|
|
|
|
|
سه‌رکه‌وتنى
حه‌ماس له داگیرکارى و تیرۆر و فه‌ساده‌وه هاتوه نه‌ک
له سندوقه‌کانى ده‌نگدانه‌وه ئاسۆ کمال له ئاکامی دریژهکیشانی شه‌ڕ و باڵاده‌ستى داگیرکارى ئیسرائیل و
تیرۆریزمى ئیسلامى و فه‌سادی ئیدارى و بنبه‌ستی سیاسی فه‌تح ( رێکخراوى
رزگاریخوازى فه‌له‌ستین) ئه‌مڕۆ له‌فه‌له‌ستین بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس زۆرینه‌ى ده‌نگه‌کانى
له هه‌لبژاردنى په‌رله‌ماندا هێنا. ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ى حه‌ماس نیگه‌رانیه‌کی
زیاتر ڕوبه‌ڕوى خه‌ڵکی فه‌له‌ستین و ئاینده‌ى ئاشتى له فه‌له‌ستین و ڕۆژهه‌ڵاتى
ناوه‌ڕاستدا ده‌کاته‌وه. ئه‌م ڕوداوه ڕهشانهى
له هه‌لبژاردنه‌کانى فه‌له‌ستین و عێراقدا ڕوویان دا ، ده‌رخه‌رى ئه‌و ڕاستیه‌ن
که هه‌لبژاردن له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا بوه‌ته وه‌سیله‌ى به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنى
ئه‌و هێزانه‌ى که کۆمه‌ڵگایان نوقمى تیرۆریزم و نائارامی کردوه تاکو بتوانن خۆیان
وه‌ک به‌دیلی ناچارى به‌سه‌ر خه‌ڵکدا بسه‌پێنن. ئیسلامى سیاسی له فه‌له‌ستین و
عێراقدا له به‌رهه‌مى تیرۆریزم و داگیرکارى ده‌سه‌لات وه‌رده‌گرن و ئه‌م تیرۆریزم و نائارامىیه درێژه پىَدهدهن
تاکو ده‌سه‌لاتى کۆنه‌په‌رستانه‌ى خۆیان سهقامگیردهکهن. باڵاده‌ستى ئه‌حزابى
ڕاست ڕه‌و و فهندهمینتالى ئیسرائیلی و درێژه‌پێدانى داگیرکارى فه‌له‌ستین ، زه‌مینه‌ى
گه‌شه و باڵاده‌ست بوونى ئه‌حزابى ڕاستڕه‌و و فهندهمینتالى ئیسلامى بوه له‌به‌رامبه‌ریدا.
به‌تایبه‌ت له‌کاتیکدا ناسیونالیزمى عه‌ره‌بى و حزبى حاکم له فه‌له‌ستین دووچارى بن به‌ستى سیاسی بوه له کۆتایى هێنان
به‌داگیرکارى ئیسرائیل و له سایه‌ى ده ساڵ حاکمیهتیشیدا به‌هۆى فه‌سادى ئیدارى
یه‌وه بارى سه‌رشانى خه‌ڵکی هه‌ژارى فه‌له‌ستینى قورسترکردوه ، وه به‌م هۆیه‌وه
له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ڕیکخراوى فه‌تح وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى سیاسى و ئابورى نىیه له
ڕوانگه‌ى شه‌قام و ڕاى گشتىیهوه. ئه‌و خه‌ڵکه ههژارهى له سایه‌ى داگیرکارى
وتیرۆریزم و برسێتیدا فرسه‌تێکی بۆ بیرکردنه‌وه نه‌ماوه، هه‌ڵبژاردن لایان ناڕه‌زایه‌تى
ده‌ربڕینێکى ناچارىیه به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ى تا ئێستا ده‌سه‌لاتدارن. به‌لام
ئاکامى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نه‌ک چاره‌سه‌رێکى سیاسى و ئابورى بۆ فه‌له‌ستین ناهێنێت
به‌ڵکو ململانىَى نێوان هه‌ردوو باڵى ڕاستى کۆمه‌ڵگاى ئیسرائیل
وفه‌له‌ستین توندتر ده‌بێت و داگیرکارى و تیرۆریزم به‌رده‌وام ده‌بێـت. له‌سایه‌ى
شه‌ڕ و ده‌سه‌لاتى به‌ره‌ى ڕاست و فهندهمینتالى ئیسلامى و ئیسرائیلىدا نه فه‌له‌ستین
له داگیرکارى ڕزگارى ده‌بێت و نه له ئیسرائیل ئاشتى به‌رپاده‌بێت . سه‌رکه‌وتنى
حه‌ماس په‌یامێکى ڕه‌شه بۆ درێژه‌کێشانى داگیرکارى و تیرۆریزم که باجه‌که‌ى خه‌ڵکى
فه‌له‌ستین ده‌یدات . ئیسلامى سیاسى ئه‌مڕۆ
له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا به خولقاندنى جه‌وى تیرۆریزم و به‌هۆى وجودى
داگیرکارى ئه‌مریکا و ئیسرائیل ،وه له‌سایه‌ى ده‌سه‌لاتى جمهورى ئیسلامى ئیران و
پشتیوانى سعودیه،بوه‌ته هێزێک که وه‌ک شه‌ریکى ده‌سه‌لات له‌ناوچه‌که‌دا خۆى
داده‌سه‌پێنێت. ناسیونالیزمى عه‌ره‌بى له هه‌ڵچون و داچونێکى هێرش و سازشدان تاکو
دامێنهى ده‌سه‌لاتى ئه‌م شه‌ریکه ئیسلامیه‌یان به‌رته‌سک بکه‌نه‌وه. ئه‌مریکا و ئه‌وروپاش له بازنه‌یه‌کى
درێژه‌دانى شه‌ڕى تیرۆریستی‌دا گیریان کردوه که به‌ناچارى پێوه‌رى پراگماتیان پاڵیان
پێوهدهنىَ بۆ قبوڵکردنى شه‌ریک کردنى ئیسلامى
سیاسى له‌ده‌سه‌ڵاتى ناوچه‌که‌دا. به‌پێچه‌وانه‌ى درۆ
و ئیدعاکانى گه‌شه‌ى دیموکراسى له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا، ئه‌وه‌ى ئاکامى هه‌ڵبژاردنه‌کانى
عێراق و فه‌له‌ستینه باڵاده‌ست بوونى کۆنه‌په‌رستى ئیسلامىیه له‌ناوچه‌که‌دا. ئه‌م
واقعیه‌ته بارودۆخ و ئاینده‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ڕوبه‌ڕوى خه‌ته‌رێکى جدى
کردۆته‌وه ، له‌لایه‌ک ئه‌مریکا وئیسرائیل نایانه‌وێت ده‌ست به‌ردارى داگیرکارى
خۆیان ببن له عێراق و فه‌له‌ستین و ڕێگاى شه‌ڕى تیرۆریستى درێژخایه‌نیان هه‌ڵبژاردوه
بۆ ڕاگرتنى باڵاده‌ستى خۆیان ،هه‌رچه‌نده
له‌لایه‌ن به‌ره‌ى هاوپه‌یمانه‌کانیانه‌وه هه‌میشه له‌ژێر فشاردان. وه له‌لایه‌کى
تره‌وه ئیسلامى سیاسى به هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆریستى بن لادنى و حه‌ماس و حزب الله و
ده‌سه‌لاتى شیعه له عیراق وه تاده‌گاته هه‌ڕه‌شه‌ى خاوه‌ندارێتى ئه‌تۆمى ئێران
، ئیسلامى سیاسى کردۆته شه‌ریکه ده‌سه‌ڵاتێک که ڕێگاى مانه‌وه و ده‌سه‌لاتى ئه‌مریکایان
له‌ناوچه‌که‌دا ناهه‌موار و تاریک کردوه. ئه‌م ته‌وازنه ناجێگیره ئاینده‌ى ئه‌م
ناوچه‌یه‌ى له نادیارى و ئائارامیهکدا ڕاگرتوه که ڕۆژ به‌ڕۆژ ڕوخسارى ژیان و گوزه‌رانى مه‌ده‌نى له‌سه‌ر ئه‌م
کۆمه‌ڵگایانه ده‌سڕێته‌وه و زه‌مینه خۆش ده‌کات بۆ باڵاده‌ست بوونى کۆنه‌په‌رستى
ئیسلامى و هێزه ڕاستڕه‌وه قه‌ومى و دینیهکانى ناوچه‌که. ڕێگاى
ده‌رچوونى ڕۆژهه‌لاتى ناوه‌ڕاست و چاره‌سه‌رى کێشه‌کانى فه‌له‌ستین و عێراق له‌م
هه‌ڵبژاردنانه‌دا نىیه و به‌پێچه‌وانه‌وه له‌سایه‌ى مانه‌وه‌ى داگیرکارى و
تیرۆریزم و فه‌ساددا ته‌نها هێزه ڕاستڕه‌و و ئیسلامیه‌کان له‌م ههڵبژاردانهوه
به‌ده‌سه‌لات ده‌گه‌ن و ده‌میننه‌وه. ئه‌مڕۆ ڕێگاى چاره کۆتایى هێنان به
داگیرکارى ئه‌مریکا وئیسرائیل و تیرۆریزمى ئیسلامى و فه‌سادى حزبه دهسهلاتدارهکانه
که ده‌بێت هێزه چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کانى فه‌له‌ستین و عێراق و ئیسرائیل و ئیران و
ناوچه‌که پىَى هه‌ڵسن. به‌هێز بوون و مه‌یدان
دارى هێزه چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان و پشتیوانی دنیاى مه‌ده‌نى و ئازادیخواز ده‌توانێت
به‌ر به‌و ئاینده ڕه‌ش و نادیاره بگرێت
که ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه‌ى بۆ ڕاپیچ ده‌کرێت . هه‌ڵوێسته‌یه‌ک که
دهبىَ خه‌ڵکى کوردستان له ئاست ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ى
عێراق و فه‌له‌ستیندا بیگرن ئه‌وه‌یه که چاره‌نوسى خۆیان له‌م ڕێگاى هه‌ڵبژاردن
و هه‌لومه‌رجى داگیرکارى و تیرۆریزم و فه‌ساده دوور بخه‌نه‌وه. ئه‌م هه‌لومه‌رج
و هه‌ڵبژاردنانه ئیسلامیه‌کانى کردۆته ده‌سه‌لات و چاره‌نوسى کۆمه‌ڵگاى به‌وان سپاردوه
و کوردستان وه‌ک به‌شێک له عێراق خراوه‌ته چوارچێوه‌ى ئه‌م شه‌ڕى تیرۆریزم و دهسهلاتداریتىیهى
ئیسلامى سیاسیه‌وه. ئێستا ئیسلامى شیعه و سونى و ناسیونالیزمى عه‌ره‌بى بوه‌ته
هێزى سه‌ره‌کى و ئاینده‌ى کوردستان که‌وتۆته به‌رده‌م شه‌ڕى ده‌سه‌لاتى ئه‌م
هێزانه. فه‌سادى ئیداره‌ى یه‌کێتى و پارتی و بن به‌ستى سیاسى ئه‌وان له‌پرۆژه‌ى
فیدرالیهکهیاندا له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکى داهاتوودا ده‌توانێت له‌لایه‌ن ئیسلامیه‌کانه‌وه
سیناریۆى سه‌رکه‌وتنى حه‌ماس به‌شیوازی تر دوباره بکاته‌وه. ئاکامى خۆبه‌ستنه‌وه‌ى
یه‌کیتى وپارتى به‌م ههلومورجهى داگیرکارى ئه‌مریکا و تیرۆریزمى ئیسلامى ،وه فهسادیک
که ئیداره‌کانى خۆیان دروستى کردوه ده‌توانێت چاره‌نوسى کوردستان به‌ره‌و ئه‌و
خه‌ته‌رانه پاڵ پێوه بنێت که ئێستا دووچارى فه‌له‌ستینیه‌کان بووه. هه‌ربۆیه
ڕێگاى جیابونه‌وه‌ى کوردستان و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێکى سه‌ربه‌خۆ ته‌نیا ڕێگا
چاره‌ى گونجاوه بۆ دورخستنه‌وه‌ى کوردستان له‌و ئاینده تاریکه‌ى ڕۆژهه‌لاتى ناوه‌ڕاست
له‌سایه‌ى شه‌ڕى ئه‌مریکا و ئیسلامى سیاسی ،وه شه‌ری ده‌سه‌ڵاتی هیزه
ناسیونالیست و ئیسلامىیهکاندا ڕوبه‌ڕوى بۆته‌وه. 26/01/2006 |
||