|
|
|
|
|
له‌رۆژنامه‌ى
ئالاى ئازادى رۆژى 2ته‌موزى 2007 له‌لاپه‌ره 15دا بلاوكراوه‌ته‌وه "ئاریا" ئاوێنه‌یه‌ك بۆ "ئازادى" قه‌ده‌غه‌كردنى
ملیۆنه‌ها بینه‌ر له درامای "ئاریا" ئاوێنه‌یه‌كه بۆ بینینى ئه‌و
ئازادیه‌ى ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى و دینى له كوردستان باسى ده‌كه‌ن. چه‌ند مه‌لایه‌ك
ده‌توانن یاسا ورِێساى ئازادى رِاده‌ربرِین و بگره ئازادى بینین له ملیۆنه‌ها
ئینسان زه‌وت بكه‌ن. ستراتیژى به‌رنامه‌ى "كوردسات"ى ده‌سه‌ڵات بۆ
ئازادى بینه‌رانى هێنده به‌رته‌سكه كه هه‌موو ساتێك له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌رى
داخستنى ده‌رگاى بینینى هونه‌رێكى ره‌خنه‌گردایه. درامایه‌ك كه ته‌نها ته‌عبیرێك
له حه‌قیقه‌تى ئیسلامیه‌كان و رِایه‌ڵ و پۆكانى مانه‌وه‌یان له كوردستان ده‌كات
جێگاى نابێته‌وه به‌ڵام حه‌قیقه‌تى فه‌تواى دژى ئازادى رِاده‌ربرِین به‌یه‌ك
پلیكانه ده‌گاته ده‌سه‌ڵات. داخستنى
ئه‌م درامایه ئاوێنه‌یه‌كه كه تیایدا وێنه‌ى رِاسته‌قینه‌ى ئازادى و نه‌یارانى
ده‌بینى. له‌پشتى په‌رده‌ى ئه‌م داخستنه‌وه په‌یوه‌ندى نێوان مه‌لا و بزوتنه‌وه
ئیسلامیه‌كان ده‌بینین. سوود وه‌رگرتنى یه‌كگرتووى ئیسلامى و هاوه‌ڵه‌كانى له‌م
هێرشه بۆ سه‌ر دراماى ئاریا بۆلابردنى فشارى ده‌ركه‌وتنى هاوپه‌یمانیتى قاهیره‌یان
له‌گه‌لڕ به‌عسى و سونه ئیسلامیه‌كان شێوازێك بوو بۆ لابردنى رِاى گشتى له‌سه‌ر
ئیسلامیه‌كان. هه‌ڵگرى ئه‌م په‌یامه توێژى مه‌لاكان بوو تاكو دژایه‌تى ئه‌و
ئازادى رِه‌خنه‌گرتنه بكه‌ن كه جێگا و ده‌ورى ئه‌وان له كۆمه‌ڵگادا دێنێته
ژێرپرسیار و له‌م په‌یوه‌ندیه‌یان له‌گه‌لڕ ئیسلامى سیاسى ده‌پێچێته‌وه. سه‌ركه‌وتنى
ئه‌م فشاره‌یان بۆ داخستنى دراماى ره‌خنه‌گرى ئاریا نیشانى ده‌دا كه پشتیوانه‌ى
سیاسى ده‌توانآ ئه‌م توێژه بگه‌یه‌نیته ئاستى ده‌سه‌لات. هه‌رچۆن له ئێران
حكومه‌تى ئیسلامى حكومه‌تى مه‌لاكان بوو. پیویسته ئه‌م په‌یوه‌ندیه ئاشكرا بكرێت
و گه‌شه‌ى ئیسلامى سیاسى له كوردستاندا و دژایه‌تیكردنى ئازادى و عه‌لمانیه‌ت
زۆركات له مینبه‌رى نوێژ و عیباده‌ته‌وه كراوه. له‌كاتێكدا خه‌ڵكى موسڵمان بۆ
په‌یره‌وكردنى عیباده‌تى شه‌خسى ده‌چنه مزگه‌وته‌كان به‌ڵام ئه‌م توێژه له‌نێوان
عیباده‌تى شه‌خسى و كارى سیاسی‌دا دووه‌میان به وه‌سیله‌ى ئیمتیازى زیاتر به‌ده‌ست
هێنان ده‌زانن. هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر ئاریا ره‌خنه‌یه‌ك له ده‌ورى مه‌لا وپه‌یوه‌ندى
ئه‌وان به‌بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كانه‌وه بێت و ئه‌مه وه‌ك حه‌قیقه‌تێك له
درامایه‌كدا بخاته به‌رچاو و ئاشكراى بكا ،ئه‌وا داخستن وسه‌ركوتى ئه‌م حه‌قیقه‌ته
ده‌بێته خاڵى هاوبه‌شى ئه‌م توێژه و ئیسلامى سیاسى . له‌م هێرشه‌دا بۆسه‌ر
ئازادى دراماى ئاریا هێزى سه‌ره‌كى كه ئیسلامى سیاسیه و مه‌لاكان وه‌سیله‌ى
ئیسلامى سیاسین بۆ ئه‌م كاره. هه‌ركامیان ئامانج و ده‌وریان دیاریكراویان هه‌یه.
مه‌لاكان پاریزگارى له ده‌ور وئیمتیازاتى سه‌رووخه‌ڵكى خۆیان ده‌كه‌ن و خوتبه‌ى
رۆژانى هه‌ینى و هه‌ڵخراندنى ئیحساساتى ئیسلامى خه‌ڵك ده‌كه‌نه وه‌سیله‌ى فشار
بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵات و دژ به‌هه‌ر رِه‌خنه‌یه‌ك كه لێیان بگیرآ به‌كارى دێنن وه‌ك تا
ئێستا له داخستنى دراماى ئاریادا سه‌ركه‌وتووبون. هه‌ربۆیه داخستنى ئاریا به‌رته‌سك
كردنه‌وه‌ى سنورى رِه‌خنه‌گرتنه له مه‌لاكان و باڵاده‌ست كردنى ئه‌م توێژه‌یه
له سه‌ركوتى ئازادى كۆمه‌ڵگه‌دا. رِاوه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌فشارى مه‌لاكان
بۆ داخستنى دراماى ئاریا خۆى به‌رگریه له‌وه‌ى كه مینبه‌رى مزگه‌وته‌كان له‌ده‌ست
مه‌رامى سیاسى ئه‌م توێژه و ئیسلامى سیاسى بسه‌ندرێته‌وه و دین بكرێته كارى شه‌خسى
و رِێگا نه‌درێت ده‌سه‌لات بدرێته پیاوانى دینى و له كوردستان دین له‌ده‌سه‌لات
جیابكرێته‌وه. داخستنى
دراماى ئاریا له خزمه‌ت ئامانجێكى به‌رفراوانترى ئیسلامى سیاسیدایه له كوردستان
و نه‌هێشتنى ئازادى ره‌خنه‌گرتن له به‌رنامه و شه‌ریعه‌تى ئیسلامیه‌كان و به‌م
پآیه زه‌مینه‌خۆشكردنه بۆ باڵاده‌ست كردنیان. كێشه‌ى
دراماى ئاریا شه‌رِێكه له‌سه‌ر ئازادى له كوردستان و ته‌قدیس نه‌هێشتنه‌وه‌ى هه‌ر
شتێكه كه له‌سه‌رووى خه‌ڵك و ئازادى ئه‌وانه‌وه بێت. چاوبه‌ستنى چه‌ند ملیۆن ئینسان
له بینینى نمایشێك كه ره‌خنه ده‌گرآ له‌ده‌ورى ئیسلامیه‌كان و مه‌لاكان له‌گه‌شه‌كردنى
تیرۆریزمى ئیسلامى له‌نه‌وه‌ده‌كانه‌وه له كوردستان ، ته‌نها له چوارچێوه‌ى
ئازادى بیرورِاشدا قه‌تیس نابێت به‌ڵكو قه‌ده‌غه‌كردنى په‌رده هه‌ڵماڵینه له‌سه‌ر
ئه‌و رِێگا و وه‌سیلانه‌ى كه ئیسلامى سیاسى له‌كوردستاندا پآبه‌هێز بوه و
رِیگرتنه له‌دروست بوونى فشارێكى جه‌ماوه‌رى له‌سه‌ر ئیسلامیه‌كان كه زانینى حه‌قیقه‌ته‌كانى
پشتى په‌رده دروستى ده‌كات. مافى خه‌ڵكى كوردستانه كه ئازادى زانینى حه‌قیقه‌تى
ده‌ورى ئیسلامیه‌كانى، وه‌ك هێزێكى سیاسى، هه‌بێت و نابێت ساتوسه‌وداى ده‌سه‌ڵات
له‌سه‌ر مافى گه‌رِان به‌دواى حه‌قیقه‌ت لاى جه‌ماوه‌ر رِێگاى پآبدرێت. ئازادى ئه‌م
درامایه ئاوێنه‌یه‌كه بۆ زانینى ئه‌و ئازادیه‌ى ده‌ڵێن له كوردستان هه‌یه. |
||