|
|
|
|
|
تیروانینى نوىَ سه‌باره‌ت
به حزبى كۆمۆنیستى كریكارى كوردستان ئاسۆ كمال هه‌روه‌ك له "بریارنامه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق سه‌باره‌ت به ڵیویستى ڵیکهینانى ده‌ستبه‌جێى حیزبى کۆمۆنیستى کرێکاری کوردستان "* دا هاتوه ،ئێمه وه‌ك به‌شێك له
رابه‌رى حزبى كۆمۆنیستى كریكارى عیراق له پرۆسه‌یه‌كدا حزبى كۆمۆنیستى كریكارى
كوردستان راگه‌یه‌نین و پیكى بهێنین. ئێمه خوازیارى ئه‌وه‌ین له‌ده‌ره‌وه‌ى
ریزه‌كانى حزبی ئیستامان خه‌ڵك بتوانێت به‌شدارى له‌م پرۆسه‌یه‌دا بكات. هه‌ربۆیه
به پیویستى ده‌زانین تیروانینى نوآى خۆمان سه‌باره‌ت به ئامانج و سیاسه‌ت و
پراتیكى حزبى وه هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ى پیكهینانى حزبیش له پێشه‌وه
بخه‌ینه‌رِوو تاكو ئاگادارى و رۆشنى پیویست هه‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت له‌م
كاره‌دا به‌شدارى بكه‌ن و خۆیان به‌هاوبه‌ش ده‌بیننه‌وه له دامه‌زراندنى حزبیكى
كۆمۆنیستى كریكاری دا. بۆچى كۆمۆنیستى كریكارى
؟ بیگومان سه‌ره‌تا پیویستمان
به‌وه‌یه ناسنامه‌ى سیاسى خۆمان بخه‌ینه‌وه رِوو وه بڵێین كه ئێمه له كوێوه
هاتوین وبه‌ره‌و كوىَ ده‌مانه‌وێت برِۆین؟ مه‌به‌ستم له ئێمه كۆمۆنیزمى
كریكارىیه وه‌ك ره‌وتیكى سیاسى دیاریكراو 16 ساڵه له كوردستاندا هه‌ین و مۆرى
خۆمان ناوه به‌به‌شێك له رِووداوه سیاسى وكۆمه‌لایه‌تیه‌كانى كۆمه‌لگاى
كوردستانه‌وه و نوینه‌رایه‌تى قوتبى چه‌پى كۆمه‌لگاى كوردستانى كردوه. سه‌رهه‌لدانى
بزوتنه‌وه‌ى چه‌پى كۆمۆنیستى له كوردستاندا له هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى بیسته‌وه له
كوردستاندا و كاریگه‌رى حیكمه‌تیزم به‌سه‌ریه‌وه و دواتر خۆنیشاندانى وه‌ك بزوتنه‌وه‌ى
شورایى له راپه‌رینى ئازارى 1991دا مایه‌ى دروستكردنى حزبى كۆمۆنیستى
كریكارى عیراق بوو كه به‌شى سه‌ره‌كى له كوردستان بوو. ئێمه ره‌وتیكى سیاسى
وئایدیولوژى ناسراوین كه ره‌خنه‌یه‌یكى دیاریكراومان له سه‌رجه‌م سیستمى مه‌وجودى
سه‌رمایه‌دارى ئیستا هه‌یه و خوازیارى گۆرانى شورشگیرانه‌ى كۆمه‌ڵگاین به‌ره‌و
كۆمه‌لگایه‌كى كۆمۆنیستى بىَ چین وچه‌وسانه‌وه . له‌پراتیكى سیاسیشماندا به‌شێك
له مێژووى جیانه‌كراوه‌ى ململانىَى سیاسى 16 ساڵى رابردووى كوردستانین به‌رامبه‌ر
ده‌سه‌لاتى حزبه ناسیونالیسته‌كان و كۆنه‌په‌رستى ئیسلامیه‌كان . ئه‌م كۆمۆنیزمه كریكاریه
نوینه‌رایه‌تى به‌دیلیكى جیاوازى سیاسى وكۆمه‌لایه‌تى ده‌كا به‌رامبه‌ر به‌ده‌سه‌لات
و ئیداره‌ى ئێستاى كۆمه‌ڵگا له‌لایه‌ن حزبه بورژوازیه ناسیونالیسته‌كانه‌وه و
به‌مه‌ش ده‌یه‌وێت ببیته چوارچیوه و وه‌سیله‌ى ناره‌زایه‌تیه‌كانى جه‌ماوه‌ر و
حزب و بزوتنه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى وكاریگه‌ر له كوردستاندا دامه‌زرینىَ و بیكاته
هێزى ئالوگۆربه‌خش و رزگارى به‌خشى خه‌لكى كوردستان. واقعیه‌تى 16 سالى رابردووى
بارودۆخى سیاسى و ململانىَى سیاسى له كوردستاندا ئه‌و راستیه‌ى سه‌لماندوه كه
كۆتایى هینان به‌ده‌سه‌لاتى میلیشیایى حزبه ناسیونالیسته‌كان و ریگرتن له‌به‌رده‌م
ده‌سه‌لات په‌یداكردنى ئیسلامیه‌كان و كۆتایى هینان به نادیارى چاره‌نوسى
كوردستان و دابینكردنى ژیانیكى باشتر و خۆشگوزه‌ران و یه‌كسانى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى ژن
وپیاو و جیاكردنه‌وه‌ى دین له ده‌سه‌لات و دابینكردنى ئازادى بىَ قه‌یدوشه‌رتى
سیاسى و به‌كورتى دامه‌زراندنى ده‌سه‌لات و ژیانیكى باشتر بۆ خه‌لكى كوردستان له‌گره‌وى
هاتنه‌وه‌مه‌یدان و بالاده‌ست بوونى بزوتنه‌وه‌یه‌كه سیاسى و كۆمه‌لایه‌تى
دیاریكراودایه كه كۆمۆنیزمى كریكارىیه و له‌ئیستادا ئه‌م ره‌وته دیاریكراوه
ئه‌م به‌رنامه و ئاماده‌یىیه‌ى هه‌یه نه‌ك هیچ ره‌وت و بزوتنه‌وه‌یه‌كى تر. هه‌ربۆیه
خاڵى ده‌ستپیكردنى خۆناساندنى ئه‌م حزبه ناساندنى كۆمۆنیزمى كریكاریه‌كه‌یتى وه‌ك
بزوتنه‌وه‌یه‌كى فكرى و كۆمه‌لایه‌تى و سیاسى ئه‌لته‌رناتیڤ نه‌ك شتیكى تر. ئیمه ئه‌و واقعیه‌یته له‌به‌رچاو
ده‌گرین كه له ئیستادا ئالوگۆرێكى گرنگ له كوردستاندا رِووى داوه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه
كه ریزى ناره‌زایه‌تى به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌لاتى یه‌كێتى وپارتى و به
ئیداره‌ى گه‌نده‌ڵیان و به‌سه‌ركوتى ئازادى سیاسى وئازادى به‌یان ورۆژنامه‌گه‌رى و
به دابین نه‌كردنى خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌كان وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى
ئۆپۆزسیۆن هاتۆته ئاراوه و ئێمه خۆمان به‌به‌شێك له‌م بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه
بووین و كارمان تیدا كردوه و ئه‌مه به زه‌مینه‌ى جه‌ماوه‌رى بونه‌وه‌ى
كۆمۆنیزمى كریكارى و سه‌ركه‌وتنى ده‌زانین . هه‌روه‌ها حزب به ته‌نها یه‌كێك له
وه‌سیله‌كانى قودره‌تگیرى ئه‌م كۆمۆنیزمى كریكارىیه ده‌زانین و له‌پاڵیدا ده‌مانه‌وێت
له‌م بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌رى و بزوتنه‌وه فكرى و سیاسیانه‌ى ئازادیخوازانه‌ى تردا
وه‌سیله كۆمه‌لایه‌تى وجه‌ماوه‌ریه‌كانى تریش سازبكه‌ین كه سه‌رچاوه‌ى تر‌ى قودره‌ت
په‌یداكردنى كۆمۆنیزمى كریكارین . هاوكات ئێمه وه‌ك كۆمۆنیزمى كریكارى پیناسه‌یه‌كى
تایبه‌تمان بۆ ئاسۆ وئامانجى ئه‌م بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ری و ئه‌م ره‌خنه جه‌ماوه‌ریه
له ده‌سه‌لات و وه‌زعى مه‌وجود هه‌یه و ئیمه له كاتیكدا تیده‌كۆشین بۆ
گۆرینى وه‌زعى ناله‌بارى سیاسى و كۆمه‌لایه‌تى و ئابورى ئیستاى خه‌لكى كوردستان ده‌شمانه‌وێت
ئه‌م ئالوگۆره تاسه‌ر به‌رین و ده‌سه‌لاتى میلیشیایى و چه‌وسینه‌رانه‌ى حزبه
بورژوا ناسیونالیسته‌كان و كۆنه‌په‌رستى ئیسلامى كۆتایى پىبێنین و كۆمه‌ڵگایه‌كى
یه‌كسان وئازادى سوسیالیستى له كوردستان دامه‌زرێنین. هه‌ربۆیه له‌روانگه‌ى ئێمه‌وه
پیكهینانى حزب بریتىیه له ریكخستنى بزوتنه‌وه‌یه‌كى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى
دیاریكراو له كۆمه‌ڵگادا كه ره‌خنه و پراتیكیكى دیاریكراوى هه‌یه سه‌باره‌ت به
وه‌زعى مه‌وجود و كۆكردنه‌وه‌ى فه‌ردى كه‌سانیك نىیه كه وه‌ك یه‌ك ده‌دوێن یا
بیرده‌كه‌نه‌وه . پیكهینانى حزبى كۆمۆنیستى كریكارى كوردستان خۆى هه‌نگاوى یه‌كه‌مى
خستنه‌وه‌گه‌رِى ئه‌م بزوتنه‌وه سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تیه دیاریكراوه‌یه ،كه خاوه‌نى
چوارچیوه‌یه‌كى فكرى و سیاسىیه كه خۆى له‌به‌رنامه‌ى دنیاى باشتر و هه‌لویستى
سیاسى سه‌باره‌ت به ده‌سه‌لات و ئه‌حزابى بورژوازى و ئاینده‌ى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى
كوردستان خستۆته‌رِوو. ئه‌م مێژووه له به‌شدارى چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان له خه‌باتى
سیاسى و جه‌ماوه‌ریدا ره‌وتیكى دیاریكراوى شكل پیداوه كه كۆمۆنیزمى كریكارىیه
جیاوازه له ره‌وتى ناسیونالیستى نارازى و ریفورمیزم و لیبرالیزم و سوسیالیزمى
بورژوازى و وورده بورژوازى . هه‌ربۆیه به هه‌ر ره‌خنه‌یه‌كه‌وه له چوارچیوه‌ى
فكرى و سیاسى پێشوومانه‌وه بێینه‌وه مه‌یدان مه‌به‌ستمان له لابردنى سونه‌ت و
شیوه‌كارى كۆمۆنیزمیكى ناكۆمه‌ڵایه‌تى و ناسیاسىیه له‌سه‌ر كۆمۆنیزمى كریكارى نه‌ك
لابردنى سونه‌ت و شیوه‌كارى كۆمۆنیستى كریكارى. بۆ ئه‌م كاره‌ش واته بۆئه‌وه‌ى
كۆمۆنیزمى كریكارى بكه‌ینه بزوتنه‌وه‌یه‌كى سیاسى وجه‌ماوه‌رى پیویستمان به تیكه‌ڵاوكردنى
كۆمۆنیستیه‌كه‌مان نىیه له‌گه‌ڵ به‌رنامه و سیاسه‌تى غه‌یرى كۆمۆنیستى وغه‌یرى
كریكاریدا و به‌م پىَیه‌ش پیكهینانى حزبى كۆمۆنیستى كریكارى كوردستان بریتى نىیه
له ده‌ورانى تیكه‌لكردنه‌وه‌ى سوسیالیزمى كریكارى به‌و ره‌وته غه‌یره كریكارى و
غه‌یره كۆمۆنیستیانه‌وه. پیكهینانى ئه‌م حزبه ره‌وتى تیكه‌لاوبونه‌وه له‌گه‌ڵ
چه‌پى رادیكال و حاشیه‌یشدا نىیه و له‌وێوه هێز ناگرێت ، به‌لكو به‌پیچه‌وانه‌وه
ره‌خنه‌ى پراتیكى و خۆدورخسته‌وه له سونه‌ت و پراتیكى ئه‌و چه‌په حاشیه‌یىیه
مه‌سه‌له‌یه‌كى گرنگه له سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر لاوازیه‌كانى تائیستاى كۆمۆنیزمى
كریكاریدا. ره‌خنه له رابردوو و
نه‌خشه‌ى نوىَ بۆ كاركردن ره‌خنه له لاوازى و سه‌رنه‌كه‌وتنى
تائیستاى كۆمۆنیزمى كریكارى لاى ئێمه جیگایه‌كى گرنگ و چاره‌نوس سازى هه‌یه له‌سه‌ر
دامه‌زراندن و ئاینده‌ى حزبى كۆمۆنیستى كریكارى كوردستان به‌ڵام ئێمه ره‌خنه‌یه‌كى
دیاریكراومان هه‌یه له چوارچیوه‌ى فكرى وسیاسى وكۆمه‌ڵایه‌تى رابردوى خۆمان و وه‌ڵامى
خۆشمان هه‌یه بۆ ئه‌و ره‌خنانه‌ى له روانگه‌ى ناسیونالیستیكى نارازى یا چه‌پیكى
حاشیه‌یى له‌ئیمه‌ى ده‌گرن. ره‌خنه‌ى ئێمه له رابردوى
بزوتنه‌وه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه كه پاش 16 ساڵ له هه‌لومه‌رجیكى كراوه‌دا نه‌مانتوانیوه
ببینه رابه‌رى ناره‌زایه‌تى خه‌لكى كوردستان بۆ گۆرینى وه‌زعى ناله‌بارى سیاسى
وئابورى و كۆمه‌لایه‌تى . بزوتنه‌وه‌ى كۆمۆنیزمى كریكارى نه‌یتوانیوه هه‌ژموونى
فكرى ناسیونالیزم تیك بشكێنىَ و ئاسۆ و ئامانجى كۆمۆنیستى بكاته خواستى رۆژانه‌ى چینى
كریكار و نه‌دارى كوردستان و ره‌خنه له‌ده‌سه‌لاتى یه‌كێتى وپارتى له‌روانگه‌ى
فكرى وسیاسى كۆمۆنیستیه‌وه بگرن و سه‌رچاوه‌ى كوێره‌وه‌رى خۆیان بناسن و رَێگاى
گۆرِینى لاى ئێمه په‌یدا بكه‌ن وچیتر به‌دیار فریو وخۆشباوه‌رى ناسیونالیستانه‌ى
خۆیانه‌وه دانه‌نیشن و جیاوازى چینایه‌تى و دوژمنایه‌تى بورژوازى خۆماڵى به‌ژیان
وچاره‌نوسیان ده‌رك پىبكه‌ن. رۆژنامه و راگه‌یاندنى ئێمه نه‌یتوانیوه وه‌ڵامى
میدیاى فریوده‌ر و پاشكۆى ده‌سه‌لات ببیته‌وه و ره‌خنه‌ی سه‌رتاپاگیرى كۆمۆنیستى
له بنه‌ماى ده‌سه‌لات و ئیداره وئه‌خلاق وفه‌رهه‌نگ و سیاسه‌تى بزوتنه‌وه‌ى
ناسیونالیستى كورد بكاته بزوتنه‌وه‌یه‌كى فكرى هه‌مه‌گیر و پرِسه‌دا كه ئاسۆ و
دورنماى ئاینده‌یه‌كى باشتر ده‌توانێت بخاته پێش چاوى خه‌لكى كوردستان. له‌مه‌یدانى سیاسیش‌دا ئه‌م
كۆمۆنیزمى كریكارىیه لاواز بووه له وه‌لامدانه‌وه به ئه‌ركه‌كانى به‌رده‌میدا
و نه‌یتوانیوه وه‌كو هێزى یه‌كه‌م یا سه‌ره‌كى له مه‌یدانى سیاسی‌دا خۆى بسه‌پێنىَ
وه نه‌یتوانیوه رێگرى فكرى وسیاسى و عه‌مه‌لیه‌كانى به‌رده‌م كارى سیاسى خۆىلابه‌رىَ
و به‌وینه‌ى بزوتنه‌وه‌یه‌كى سیاسى و جه‌ماوه‌رى خۆى له‌مه‌یدانى سیاسی و له كێشه‌ى
ده‌سه‌لاتدا رِێك بخات. ناسینى هه‌لومه‌رجى سیاسى و پیش بینى ئالوگۆره‌كان و
قۆستنه‌وه‌ى فرسه‌ته‌كان بۆ رابه‌ریكى سیاسى یه‌كیك له مه‌رجه‌كانى سه‌ركه‌وتنه
و مامه‌له‌ى سیاسى وگرتنه به‌رى تاكتیكى گونجاو و زانینى كاتى پاشه‌كشه و هیرش
بردن هونه‌رێكن كه هیزیكى سیاسى وه‌ك ئێمه كه روبه‌روى كێشه و سه‌ختى زۆرین
پیویسته به‌باشى فێرى بین. سه‌ره‌راى هه‌موو ئه‌مانه ئێمه له مه‌یدانى سیاسه‌تدا
پیویستمان به گۆرانى سه‌ره‌كى ورِیشه‌یىیه له گروپیكى فشاره‌وه بۆ حزبى سیاسى
. ره‌خنه له چوارچیوه‌ى سیاسى پێشوومان تیپه‌راندنى ئه‌و سونه‌ت وپراتیك و وه‌سیله
و سیاسه‌ت و نائاماده‌ییانه‌یه كه ئێمه له قالبى گروپیكى فشاردا هیشتۆته‌وه
كه سه‌رگه‌رمى لیكدانه‌وه و ته‌بلیغ و كه‌مپین به‌ریخستنه و رازى یه به‌وه‌ى
كه له په‌راویزى كومه‌لگا و دنیاى سیاسه‌تدا قه‌رارى گرتوه . ده‌بێت له‌مه‌یدانى
سیاسی‌دا بزانین كه‌ى و به چ شیوه‌یه‌ك ده‌بینه هیزى سه‌ره‌كى و یه‌كه‌م له‌بریاردان
له‌چاره‌نوسى كوردستاندا و چۆن و له كوىَ هێز كۆده‌كینه‌وه بۆ لابردنى ده‌سه‌لاتى
یه‌كیتى وپارتى و به‌چ هیزیكه‌وه ده‌توانین چاره‌نوسى ده‌سه‌لات له كوردستان
دیارى بكه‌ین. ئه‌مه ده‌بیت قیبله نوماى كارى سیاسى ئیمه بێت له كه‌مپینیكه‌وه
بۆ ئازادكردنى رۆژنامه‌نوسێك تاكو به‌شدارى له خۆپیشاندانیكى جه‌ماوه‌ریدا یا به‌شدارى
له هه‌لبژاردنیكدا. ره‌خنه‌ى پراتیكى له
رابردوومان و گرنگترین خالى وه‌رچه‌رخان له‌كارى ئێمه‌دا به‌راى من په‌یداكردنى
پایه‌ى كۆمه‌لایه‌تیه. كۆمۆنیزمێك كه ته‌نها پایه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ى
خویندكارانى نارازى و ئه‌فرادى تاك وته‌راى ئازادیخواز بێت له كۆمه‌ڵگادا
ناتوانێت كۆمه‌لگا بگۆرێت و ده‌سه‌لاتى سیاسى بگرێته ده‌ست . پیكهینانى حزب
بریتىیه له ریكخستنى بزوتنه‌وه‌یه‌كى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى دیاریكراو له كۆمه‌ڵگادا
كه ره‌خنه و پراتیكیكى چینایه‌تى و كۆمه‌لایه‌تى هه‌یه سه‌باره‌ت به وه‌زعى مه‌وجود
و كۆكردنه‌وه‌ى فه‌ردى كه‌سانیك نىیه كه وه‌ك یه‌ك ده‌دوێن یا بیرده‌كه‌نه‌وه .
جیاوازى حزبى سیاسى كه بۆ گرتنى ده‌سه‌لات كارده‌كات له ریكخراوێكى خۆبه‌خش كه
كارى خێر ده‌كات یا كه‌مپین بۆ گۆرینى به‌ندێك ده‌كات له‌وه‌دایه كه ده‌بێت
هیزیكى كۆمه‌لایه‌تى كۆبكاته‌وه تا بتوانێت ئاماده‌ى شه‌رِ و گۆرِینى سیسته‌مێكى
سیاسى هه‌بێت و خۆى سیسته‌مێكى تر دابمه‌زرێنىَ تا ئه‌به‌د ناچار نه‌بێت هه‌ر
داواى ئیسلاحات له ده‌سه‌ڵات بكات و له ئۆپۆزسیۆندا بمینیته‌وه. ئه‌مه ته‌جروبه‌ى
سیاسى ئێمه‌یه له كوردستان كه سه‌ره‌راى مه‌حبوب بون و ئومیدى خه‌ڵك پێمان و
راوه‌ستاویمان له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاتى سه‌ركوتگه‌رانه‌ى یه‌یكیتى وپارتیدا به‌لام
نشستمان بوه له‌رابردوودا له‌لابردنى ده‌سه‌لاتى
كۆنه‌په‌رستانه‌ى ئه‌واندا . كۆمۆنیزمى كریكارى ئه‌گه‌ر ئیدعاى لابردنى ده‌سه‌لاتى
یه‌كیتى وپارتى و گرتنه ده‌ستى ده‌سه‌لات به عه‌مه‌لى ده‌كا ده‌بىَ ببیته خاوه‌ن
پایه‌ى كۆمه‌لایه‌تى و چینایه‌تى و ببیته رابه‌ر و ریكخه‌رى ئه‌و خه‌بات و ناره‌زایه‌تیه‌ى
كه كۆمه‌لانى كریكار و زه‌حمه‌تكێش و چینه ژیرده‌سته‌كانى كوردستان دژ به ده‌سه‌ڵاتى
ئیستا . هه‌روه‌ك ووتم حزب ته‌نها یه‌كێك له‌و وه‌سیلانه به‌ده‌سه‌لات گه‌یشتنه
به‌ڵام گرنگترین وه‌سیله‌یه كه به‌بىَ بوونى ئه‌م وه‌سیله رابه‌ریه ناتوانرێت
ناره‌زایه‌یته‌كان بگه‌نه ئامانجى كۆتایى خۆیان كه گۆرینى ریشه‌یى وه‌زعى مه‌وجوده.
هه‌ربۆیه بانگه‌وازى ئیمه بۆ ده‌ره‌وه‌ى ریزه‌كانى حزبى كۆمۆنیستى كریكارى عیراق
بۆ به‌شدارى له‌م پرۆسه‌ى پیكهینانى حزبى كۆمۆنیستى كوردستانه‌دا رِوو له‌م جه‌ماوه‌ره
و رابه‌رانى ناره‌زایه‌تیه‌كانى ئیستا و ئه‌و ده‌سته وكۆمه‌ڵانه‌یه كه له‌م
ناره‌زایه‌تیانه‌دا و له خه‌بات دژى ده‌سه‌ڵاتى یه‌كیتى وپارتى و دژ به كۆنه‌په‌رستى
ئیسلامى خۆیان به‌چه‌پ و كۆمۆنیست ورادیكال یا هاوبه‌شى به‌ند و به‌شیكى به‌رنامه
و سیاسه‌تی ده‌زانن.قودره‌ت گیرى و كۆمه‌لایه‌تى بونه‌وه‌ى كۆمۆنیزمى كریكارى له
سه‌ركه‌وتنى له په‌یداكردنى ئه‌م جیگاو ریگایه‌دایه له خه‌باتى رۆژانه و به‌رده‌وامى
جه‌ماوه‌رى نارازى كوردستاندا. ره‌خنه له چوارچیوه‌ى
ریكخراوه‌یى پێشوومان مانایه‌كى به‌رفراوانى سیاسى و كۆمه‌لایه‌تى و شیوه‌كار و
سونه‌تى حزبى هه‌یه. ده‌رچوون له قالبى ریكخراوه‌یه‌كى ناپه‌یوه‌ست به كۆمه‌ڵگا
و ناره‌زایه‌تى جه‌ماوه‌رى و كۆمه‌لایه‌یته‌وه بۆ ریكخراوه‌یه‌كى ده‌رگیر له هه‌موو
مه‌یدانه كۆمه‌لایه‌تیه‌كانى روبه‌روبونه‌وه‌ى فكر و سیاسه‌ت و ئیسلاحات. ئالوگۆر
له تیرِوانینى ریكخراوه‌ى كۆمۆنیستى وه‌ك چواردیوارى ئه‌فرادى تاك وته‌را كه
ته‌نها ئایدیولوژى كۆى كردونه‌ته‌وه بۆ ریكخراوى بزوتنه‌وه‌یه‌كى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى
كه سه‌نگه‌رى یه‌كگرتنه بۆ دیفاع له ماف و ئازادیه فه‌ردى و كۆمه‌ڵ. سه‌یركردن
و مامه‌ڵه‌ى په‌یوه‌ندى نیوان حزب و ریكخراوه سیاسى و پیشه‌ییه‌كانى كریكاران و
فه‌رمانبه‌ران و تویژه زه‌حمه‌تكێشه‌كان وه‌ك سه‌نگه‌ره‌كانى یه‌ك خه‌باتى چینایه‌تى
و كۆمه‌لایه‌تى كه بنه‌ماكانى قودره‌ت په‌یداكردنى سیاسى و كۆمه‌لایه‌تى
كۆمۆنیزمى كریكارىیه بۆ شكست پیهینان به ده‌سه‌لاتى حزبه ناسیونالیسته‌كان و
كۆتایى هینان به ئیداره‌ى گه‌نده‌ڵیان به‌سه‌ر جه‌ماوه‌رى سته‌م لیكرا و بێبه‌شى
كوردستانه‌وه. گۆرِینى رِیشه‌یى له په‌یوه‌ندى و مناسباتى ناوخۆى حزبیدا كه‌له‌سه‌ر
بنه‌ماى كرانه‌وه و شه‌فافیه‌تى سیاسى و ئازادى بیر‌ورا تارِاده‌ى پیكهینانى
فراكسیۆنى حزبى له چوارچیوه‌ى به‌رنامه و په‌یره‌وى ناوخۆى حزبدا هاوكاتیش پابه‌ندبوون
به دیسپلین و قانونى حزبى یا ئه‌وه‌ى پىَى ده‌ڵێین تعددى رِا و یه‌كێتى ئیراده.
ده‌ورو نه‌خشى كۆمه‌لایه‌تى وسیاسى رابه‌رى و په‌یوه‌ندى به كادر و ده‌ورى كادر و
مه‌سه‌له‌ى ئه‌ندامه‌تى و شكل وشیوه‌ى ریكخراوه‌یى كۆمه‌لایه‌تى و چالاك و هتد..
به‌كورتى ده‌مانه‌وێت حزبى كۆمۆنیستى كریكارى كوردستان بكه‌ینه ریكخراوه‌یه‌كى
كۆمه‌لایه‌تى كۆمۆنیستى كریكارى كه خه‌ریكى ریكخستنى بزوتنه‌وه‌یه‌كى سیاسى
و كۆمه‌لایه‌تىیه چ له‌ریزه‌كانى حزبدا و چ له ریكخراوه‌ى جۆراوجۆرى جه‌ماوه‌رى
تردا ، ئه‌مه ره‌خنه‌یه‌كى پراتیكى ئێمه‌یه له‌رابردووى خۆمان و نه‌خشه‌ى كارى
ئیستامانه. بۆچى مانه‌وه له
قالبى ریكخراوى كوردستانى حزبى كۆمۆنیستى كریكارى عیراقدا وه‌ڵامده‌ره‌وه نىیه؟ ئه‌مه پرسیارێكه كه له
ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى حزبى كۆمۆنیستى كریكارى عیراقدا ده‌كرىَ و لیكدانه‌وه‌ى
جیاجیاوه . به‌شێك له ده‌ره‌وه‌ى حزب له ره‌خنه له لاوازیه‌كانى تائیستاى
حزبدا ده‌یبینیت و به‌شیك له ناوه‌وه‌ى حزب ترسى له‌لاوازبوونى حزبى كۆمۆنیستى
كریكارى عیراقدا. به‌ڵام سه‌رچاوه‌ى ده‌ستبردنى ئێمه بۆ پیكهینانى حزبى
كۆمۆنیستى كریكارى كوردستان بۆ داپۆشین یان ره‌خنه له‌لاوازیه‌كانى تائیستامان
نىیه له حزبى كۆمۆنیستى كریكارى عیراقدا وه به‌پیچه‌وانه‌وه پیكهینانى ئه‌م
حزبه له كوردستاندا ده‌بیت به پالپشتیكى به‌هێز بۆ زالبون به‌سه‌ر لاوازیه‌كانى
حزبمان له عیراقدا له‌ماوه‌یه‌كى مام ناوه‌ندیدا كاتێك توانیمان پرۆژه‌ی دامه‌زراندنى
حزبیكى سیاسى و كۆمه‌لایه‌تى له كوردستاندا بخه‌ینه‌رِىَ. پیكهینانى حزبى كۆمۆنیستى
كریكارى كوردستان پرۆژه‌ى گۆرِینى ناوى حزبى كۆمۆنیستى كریكارى عیراق نىیه و به‌ناوى
كوردستانه‌وه كارباشتر بكرێت. ته‌نانه‌ت مه‌سه‌له سه‌لاحیه‌ت یان چوارچیوه‌ى ته‌سكى
ریكخراوه‌یى ئیستا نىیه كه مه‌سه‌له ته‌شكیلاتیه‌كانى ریكخراوى كوردستان وابه‌سته
ده‌كاته‌وه به بریارى حزبى كۆمۆنیستى كریكارى عیراقه‌وه. هه‌روه‌ها پیویستى ئه‌م
حزبه له وه‌ڵام به كێشه‌ى ده‌ورى ریكخراوى كوردستان له ناره‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌كاندا
نىیه و ده‌بێت رابه‌رى ئه‌م لاوازیانه پربكاته‌وه ئه‌وكات كاتى پیكهینانى
حزبیكى سه‌ربه‌خۆیه له كوردستان. ئه‌مانه تیروانینیكى به‌رته‌سكن بۆ رۆشنكردنه‌وه‌ى
پیویستى دامه‌زراندنى حزب له كوردستاندا. مه‌سه‌له‌ى سه‌ره‌كى له‌وه‌ى
ریكخراوى كوردستان وه‌ڵامده‌ره‌وه نىیه ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگاى كوردستان له
كۆمه‌لگاى عیراق جیاوازه له رِووى سیاسى و كۆمه‌لایه‌تىیه‌وه و به‌م پىَیه‌ش
ململانىَى سیاسى و فكرى و كۆمه‌لایه‌تى و حزبى تیایاندا جیاوازه وله یه‌ك
چوارچیوه‌ى حزبى دا ناتوانین ئه‌ركى دوو بزوتنه‌وه‌ى سیاسى و كۆمه‌لایه‌تى
كۆمۆنیزمى كریكارى كه جیاوازن له رِووى مه‌یدان و مه‌سه‌له‌كانى ده‌رگیرن له‌و
ململانىَیه‌دا وه‌ڵام بده‌ینه‌وه. هه‌ر چوارچیوه‌یه‌كى ریكخراوه‌یى كه نه‌گونجێت
له‌گه‌ڵ ئه‌م جیاوازیه‌ى كه له نیوان كوردستان وعیراقدا هه‌یه ده‌بێته رێگرێك
له به‌رده‌م چونه پیشه‌وه‌ى ئه‌ركه‌كانى بزوتنه‌وه‌ى كۆمۆنیستى كریكارى به‌وێنه‌ى
بزوتنه‌وه‌یه‌كى سیاسى و كۆمه‌لایه‌تى نه‌ك وه‌ك كیانیكى ریكخراوه‌یى بىَره‌بت به
كۆمه‌ڵگاوه و خاوه‌ن ئه‌ركیك و ده‌ورێك
له‌ناو حه‌لقه‌یه‌كى ته‌شكیلاتى حزبى به‌ماناى ته‌سكى ووشه‌كه. حزبى كۆمۆنیستى كریكارى ریكخه‌رى بزوتنه‌وه‌یه‌كى زیندووى سیاسى و
كۆمه‌لایه‌تى دیاریكراوه له هه‌لومه‌رجى دیاریكراوى كوردستاندا و ده‌بێت
چوارچیوه‌ى ریكخراوه‌یه‌كه‌ى له په‌یوه‌ست به وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پیویستیه‌كانى ئه‌م
بزوتنه‌وه‌یه كه له كۆمه‌لگاى كوردستاندا هه‌یه سه‌رچاوه بگرێت. ته‌جروبه‌ى 4
ساڵى رابردوو به‌دواى باسى پیویستى پیكهینانى حزبى كۆمۆنیستى كوردستاندا له كارى
جۆراوجۆرى سیاسى و جه‌ماوه‌رى وته‌شكیلاتى له ژێر سه‌قفى ریكخراوى كوردستاندا ئه‌و
راستیه ده‌سه‌لمێنێت كه ئه‌م چوارچیوه‌یه نا‌توانیت وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى ریكخستنى
بزوتنه‌وه‌یه‌كى سیاسى و كۆمه‌لایه‌تى كۆمۆنیزمى كریكارى بێت له كوردستاندا كه
له مه‌یدانى ململانىَ له‌سه‌ر ده‌سه‌لات و یه‌كلاكردنه‌وه‌ى چاره‌نوسى سیاسى ئه‌و
كۆمه‌ڵگایه ده‌ورى سه‌ره‌كى هه‌بێت. دواخستنى راگه‌یاندن و پیكهینانى حزب و
سپاردنى به پرۆسه‌ى دوباره چالاك كردنه‌وه‌ى ریكخراوى كوردستان دواى چه‌ند ساڵ
به‌شدارى له ناره‌زایه‌تیه‌كان و ئاماده‌یمان له مه‌سه‌له‌ى نا ووتن به
رفراندۆمى ده‌ستورى عیراق و كاركردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى رفراندۆم وسه‌ربه‌خۆیى
كوردستان و به‌رده‌وام ده‌ركردنى رۆژنامه‌ى ئۆكتۆبه‌ر و سازكردنه‌وه‌ى كۆمیته
حزبیه‌كان ، سورانه‌وه‌یه له‌بازنه‌ى به‌تاڵى ته‌شكیلاتى و سه‌یركردنى ئه‌رك و ده‌ورى
كۆمۆنیزمى كریكارى كوردستانه له ناو حه‌لقه‌ى ته‌شكیلاتى سه‌رف و نیشانه‌ى نه‌بونى
ئاسۆ و ستراتیژێكه بۆ سه‌رخستنى ئه‌م كۆمۆنیزمه له هه‌لومه‌رجى دیاریكراوى
كوردستاندا. هه‌ربۆیه ئێمه به‌م هه‌نگاوه نامانه‌وێت له لاوازیه‌كانى تا
ئیستامان رابكه‌ین به‌ڵكو به‌پیچه‌وانه‌وه ده‌مانه‌وێت لاوازى سه‌ره‌كى خۆمان كه
نه‌چونه مه‌یدانى راسته‌وخۆى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌لات له‌گه‌ڵ ناسیونالیزمى
كوردا نه‌هێڵین و حزبى كۆمۆنیستى كریكارى كوردستان وه‌سیله‌یه‌كى سه‌ره‌كىیه بۆ
سه‌ركه‌وتن له‌م كێشمه‌كێشه سیاسى و كۆمه‌لایه‌تیه‌دا به‌ده‌سته‌وه‌بگرین. ناسینى ئه‌م هه‌لومه‌رجه
جیاوازه سیاسى و كۆمه‌لایه‌تیه بۆ به‌ده‌سه‌لات گه‌یشتنى كۆمۆنیزمى كریكارى له
كوردستاندا سه‌رچاوه‌ى ده‌ست بردنه بۆ پیكهینانى حزبى كۆمۆنیستى كریكارى
كوردستان و پیكهینانى ئه‌م حزبه خۆى هه‌نگاوى یه‌كه‌م وپیویستى به‌ریخستنه‌وه‌ى
بزوتنه‌وه‌یه‌كى سیاسى و كۆمه‌لایه‌تى كۆمۆنیزمى كریكارى یه و پیچه‌وانه‌كه‌ى
راست نىیه. واته كۆمۆنیزمى كریكارى له كوردستان نا‌توانیت جارێكى تر هه‌ستیته‌وه
له چوارچیوه‌ى ته‌شكیلاتى و سیاسى و كۆمه‌لایه‌تى رابردوودا و به‌بىَ دروستكردنى
حزبى سه‌ربه‌خۆى خۆى. ئه‌مه تیّزى دامه‌زراندنى حزبى كۆمۆنیستى كریكارى
كوردستانه. بۆچى مه‌سه‌له‌ى سه‌ربه‌خۆیى
له حزبى كۆمۆنیستى كریكارى كوردستاندا كراوه‌ته ئه‌وله‌ویه‌تیكى سیاسى؟ له "بریارنامه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق سه‌باره‌ت به ڵیویستى ڵیکهینانى ده‌ستبه‌جێى حیزبى کۆمۆنیستى کرێکاری کوردستان " دا هاتوه ، ""کۆمۆنیزمی کرێکاری له
کوردستان ڵێویستی به
حزبێکی تایبه‌ته که
به ڵێی هه‌لومه‌رجی
سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌لگای کوردستان بۆ جێبه‌جێ کردنی ته‌واوی به‌رنامه‌ی (دنیایه‌کى باشتر)ی خۆی تێبکۆشێت. له هه‌مان کاتیش‌دا یه‌کلاکردنه‌وه‌ى
چاره‌نووسی سیاسی کوردستان به بارى جیابونه‌وه‌و ڵیکهێنانى ده‌وله‌تێکى سه‌ربه‌خۆى غه‌یره قه‌ومی‌و غه‌یره دینی له رێگاى هینانه مه‌یدانی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌لک له ریفراندۆمیکی
ئازاد‌دا. ئه‌وله‌ویه‌تێکی سیاسی ئه‌م حزبه بێت." ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ى كه
حزبى ئێمه مه‌سه‌له‌ى سه‌ربه‌خۆیى كوردستانى به یه‌كیك له ئه‌وله‌ویه‌ته
سیاسیه‌كانى خۆى داناوه له‌وانه‌یه له روانگه‌ى كه‌سانیكى چه‌پ و كۆمۆنیسته‌وه
ببیته جیگاى سه‌رنج و ره‌خنه كه بۆچى به ئه‌وله‌ویه‌تى حزب دانراوه و حزب چینى
كریكار و سوسیالیزمى بیرچۆته‌وه و تاكتیكی سه‌ربه‌خۆیى كراوه‌ته "وه‌عدێكى
ناسیونالیستانه" كه راگه‌یاندنى حزبى كۆمۆنیستى كریكارى كوردستانى پىَ
رازیندراوه‌ته‌وه و ئه‌مه زیان به بزوتنه‌وه‌ى كۆمۆنیستى كریكارى ده‌گه‌یه‌نىَوه
شتى تر‌ى له‌م بابه‌ته.. سه‌ره‌تا ئه‌بێت ئه‌وه
بڵێین كه یه‌كلایى كردنه‌وه‌ى چاره‌نوسى كوردستان له‌ریگه‌ى سه‌ربه‌خۆیى
كوردستانه‌وه ، منێور حكمت بۆ یه‌كه‌م جار هێنایه ئاراوه نه‌ك وه‌ك وه‌عدیكى
ناسیونالیستانه و نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى بزوتنه‌وه‌ى
ناسیونالیستى كورد بكات به‌ڵكو ئه‌وكات وئێستاش تاكتكیك و ریگایه‌كى عه‌مه‌لى ئێمه‌یه
بۆ یه‌كلایى كردنه‌وه‌ى مه‌سه‌له‌ى ده‌سه‌لات له كوردستاندا و ریگاى بونه به‌هێزى
یه‌كه‌م و به‌ره‌راكێشانه له‌ژێر پىَى ناسیونالیزمى كورددا ** . هه‌رچۆن حزبى ئێمه
له‌عیراقدا پێشتر له به‌یانى راگه‌یاندنیدا رِووخانى رژیمىبه‌عسى كردبوه ئه‌وله‌ویه‌تیكى
سیاسى خۆى و ئه‌مه وه‌عدیكى نیشتمان په‌روه‌رانه و خزمه‌تیك نه‌بوو به حه‌ره‌كه‌ى
معاره‌زه‌ى بورژوازى به‌لكو ئه‌ركیكى سیاسى بنه‌ره‌تى بوو بۆ به‌ده‌ستهینانى ده‌سه‌لاتى
سیاسى و دامه‌زراندنى سوسیالیزم له عیراقدا . سرینه‌وه‌ى ئه‌و په‌ره‌گرافه له‌و
به‌یانه‌دا به ماناى ئیلغاكردنه‌وه‌ى مه‌فهومى حزبى سیاسى و گۆرانمان بوو بۆ
فیرقه‌یه‌ك كه هه‌ر پروپاگه‌نده‌ى سوسیالیستى ده‌كه‌ن. له ئیستاشدا باس نه‌كردنى
ئێمه له مه‌سه‌له‌ى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى چاره‌نوسى سیاسى كوردستان وه‌ك ئه‌وله‌ویه‌تیكى
سیاسى له راگه‌یاندنى حزبى كۆمۆنیستى كریكارى كوردستاندا هه‌مان ماناى هه‌یه كه
له‌بارى سیاسیه‌وه گه‌شه‌مان نه‌كردوه تاكو بتوانین شه‌رِى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌لاتى
سیاسى بكه‌ین. له‌به‌رئه‌وه‌ى له كوردستاندا ده‌وله‌تیك نىیه تا باسكردن له
روخاندنى ئه‌و رژیمه ریگاى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى چاره‌نوسى ده‌سه‌لات بیت و ئه‌م كاره
له ریگاى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى چاره‌نوسى سیاسى كوردستانه‌وه ده‌كریت. له‌لایه‌ن
ئیمه‌وه ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان بزوتنه‌وه‌یه‌كه بۆ نه‌هیشتنى
ده‌سه‌لاتى حزبه میلیشیا حاكمه‌كان و ره‌خساندنى فرسه‌تیكه بۆ ئه‌وه‌ى ببینه
هیزى یه‌كه‌م كه چاره‌نوسى ده‌سه‌ڵات له كوردستاندا دیارى ده‌كات و له ده‌ست ده‌سه‌لات
وبه‌دیلى فیدرالیزمى شكست خواردووى حزبه ناسیونالیسته‌كان ده‌رى دێنىَ. ئه‌مه به‌راى
ئیمه تاكتیك وریگاى به‌ده‌سه‌لات گه‌یشتنه له ململانى له‌گه‌ل ناسیونالیزمى
كوردا و هه‌ركه‌سێك به‌مه مخالفه ده‌بێت تاكتیك و ریگایه‌كى تر‌ى خۆى بۆ گه‌یشتنه
ده‌سه‌لات بخاته رِوو و ته‌نها باسكردن له‌وه‌ى ئه‌مه كۆمۆنیستى نىیه و خزمه‌ت
به كۆمۆنیزمى كریكارى ناكا مانایه‌كى نىیه. مه‌سه‌له‌ى سه‌ربه‌خۆیى
كوردستان خواستیك و كێشه‌یه‌كى خه‌لكى كوردستانه كه كۆمۆنیزمى كریكارى به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ى
ده‌یه‌ویت خۆى وه‌ك به‌دیل جىَبخا ، هه‌روه‌ك چۆن به‌لشه‌فیه‌كان له‌وه‌ڵام به‌مه‌سه‌له‌ى
شه‌رِ دا بونه ئه‌و به‌دیله‌ى خه‌لكى روسیا و ده‌سه‌لاتیان گرت و پشتیوانى له‌به‌ده‌سه‌لات
گه‌یشتنیان كرا. له‌هه‌ر ده‌وره‌یه‌كدا كۆمه‌لگا له سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كى گرێى به‌ده‌ورى
سونه‌ت وره‌وتیكى سیاسی‌دا كۆده‌بیته‌وه كه ریگاچاره‌ى خۆى ده‌توانىَ بكات به
ریگاچاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئه‌و كۆمه‌ڵگایه و حزبى سیاسى له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و سونه‌ت
وپراتیكه كۆمه‌لایه‌تیه ده‌چیته‌پێش و ده‌سه‌لات ،به‌ماناى فراوانى ووشه‌كه، په‌یداده‌كا.
ترس له سه‌ربه‌خۆیى
كوردستان وه‌ك ئه‌وله‌ویه‌تیكى سیاسى و "وه‌عدى ناسیونالیستانه" و
"خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندى بزوتنه‌وه‌ى ناسیونالیستى " ترسه له چوونه
شه‌رِى سیاسى بۆ گرتنه‌ده‌ستى ده‌سه‌ڵات و ترس له به‌رژه‌وه‌ندى واقعى كۆمۆنیزمى
كریكارى و خه‌لكى بىَبه‌شى كوردستان نىیه. ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندیه كاتیك زیانى پێده‌گات
كه نه‌چینه كێشه‌ى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى چاره‌نوسى سیاسى كوردستان و وازبهێنین له
ئه‌رك و ئه‌وله‌ویه‌ته سیاسیه‌كان بۆ بورژوا ناسیونالیستى كورد . كۆمۆنیزمى
كریكارى له‌م ترسه‌ى كۆمۆنیزمى حاشیه‌یى زیان ده‌كات كه له مه‌یدانى به‌ده‌ست
هینانى ده‌سه‌لاتدا چه‌كى سیاسى له‌شانى ده‌كاته‌وه و چه‌كى ده‌كات به‌ناوى
"پاك" ى داواكاریه "سوسیالیستیه پوخته‌كانى" و رِێگا له
كۆمۆنیزمى كریكارى ده‌گرێت كه ده‌ست به‌رێت بۆ گرفته واقیعیه‌كان و مه‌سه‌له‌ى
یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌لاتدا له‌به‌رئه‌وه‌ى له "وه‌عدى ناسیونالیستانه"
ده‌چن. دواى 12 ساڵ له خستنه‌رِووى
ئه‌م باسه له‌لایه‌ن منێور حكمت ه‌وه پیویسته بزانین كه ئه‌و ترسه‌ى سه‌ره‌وه
له گرتنه‌ده‌ستى ئه‌م تاكتیكه وه‌ك ئه‌وله‌ویه‌تیكى سیاسى بۆ راكێشانى به‌ره‌ى
ژیر پىَى ناسیونالیزمى كورد و راكێشانى جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ورى ئه‌م به‌دیله‌دا واى
كردوه كه كارى ئیمه له‌م مه‌یدانه‌دا له كه‌مپینى رفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیى
كوردستان تێپه‌رِنه‌كات. ریگریه فكرى وسیاسى و عه‌مه‌لى و سونه‌ته‌كان له‌م بواره
جه‌ماوه‌رى وسیاسیه‌دا به‌شیوازى جۆراوجۆر له چه‌ند ساڵى رابردوودا خۆى نیشانداوه
و دیاریكردن ولابردنیان مه‌سه‌له‌یه‌كى حه‌یاتیه له سه‌ركه‌وتنى پرۆژه‌ى دامه‌زراندنى
حزبى كۆمۆنیستى كریكارى كوردستان وه‌ك حزبێكى سیاسى كه له‌فرسه‌تى تردا ئه‌مانه
باس ده‌كه‌م. ته‌جروبه‌ى 8 ساڵى رابردووى شه‌خسیم وه‌ك كه‌سى یه‌كه‌مى ئه‌م كار و
پرۆژه‌یه له‌ناو حزبدا به‌وه‌ى گه‌یاندوم كه له‌م ده‌وره‌یه‌دا ئه‌م مه‌یدانه
مه‌حه‌كى تیپه‌راندنى كۆمۆنیزمى كریكارى یه له كۆمۆنیزمیكى حاشیه‌یه‌وه بۆ
كۆمۆنیزمیكى كۆمه‌لایه‌تى خوازیارى ده‌سه‌ڵات. ئێمه به‌رِێخستنى بزوتنه‌وه‌یه‌كى
جه‌ماوه‌رى وسیاسى كه ئه‌ركى به‌رپاكردنى رفراندۆم وسه‌ربه‌خۆیىى كوردستان
به‌سه‌ره‌نجام بگه‌یه‌نىَ وده‌وله‌تێكى سه‌ربه‌خۆى علمانى وغه‌یره‌قه‌ومى له‌كوردستاندا
دامه‌زرێنىَ به‌ئه‌وله‌ویه‌تى سیاسى خۆمان ده‌زانین و حزبى كۆمۆنیستى كریكارى
كوردستان وه‌ك ریكخه‌ر ورابه‌رى ئه‌م بزوتنه‌وه سیاسى وكۆمه‌لایه‌تیه دێته‌مه‌یدان
. كۆتایى ئێمه ده‌رگاى باس و پلمیك و
كفتوگۆمان كردۆته‌وه سه‌باره‌ت به حزیى كۆمۆنیستى كریكارى كوردستان و ده‌مانه‌وێت
قسه‌ى ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت به‌شدارى له‌م پرۆسه‌یه‌دا بكه‌ن ببیستین و به‌شیوه‌یه‌كى
رۆشن له‌سه‌ر خاله هاوبه‌ش وجیاوازه‌كانمان بدوێین له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌مانه‌وێت
بزوتنه‌وه‌یه‌كى سیاسى وكۆمه‌ڵایه‌تى كۆمۆنیزمى كریكارى به‌رِىَبخه‌ین و ریزه‌كانى
حزبى كۆمۆنیستى كریكارى عیراق ته‌نها به‌شێك له‌و بزوتنه‌وه و مه‌وجودیه‌ته كۆمه‌لایه‌تیه‌یه.
له‌روانگه‌ى ئیمه‌وه ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كى سیاسیه و مامه‌ڵه‌ى ئایدیولوژیگه‌رى
له‌گه‌ڵدا ناكه‌ین . هه‌رچه‌ند ئه‌م حزبه له‌سه‌ر بنه‌ماى ئیدیولوژى وفكرى
ماركسیستى و به‌رنامه‌ى كۆمۆنیزمى كریكارى یه به‌ڵام قالبیك و پیوه‌رێكى
ئیدیولوژیگه‌ریانه‌ى چه‌ند ده‌قیكى دانراو بنه‌ماى یه‌كگرتن و حزبیه‌ت لاى ئێمه
پێك ناهێنىَ و كارى سیاسى و وه‌حده‌تى سیاسى له چوارچیوه‌ى به‌رنامه‌ى دنیایه‌كى
باشترى كۆمۆنیزمى كریكارى له‌ده‌ورى حزبى كۆمۆنیستى كریكارى كوردستان كۆمان ده‌كاته‌وه.
هه‌ربۆیه دیسانه‌وه بانگه‌وازى ئێمه بۆ به‌شدارى له پرۆسه‌ى پیكهینانى حزبى
كۆمۆنیستى كریكارى كوردستاندا رِوو له كریكاران و جه‌ماوه‌رى نارازى و ده‌سته‌و
كۆرِو كۆمه‌ڵه‌كان و هه‌موو ئینسانانه‌یه كه خۆیان به شه‌ریك ده‌زانن له به‌رنامه
یا مه‌یدانیكى خه‌باتدا له پیناو به‌دیهینانى ئازادى و یه‌كسانى و دامه‌زراندنى
كۆمه‌ڵگایه‌كى ئازاد و خۆشگوزه‌ران و سوسیالیستى و داوا ده‌كه‌ین كه بێن پیكه‌وه
ئه‌م وه‌سیله‌ى رِزگارى جه‌ماوه‌رى به‌شمه‌ینه‌تى كوردستان دامه‌زرێنین تا خه‌بات
وناره‌زایه‌تیه‌كانمان له‌پیناو دنیایه‌كى باشتردا به‌سه‌ركه‌وتن بگه‌یه‌نین.
ئاینده‌یه‌كى باشتر له گره‌وى هاتنه مه‌یدانى ئیراده‌ى ئێمه‌دایه بۆ دامه‌زراندنى
ئه‌م حزبه و به‌سه‌ركه‌وتن گه‌یاندنى له‌خه‌بات دژ به چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌كاندا. . 19/04/2007 ------------------------ * بروانه سایتى حزبى
كۆمۆنیستى كریكارى عیراق
www.wpiraq.net "بریارنامه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی حككع سه‌باره‌ت
به ڵیویستى ڵیکهینانى ده‌ستبه‌جێى حیزبى
کۆمۆنیستى کرێکاری
کوردستان ** بروانه نوسراوى
منێور حكمت " له‌دیفاع له‌سه‌ربه‌خۆیى كوردستانى عیراقدا" ساڵى 1995 |
||