بێت مافى به‌رپاكردنى رفراندۆم و مافى جیابونه‌وه‌ى خه‌ڵكى
كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م ئه‌حزابى سیاسی كوردستان وعێراق وله‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگاى
نێوده‌وله‌تى ونه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه‌وه بۆ خه‌ڵكى به‌رِه‌سمى بناسرێت و
پابه‌ندى خۆیان به جێبه‌حێكردنیه‌وه رِابگه‌یه‌نن. ئه‌مه مافى
خه‌ڵكى كوردستان بوه له 12 ساڵى رِابردوودا و حه‌ره‌كه‌تى رفراندۆمى ئێمه
له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى مافى به‌رپاركردنى رفراندۆمدا بۆ خه‌ڵكى كوردستان و
چاره‌سه‌رى مه‌سه‌له‌ى كورددا خه‌باتى كردووه. به‌ڵام به‌هۆى دژایه‌تى یه‌كێتى
وپارتى یه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م مافه و بۆ رِزگاربونى خه‌ڵكى
كوردستان له ده‌ست سته‌مى قه‌ومى وسه‌رگه‌ردانى سیاسى به‌داخه‌وه ئه‌م فرسه‌تى 12
ساڵه‌ى رِابردوو له‌ده‌ستدرا و له‌ئاكامدا خه‌ڵكى كوردستان 12 سالڕ بونه قوربانى
شه‌رِى ناوخۆى یه‌كێتى وپارتى و هه‌رِه‌شه‌ى حه‌ره‌س جمهورى به‌عس و
ته‌ده‌خولى ده‌وله‌تانى توركیا وئێران و سه‌دان هه‌زار ئینسان له كوردستان كۆچیان
كرد بۆ هه‌نده‌ران . ئه‌حزابى
ناسیونالیستى كورد كه له 12 ساڵى رِابردوودا دژ به داواى رفراندۆم و
جیابونه‌وه‌ى كوردستان بوون ئَێستا به‌پآى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان ده‌یانه‌وێت سوود
وه‌رگرن له ناو و نفوزى حه‌ره‌كه‌تى رفراندۆمێك كه تا ئێستا بووه
و له‌نێو خه‌ڵكى كوردستاندا رِه‌وابونى ئه‌م مافه به‌ده‌ستى هێناوه
و پشتیوانى خه‌ڵكى له‌گه‌ڵدایه. له‌ژێر ناوى كه‌مپینى رفراندۆمدا ده‌یانه‌وێت
خه‌ڵك بهێننه مه‌یدان بۆ شه‌رعیه‌تدان به به‌دیلى فیدرالیزمى قه‌ومى و له‌رِێگه‌ى
فریودانى خه‌ڵك به‌ناوى رفراندۆمه‌وه ده‌یه‌وێت جه‌ماوه‌ر كۆبكه‌نه‌وه بۆ فشار
هێنان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى به‌شى زیاتر له‌ده‌سه‌ڵاتى مه‌ركه‌زى عێراق دا.
بۆیه هه‌ر رفراندۆمێك له‌سه‌ر ئه‌م فیدرالیزمه‌ى یه‌كێتى وپارتى بكرێت به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك پیاده‌كردنى مافى چاره‌نوس و گه‌رِانه‌وه بۆ رِاى خه‌ڵكى كوردستان بۆ
برِیاردان له‌سه‌ر چاره‌نوسیان نىیه. ئه‌مه ته‌نها مۆركردنى حێه‌ى یه‌كیتى
وپارتىیه له‌ده‌سه‌لاتدا له‌به‌رامبه‌ر حكومه‌تى مه‌ركه‌زیدا و ته‌نها په‌نجه
وده‌نگى خه‌ڵكیان ده‌وێت ،وه‌كو په‌رله‌مانه‌كه‌ى 1992، بۆ شه‌رعیه‌تپێدان به‌م
حێه‌یه‌ى خۆیان و هیچ چاره‌سه‌رێكى مه‌سه‌له‌ى كورد ونه‌هێشتنى جیاوازى قه‌ومى
ناكات به‌ڵكو رِه‌سمیه‌تى زیاترى پێده‌دات . هه‌ربۆیه دانانى شیعارى فیدرالیزم له
ناو حه‌ره‌كه‌تى رفراندۆمدا فریودانى خه‌ڵكى كوردستانه كه به‌ناوى مافى چاره‌نوسى
خه‌ڵكى كوردستانه‌وه رِاپێچ ده‌كرێن بۆ شه‌رِى فیدرالیزمى قه‌ومى و شه‌رعیه‌ت دان
به فیدرالیزمى قه‌ومىیه.هه‌ربۆیه ده‌بێت رِێگه نه‌درێت كه به‌ناوى خه‌ڵكى
كوردستانه‌وه خواستى فیدرالیزمى قه‌ومى بسه‌پێنرێت وه له‌ژێر ناوى " رفراندۆم" دا
خه‌ڵك كۆبكریته‌وه بۆ شه‌رعیه‌تدان به حێه‌ى یه‌كێتى وپارتى
له‌ده‌سه‌ڵاتدا و خه‌ڵكى كوردستان بكرێنه كارتى فشارى شه‌رِ له پێناو
فیدرالیزمدا. خه‌ڵكى كوردستان له رفراندۆمدا چاره‌نوسى سیاسى
كوردستان به مانه‌وه یان جیابونه‌وه دیارى ده‌كه‌ن و ته‌نها پرسیارى
رفراندۆم مانه‌وه یان جیابونه‌وه له‌عێراق ده‌بێت . خه‌باتى خه‌ڵكى
كوردستاندا بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافى به‌رپاكردنى رفراندۆم ومافى جیابونه‌وه بۆ
زه‌مانه‌تى پاراستنى چاره‌نوسى سیاسى كوردستانه له ده‌ست هه‌ر هێزێك كه بیه‌وێت
به پێچه‌وانه‌ى ئیراده‌ى خه‌ڵكى كوردستانه‌وه برِیار له‌سه‌ر چاره‌نوسى كوردستان
بدات. حه‌ره‌كه‌تى ئه‌حزابى ناسیونالیستى كورد به‌ناوى "رفراندۆم"ه‌وه
به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌ره‌تا ئه‌م برِیاره‌ى له‌ده‌ست خه‌ڵكى كوردستان سه‌ندۆته‌وه و
برِیارى فیدرالیزمى قه‌ومى خۆى كردۆته شیعارى ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته و به‌م شێوه‌یه
مافى به‌رپاكردنى رفراندۆمى چه‌واشه كردووه و ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته‌ى بۆ خزمه‌ت
به‌ئامانجى فیدرالیزم وشه‌رِى ده‌سه‌ڵاتى خۆى سازكردوه. حه‌ره‌كه‌تى
رفراندۆم بۆ فیدرالیزم حه‌ره‌كه‌تێكى نه‌زۆك و بآ نه‌تیجه‌یه چونكه فیدرالیزم
ته‌قسیم یان " ئیتحاد"ى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌حزابى كوردستانه له‌گه‌لڕ حكومه‌تى
مه‌ركه‌زیدا وه‌له‌بارى ئسوڵىیه‌وه نادروسته كه‌به‌ته‌نها خه‌ڵكى كوردستان برِیار
له‌سه‌ر ئه‌م ته‌قسیم و " ئیتحاد"ه دوولایه‌نه بدات و ده‌بێت هه‌ردوولا خاوه‌ن
برِیار بن و له‌ئاستى عێراقدا ئه‌م رفراندۆمه بكرێت و هیچ لایه‌نێكى نێو ده‌وله‌تى
ئاماده‌نىیه سه‌رپه‌رشتى رفراندۆمێ بۆ فیدرالیزم به‌ته‌نها له كوردستاندا بكات.
به‌ڵام ئه‌حزابى ناسیونالیستى كورد سه‌ره‌رِاى ئه‌مه‌ش ده‌یه‌وێت درێژه به‌م
حه‌ره‌كه‌ته بدات له‌پێناو سوود لێوه‌رگرتنى وه‌ك وه‌سیله‌یه‌كى فشار
بۆ سه‌ر رِه‌قیبه‌كانى له‌د ه‌سه‌لاتدا كه ئاماده‌نین فیدرالیزمى قه‌ومى بۆ
به‌رِه‌سمى بناسن. له‌ئێستادا
حه‌ره‌كه‌تى ئێمه بۆ رفراندۆم كارده‌كات بۆ به‌رِه‌سمى ناسینى مافى به‌رپاكردنى
رفراندۆم و مافى جیابونه‌وه‌ى خه‌ڵكى كوردستان هه‌م له‌ئاستى كوردستان وعێراق وهه‌م
له‌ئاستى نێوده‌وله‌تیدا. ئه‌م به‌رِه‌سمى ناسین و پابه‌ندبونه‌وه‌ى ئه‌حزاب
وده‌وله‌ته‌كان پێوه‌ى هه‌نگاوێكى گرنگى ئێستایه تاكو بتوانرێت رفراندۆم له‌كاتى
پێویست وگونجاوى خۆیدا بۆ مه‌سه‌له‌ى جیابونه‌وه یان مانه‌وه به‌رپابكرێت.
هه‌ده‌فى
خه‌ڵكى كوردستان له رفراندۆم و سه‌لماندنى مافى جیابونه‌وه بریتىیه له
رِزگاربون له‌ده‌ست حكومه‌تێكى تر‌ى ئیسلامى وقه‌ومى ئه‌گه‌ر له‌مه‌ركه‌زدا هاتنه
سه‌ركار و یه‌كسان بونى مافى هاوڵاتى بونیان و بونه خاوه‌نى مافى برِیاردانى
ئازادانه‌ى خه‌ڵكى كوردستانه له دیاریكردنى چاره‌نوسى سیاسی كوردستاندا. له
ئێستادا خه‌بات دژ به‌هاتنه سه‌ركارى حكومه‌تى ئیسلامى قه‌ومی
مه‌یدانى هاوبه‌شى هه‌موو خه‌ڵكى عێراقه و خه‌ڵكى كوردستان ده‌توانن له‌رِێگه
ئه‌م خه‌باته هاوبه‌شه‌وه باشتر به‌م خواستانه‌ى خۆیان بگه‌ن. خه‌باتى ژنان
وخه‌ڵكى ئازادیخوازى شاره‌كانى سلێمانى وكه‌ركوك دژى برِیارى 137 شه‌ریعه‌تى
ئیسلامى كه شیعه‌ى سیاسى ویستى بیسه‌پێنآ به‌سه‌ر خه‌ڵكى عێراقدا
نمونه‌یه‌كى به‌رچاوى ئه‌م خه‌باته‌یه. خه‌ڵكى
كوردستان هاوكات كه خه‌بات ده‌كات بۆ مسۆگه‌ر كردنى مافى به‌رپاكردنى رفراندۆم و
به‌رِه‌سمیه‌ت ناسرانى مافى جیابونه‌وه‌ى ،له ئێستادا وه‌كو به‌شێك له خه‌ڵكى
عێراق و هاوشانى خه‌ڵكى عێراق به‌رژه‌وه‌ندى له خه‌باتى هاوبه‌شدایه
بۆ هێنانه سه‌ركارى رِژێمێكى سكۆلار وغه‌یره‌قه‌ومی كه بتوانآ ئاسوده‌یى و
خۆشگوزه‌رانى بۆ خه‌ڵكى كوردستان و عێراق دابین بكات. ئیمه
وه‌ك نوێنه‌رانى حه‌ره‌كه‌تى رفراندۆمى خه‌ڵكى كوردستان بانگه‌وازى هه‌موو خه‌ڵكى
كوردستان و كورده‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ووڵات ده‌كه‌ین كه رِیزى سه‌ربه‌خۆى خۆیان
جیابكه‌نه‌وه له شیعار و هه‌نگاوه‌كانى ئه‌حزابى حاكمى كوردستان كه ده‌یانه‌وێت
له‌ژێر ناوى " رفراندۆم"دا جه‌ماوه‌ر فریوى فیدرالیزمى قه‌ومى بخوات و به‌م
چه‌واشه‌كاریانه ئاینده وچاره‌نوسى كوردستان بسپێرن به كێشه‌ى فیدرالیزمى قه‌ومى
و شه‌رِى ده‌سه‌ڵاتى خۆیانه‌وه . هه‌نگاوه‌كانى ئه‌مرِۆى خه‌ڵكى
كوردستان و كورده‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ووڵات پێویسته دژى
سیناریۆى شه‌رِى قه‌ومى و فیدرالى قه‌ومى بوه‌ستنه‌وه وه شیعارى
سه‌لماندنى مافى به‌رپاكردنى رفراندۆم ومافى جیابونه‌وه وه‌ك شیعارێكى حه‌ره‌كه‌تى
خۆیان له‌پێناو رِژێمێكى سكۆلارى غه‌یره‌قه‌ومی له سه‌رتاسه‌رى عێراقدا
به‌رزبكه‌نه‌وه و پشتیوانى خه‌ڵكى ئازادیخوازى جیهان بۆ ئه‌م
مافانه‌ى خه‌ڵكى عێراق و كوردستان له‌ئاستى نێونه‌ته‌وه‌یدا به‌ده‌ست بهێنن.
حه‌ره‌كه‌تى رفراندۆم بۆ كوردستان له‌م پێناوه‌دا بانگه‌وازى سه‌رجه‌م خه‌ڵكى
كوردستان و هێزه سیاسی و جه‌ماوه‌ریه‌كانى كوردستان و كورده‌كانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات
ده‌كات بۆ رێكخستنى رِیزى سه‌ربه‌خۆى خۆیان و دوور كه‌وتنه‌وه‌یان یان
له سیناریۆى فیدرالیزمى قه‌ومى و چه‌واشه‌كارى و فریوكارى ئه‌حزابى
ناسیونالیزمى كورد و هاتنه مه‌یدانیان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى مافى یه‌كسان بۆ
خه‌ڵكى كوردستان له‌گه‌لڕ باقى خه‌ڵكى عێراقدا له‌رِێگاى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى
سكۆلار و غه‌یره قه‌ومىیه‌وه. سه‌ركه‌وتوبێت
خه‌باتى خه‌ڵكى كوردستان و عێراق له‌پێناو ئاینده‌یه‌كى باشتردا
19/02/2004 |
||