|
|
|
|
|
ته‌له‌فزیۆنى سه‌ناى كوردى \راپۆرتى پتریوس – كروكر سه‌رۆكى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق له‌گه‌ڵ باڵوێزى
ئه‌مریكا رۆژى دووشه‌ممه رێكه‌وتى 10\ئه‌یلول \2007 راپۆرتى سالانه‌ى
خۆیان دا به كۆنگرێسى ئه‌مریكى و تێیدا چه‌ند خاڵێكیان به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى
به‌رجه‌سته كرده‌وه وپشتیوانى خۆیان له ستراتیجى ئێستاى ئه‌مریكا له عێراق
ده‌ربرى وه ته‌داخولاتى ئێرانیان له عێراقدا به خه‌ته‌رێكى گه‌وره
له‌سه‌ر ئه‌مریكا و ناوچه‌كه باس لێ‌كرد، له‌م باره‌یه‌وه بۆ تیشك خستنه سه‌ر
لایه‌نه جیاجیا كانى ئه‌و راپۆرته‌كه میواندارى كه‌سایه‌تى سیاسى
ئاسۆ كه‌مال مان كرد : ئایا
راپۆرته‌كه راستیه‌كانى وه‌زعى عیراق ده‌رده‌خات وه ئامانجى راپۆرته‌كه چىیه
؟ئایا پێتان وایه كه ستراتیژى بوش سه‌ركه‌وتوبوه وه‌ك راپۆرته‌كه ئیدعاى
ده‌كا؟ ئاسۆ
كمال: ئه‌م راپۆرته باس له راستیه‌كانى پاریزگاى ئه‌نبار ده‌كات وه‌ك ته‌نها
ده‌لیلیك بۆ نیشاندانى سه‌ركه‌وتنى ستراتیژى بوش له‌عیراقدا.له‌راستیدا ئه‌مه بۆ
داپۆشینى شكستى ستراتیژى ئه‌مریكایه له عیراقدا. له‌م ساڵه‌دا كه ئه‌مریكا
هیزه‌كانى زیادكردوه ژماره‌ى كوژراوه‌كان له 1000 بۆ 1500 كه‌سدایه مانگانه و
تیرۆر هیشتا ده‌ستى باڵاى هه‌یه له به‌غداد و كركوك وموسڵدا. ئیتر ئه‌م راپۆرته
چۆن ده‌توانێت به‌چه‌كداركردنى عه‌شیره‌ته‌كانى پاریزگاى ئه‌نبار كه بوه‌ته هۆى
سه‌ركه‌وتنى ستراتیژى بوش له‌و شاره‌دا له‌به‌رامبه‌ر قاعیده ،به‌قسه‌ى بوش دواى
راپۆرته‌كه‌ش ته‌نانه‌ت له‌وشاره‌شدا هێشتا به‌سه‌ر قاعیده‌دا سه‌رنه‌كه‌وتون،
شكستى ستراتیژى بوش له عیراقدا بشارێته‌وه.ستراتیژى داگیركارى و مانه‌وه‌ى
هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌عیراقدا به راپۆرتىَ له‌سه‌ر ئه‌نبار داناپۆشرآ و ئه‌مه
په‌رده‌پۆش كردنێكى ئاشكراى راستیه‌كى گه‌وره‌ترى شكستى ستراتیژى بوشه. هه‌ربۆیه
ئامانجى ئه‌م راپۆرته كه‌مكردنه‌وه‌ى فشاره‌كانى دیموكراته‌كانه له‌سه‌ر ئیداره‌ى
بوش و ستراتیژى ئه‌مساڵى له زیادكردنى هیزه‌كاندا و مانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مریكا
له‌عێراقدا و خۆنزیكردنه‌وه‌یه له راسپارده‌كانى به‌یكه‌ر – هاملتن.
هه‌وره‌ها ده‌یانه‌وێت شكستى ئه‌م ستراتیژیه بخه‌نه ئه‌ستۆى ئاشته‌وایى
نیشتمانى سونه‌و شیعه‌كان و گه‌وره‌كردنه‌وه‌ى خه‌ته‌رى ئیران .
ئه‌مانه پاساوێكى ترن كه ده‌یانه‌وێت سه‌رنجى راى گشتى له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى شكستى
ستراتیژى مانه‌وه‌ى هیزه‌كانى ئه‌مریكا پآ بشێوێنن و خودى ئه‌م سیاسه‌ت وستراتیژی
داگیركاریه به‌سه‌رچاوه‌ى وه‌زعى نائه‌منى و شه‌رى ناو عیراق
نه‌زانرێت. بۆچى
خه‌ته‌رى ئیرانى به‌گه‌وره‌ترین خه‌ته‌ر وه‌سف كردوه؟ ئه‌گه‌ر وایه
بۆچى له‌به‌رامبه‌ر تۆپبارانى ئیران‌دا بۆ سه‌ر كوردستان بآده‌نگ
بو؟ ئاسۆ
كمال: ئه‌مریكا به‌دواى بیانویه‌كدا ده‌گه‌رِێت بۆ درێژه‌دان به ستراتیژى
مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له ئه‌مریكادا وبه‌تایبه‌ت ئیداره‌ى بوش و كۆنسه‌رڤه‌تیڤه
نوێیه‌كان ،مانۆرِى شه‌رِ له‌گه‌لڕ قاعیده له‌عیراق و خۆپاراستنى له
جه‌بهه‌ى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكادا مه‌یدانى به‌رته‌سك بۆته‌وه و له
هه‌لبژاردنه‌كانى داهاتوودا به‌دریژه‌دانى ئه‌م وه‌زعه‌ى ئیستا حزبى كۆمارى شكست
دێنن له به‌رامبه‌ر دیموكراته‌كاندا كه خوازیارى ئالوگۆرن له‌و ستراتیژه‌ى
بوش‌دا.هه‌ربۆیه جارێكى تر ده‌یانه‌وێت خه‌ته‌رى ئیران گه‌وره بكه‌نه‌وه و
مانه‌وه‌یان له عیراق ببه‌ستنه‌وه به كێشه‌ى ئیران و رێگه‌نه‌دانى جمهورى
ئیسلامى ئیران تا كۆنترۆلى ناوچه‌كه بكات. له‌سایه‌ى داگیركارى عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه شیعه‌كان له جنوبدا
به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتن و‌ئێستا ئیران كۆنترۆلى باشوورى عیراق ده‌كات و حكومه‌تى مالكى
نوێنه‌رایه‌تى جمهورى ئیسلامى ئیران ده‌كات . له‌شارى به‌غدا و شاره‌كانى تریشدا
مقتدى ێدر بوه‌ته حزب الله یه‌كى تر له عیراقدا و له‌ریگاى سوپاى مهدیه‌وه
سیاسه‌تى فشارهینانى ئیرانى له زۆر ناوچه‌دا به‌سه‌ر ئه‌مریكادا
سه‌پاندوه.به‌گشتى جمهورى ئیسلامى ئیران له‌م شه‌رِو داگیركاریه‌ى ئه‌مریكا له
عیراقدا سه‌ركه‌وتووى یه‌كه‌مه و ئه‌م خه‌ته‌ره رۆژ به‌رۆژ زیاتر ده‌بێت و
سه‌رتاپاى عیراق ده‌گرێته‌خۆ وه‌ك ده‌بینین كه ئیستا تۆپبارانى كوردستانیشى
گرتۆته‌وه. ئه‌مریكا سه‌ره‌راى ئه‌و هه‌موو باسه‌ى له‌سه‌ر خه‌ته‌رى ئیران له
عیراقدا به‌ڵام به‌رامبه‌ر به‌م تۆپبارانه‌ى كوردستان ده‌بینین هیچ هه‌لوێستێك
نانوێنێت . ئه‌مریكا مه‌سه‌له‌ى كوردستانى بۆ دووشت پێویسته یه‌كه‌م: وه‌ك كارتى
فشار به‌كارى بهێنێت وه دووه‌م : وه‌ك هدیه‌یه‌ك له ساتوسه‌ودا له‌گه‌لڕ
هێزه‌كانى به‌رامبه‌رى به‌كارى بهێنێت.هه‌رچه‌ند ئه‌م تۆپبارانه فشارێكى تر‌ى
جمهورى ئیسلامى ئیران له‌سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانى ئه‌مریكا كه حكومه‌ته‌كه‌ى یه‌كیتى
وپارتىیه له كوردستاندا به‌ڵام وه‌ك ووتم ئه‌مانه بۆ ئه‌مریكا
له‌ئیستادامه‌سه‌له نیه.هه‌ڵوێستى لاوازى حكومه‌تى هه‌رێمیش لێره‌وه‌یه كه وه‌ك
پاشكۆى سیاسه‌ته‌كان و هه‌لوێسته‌كانى ئه‌مریكا یه‌كێتى وپارتى ناتوانن وه‌ڵامى
ئه‌م هێرشانه‌ى ئیران بده‌نه‌وه. پشت
به‌ستن به عه‌شیره‌ته‌چه‌كداره‌كان له ئه‌نباره‌وه بۆ كركوك ،چ كاریگه‌ریه‌كى
له‌سه‌ر وه‌زعى سیاسى و ئه‌منى عیراق و كوردستان ده‌بێ؟ ئاسۆ
كمال: ئه‌م هه‌نگاوه‌ى ئه‌مریكا ئیتر هه‌موو ئیدعاكانى چه‌ند ساڵى رابردووى له‌سه‌ر
دروستكردنه‌وه‌ى نیشتمان(Nation Buldding) به‌ئاسماندابرد و ئیستا دیاره كه
ده‌یه‌وێت به‌پشت به‌ستن به ملیشیاى چه‌كدارى عه‌شیره‌ته‌كان شه‌رى قاعیده بكات و
ئیمتیاز بدات به‌سونه‌كان بۆ وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به ملیشیاى شیعه‌كان كه
پیكهاتوون له سوپاى مه‌هدى و به‌در. ئه‌مه سپاردنى چاره‌نوسى عیراقه به
ده‌سه‌لاتى كۆمه‌ڵیك ملیشیاى چه‌كدار كه له‌سایه‌ى داگیركاریدا شه‌رى ناوخۆیه‌كى
به‌رده‌وام ده‌كه‌نه نسیبى خه‌لكى عیراق. ئه‌م كاره ته‌نها به ئه‌نباره‌وه
نه‌وه‌ستاوه و وه‌كو خۆتان ده‌ڵێن له ناوچه‌كانى كه‌ركوكیشدا خه‌ریكن عه‌شایره
سونه‌كان چه‌كدار ده‌كه‌ن وكه خه‌ته‌رى ئه‌مانه له‌سه‌ر ئاینده‌ى كه‌ركوك
ئه‌وه‌یه كه رێگه‌ده‌گرن له‌هه‌ر ریگاچاره‌سه‌رى كیشه‌ى كه‌ركوك به‌شیوه‌یه‌كى
ئاشتى و له‌ریگاى رفراندۆمه‌وه. ئه‌وه‌ى بوش له كۆشكى سپیه‌وه دێت بۆلاى سه‌ره‌ك
عه‌شیره‌تێكى ئه‌نبار تاكو كێشه‌ى ئه‌منى عیراقى پآحه‌ل بكات نیشانه‌ى شكستى ئه‌م
سیاسه‌ت وستراتیژیه‌ى بوش ده‌سه‌لمێنآ كه كێشه‌ى ئه‌منى وسیاسى عیراقى پىچاره‌سه‌ر
بكرێ.ئه‌م هه‌نگاوانه عیراق ده‌كاته ئه‌فغانستانێكى تر كه ئه‌مریكا به‌شێوه‌ى
چه‌كداركردنى تالیبان و قبائل ده‌ستى داوه‌ته چه‌كداركردنى
عه‌شیره‌ته‌كان . پێتان
وایه چه‌كداركردنى ئه‌م عه‌شیره‌تانه ده‌توانآ به‌عسیه‌كان بهینیته‌وه و گرفتى
حكومه‌تى ئیستا حه‌ل بكا وه‌ئایا ئه‌مریكا له ریكه‌وتنى شیعه وسونه‌دا سه‌ركه‌وتو
ده‌بێت؟ ئاسۆكمال: مه‌سه‌له‌ى هینانه‌وه‌ى به‌عسیه‌كان به‌ته‌نها عه‌شیره‌ته
چه‌كداره‌كان نىیه به‌لكو ئیستا ئه‌مریكا خه‌ریكه سه‌ران وره‌مزه‌كانى به‌عس
ده‌هینیته‌وه سه‌ر ده‌سه‌لات. ئه‌م ستراتیژه به‌پآى راپۆرته‌كانى ئه‌مریكا خۆى
له 18 خالڕ كه بۆخۆى دانابوو ئه‌نجامى بدات ته‌نها یه‌ك خاڵى ئه‌نجامداوه كه
ئه‌ویش نزیك بونه‌وه‌یان له‌گه‌لڕ به‌عسیه‌كان بوه .ئه‌مه رازیكردنى
دیموكراته‌كانیشه كه پشتیوانیان له راسپارده‌كانى به‌یكه‌ر- هاملتن كردوه و
به‌ره‌به‌ره سپاردنه‌وه‌ى ده‌سه‌لات وئیمتیازات به به‌عسى وسونه‌كانه بۆ
كه‌كردنه‌وه‌ى ئه‌و تیرۆریزمه‌ى به‌ناوى مقاوه‌مه‌ته‌وه له ناوه‌راستى عیراق
ده‌ستیانداوه‌تآ. ئه‌مریكا ناتوانێت به‌م رێگایه گرفتى حكومه‌تى ئیستاى حه‌ل بكات
له‌كاتیكدا ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئیمتیازاتى ئیستاى مالكى وشیعه‌كان كه‌م بكاته‌وه
ئه‌وا خواروى عیراق له‌دژى هه‌ڵده‌ستن و شكستى ئه‌مریكا نزیك ده‌خاته‌وه .
داواكارى جیبه‌جێ نه‌كردنى فیدرالى و كۆنترۆلى نه‌وت و گۆرینى ته‌وازن به‌قازانجى
سونه‌كان هه‌نگاویكه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت بۆرازیكردنى سونه‌كان به‌دی بینێت تاكو
خۆى له‌شه‌رِى ناوه‌راستى عیراق رزگار بكات كه سونه‌كان به پاڵپشتى ئه‌لقاعیده
ده‌یبه‌ن به‌رێوه ،به‌ڵام ئه‌مه به هێزى میلیشیاكانى به‌در و مه‌هدى تائیستا
شكستى هێناوه و ئاشته‌وایى نیشتمانى ته‌نها له هۆڵه‌داخراوه‌كاندا باسى ده‌كرآ و
له‌شه‌قامه‌كاندا به‌قسه‌ى پتریۆس خۆى سونه‌یه‌ك له‌گه‌ره‌كێكى شیعه‌كاندا
له‌ناوجه‌رگه‌ى به‌غدادا گیانى سه‌لامه‌ت نىیه. شه‌رى ده‌سه‌لاتى سونه و شیعه
له سایه‌ى داگیركارى ئه‌مریكا وده‌ستیوه‌ردانى ده‌وله‌تانى ئیسلامى وعه‌ره‌بى
ناوچه‌كه‌دا كۆتایىیه‌كى دیاریكراوى نىیه. مه‌سه‌له‌ى كورد وكه‌ركوك بۆ پشت گوآخراوه و چاره‌نوسى
مادده‌ى 140 چى لێدێت؟ ئاسۆ
كمال: ئه‌م راپۆرته، به‌پیچه‌وانه‌ى ته‌سریحاتى حزبه ده‌سه‌لاتداره‌كانى
كوردستانه‌وه كه ده‌ڵێن باش بوه چونكه هیچ قسه‌ى له‌سه‌ر كورد نه‌كردوه ،
بردنه‌پیشه‌وه‌ى به‌شێك له‌و راسپاردانه‌یه كه به‌یكه‌ر – هاملتن بۆ هینانه‌وه‌ى
به‌عسیه‌كان و ئیمتیازدان به‌سونه‌كان داینابوو.چه‌كداركردنى عه‌شیره‌ته
سونه‌كانیش له ناوچه‌ى كه‌ركوكدا خه‌ته‌رى شه‌ر و تیرۆریزم له كه‌ركوكدا و
ریگه‌گرتن له چاره‌سه‌رى ئه‌و كیشانه له‌ریگه‌ى رفراندۆم وبه‌شیوه‌یه‌كى ئاشتى
ناهیلیت. به‌گشتى ئه‌م راپۆرته به‌شێك له‌و پرۆژه وسیاسه‌تانه‌یه كه له
راپۆرتى به‌یكه‌ر- هاملتندا لایه‌نه‌كانى تر‌ى ته‌واونیشاندراوه كه چۆن چاره‌نوسى
كوردستان ده‌داته ده‌ست ده‌سه‌لاتى قه‌ومى شۆڤینستى وئیسلامى له عیراقدا و
ده‌یكاته قوربانى ئه‌م ستراتیژى داگیركارى ومانه‌وه‌ى هیزه‌كانى ئه‌مریكا
له‌عیراقدا. هه‌ربۆیه ئه‌م خۆشباوه‌رِیه بۆ شێواندنى سه‌رنجى خه‌لكى
كوردستانه له‌سه‌ر سیاسه‌تى سه‌ره‌كى و ستراتیژى ئه‌مریكا و شاردنه‌وه‌ى ئه‌و
راستیه‌ى كه ئه‌مریكا چاره‌نوسى كوردستانى خستۆته به‌رده‌م خه‌ته‌رى
جۆراوجۆره‌وه ، كه ئه‌وانیش بریتیتن له‌وه‌ى: خه‌ته‌رى ئیرانى بۆسه‌ر كوردستان زیاتر كردۆته‌وه و كوردستان ده‌كاته
پاشكۆى شه‌رى خۆى له‌گه‌لڕ ئیران‌دا و تۆپبارانى ئیستاى ئیران گواستنه‌وه‌ى ئه‌و
شه‌ره له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه بۆ كوردستان . ده‌ستدریژیه‌كانى توركیا بۆسه‌ر كوردستان و چاره‌سه‌رى كیشه‌ى كه‌ركوك
زیاتر ده‌كات تیوه‌گلانى كوردستانى له‌شه‌رى تیرۆره‌وه زیاتر كردوه و هه‌رئیستا شه‌رى
تیرۆر گه‌یشتۆته ناوچه‌ى گه‌رمیان. هینانه‌وه‌ى به‌عسیه‌كان و سه‌پاندنه‌وه‌ى حكومه‌تیكى ئیسلامى و قه‌ومى
شۆڤیستى له مه‌ركه‌زداو ژیرده‌سته‌كردنه‌وه‌ى خه‌لكى كوردستان و كۆنترۆلى
مه‌ركه‌زى داهات و ده‌سه‌لات وپاشكۆكردنى ژیان وچاره‌نوسى خه‌لكى
كوردستان. ئه‌مانه ئه‌و خه‌ته‌رانه‌ن كه ئه‌م راپۆرته ودریژه‌دانى ئه‌م سیاسه‌تانه‌ى ئه‌مریكا روبه‌روى كوردستانى كردۆته‌وه وخه‌لكى كوردستان ده‌بێت به‌چاوێكى كراوه‌وه برواننه ئه‌م سیاسه‌ت وئالوگۆرانه و ریگاچاره‌ى جیاى كوردستان به‌رپاكردنى رفراندۆم بۆسه‌ربه‌خۆیى و جیاكردنه‌وه‌ى چاره‌نوسى كوردستانه له‌م شه‌رو تیرۆریزمه‌ى ئه‌مریكا له‌عیراقدا دریژه‌ى پيده‌دات. |
||