|
|
|
|
|
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى ده‌ورانى حیكمه‌تیزم بۆچى حیكمه‌تیزم
؟ حیكمه‌تیزم چىیه؟ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى
ده‌ورانى ماركس و لنین ئاینده‌ى حیكمه‌تیزم
و مه‌سائل و گرفته‌كانى به‌رده‌م كۆمۆنیزمى
كرێكارى ئاسۆ كمال حوزه‌یرانى 2005 پێشه‌كى ئه‌م باسه بریتىیه له سه‌رنجدانه‌وه‌ى ئه‌بعادى ستراتیژى و شمولى حیكمه‌تیزم
و ناساندنى تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى وه‌ك مه‌كته‌بێكى فكرى وسیاسى كه نوینه‌رایه‌تى
ماركسیزمى سه‌رده‌م ده‌كا. لیكدانه‌وه‌یه‌كه له‌سه‌ر حیكمه‌تیزم كه چۆن توانیویه‌تى
ماركسیزمى ئه‌م سه‌رده‌مه بێت؟ جیاوازى له باقى رِه‌وته كۆمۆنیستیه‌كانى سه‌ده‌ى
بیست دواى لینین چىیه؟ به‌راوردێكه له‌نێوان كۆمۆنیزمى ماركس ولنین له‌گه‌لڕ كۆمۆنیزمى كرێكارى
منێور حكمت دا و سه‌لماندنى هاوشێوه‌بوونى حیكمه‌تیزمه له‌گه‌لڕ ماركسیزمى ئه‌واندا
. هه‌روه‌ها خستنه‌رِووى ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ى حیكمه‌تیزمه كه ده‌توانآ ئه‌و
سه‌ركه‌وتنه مسۆگه‌ر بكا كه له سه‌ده‌ى نۆزده و سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیست بوونه
هۆى سه‌ركه‌وتنى كۆمۆنیزم له‌ناو چینى كرێكار و بزوتنه‌وه‌ى فكرى وسیاسى
كرێكاری‌دا. له‌كۆتاییشدا خستنه‌رِووى سه‌رخه‌تى مه‌سائل و گرفته‌كانى به‌رده‌م
كۆمۆنیزمى كرێكارى و ئاینده‌ى حیكمه‌تیزمه. ئه‌م باسه به‌شێوه‌یه‌كى پوختكراوه له هه‌فته‌ى منێور حیكمه‌ت له له‌نده‌ن
پێشكه‌ش كرا. بۆچى حیكمه‌تیزم؟ بێگومان ئه‌گه‌ر دواى ماركس و لنین ته‌فسیراتى جیاواز له ماركسیزم وجودى
نه‌بوایه و جیاوازیان له ماركسیزم نه‌بوایه ، ئێستا پێویستى نه‌ده‌كرد ئێمه ئه‌و
مه‌كته‌ب و رِه‌گه فكرى و سیاسیه‌ى منێور حیكمه‌ت كه نوێنه‌رایه‌تى ماركسیزمى ئه‌م
سه‌رده‌مه ده‌كا ناوبنێین حیكمه‌تیزم. هه‌ربۆیه له‌پێناو جیاكردنه‌وه‌ى
ماركسیزمى سه‌رده‌م له باقى ره‌وته به‌ناو ماركسى و له‌واقعدا كۆمۆنیزمى
بورژوازى و سوشیالیزمى وورده‌بورژوازى سه‌ده‌ى بیست پێویستمان به حیكمه‌تیزمه.
حیكمه‌تیزم ته‌فسیر و به‌كارهێنانى ماركسیزمه بۆ نیشاندانى واقعیه‌تى جیاوازى
ماركسیزمى ئه‌رتۆدۆكس و كۆمۆنیزمى كرێكارى ده‌ورانى ماركس و لنین له ستالینیزم ،
تروتسكیزم ، ماویزم ، كۆمۆنیزمى بلۆكى سۆڤیه‌ت و چه‌پى ووڵاتانى جیهانى سێهه‌م و
هتد..هه‌رچۆن لینینزم یان به‌لشه‌فیزم ته‌فسیرێكى جیاواز بوو له ماركسیزم له‌به‌رامبه‌ر
سوسیال دیموكراسى ئه‌وروپا و مه‌نشه‌ڤیزم و ئه‌نته‌رناسیونالى دووه‌م دا. له‌م ده‌وره‌یه‌شدا
حیكمه‌تیزم و كۆمۆنیزمى كرێكارى ته‌فسیرێكى تر و بزوتنه‌وه‌یه‌كى تره له
ماركسیزم و كۆمۆنیزم له‌به‌رامبه‌ر به كۆمۆنیزمى بورژوازى و سوسیالیزمى ناكرێكارى
و چه‌پى سونه‌تى و حاشیه‌یىدا. هه‌رچه‌نده كۆتایى سه‌ده‌ى بیست ده‌ورانى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى قوتبه رِه‌سمیه‌كانى
كۆمۆنیزمى بورژوازى رِوسى و چینى بوو ، وه بن به‌ست و به‌رگ گۆرِینى سوسیالیزمى
ناكرێكارى و چه‌پى حاشیه‌یى و سونه‌تى بوو ، به‌ڵام كاریگه‌رى به‌رِه‌سمى ناسران و
وجودى سونه‌تى فكرى و سیاسى ئه‌مانه له سه‌ده‌ى بیستدا پێویستى خۆناساندنى سه‌رله‌نوآى
ماركسیزمى ئه‌رته‌دۆكس و كۆمۆنیزمى كرێكارى له قاڵبێكى نوآدا هێناوه‌ته ئاراوه
كه به‌ئاسانى بتوانرێت له‌م مێژوو و سونه‌ت و رِه‌وتانه جیابكرێته‌وه . ئه‌م
قاڵبه نوآیه حیكمه‌تیزمه. حیكمه‌تیزم چىیه؟ مه كته‌ب و رِه‌وتێكى فكرى و سیاسىیه كه ماركسیزم و كۆمۆنیزمى سه‌رده‌مى
ناساندوه و له خۆگرتوه به‌شێوه‌یه‌كى جیاواز له‌وه‌ى كه له سه‌ده‌ى بیستدا
دواى لنین ناسراوه و وجودىبوه. له‌رِووى تیوریه‌وه ماركسیزمى له تیورى سوسیالیزمى بورژوازى كه نوینه‌رایه‌تى
سه‌رمایه‌دارى ده‌وڵه‌تى له‌به‌رامبه‌ر بازارِدا كردوه جیاكردۆته‌وه و رِه‌خنه‌ى
شۆرگێرانه‌ى "كاپیتال"ى ماركسى خستۆته جیگاى. ئه‌و قوتبه كۆمۆنیستیه‌ى نوێنه‌رایه‌تى سه‌رمایه‌دارى ده‌وڵه‌تى كردوه ،
به‌پآى ئه‌م پایه چینایه‌تیه‌ى له‌لایه‌ن حیكمه‌تیزمه‌وه رِه‌خنه‌ى لێگیراوه و
ته‌حریفات و لادانى ئه‌م رِه‌وته"ماركسی"یانه‌ى له‌سه‌ر بناغه‌ى ئه‌م
نوێنه‌رایه‌تى كردنه‌یان بۆ چینه‌كانى تر‌ى ،غه‌یرى كرێكار، ناساندوه. حیكمه‌تیزم بنه‌ما فكرى و عه‌مه‌لیه‌كانى كۆمۆنیزمى ماركس و لینینى سه‌باره‌ت
به حزب ، ئه‌نته‌رناسیونالیزم ، به‌رنامه‌ى كۆمۆنیستى و روبه‌رِوبونه‌وه‌ى بزوتنه‌وه
سه‌ره‌كیه‌كانى بورژوازى ، ناسیونالیزم و دیموكراسى، ژیاندۆته‌وه و مانیفیستى سه‌رده‌مى "یه‌ك
دنیاى باشتر" دارِشتوه . له ئاڵوگۆره‌كانى كۆتایى سه‌ده‌ى بیسته‌مدا ئاڵاى پیداگرى له ماركسیزم و
كۆمۆنیزمى به‌رزرِاگرتوه و وه‌ڵامى كۆمۆنیزمى كرێكارى بوه له‌م ده‌وره مێژوویى
وچاره‌نوس سازه‌دا به هێرشى بورژوازى جیهانى كه‌به‌ناوى " كۆتایى
كۆمۆنیزم" كراوه‌ته سه‌ر چینى كرێكار و به‌شه‌ریه‌تى سه‌رده‌م. ئه‌م حه‌ره‌كه‌ت و خه‌ته فكرى و سیاسیه پێش منێورحیكمت له سه‌ده‌ى بیسته‌مدا
دواى لنین نابینین هه‌ربۆیه ده‌ورانى كۆتایى سه‌ده‌ى بیست و ئه‌م سه‌رده‌مه‌ى
ئێستا ناوده‌نێین ده‌ورانى حیكمه‌تیزم. حیكمه‌تیزم ناوى ده‌وره‌ى مێژووى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ى
ماركسیزم و كۆمۆنیزمى كرێكارىیه. كار و كاریگه‌ریه‌كانى منێور حیكمه‌ت له به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى كۆمۆنیزمى
كرێكاران و گێرِانه‌وه‌ى ماركسیزم بۆ ده‌ستى چینى كرێكار ، شكڵپێدانى حزبى
كۆمۆنیستى كرێكارى له ئیران و عێراق ، رِاوه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به هێرشى
جیهانى بورژوازى بۆ سه‌ر كۆمۆنیزم و رِه‌خنه‌ى ماركسیستى له دیموكراسى و
ناسیونالیزم ، نوێنه‌رایه‌تى كردنى جه‌بهه‌ى دنیاى مه‌ده‌نیه‌ت له به‌رامبه‌ر شه‌رِ
و میلیتاریزمى بلۆكى غه‌ربى ژێر سایه‌ى ئه‌مریكا و پێش برِكآى تیرۆریستى له‌گه‌لڕ
ئیسلامى سیاسی‌دا،وه ژیاندنه‌وه‌ى سونه‌ت و پراتیكى شۆرشگێرانه و حزبى كۆمۆنیستى
بۆ ده‌خاڵه‌تكردن له چاره‌نوسى كۆمه‌ڵگا و ده‌ست بردن بۆ گرتنه ده‌ستى ده‌سه‌ڵاتى
سیاسى. هه‌موو ئه‌مانه كۆكتێل و پاكیجێكن"Package " كه حیكمه‌تیزم وه‌ك ماركسیزم ده‌ورى
شمولى و سه‌رتاپاگیرى نیشان ده‌دات و ده‌توانین مێژووى هاوچه‌رخ به ده‌ورانى پێش
و ده‌ورانى حیكمه‌تیزم پێناس بكه‌ین. لێره‌دا له‌وانه‌یه ئه‌و پرسیاره بێته ئاراوه كه بۆچى ناڵێین ده‌ورانى
كۆمۆنیزمى كرێكارى ؟ به‌رِاى من هه‌رچه‌ند ده‌توانرێت حیكمه‌تیزم و كۆمۆنیزمى
كرێكارى له‌پاڵ یه‌كتردا بهێنرێن و ناكۆكیه‌كیان به‌یه‌كه‌وه نىیه بۆ ته‌عریفى
ئه‌م ده‌ورانه‌ى پێشوو،به‌ڵام حیكمه‌تیزم ته‌عبیرێكى ده‌قیقتره ، له‌به‌رئه‌وه‌ى
كه ، یه‌كه‌م: به‌بآ حیكمه‌تیزم نا‌توانیت ته‌عریفى ئه‌م ده‌وره‌یه به كۆمۆنیزمى
كرێكارى بكه‌یت و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى ئه‌م كۆمۆنیزمه كرێكاریه باس بكه‌یت كه
حیكمه‌تیزم ئاڵاى فكرى وسیاسیه‌تى و چوارچیوه‌ى سونه‌ت و پراتیكى ده‌نه‌خشێنآ.
دووه‌م ، كۆمۆنیزمى كرێكارى مه‌وجودیه‌تیكى دیاریكراوه كه له هه‌ناوى مێژووى سه‌ده‌ى
بیسته‌وه خۆى ده‌رخستوه و كاریگه‌ریه‌كانى ئه‌و مێژووه‌ى له خۆى هه‌ڵگرتوه و
حیكمه‌تیزم له دنیاى واقیعدا هه‌میشه رِه‌خنه‌ى له‌و كاریگه‌ریه فكرى وسیاسى
وپراتیكیانه گرتوه كه كۆمۆنیزمى كرێكارى له سوسیالیزمى ناكریكارى و چه‌پى
حاشیه‌یىیه‌وه له‌سه‌رى ماوه‌ته‌وه. سآیه‌م كۆمۆنیزمى كرێكارى حه‌ره‌كه‌تیكى نیو
بزوتنه‌وه‌ى كرێكارى وچینى كرێكاره كه هه‌میشه مه‌وجوده به‌ڵام له هه‌ر ده‌وره‌یه‌كدا
به ئاڵاهه‌ڵگر و تایبه‌تمه‌ندیه‌كه‌وه ده‌ناسرێته‌وه ، حیكمه‌تیزم ئاڵاهه‌ڵگر و
رِه‌وتى تایبه‌تى ئه‌م ده‌وره‌یه‌ى كۆمۆنیزمى كرێكارى بووه. چواره‌م
كۆمۆنیزمى كرێكارى هه‌رچه‌ند ناوێكى تازه‌ى كۆمۆنیزمى ئه‌م ده‌ورانه‌یه و ده‌توانرێت
قۆناغى پێش مه‌رگى منێور حیكمه‌تى پێ ته‌عریف بكرێت به‌ڵام به‌داوى مه‌رگى منێور
حیكمه‌تدا واقعیه‌تیكى تازه هاته ئاراوه كه ئه‌ویش جیابونه‌وه‌ى ناو حزبى
كۆمۆنیستى كریكارى ئێران بوو . به‌رِاى من باڵى حیكمه‌تیست نوێنه‌رایه‌تى حیكمه‌تیزم
و كۆمۆنیزمى كرێكارى ده‌كا و حزبى كۆمۆنیستى كریكارى ئیران كه به‌شێك له‌و
مه‌وجودیه‌ت و بزوتنه‌وه‌یه‌ى كۆمۆنیزمى كرێكارى بوو ئێستا له‌سایه‌ى فكر و
سونه‌تى چه‌پى حاشیه‌یدا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و له‌گه‌لڕ حیكمه‌تیزمدا ناكۆكه و
شتێكه له ده‌ره‌وه‌ى حیكمه‌تیزم. له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ى سه‌ره‌وه خه‌تى ناسێنه‌ره‌وه
و جیاكه‌ره‌وه‌ى ئه‌م ده‌وارنه‌ى ماركسیزم له باقى رِه‌وته چه‌پ و سوسیالیسته
ناكرێكاریه‌كانى تر حیكمه‌تیزمه . له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ى سه‌ره‌وه ده‌توانین
بڵێین كه حیكمه‌تیزم خه‌تى جیاكه‌ره‌وه‌ى ئه‌م ده‌ورانه مێژوویىیه‌یه و ته‌عبیرى
ده‌قیقتره بۆ ناسینه‌وه‌ى تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى ئه‌م ده‌ورانه . تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى ده‌ورانى ماركس وه لنین
بۆ سه‌لماندنى ئه‌و رِاستیه‌ى كه حیكمه‌تیزم
ماركسیزمى سه‌رده‌مه ، پێویسته به‌راوردێك له نێوان ده‌ورانى ماركس ولنین دا
بكه‌ین له‌گه‌لڕ ده‌ورانى حیكمه‌تیزمدا تاكو ئه‌و فاكتانه نیشان بده‌ین كه چۆن
حیكمه‌تیزم ژیاندنه‌وه‌ى ماركسیزمه. نه‌تیجه‌گیرى ئه‌م به‌راورده له‌هه‌مان
كاتدا بۆ خستنه‌رووى ئه‌و واقیعه‌ته‌یه كه حیكمه‌تیزم هه‌مان ئیمكانى سه‌ركه‌وتنى
هه‌یه كه ماركسیزم له ده‌ورانى ماركس و لنیندا بویه‌تى و نیشاندانى ئه‌و ته‌جروبه
و مه‌یدانانه‌یه كه ئه‌م سه‌ركه‌وتنه ده‌ستبه‌رده‌كات. تایبه‌تمه‌ندى ده‌ورانى ماركس له‌وه‌دایه
كه كۆمۆنیزم وه‌ك ئایدیۆلۆژیا و رِێبازێكى فكرى و سیاسى دیاریكراو ئیلهام و سه‌رچاوه‌ى
خۆى له بزوتنه‌وه‌یه‌كى واقعى مه‌وجود له‌ناو جوڵانه‌وه‌ى كرێكاریه‌وه وه‌رده‌گرێت
كه ماركسیزم ناوى كۆمۆنیزم له‌وه‌وه وه‌رده‌گرێت. ماركس و ئه‌نگلز ناوى به‌یانی
كۆمۆنیست ، مانیفیستى كۆمۆنیست له‌و جوڵانه‌وه كۆمۆنیستیه‌وه وه‌رده‌گرن كه له
سه‌ده‌ى نۆزده‌دا له ئه‌وروپادا هاتۆته مه‌یدان. ماركسیزم خۆى به چوارچیوه‌ى
فكرى و عه‌مه‌لى ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ته‌عریف ده‌كات. ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ى ماركسیزم
له‌سه‌ره‌تاى دروست بونیه‌وه له‌گه‌لڕ چینى كرێكار و كۆمۆنیزمى كرێكاراندا هه‌ى
بووه سه‌ره‌تا و بناغه‌ى جیاوازى كۆمۆنیزمى ماركسه له كۆمۆنیزمێك كه له‌سه‌ده‌ى
بیست دواى لنیندا به‌ناوى ماركسیزمه‌وه قسه‌ى كردوه و له‌واقعدا كۆمۆنیزمى
بورژوازى و سوسیالیزمى وورده‌بورژوازى بووه. كێشمه‌كێشى ماركسیزم له‌سه‌ره‌تاوه
و له‌ده‌ورانى لنینیشدا به‌رِاده‌یه‌كى زۆر له‌گه‌لڕ مه‌كته‌ب ورِه‌وته فكرى و عه‌مه‌لیه‌كانى
تر‌ى ناو جوڵانه‌وه‌ى كرێكارى بووه وه‌ك ئانارشیزم و سه‌ندیكالیزم و سوسیال
دیموكراسى و هتد.. له‌ساڵى 1848 تا 1872 جوڵانه‌وه‌ى
كرێكارى و ته‌نانه‌ت كۆمۆنیستیش له‌سایه‌ى ماركسیزم‌دا نه‌بوه و ته‌نها دواى
كۆمۆنه‌ى پاریسه كه ماركسیزم باڵاده‌ستى خۆى له بزوتنه‌وه‌ى كۆمۆنیستى وكرێكاری
سه‌ده‌ى نۆزده‌دا به‌ده‌ست دێنێت. هه‌ربۆیه ئه‌و واقعیه‌ته‌ى سه‌ده‌ى بیست ده‌یبینین
كه جیابونه‌وه‌ى كۆمۆنیزمه له پایه چینایه‌تى و كۆمه‌ڵایه‌تى كرێكارى خۆى له‌سه‌ره‌تاى
كۆمۆنیزمه‌وه نه‌بووه و وه‌رگرتنى خه‌سڵه‌تى ناكرێكارى و حاشیه‌یى كۆمۆنیزمى سه‌رده‌م
به‌رهه‌مى نه‌مانى ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ى كۆمۆنیزم بووه. ته‌جروبه و پراتیكى چینایه‌تى
كرێكاران له شۆرِشه كرێكاریه‌كانى سه‌ده‌ى نۆزده‌دا و ده‌ورى ئه‌نته‌رناسیونالى
یه‌كه‌م ، كه ماركس بناغه دارێژه‌رى بوو ،حه‌قانیه‌ت و دروست بوونى ماركسیزم وه‌ك
تیورى و چوارچیوه‌ى سیاسی و عه‌مه‌لى بۆ سه‌ركه‌وتنى بزوتنه‌وه‌ى كۆمۆنیستى
كرێكارى خۆى ده‌سه‌لمێنآ و هه‌ر ئه‌مه‌یه ده‌بێته مایه‌ى سه‌ركه‌وتن و باڵاده‌ست
بوونى ماركسیزم له ساڵانى 1872ه‌وه تاكو 1904 و ده‌ركه‌وتنى قوتبێكى سیاسى و
كۆمه‌ڵایه‌تى به‌هێز له‌هه‌موو ئه‌وروپادا به‌ناوى سوسیال دیموكراسى و ئه‌نترناسیونالى دووه‌مه‌وه.
تایبه‌تمه‌ندى ئه‌م ده‌وره‌یه له‌وه‌دایه كه له‌سه‌رده‌مێكى " ئاشتى
خوازانه‌دا" ماركسیزم له بوارى كارى حزبى و سه‌ندیكایى و په‌رله‌مانى و
رِۆژنامه‌گه‌رى و هتد..گه‌شه‌یه‌كى به‌رفراوان ده‌كات . ئه‌م واقیعیه‌ته به پیچه‌وانه‌ى
ده‌ورانى ئێستاى رِه‌وته كۆمۆنیستیه‌كانه‌وه‌یه كه له ده‌ورانى جه‌وى ئاواڵاى
سیاسى و مه‌یدانى كارى كۆمه‌لایه‌تىدا تواناى گه‌شه و فراونكردنه‌وه‌ى رِیز و
نفوزى كۆمه‌لایه‌تى وسیاسیان نىیه . دواى ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه‌ى ماركسیزم
له ئاستى ئه‌وروپا وئه‌مریكادا و پاشه‌كشه‌ى رِه‌وته ئانارشیستى و سه‌ندیكالیستیه‌كان
، واقعیه‌تێكى تازه له ناو سوسیال دیموكراسی و بزوتنه‌وه‌ى كرێكاری‌دا سه‌رهه‌ڵده‌دا
ئه‌ویش زاڵ بونى ئاسۆى په‌رله‌مانى و دیموكراسى بوروژوازىیه. هه‌رچه‌ند ئه‌م مه‌سه‌له‌یه
سه‌رچاوه‌كه‌ى ئه‌و واقعیه‌ته تازه‌یه‌یه كه كۆمۆنیزم له ئه‌وروپادا پآده‌نێته
ناو ده‌ورانێكى " ئاشتى خوازانه" و په‌رله‌مانى یه‌وه به‌ڵام سه‌رجه‌م
سوسیال دیموكراسى له‌به‌رده‌م دوورِێیانێكدا داده‌نێت. ئه‌م دوو رِێیانه له
ململانآى نێوان باڵى شۆرِگێرِ و باڵى ریفورمیستدا خۆى نیشان ده‌دا. ئه‌گه‌رچى
ریڤیژینزمى برنشتاینى زوو ده‌كه‌وێته به‌ر ره‌خنه له‌لایه‌ن سوسیال دیموكراسى ئه‌لمَانیه‌وه
به‌ڵام ئه‌م كێشه‌یه له‌وه‌دایه كه له‌م ده‌ورانه‌دا به‌هۆى ئیعتبارى گه‌وره‌ى
ماركسیزمه‌وه ریفورمیزم به‌ناوى ماركسیزمه‌وه و وه‌كو به‌شێك له بزوتنه‌وه‌ى
كۆمۆنیستى و كریكارى درێژه به‌خۆى ده‌دات و ده‌بێته وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى
ریڤیژینزمیش. به‌ڵام جارێكى تریش ماركسیزمى ئه‌رته‌دۆكس
و شۆرِشگێرِ له‌دڵى جه‌وى شۆرِشه‌كانى رِوسیادا و به‌تایبه‌ت له 1905دا ئه‌م په‌رده‌یه
له‌سه‌ر ناكۆكیه‌كانى نێوان كۆمۆنیزمى كرێكارى له‌گه‌لڕ ریفورمیزمى بورژوازى له‌ناو
سوسیال دیموكراسیدا لاده‌دات. له‌سه‌ر ده‌ستى لینین نه‌ك به‌ته‌نها ریڤیژینزمى
برنشتاین به‌ڵكو ئه‌و بزوتنه‌وه ریفورمیستیه‌ى بوه‌ته لانك و سه‌رچاوه‌ى ئه‌م ته‌حریفاته
له ماركسیزم‌دا ده‌رده‌خرێت و به‌لشه‌فیزم له پرۆسه‌یه‌كدا له‌بارى حزبى و سیاسی
و میتۆد و ستراتیژه‌وه خۆى له‌و به‌شه له سوسیال دیموكراسى له‌رِوسیادا كه
ناوى مه‌نشه‌ڤیزمه جیاده‌كاته‌وه. لێره‌وه لینینزم وه‌ك قوتبێكى كۆمۆنیستى و
ماركسیستى خه‌تى خۆى له‌ناو سوسیال دیموكراسیدا ده‌كێشآ و له سه‌رهه‌ڵدانى
ئیمپریالیزم و ده‌ستپیكردنى یه‌كه‌م ئه‌زمه‌كانى ده‌سه‌لاتدارێتى بورژوازى له ئه‌وروپادا
و به‌هاتنى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌مى ئیمپریالیستى، لینینزم ئه‌م خه‌ته
جیاوازیه فكرى وسیاسی یه له‌گه‌لڕ سه‌رجه‌م قوتبى ریفورمیستى و ناسیونالیستى و
دیموكراسى نێو سوسیال دیموكراسى جیهانی و ئه‌نترناسیونالى دووه‌مدا ده‌كێشآ . ئه‌وه‌ى
مه‌سه‌له‌ى ئه‌سڵى و تایبه‌تمه‌ندى ئه‌ساسى ماركسیزمى لینینه ئه‌وه‌یه كه رِێگه‌نادات
به‌باڵى ریفۆرمیستى سوسیال دیموكراسى نێو بزوتنه‌وه‌ى كرێكارى كه چینى كرێكار له‌رِوسیه‌دا
ده‌ست له گرتنه‌ده‌ستى ده‌سه‌ڵات له‌رِآ لابدا و له‌و فرسه‌ته‌ى بورژوازى تیایدا
لاوازه ده‌بێته به‌رنامه‌دارِێژه‌ر و پیاده‌كه‌رى شۆرِشى سوسیالیستى و دامه‌زراندنى
حكومه‌تى كرێكارى. لینینیزم به‌م هه‌نگاوه‌ى نه‌ك ته‌نها سوسیال دیموكراسى له‌ئاستى
بزوتنه‌وه‌ى كرێكارى ئه‌وروپادا ده‌خاته‌لاوه به‌ڵكو ماركسیزم ده‌كاته تاكه مه‌رجه‌عیه‌ت
و ده‌سه‌لاتى فكرى و سیاسى له‌ئاستى دنیادا و گه‌وره‌ترین ئه‌نترناسیونالى
كۆمۆنیستى پیك دێنێت كه ده‌بێته قوتبیكى سیاسى گه‌وره‌ى دنیا به‌رامبه‌ر به‌ئیمپریالیزمى
جیهانى. فكره‌ى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى و دیكتاتۆریه‌تى پرۆلیتاریا و شۆرِشى كۆمۆنیستى و
كرێكارى و جیهانى ده‌بێته بنه‌ماو تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى لینینزم و وه‌ك ماركسیزمى
سه‌ده‌ى بیست جآده‌كه‌وێت. لینینزم هه‌موو ئه‌و تیوریه
سوسیالیستیه بورژوازى و پۆپۆلیستیانه‌ى كه چینى كرێكار له‌شۆرِش و گرتنه‌ده‌ستى
ده‌سه‌ڵات دوور ده‌خه‌نه‌وه به‌بیانوى گه‌شه‌نه‌سه‌ندنى هێزه‌به‌رهه‌مهینه‌ره‌كان
و بازاى محلى وه بۆ مانه‌وه له‌سایه‌ى باڵى چه‌پى بورژوازی دژ به ئیستبداد و
دیفاعكردن له ناسیونالیزمى خۆیی به‌رامبه‌ر به بێگانه و هتد.. كه بنه‌ماكانى
سوسیال دیموكراسى و ئه‌نترناسیونالى دووه‌مى كاوتسكى بوو له ده‌ورانى ئیمپریالیزم
و شه‌رِى جیهانى یه‌كه‌مدا له‌ناو بزوتنه‌وه‌ى كرێكارى و كۆمۆنیستى سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى
بیستدا بآئیعتباركرد و كۆمۆنیزمى كرده خاوه‌ن مه‌زنترین ته‌جروبه‌ى رِزگاركردنى
به‌شه‌ریه‌ت له‌ده‌ست كۆیلایه‌تى ده‌سه‌ڵاتداریتى بورژوازى و رِوخسارى فكرى و كۆمه‌ڵایه‌تى
وسیاسى سه‌ده‌ى بیستى گۆرِى. ماركسیزم و لینینزم بونه معتبرترین مه‌رجه‌عه‌یه‌ت و
سه‌رچاوه‌ى هه‌ر حه‌ره‌كه‌تیكى نارِه‌زایه‌تى و شۆرشگێرانه نه‌ك له ئه‌وروپادا
به‌ڵكو له‌ئاسیاى به‌خه‌به‌رهاتووشدا. ئه‌مه مێژووى سه‌ركه‌وتنى كۆمۆنیزم
و ماركسیزم بوه له سه‌ده‌ى نۆزده و بیستدا . ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ى ماركسیزم
و كۆمۆنیزمى كرێكارى هۆى ئه‌م سه‌ركه‌وتنه بوون . سرِینه‌وه و له‌ناوبردنى ئه‌م
تایبه‌تمه‌ندیانه له‌دواى لنینیه‌وه بوونه هۆى ئه‌وه‌ى ماركسیزمى رِه‌سمى و ته‌حریفكراو
ئیتر ئه‌و چه‌كه نه‌بێت كه چینى كریكار بۆ گۆرِینى نیزامى سه‌رمایه‌دارى و رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ى
بزوتنه‌وه بورژوازیه‌كان و گرتنه ده‌ستى ده‌سه‌لاتى سیاسى . كۆمۆنیزمى كرێكارى
به له‌ده‌ستدانى ئه‌م خۆئاگایه و كاریگه‌رى شكستى شۆرِشى ئۆكتۆبه‌ر له‌مه‌یدانى
سیاسه‌ت و شه‌رِ له‌سه‌ر ده‌سه‌لات وچاره‌نوسى كۆمه‌ڵگا ده‌ركرا. هاتنه‌وه مه‌یدانى
حیكمه‌تیزم ژیاندنه‌وه‌ى ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ى ماركسیزم و ئه‌م خۆئاگایىیه
چینایه‌تیه كۆمۆنیستیه‌یه كه خۆى له‌ژێر كاریگه‌رى شكستى شۆرِشى ئۆكتۆبه‌ر ده‌رهێناوه
و ماركسیزمى سه‌رده‌مى ساغ كردۆته‌وه بۆ دوباره مه‌یدانداربونه‌وه و رِێكخستنى
ریزى شۆرِشى كۆمۆنیستى. حیكمه‌تیزم ئومێد و حه‌ره‌كه‌تى دووباره سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ى
ئه‌م كۆمۆنیزمه‌ى كرێكارانه . هه‌لومه‌رجى جیهانى و مه‌وقعیه‌تى كۆمۆنیزم
له ده‌ورانى حیكمه‌تیزم دا مێژووى كۆمۆنیزمى پێش حیكمه‌تیزم ئه‌وه‌ى تایبه‌تمه‌ندى ماركسیزمه ئه‌و
لێكدانه‌وه‌یه‌تى بۆ مێژوو و وه رِه‌وتى ئاڵوگۆرِ و حه‌ره‌كه‌تى كۆمه‌ڵگا كه
بریتىیه له ململانآى چینایه‌تى به‌رده‌وام و ئه‌مه به‌داینه‌مۆى مێژوو و حه‌ره‌كه‌تى
كۆمه‌ڵگا ناوده‌بات. شۆرِشى ئۆكتۆبه‌ر كۆتایى ئه‌م ململانآیه‌ى چینایه‌یته نه‌بوو
به‌ڵكو ده‌ستپیكردنى ده‌وریه‌كى نوآ و توند وخێراترى ئه‌م ململانآیه بوو. چینى
بورژوازى له ده‌سه‌ڵات كه‌وتوو هێشتا پایه‌ى ئابوورى مانه‌وه‌ى خۆى له‌ده‌سه‌ت نه‌داوه
و سیستمى به‌رهه‌مهێنان و گۆرِینه‌وه بناغه‌ى وجودى چینایه‌تى ئه‌و پێك دێنآ و به‌م
پآیه قورسایى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابورى خۆى له‌كۆمه‌ڵگادا ده‌سه‌لمێنآ. شۆرِشى
كۆمۆنیستى به‌نه‌مانى لینین رِابه‌ر و ده‌ستپێشكه‌رى شۆرِشى له‌ده‌ستدا ، له‌وه‌ڵام
به‌م پرسیاره‌ى دواى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى چۆن شۆرِشى ئابورى و گۆرِینى سیستمى سه‌رمایه‌دارى
بۆ سوسیالیزم به‌ئه‌نجام ده‌گاو سیستمى نه‌هێشتنى كارى به‌كرآ و موڵكایه‌تى تایبه‌تى
بورژوازى چۆن هه‌ڵده‌وه‌شێنیته‌وه . به‌لشه‌فیزم له‌م ده‌وره‌یه‌دا بوو به دوو
به‌شه‌وه . ستالینیزم نوینه‌رایه‌تى ریفۆرمیزمى بورژوازى روسیاى كرد بۆ پرۆسه‌ى
سه‌نعه‌تى كردنى رِوسیا و دروستكردنى بازارێكى به‌هێزى ناوخۆیى و به‌زیادكردنى
عنێرى كۆنترۆلى ده‌وڵه‌تى كرێكارى به‌سه‌ریدا. تروتسكیزمیش وه‌ك رِه‌وتیكى رِه‌خنه‌گرانه‌ى
دیمو‌كراتى و پێداگرى نارِۆشن له‌سه‌ر ستراتیژى "شۆرِشى جیهانى" مایه‌وه
به‌بآبونى به‌دیل بۆ ئه‌ركى شۆرِشى ئابورى سوسیالیستى . لینینزم چیتر له‌م
كۆمۆنیزمه‌دا نوێنه‌رایه‌تى نه‌كرا و به‌جیكه‌وتنى سیستمى سه‌رمایه‌دارى ده‌وڵه‌تى
له‌رِوسیادا ، هه‌موو ده‌ستكه‌وته سیاسى وكۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له چینى كریكار له
یه‌كێتى سۆڤیه‌تدا سه‌ندرایه‌وه و قوتبى كۆمۆنیترن بوه ئارایشتدانه‌وه‌ى قوتبێكى
سیاسى جیهانى تر به‌ده‌ورى ده‌وڵه‌تى بورژوازى سۆڤیه‌تدا . له غیابى ماركسیزم و
كۆمۆنیزمى كرێكاری‌دا ئه‌م كۆمۆنیزمه بورژوازیه‌ى مۆدیلى رِوسیه بوه قوتبى رِه‌سمى
كۆمۆنیزم . به‌سوود وه‌رگرتن له‌مه‌وقعیه‌تى ئه‌م كۆمۆنیزمه و به كاریگه‌ریه‌كانى
شۆرِشى ئۆكتۆبه‌ر ، كۆمۆنیزمى بورژوازى و ماركسیزمى ته‌حریفكراو بونه سه‌رچاوه و
ئیدعاى هه‌موو ئه‌و بزوتنه‌وه سیاسى و جیهانیانه‌ى كه دژ به ئیمپریالیزم و
رِژێمه پاشایه‌تى ودیكتاتۆریه‌كان بوون . له سایه‌ى ئیعتبارى ماركسیزم و وجودى
قوتبى سیاسى كۆمۆنیزمى بورژوازىدا، شۆرِشه "خه‌ڵك"یه‌كان و ده‌سه‌ڵاته
به‌ناو سوسیالیستیه‌كان رِێكخران و سه‌ده‌ى بیست بووه مه‌یدانداربوونى ئه‌م
كۆمۆنیزمه بورژوازى و سوسیالیزمه ناكرێكاریه و چه‌په سونه‌تیه‌ى كه ناو و
مێژووى كۆمۆنیزم و ماركسیزمیان برد بۆخۆیان . هه‌لومه‌رجى جیهانى ده‌ورانى حیكمه‌تیزم هه‌لومه‌رجی جیهانى كه حیكمه‌تیزم تیایدا سه‌رى ده‌رهێنا به‌بنبه‌ست گه‌یشتنى
كۆمۆنیزمى بورژوازى و سوسیالیزمى ناكرێكارى بوو ،ئه‌م هه‌لومه‌رجه پێش له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى
بلۆكى سۆڤیه‌ت ده‌ستى پێكردبوو. به‌دیلى سه‌رمایه‌دارى ده‌وڵه‌تى و رِه‌خنه‌ى
ناسیونالیستى و ریفۆرمیستانه له ئیمپریالیزمى غه‌رب كه ناوه‌رۆكى ئه‌م بزوتنه‌وه
و ئه‌حزاب و ده‌وڵه‌تانه‌ى پێك ده‌هێنا توشى بنبه‌ست و بآتواناییه‌ك بوو كه خۆى
له‌به‌رده‌م واقعیه‌ته ئابورى و سیاسیه‌كانى دنیاى هاوچه‌رخى شۆرِشى ته‌كنه‌لۆژى
و ئینفۆرماتیكدا و پیویستى ئاڵوگۆرِى سیاسی و به‌تایبه‌ت هه‌ڵوه‌شاندندنه‌وه‌ى
قوتبى جیهانى وارشۆ بینیه‌وه. باڵى رِاستى بورژوازى غه‌رب و لیبرالیزمى نوآى تاچه‌ریزم و رِیگانیزم له‌هه‌مان
كاتدا و به‌سوود وه‌رگرتن له‌م بنبه‌سته‌ى بلۆكى سۆڤیه‌ت بوه مه‌یداندارى ده‌یه‌ى
هه‌شتاكان و هێرشێكى گه‌وره‌ى بۆ سه‌ر چینى كرێكار و ده‌ستكه‌وته‌كانى ده‌ست
پێكرد. ئه‌م هه‌لومه‌رجه ته‌وازنى فكرى وسیاسى له‌ئاستى دنیادا به‌ره‌و رِاست وه‌رچه‌رخان
و به‌تایبه‌ت به هه‌ره‌سهێنانى بلۆكى شه‌رق باڵى رِاستى بورژوازى غه‌رب ئه‌م فرسه‌ته‌ى
قۆسته‌وه‌و هێرشى جیهانگیرى خۆى له‌ژێر شیعارى "كۆتایى كۆمۆنیزم"دا ده‌ست
پێكرد تاكو مۆرى خۆى بدات له مێژوو و ئاینده‌ى فكرى و سیاسى و ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى
دنیا . ئه‌م ده‌ورانه ناسیونالیزم و دیموكراسى بورژوازى وه‌ك دوو بزوتنه‌وه‌ى
باڵاده‌ستى بورژوازى مه‌یدانداربوون و ئه‌مریكا وه‌ك سه‌ركرده‌ى جیهانى ئه‌م قوتبى
دیموكراسیه چه‌ندین شه‌رِى ناوچه‌یى له عیراق و ئه‌فغانستان و یۆگۆسلاڤیاى پێشوو
به‌بیانوى هه‌رِه‌شه له دیموكراسى جیهانی ده‌ستپێكرد و دنیاى یه‌ك قوتبى خۆى له
شه‌رِێكى جیهانى نه‌برِاوه له‌م ده‌ورانه‌دا ساغ ده‌كاته‌وه وده‌ناسێنآ. شه‌رِى
دوو قوتبى تیرۆریستى ئه‌مریكا وئیسلامى سیاسی یه‌كێك له‌و مه‌یدانى جه‌نگه
جیهانیه‌یه كه تا ئه‌مرِۆ درێژه‌ى هه‌یه. ئه‌م هه‌لومه‌رجه ده‌ورانێكى ناجێگیر
و نادیاره چ بۆ بورژوازى و چ بۆ كرێكار . بزوتنه‌وه‌ى كرێكارى ده‌ورانیكى ركودى
خۆى تێده‌په‌رِێنآ و خۆلادان له حزبیه‌ت و هێرشه یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى دوو ده‌یه‌ى
رِابردوو و به‌تایبه‌ت جه‌نگى تیرۆریستى ئه‌مریكا وئیسلامى سیاسى ،له‌ئاستێكى قوڵ
و بآسابقه‌دا كاریگه‌رى خۆیان داناوه. حیكمه‌تیزم له‌دڵى هه‌لومه‌رجێكى مێژوویى وجیهانى له‌م چه‌شنه‌دا پآىنایه
مه‌یدان تاكو وه‌ڵامى ئه‌م ده‌ورانه بداته‌وه ، به چاوخشاندنێك به‌و كار و
رِوبه‌رِوبونه‌وانه‌ى حیكمه‌تیزم له‌م ده‌ورانه‌دا كردویه‌تى سه‌ركه‌وتنێك له‌وه‌ڵامى
ئه‌م خه‌ته فكرى وسیاسیه‌دا ده‌بینینه‌وه . كه‌پێش باسكردن له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ى
حیكمه‌تیزم كه ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ى مومكین كردوه پێویسته ئه‌و قۆناغ و كارانه‌ى
حیكمه‌تیزم به كورتى ئاماژه پآبكه‌ین . ده‌ورانى حیكمه‌تیزم به‌برواى من دوو قۆناغى سه‌ره‌كى هه‌یه له ناساندنى حیكمه‌تیزمدا . یه‌كه‌میان
له شۆرِشى ئیران78- 1979ده‌ست پێده‌كا تا كۆنگره‌ى سێهه‌مى حزبى كۆمۆنیستى ئیران
كه به‌ده‌ورانى ماركسیزمى شۆرِشگێرِ ده‌ناسرآ و دوه‌میان له كۆنگره‌ى سێهه‌م به‌دواوه
كه به‌ده‌ورانى كۆمۆنیزمى كرێكارى ده‌ناسرآ. هه‌ركام له‌م ده‌ورانه‌ش ده‌توانین
به‌پآى ئه‌و واقعیه‌تانه و مه‌سه‌لانه‌ى رِووى داوه بیناسێنین. ده‌وره‌ى یه‌كه‌م ، منێور حیكمه‌ت به‌پآى ئه‌و كاریگه‌ریانه‌ى شۆرِشى ئیران
له‌سه‌رى دایده‌نآ، سه‌رنج ده‌داته ئه‌و شۆرِشه و له پێویستیه‌كانى چینى كریكار
و كۆمۆنیزم و چه‌پ له‌ئیراندا بۆ سه‌ركه‌وتن ده‌كۆڵێته‌وه و ده‌خاڵه‌ت ده‌كات. وه‌ك
بزوتنه‌وه‌ى رِه‌خنه‌گر له‌وه‌ى هه‌یه ده‌ست پآده‌كا ، له رِه‌خنه له ئه‌فكارى
زاڵى چه‌په‌وه ده‌ست پآده‌كات و ئه‌فسانه‌ى بورژوازى میللى وپێشكه‌وتنخوازه‌كه‌یان
كه میحوه‌رى تاكتیك و تیرِوانینیانه رِاده‌ماڵىَ و هه‌ڵویستگیرى خۆشباوه‌رى
وورده بورژوازیانه‌یه به باڵى لیبرال له حكومه‌تى دژى شۆرِشى ئێران‌دا كه له‌م
تیورى وئه‌فسانه‌یه‌وه هاتووه ده‌داته به‌ر رِه‌خنه‌ى بآئه‌مان.له‌هه‌مان كاتدا
پێداگرى له‌سه‌ر ریزى سه‌ربه‌خۆى چینایه‌تى كریكاران له‌و شۆرِه‌دا ده‌كات وله‌سه‌ر
پیویستى خۆرِێكخستنى كۆمۆنیستى و پیكهینانى حزبى كۆمۆنیست پآداده‌گرێت. حیكمه‌تیزم
له بزوتنه‌وه‌ى چه‌پدا ئه‌وپرسیاره گه‌ورانه ده‌خاته رِوو كه پێشتر به فكرى
ئه‌و چه‌په‌دا نه‌هاتووه و مه‌سه‌له‌ى نه‌بووه. كرێكار له‌م نیزامه‌دا رِه‌خنه‌ى
له‌چىیه؟ چینى كرێكار به‌رامبه‌ر به بورژوازى ده‌بێت له‌م شۆرِشه‌دا چىبكات؟ چۆن
حكومه‌ت و شۆرِش له‌سه‌ر بنه‌ماى چینایه‌تى لێك بداته‌وه و چ هه‌ڵویستێك بگرێت؟
ماركسیزم چ ده‌ورێكى بۆ خه‌باتى چینایه‌تى كرێكاران و له‌م شۆرِشه‌دا هه‌یه؟حزبى
كۆمۆنیست و ریزى سه‌ربه‌خۆى كۆمۆنیستى بۆچى ده‌ست به‌جآ پێویسته؟ حیكمه‌تیزم به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیارانه و به‌كرده‌وه هاتنه مه‌یدانى
وه‌ك ئاڵاهه‌ڵگرى ئه‌م ماركسیزمه‌ى كه وه‌ڵامى بۆ پرسیار و مه‌سه‌له‌كانى ده‌وره‌ى
خۆى هه‌یه، له‌فه‌تره‌یه‌كى كورتداتوانى ببێت به قوتبى رِه‌سمى كۆمۆنیزم له
ئیران‌دا. حیكمه‌تیزم له‌م ده‌ورانه‌دا به خستنه‌رِووى به‌رنامه‌ى كۆمۆنیستى و
دامه‌زراندنى حزبى كۆمۆنیستى ئیران ، وه‌ڵامى هێرشه‌كانى حزبى دیمو‌كراتى كوردستانى
ئیران و دانانه‌وه‌ى ناسیونالیزمى كورد له‌جێگاى خۆى وكاریگه‌رى دانانى له‌سه‌ر چه‌پ
له كوردستانى عێراقدا ، رِۆشنكردنه‌وه‌ى تیورى ماركسیستى سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌ت
له ده‌ورانى شۆرِشگیرانه وئینتقالیدا، خستنه‌رِووى رِه‌خنه‌ى سوسیالیستى له ته‌جروبه‌ى
سۆڤیه‌ت و لیكدانه‌وه‌ى كه‌موكورِى و هۆیه‌كانى شكستى چینى كرێكار و كۆمۆنیزم له
سۆڤیه‌تدا بۆ دامه‌زراندنى سوسیالیزم, رِه‌خنه له‌پایه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى چه‌پ و
كۆمۆنیزم له ئیران و لیكدانه‌وه له‌سه‌ر گرایشه‌كانى ناو حزبى كۆمۆنیستى ئیران و
خۆئاگایى كۆمۆنیزمى كرێكارى وجیاوازى له چه‌پى ناكرێكارى و رِه‌خنه‌ى له
گرایش ورِه‌وتى ناسیونالیستى كوردى له حزبى كۆمۆنیستى ئیران‌دا. له ئه‌نجامى
ئه‌م ده‌وره‌یه‌دا حیكمه‌تیزم وه‌ك ماركسیزمى شۆرِشگێرِ ده‌ناسرێته‌وه و بزوتنه‌وه
و هێزه‌كانى تر له‌ئێران وناوچه‌كه‌دا وه‌ك قوتبێكى كۆمۆنیستى حسابى له‌سه‌رده‌كه‌ن
و قورسایى فكرى وسیاسى خۆى له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاى ئێران وعێراق داده‌نآ. ده‌وره‌ى دووه‌م ده‌وره‌ى كۆمۆنیزمى كرێكارى یه.له‌م ده‌روه‌یه‌دا حیكمه‌تیزم
خۆى به هه‌ڵسورِاوى بزوتنه‌وه‌یه‌كى تر،بزوتنه‌وه‌ى كرێكارى و كۆمۆنیزمى كرێكاران
ده‌ناسێنآ و خۆى له‌و مێژوه جیاده‌كاته‌وه كه ته‌نها وه‌كو یه‌كێك له‌رِه‌گه
فكرى وسیاسیه‌كانى ناو بزوتنه‌وه‌ى چه‌پ بناسرێته‌وه .حیكمه‌تیزم ئه‌م ده‌وره‌یه
ده‌یه‌وێـت حسابى خۆى له رِابردووى كۆمۆنیزمى رِه‌سمى وچه‌پى ته‌قلیدى یه‌كلایى
بكاته‌وه. ناوى كۆمۆنیزمێك كه ئه‌و خۆى به‌چوارچیوه‌ى فكرى وعه‌مه‌لى داده‌نێت
ده‌گۆرِێت بۆ كۆمۆنیزمى كرێكارى. ده‌یه‌وێت ئه‌م ئاڵا و به‌رنامه ماركسیستیه‌ى
چینه‌كانى تر بردویانه و كرێكاریان له‌م قودره‌ته‌ى خۆى مه‌حروم كردوه بگه‌رِێنێته‌وه
شوێنى خۆى.به‌تایبه‌ت له‌م ده‌وره‌یه‌دا ده‌بینآ فرسه‌تى ئه‌م كاره هه‌یه له‌كاتێكدا
كۆمۆنیزمى بورژوازى و سوسیالیزمى ورده‌بورژوازى له كۆمۆنیزم هه‌ڵدێن و خۆیان داوه
به‌ده‌م ته‌وژمى دیموكراسى باڵى سه‌ركه‌وتوى غه‌ربه‌وه. گرنگى حه‌یاتى حیكمه‌تیزم له‌م ده‌وره‌یه‌دا ئه‌وه‌یه كه وه‌ك قوتبێكى
معتبرى كۆمۆنیستى ئاماده‌یه بۆ پاراستنى كۆمۆنیزم له به‌رامبه‌ر هێرشى جیهانى
بورژوازىدا له ژیرناوى "كۆتایى كۆمۆنیزم"دا. حیكمه‌تیزم پێش له
رِوخانى بلۆكى سۆڤیه‌ت چوارچیوه‌ى جیهانى ئه‌م هه‌لومه‌رجه جیهانیه ده‌زانێت و
به ئاماده‌یىیه‌وه بۆ رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ى ده‌چێت. جیابونه‌وه له حزبى
كۆمۆنیستى ئێران له‌پێناو دروستكردنى حزبێكى كۆمۆنیستى كرێكارى و بۆ پێكه‌وه نه‌ژیان
له‌گه‌لڕ رِه‌وتى ناسیونالیستى له‌ژێر چه‌ترێكدا ، نیشاندانى هۆیه‌كانى بنبه‌ستى
سوسیالیزمى ناكرێكارى و شكستى مۆدیلى سه‌رمایه‌دارى ده‌وله‌تى سۆڤیه‌ت و باقى ده‌وڵه‌ته
به‌ناو سوسیالیستیه‌كان و خۆئاگایى كۆمۆنیزمى كرێكارى بۆ جیایى چینایه‌تى و به‌رنامه‌یى
له‌م جۆره سۆسیالیستانه،هه‌ڵوێستگیرى ئه‌نته‌رناسیونالیستى له‌به‌رامبه‌ر ئه‌زمه‌ى
خلیج و داگیركردنى كوه‌یت و شه‌رِى خلیجدا ،ئه‌مانه زه‌مینه و تواناییه‌كیان دا
به حیكمه‌تیزم تاكو بتوانآ له‌به‌رامبه‌ر هێرشى بورژوازى بۆسه‌ر كۆمۆنیزمدا وه‌كو
ئاڵاهه‌ڵگر و جه‌بهه وقوتبى ئه‌م كۆمۆنیزمه ده‌ربكه‌وێت . ئه‌گه‌رچى شوێنى ته‌واجد
و كاریگه‌رى ئه‌م قوتبه له ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستدابوو و به‌ته‌نها
له ئیران و عیراقدا، هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆى ئه‌وه‌بوه كه به‌رامبه‌ر به هێرشێكى
جیهانى كاریگه‌رى كه‌م بوه به‌ڵام ده‌روازیه‌ك بوو كه له‌و ده‌وره سه‌خته‌دا
قودره‌تێكى گه‌وره‌ى له هه‌ناویدا هه‌ڵگرتوه و له‌رِوى چۆنایه‌تىیه‌وه ئه‌م
راوه‌ستانه‌وه‌ى كۆمۆنیزمى كرێكاری بوه عونێریكى گرنگ له شكڵپیدانى
كۆمۆنیزمیكى جه‌نگاوه‌ر و ده‌خاڵه‌تگه‌ردا. سه‌رهه‌ڵدانى بزوتنه‌وه‌ى شورایى و پێكهێنانى دوو حزبى كۆمۆنیستى كریكارى
له ئێران وعێراق و گه‌شه‌كردنى كۆمۆنیزمى كریكارى له كوردستانى عێراقدا یه‌كێك
له ئه‌نجامه‌كانى رِاوه‌ستاوى ئه‌م حیكمه‌تیزمه‌ى نیشاندا . هاوكات حیكمه‌تیزم ده‌ستى
دایه هێرش بۆسه‌ر بزوتنه‌وه بورژوازیه سه‌ره‌كیه‌كان وه‌ك دیموكراسى و
ناسیونالیزم و رِیشه‌ى ئه‌مانه‌ى له كۆمۆنیزمى كرێكاری‌دا هه‌ڵكه‌نى و "یه‌ك
دنیاى باشتر "ى دایه ده‌ست چینى كریكار و كۆمۆنیزمى هاوچه‌رخ كه به‌ها و
پێوه‌ره ئینسانیه‌كانه‌ى هه‌موو ئه‌و ئه‌فسانه‌ى دیموكراسى و "مافى
مرۆڤ"انه‌ى بورژوازى تێپه‌راندوه و مانیفیستى سه‌رده‌مى داوه‌ته ده‌ست
كرێكاران . له‌كۆنگره‌ى یه‌كه‌مى حزبى كۆمۆنیستى كریكارى ئێرانه‌وه ده‌ورانى ته‌عه‌روز
و هێرشى كۆمۆنیزمى كریكارى ده‌ست پێده‌كا و سه‌ركه‌وتنى له ده‌ورانیكى جیهانى و
مێژوویىدا كه بورژوازى ناوى نابوو"كۆتایى كۆمۆنیزم" تۆمار ده‌كات و خۆى
بۆ ده‌روه‌ى داهاتوو ئاماده‌ده‌كا.ئه‌م ده‌وره‌یه بریتىیه له‌وه‌ى كه چۆن
كۆمۆنیزمى كرێكارى خۆى له میراتى چه‌پى حاشیه‌یى رِزگاربكات و له كۆمۆنیزمیكى
دیفاعی یه‌وه ببێته كۆمۆنیزمێكى هێرش به‌ر و خۆئاماده‌كه‌ر بۆ گرتنه ده‌ستى ده‌سه‌ڵاتى
سیاسى. حزبى سیاسى چۆن شكڵ پآبدا؟ سیماى حزب و رِابه‌رى سیاسى چىیه؟ به‌رنامه
وستراتیژى چىپێویسته؟ چ مۆدیلیكى له حزب پێویسته؟ چۆن تاكتیكى عه‌مه‌لى بخاته
به‌رده‌م كه بتوانێت بزوتنه‌وه‌ى كۆمۆنیستى له قۆناغێكه‌وه به‌رێته قۆناغێكى
پێشكه‌وتوتر وپێگه‌یشتوتر؟ چۆن ببێته هێزى یه‌كه‌مى ئۆپۆزسیۆن له ئێران‌دا وله
كوردستانى عێراقدا چۆن ببێته هێزى یه‌كه‌م؟ له به‌رامبه‌ر 11سێپتمبه‌ردا چۆن
نوێنه‌رایه‌تى دنیاى مه‌ده‌نیه‌ت بكات به‌رامبه‌ر به‌هه‌ردوولا؟ ئه‌مانه له كۆمه‌ڵیك
سیاسه‌ت و تیورى و هه‌نگاوى عه‌مه‌لیدا بردۆته پێش و سه‌روسیماى كۆمۆنیزمى
كریكارى گۆرِى و كردیه هێزێك كه ته‌نها دیفاعى نىیه و له‌مه‌یدانى رِوبه‌رِوبونه‌وه‌دایه
و ئیدعاى قودره‌ت ده‌كات و ئیلهام له لنینیزمه‌وه وه‌رده‌گرێت بۆ ئیراده
نواندن وئیبتكارى گرتنه ده‌ستى ده‌سه‌ڵات . به‌داخه‌وه ئه‌م پرۆسه‌یه به‌هۆى نه‌مانى منێور حیكمه‌ته‌وه وه‌ك گه‌وره‌ترین
ماركسیستى ئه‌م سه‌رده‌مه ، رِابه‌ر و هه‌موو كاره‌ى ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له‌ده‌ست
ده‌دات و بۆشاییىیه‌كى گه‌وره له‌ئاستى فكرى ، سیاسى و حزبى و له‌ئاستى جیهانى و
ناوچه‌ییشدا دروست ده‌كات . به‌ڵام حیكمه‌تیزم بناغه‌یه‌كى به‌هێزى خۆى داكوتیوه
له واقعیه‌تى سیاسى و فكرى دنیاى هاوچه‌رخدا كه درێژه‌كێشانى و سه‌ركه‌وتنى
مومكین و حه‌یاتىیه بۆ بزوتنه‌وه‌ى كۆمۆنیزمى كرێكارى. تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى ده‌ورانى حیكمه‌تیزم له‌سه‌ره‌وه به نیشاندانى تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى ده‌ورانى ماركس ولنین وه
ئه‌و كار وقۆناغانه‌ى كه حیكمه‌تیزم له پیناو ژیاندنه‌وه‌ى ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ى
ماركسیزم‌دا كردویه‌تى تابلۆیه‌كى رِۆشنمان هاتۆته به‌رچاو له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى
ئه‌م حیكمه‌تیزمه و وه‌ك ماركسیزمى سه‌رده‌م خۆى نیشان ده‌دا. به‌رِاى من تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى
حیكمه‌تیزم بریتین له: یه‌كه‌م: حیكمه‌تیزم وه‌ك چوارچێوه‌ى فكرى و عه‌مه‌لى خۆئاگایى
كۆمۆنیزمى كرێكارى دێته‌وه مه‌یدان و خۆى جیاده‌كاته‌وه له كۆمۆنیزمى بورژوازى
وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى جیاواز كه له‌دواى شكستى شۆرِشى ئۆكتۆبه‌ره‌وه
كۆمۆنیزمى پآناسراوه‌ته‌وه . هاوكات ئه‌م كۆمۆنیزمه كرێكارىیه سونه‌ته سیاسى و
خه‌باتكارانه‌كانى كۆمۆنیزمى سه‌ده‌ى نۆزده و لینینزم له‌خۆ ده‌گرێت ، له‌دوباره
پشت به‌ستنه‌وه به سونه‌تى شورایى وئه‌نته‌رناسیونالیزم و حزبیه‌ت و مۆدیرنیزم و
ده‌خاله‌تگه‌رى و مدعى قودره‌ت بوون وهتد..له شه‌رِێكى به‌رده‌وامدا ده‌بێت له‌گه‌لڕ
هه‌موو میراتى چه‌پى حاشیه‌یى و سونه‌تى دواكه‌وتوانه‌ى ژێرپه‌رده‌ى"دژى
ئیمپریالیستى"بوونى ئه‌و جۆره چه‌په‌دا. دووه‌م: لابردنى ته‌پوتۆزى ته‌حریفاتى نزیك به 70ساڵ له‌سه‌ر
ماركسیزم و هێنانه‌وه مه‌یدانى ماركسیزمێكى شۆرِشگێر كه چه‌كى ئیدیولوژى و سیاسى
چینى كریكار له نیزامى سه‌رمایه‌دارىیه و خاوه‌ن به‌دیل و به‌رنامه‌ى دنیایه‌كى
باشترى كۆمۆنیستىیه. لیكدانه‌وه و ناساندنى كه‌موكورِى و ته‌جروبه‌ى شكستى
كۆمۆنیزمى كرێكاران له شۆرِشى ئابورى له‌دواى به‌ده‌ستهێنانى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى له
رِوسیادا،گه‌روه‌ترین ئه‌ركى ماركسیستى بوو بۆ نیشاندانى ئاینده‌ى بزوتنه‌وه و
شۆرِشى كۆمۆنیستى دژى سه‌رمایه‌دارى و نه‌ك ته‌نها ئه‌مه به‌ڵكو لابردنى كاریگه‌رى
ئه‌و رِیوایه‌ته درۆزنانه‌یه‌ى كه هه‌ره‌سهێنانى سه‌رمایه‌دارى ده‌وله‌تى له
رِوسایدا وشكستى بلۆكى شه‌رقى به‌شكستى شۆرِشى كۆمۆنیستى له‌رِوسیا و به‌دیلى
سوسیالیستى چینى كرێكار له‌قه‌ڵه‌م دا. حیكمه‌تیزم جگه له‌وه‌ى رِه‌مزى پاراستنى ماركسیزمه له‌حه‌ساسترین
ده‌ورانى مێژووى سه‌رده‌مدا كه ناوى ده‌ورانى "كۆتایى كۆمۆنیزم"یان
لىَنابوو وه هه‌روه‌ها رِه‌مزى هاتنه‌وه‌مه‌یدانى هێرشى ئه‌م ماركسیزمى سه‌رده‌مه‌یه
بۆ سه‌ر بناغه‌كانى سه‌روه‌رى سه‌رمایه‌دارى ئه‌مرِۆ كه دیموكراسى په‌رله‌مانى و
ناسیونالیزمه. ئه‌م رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ى حیكمه‌تیزم له‌گه‌لڕ دیموكراسى غه‌ربى
سه‌ركه‌وتو به‌سه‌ر بلۆكى شه‌رقدا و ناسیونالیزمى دواى جه‌نگى سارد ،جارێكى
ئیعتبارى ماركسیزمى سه‌رده‌مى برده‌وه ئاست و جێگاى ئه‌سڵى خۆى كه سه‌ر ئاستى
كۆمه‌ڵگاى به‌شه‌رى ئه‌مرِۆیه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى به‌ربه‌ریه‌تى سه‌رده‌مى
بورژوازى. سآیه‌م: حیكمه‌تیزم ، كۆمۆنیزمێكى هاوچه‌رخ و ئینسانى شكڵ پێدا كه به‌رهه‌مى
پیشكه‌وتنخوازى كۆمه‌ڵگاى ئینسانى ئه‌مرِۆیه. ماكسیمالیست بوون له‌پاراستنى مافه‌كانى
ئینسان و گێرِڕنه‌وه‌ى ئیراده بۆ ئینسان و رِه‌خنه‌ى رِادیكال وپه‌یگیر له فه‌رهه‌نگى
دینى و پیاوسالارى و گه‌وره‌سالارى و نامۆیى كه نیزامى سه‌رمایه‌دارى ده‌یان
هێڵیته‌وه وه‌ك پایه‌كانى رِاگرتنى ده‌سه‌ڵات و مالكیه‌تى خۆى.دژایه‌تى سه‌رسه‌خت
له‌گه‌لڕ تاوانى ئیعدام و نیشاندانى رِێگاكان بۆ چاره‌سه‌رى له‌ش فرۆشى و منداڵ له‌باربردن
كه توشى ژنان دێن . هێنانه‌وه مه‌یدانى كۆمۆنیزمیكى عه‌مه‌لى و ده‌خاڵه‌تگه‌ر بۆ
وه‌ڵامدانه‌وه به هه‌موو مه‌سائیله‌كۆمه‌ڵایه‌تى و فه‌رهه‌نگى و رِۆژانه‌یىیه‌كانى
كرێكاران و به‌شه‌ریه‌تى ئه‌مرِۆ. چواره‌م: حیكمه‌تیزم ، رِه‌خنه‌گرى جینوریزم و خۆبه‌كه‌م گرتنه له‌مه‌سه‌له‌ى
ده‌سه‌ڵاتدا له‌لایه‌ن چینى كریكار و حزبى كۆمۆنیسته‌وه. حیكمه‌تیزم به‌ژیاندنه‌وه‌ى
ئه‌م سونه‌تى ده‌خاڵه‌تگه‌ریه له‌مه‌سه‌له‌ى ده‌سه‌ڵاتدا گرنگترین فاكته‌ره بۆ
هه‌ستانه‌وه سه‌رپآى كۆمۆنیزم له‌دواى شكستى ئۆكتۆبه‌ره‌وه بۆ ده‌رهاتن له‌حاله‌تى
دیفاعى و هه‌نگاونانى به‌ره‌و حاله‌تى هێرش بردن هێنایه‌وه مه‌یدان. حیكمه‌تیزم نه‌ك دواى سه‌ده‌و نیویك له‌و وجودى كۆمۆنیزم و چه‌ندین
شۆرشى كریكارى ،ئیتر وجودى كۆمۆنیزمى به‌مه‌فروز ده‌زانى له‌ناو چینى كرێكاردا و
به‌دیارده‌یه‌كى سروشتى و دراوى وه‌ك ناسیونالیزم و لیبرالیزمى بورژوازى ده‌زانى
له‌كۆمه‌ڵگادا به‌ڵكو زه‌مینه‌ى ئۆبژه‌كتیڤى ئه‌م كۆمۆنیزمه كرێكاریه‌ى بۆ گرتنه‌ده‌ستى
ده‌سه‌ڵاتیش به‌مه‌فروز ده‌زانى. سینیوریزمى حیكمه‌تیزم له‌وه‌دابوو كه هیچ پێش
مه‌رجێكى گه‌شه‌ى قۆناغ به‌قۆناغ و دانیشتن تا رِۆژى ئاخر به‌دیار ئه‌نجامى ته‌بلیغ
وته‌رویج و له‌پرِدا ده‌ركه‌وتنى شۆرِشى چینى كرێكارى قبوڵ نه‌ده‌كرد و خۆى له‌م
ئه‌فسانه مه‌نشه‌فیكى و سوسیال دیموكراتیه دوور خستبۆوه و جارێكى تر میتۆد و
تیرِوانینى لینینى له ناسینى هه‌لومه‌رج و ستراتیژى حه‌ره‌كه و سوود وه‌رگرتن له
فرسه‌ت و نه‌ترسان له‌گرتنه‌به‌رى تاكتیكى گونجاو و عه‌مه‌لى به‌رجه‌سته‌كرده‌وه
و له‌سه‌ر سیناریۆى داهاتووى ئێران و چاره‌نوسى كوردستانى عێراق نمونه‌ى ئه‌م
تێرِوانین و میتۆده‌ى نیشاندا. چواره‌م: حیكمه‌تیزم ، سونه‌تى شكڵپیدانه‌وه‌ى حزبى سیاسى كۆمۆنیستى
كرێكارىیه.حزبى كۆمۆنیست له‌لاى حیكمه‌تیزم ئه‌و تێگه‌یشتنه‌یه له‌پراتیكى
ئاگایانه كه ئیراده‌ى مێژوو ده‌توانێت بگۆرِێت. لینینزم له حیكمه‌تیزمدا جێگایه‌كى
حه‌یاتى هه‌یه نه‌ك به‌ته‌نها له‌به‌رباسكردنى مدعى بوونى ده‌سه‌ڵات به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ى
ئه‌و وه‌سیله‌مادى وبه‌شه‌ریه‌ى ئه‌م ئیدعایه عه‌مه‌لى ده‌كاته‌وه به‌مه‌لموسى
نیشان ده‌دات و له‌حوكمى قه‌ده‌ر و چاوه‌رِوانى ده‌ورانى تاریخى و هێزى نامادى و
ئیدیولوژىگه‌رى ده‌رى ده‌هێنآ و ده‌یداته ده‌ست ئه‌و پرۆسه عه‌مه‌لى و ئینسانه
زیندوانه‌ى مه‌لموسن و له زه‌مه‌نێك و شوێنێكى دیاریكراودان و به‌رنامه‌یه‌كیان
هه‌یه كه گرتنه ده‌ستى ده‌سه‌لات و گۆرِینى فعلى كۆمه‌ڵگاى سه‌رمایه‌دارىیه بۆ
سوسیالیزم.كێشه و ده‌عواى حیكمه‌تیزم له‌ناو كۆمۆنیزمى كرێكارىدا له‌سه‌ر گۆرِینى
حزبه‌كۆمۆنیستیه كریكاریه‌كانى ئێران وعێراقه بۆ حزبى سیاسى . حزبى سیاسى مه‌سه‌له‌ى
سه‌ره‌كیه له حیكمه‌تیزمدا و له‌م بواره‌دا پرۆسه‌یه‌كى عملى و فكرى بۆ جیاكردنه‌وه‌ى
له گروپى فشار و سونه‌ته‌كانى چه‌پى حاشیه‌یى ده‌بینین و هاوكات لیدره‌شیپى و
رِابه‌رى بزوتنه‌وه‌كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و له‌ده‌ست نه‌دانى فرسه‌ته‌كان و مۆدیلى
حزبى جه‌ماوه‌رى و مۆدیرن و به‌دیسپلین ئه‌و چه‌مك و وه‌سیلانه‌یه كه حیكمه‌تیزم
ده‌یه‌وێت سه‌روسیماى ئه‌م حزبه سیاسیه‌ى پآنیشان بدات. كێشه و مه‌سائله‌كانى به‌رده‌م كۆمۆنیزمى كرێكارى و ئاینده‌ى حیكمه‌تیزم بێگومان به‌نه‌مانى منێور حكمت بزوتنه‌وه‌ى كۆمۆنیزمى كریكارى و حیكمه‌تیزم
گه‌وره‌ترین بۆشایى تێدادروست بوو كه ئه‌م رِابه‌ره هه‌مه‌كاره‌ى خۆى له‌ده‌ستدا.
لێره‌دا سه‌ره‌كیترین كێشه و مه‌سه‌له‌كانى به‌رده‌م ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه باس ده‌كه‌ین
و ئاسۆیه‌ك له‌ئاینده‌ى حیكمه‌تیزم ده‌خه‌ینه‌رِوو. یه‌كه‌م: قورسایى مێژوویه‌ك له سونه‌ت وئه‌فكار و تێویر وبه‌رنامه‌یه‌ك كه
كۆمۆنیزمى بورژوازى و سوسیالیزمى ناكرێكارى له‌ئاستى كۆمه‌ڵگاى به‌شه‌ریدا جێى
خستوه وهێشتا كۆمۆنیزم به‌و ریوایه‌ت و مێژووه ته‌عریف ده‌كرێت، هه‌روه‌ها
زاڵبونى ئاسۆى دیموكراسى په‌رله‌مانى و ناسیونالیزمى ده‌ورانى دواى جه‌نگى سارد و
پروپاگه‌نده‌ى جه‌نگى تیرۆریستى ئێستا ، ئه‌ركێكى گه‌وره‌ى جیهانى و ئه‌نته‌رناسیونالیستى
خستۆته ئه‌ستۆى كۆمۆنیزمى كریكارى و حیكمه‌تیزم بۆ به‌رانبه‌ركآی و خۆنیشاندانى
سیماى فكرى وسیاسى قوتبى كۆمۆنیستى سه‌رده‌م و زاڵكردن وباڵاده‌ست كردنى له‌ئاستێكى
نێونه‌ته‌وه‌ییدا .له غیابى منێور حیكمه‌تدا پرِكردنه‌وه‌ى ئه‌م فه‌راغه جیهانیه
و ئه‌نجامدانى ئه‌م ئه‌ركه كارێكى یه‌كجار سه‌خته و كێشه‌یه‌كى جدى و ئاسته‌نگیكى
ئێستاى كۆمۆنیزمى كریكارىیه كه ئاینده‌ى حیكمه‌تیزم بۆ گرتنى ئه‌و جێگایه‌ى كه
ده‌توانآ بیگرێت له‌م ئاسته و له‌م مه‌یدانه‌یدا به كراوه‌یى هێشتۆته‌وه. دووه‌م: پرۆسه‌ى حزبى سیاسى وه‌ك گرنگترین پرۆژه‌ى سه‌ركه‌وتنى كۆمۆنیزمى
كریكارى به‌سه‌ره‌نجام نه‌گه‌یشتوه و ئاینده‌ى هه‌ردوو حزبى كۆمۆنیستى كریكارى
عیراق و حیكمه‌تیستى ئیرانى له‌به‌رده‌م زه‌مینیكى نه‌ناسراو و پرِ مه‌سه‌له و ته‌جروبه‌ى
نوێ‌دا داناوه.به‌تایبه‌ت جیابونه‌وه‌ى كتوپرِى نێو حزبى كۆمۆنیستى كرێكارى ئێران
و كاریگه‌رى زیانبارى له‌سه‌ر بارى مه‌عنه‌وى و سیاسى بزوتنه‌وه‌ى كۆمۆنیزمى
كریكارى له ئێران‌دا . هه‌رچه‌ند رِوداوى جیابونه‌وه سه‌رنجى كوللى بزوتنه‌وه‌كه‌ى
بۆ ئه‌م كێشه‌یه‌ى حزبى سیاسى تیژتر كرده‌وه و خۆئاگایىیه‌كى زیاترى به‌رامبه‌ر
به سونه‌ته‌كانى چه‌پى حاشیه‌یى له‌ریزه‌كانى كۆمۆنیزمى كرێكاریشدا دروستكرد.سه‌ركه‌وتن
و به‌سه‌ره‌نجام گه‌یاندنى پرۆسه‌ى حزبى سیاسى ئه‌مرِۆ بوه‌ته گره‌وى پیشرِه‌ویه
سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى هه‌ردوو حزبى كۆمۆنیستى كرێكارى له عێراق و ئێران و
ئاینده‌ى حیكمه‌تیزم و كردنى به‌وه‌سیله و ده‌لیلى كار خۆى له به‌پراتیك
نیشاندان له‌م بوارى حزبى سیاسیه‌دا ده‌رده‌خا.ته‌بدیل بوونى هه‌ردوو حزب به هێزى
كۆمه‌ڵایه‌تى وسیاسى جێكه‌وتو له هاوسه‌نگى هێز و هاوكێشه‌ى سیاسى عێراق وئێران و
ناوچه‌كه‌دا كوللى جێگا‌و مه‌كانه‌ت وئاینده‌ى حیكمه‌تیزم ئاڵوگۆرِ پێده‌دا و ده‌یباته
ئاستێكى جیهانى و ناوچه‌یى كاریگه‌ره‌وه.ئه‌وه‌ى خومه‌ینى و ئیسلامى سیاسى به‌گرتنه
ده‌ستى ده‌سه‌ڵات له‌ئێراندا بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى سیاسى له‌ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى
ناوه‌راستدا كرده بزوتنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتدار ، هێشتا له‌چاو كاریگه‌رى به‌ده‌سه‌ڵات
گه‌یشتنى هه‌ركام له حزبى كۆمۆنیستى كریكارى عیراق وحیكمه‌تیستى ئیران به‌راورد
ناكرێت كه چۆن نه‌ك له‌م ناوچه‌یه‌دا سكۆلاریزم و كۆمۆنیزم و دنیاى مه‌ده‌نیه‌ت
ده‌بنه بزوتنه‌وه‌ى ده‌سه‌لاتدار به‌رامبه‌ر به كۆنه‌په‌رستى ئیسلامى
وناسیونالیزم به‌ڵكو ئه‌م سه‌روكه‌تنه به‌ره‌ى دنیاى مه‌ده‌نى به‌خه‌به‌رهاتووى
دژى جه‌نگى تیرۆریستى رادیكال ده‌كاته‌وه و جاریكى تر شه‌به‌حى كۆمۆنیزم به‌سه‌ر
ئاسمانى ئه‌وروپا وغه‌ربدا ده‌خاته‌وه هاتووچۆ. له‌م پرۆسه‌یه‌دا مه‌سه‌له‌ى حزبى كۆمه‌ڵایه‌تى و په‌یداكردنى نفوزى سیاسى
ومه‌عنه‌وى له‌ناو كرێكاران و بونه سونه‌تى ئاكتیڤى خه‌باتكارانه و سیاسى به‌هێز
له‌كۆمه‌ڵگادا و ئاڵوگۆرِى مۆدیلى حزبى و ره‌هبه‌رى و له‌خۆنیشاندانى توانایى
مانۆر و پێشبینى رِوداوه‌كان و دانانى نه‌خشه‌ى ستراتیژى بۆ حزب وبزوتنه‌وه‌كه له‌ئاستى
ناوخۆیى وناوچه‌یىدا و گرنگىدان به ئه‌بعادى جیهانى وئه‌نترناسیونالیستى وهتد..
.بوونى ئه‌مانه وه‌ك پاكێجێك وبه‌سته‌یه‌ك زۆر مه‌سائل و تێویر ده‌گۆرِێت و هه‌نگاونانێك
ده‌بێت بۆ ده‌ربازبوون له‌و حوكمى عاده‌ته‌ى ئێستا كه زۆر زیاتر له‌چاو حوكمى
گۆرِاندا به‌سه‌ر ژیانى رِۆتینى حزبیدا زاڵه. سآیه‌م: نه‌بونى ته‌جروبه وسونه‌تى كارى جه‌ماوه‌رى و كاركردن له‌ده‌ورانى
ئاواڵاى سیاسى و سوود وه‌رگرتن له فرسه‌ته‌كان مه‌سه‌له وكێشه‌یه‌كى تره كه
ئێمه جیاده‌كاته‌وه له‌كۆمۆنیزمى ده‌روانى 1872تا1904 ماركس وئه‌نگلز و ئه‌نته‌رناسیونالىدوه‌م
وه له‌ده‌وره‌ى 1907بۆ 1910 لنین وبه‌لشه‌فیه‌كان كه توانیان له‌كارى ریكخراوه‌ى
جه‌ماوه‌رى وپه‌رله‌مانى ورۆژنامه‌گه‌رى نفوز و ریكخستنه‌كانیان گه‌شه‌ى به‌رفراوان
بكات و هیزى خۆیان ئاماده‌بكه‌ن له‌م هه‌لومه‌رجانه‌دا. ته‌جروبه‌ى 12ساڵ و ئێستاش
له‌كوردستان و ته‌جروبه‌ى دووساڵ له عێراق كه‌سه‌ره‌رِاى سیناریۆى رِه‌ش فرسه‌تى
كارى جه‌ماوه‌رى وسیاسى هه‌یه قوڵى ئه‌م كێشه‌یه‌ى نه‌بونى سونه‌ت و ته‌جروبه‌ى
ئه‌م كاره‌مان نیشان ده‌دات و ده‌روانێكى كه‌مى بزوتنه‌وه‌ى شوراكانى كوردستان نه‌یتوانى
ئه‌م رِه‌گه‌ى حه‌ره‌كه‌تى ئێمه له‌بنه‌وه بگۆرِێت وله ده‌ردى مانه‌وه له
حاشیه‌یى بووندا رِزگارمان بكا و سونه‌ته‌زاڵه‌كانى له‌ده‌ست وسه‌رى حزب بكاته‌وه. له‌كۆتاییدا ده‌مه‌ویت بڵێم ،حیكمه‌تیزم حه‌ره‌كه‌ت وقوتبێكى فكرى وسیاسى
له‌كۆمه‌ڵگادا به‌رِێخستوه كه كۆمۆنیزمى كریكارى كردۆته‌وه به‌خاوه‌ن ئاڵا و به‌رنامه
و سونه‌ت و حزب كه توانى وه‌ڵامى هێرشى بورژوازى بۆسه‌ركۆمۆنیزم پآبداته‌وه و
هێرش بكاته سه‌ر بزوتنه‌وه سه‌ره‌كیه‌كانى بورژوازى و ئیعتبارى ماركسیزمى سه‌رده‌م
به‌رێته‌سه‌ره‌وه.بورژوازى له عێراق وئێراندا به‌رده‌وام ترسیان له‌م كۆمۆنیزمه
رِادیكاله نیشتوه و چراى ئومێدى ئه‌م ناوچه‌یه‌یه بۆ رزگاركردنى له ده‌ست
ئیسلامى سیاسى وناسیونالیزم. هه‌مووئه‌مانه فرسه‌ت وئیمكانیان له‌به‌رده‌م حیكمه‌تیزمدا
كردۆته‌وه تاببێته قوتبى ئه‌سلى كۆمۆنیزمى سه‌رده‌م وئه‌م كۆمۆنیزمى كریكارىیه
به‌ده‌سه‌ڵات بگات. به‌لام له‌هه‌مان كاتدا ترسى له‌ده‌ستدانى ئه‌م فرسه‌تانه‌ش له‌لایه‌ن
هه‌ردوو حزبه‌وه هه‌ر هه‌یه و ریگرىیه سیاسى و عه‌مه‌لیه‌كانى به‌رده‌م
كۆمۆنیزمى كریكارى قورسایى خۆیان له ژیانى رۆتینى حزبدا نیشان ده‌ده‌ن و ئاینده‌ى
به‌سه‌ره‌نجام گه‌یشتنى پرۆسه‌ى حزبى سیاسى دوور ده‌خه‌نه‌وه.ئه‌مه ئیتر حوكمى
پراتیكى چینایه‌تى ئاگایانه و نه‌خشه‌دارى حیكمه‌تیسته‌كانى ئه‌مرِۆى عێراق
وئێرانه بڵێن ئاینده‌ى حیكمه‌تیزم چۆن به‌سه‌ركه‌وتن ده‌گه‌یه‌نن و وه‌فادارى به
منێور حیكمه‌ت و حیكمه‌تیزم به‌كرده‌وه ده‌سه‌لمێنن. ئاسۆ كمال حوزه‌یرانى 2005 سه‌رچاوه‌كان · منتخب
آثار منصور حكمت فارسى ضاث 2005 · ماركس
و أنغلز مختارات دار التقدم –موسكو 1988 · لنين
– المختارات دار التقدم –موسكو 1977 · منتخب
آثار لنين – درباره برخى از خصوصيات تكامل تاريخى ماركسيسم 338 · منصور
حكمت – مجموعه آثار – جلد 6 – 7 كمونيسم كارطرى (1-2) |
||