|
|
|
|
|
یه‌كێتى دواى تاڵه‌بانى ئاینده‌ى یه‌كێتى نیشتمانى دواى تاله‌بانى
مه‌سه‌له‌یه‌كه كه نه‌ك هه‌ر چاودیرانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كیتى به‌لكو ناو ریزه‌كانى
یه‌كیتیشى خستۆته به‌رده‌م نادیاریه‌كه‌وه. ئه‌م نادیاریه سه‌رجه‌م هاوسه‌نگى
هیزه‌كان و ئاینده‌ى ده‌سه‌لاتداریتى له كوردستان ده‌خاته ژێر سێبه‌ر و
كاریگه‌رى خۆیه‌وه. یه‌كێتى له‌گه‌لڕ چه‌ند كێشه‌ى گه‌وره به‌ره‌و
رِووه و له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه كێشه‌ى پێناسه‌ى خۆیه‌تى له‌به‌رامبه‌ر
پارتىدا. یه‌كێتى به كۆمه‌ڵه‌ى ره‌نجده‌رانه‌وه وه‌ك باڵى چه‌پى بزوتنه‌وه‌ى
ناسیونالیستى خۆى ناساند و له‌ره‌خنه‌گرتن له‌بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و ئاشبه‌تاڵى ئه‌وان
هاته مه‌یدان. شه‌خسى جه‌لال تاله‌بانى توانى له‌سایه‌ى ئه‌م ناسنامه و
جیگاورێگایه‌دا ده‌سه‌لاتى تاقانه‌ى خۆی جێگیر بكات و یه‌كێتى نیشتمانى له‌سه‌ر ئه‌و
بنه‌مایه له شه‌رِ له‌گه‌لڕ رژێمى به‌عسدا وه‌ك قوتبیكى تر شكڵ پآبدا. له ساڵى
1991 یشه‌وه یه‌كێتى نیشتمانى وه‌ك ره‌قیبى پارتى له كێشه‌ى ده‌سه‌لاتدا به‌شێوه‌ى
شه‌رِ و فیفتى فیفتى كردنى ده‌سه‌لات وه‌زعى سیاسى سه‌رگه‌ردانى كوردستان ده‌باته
پێشه‌وه. ئێستا زۆرێك له‌م فاكته‌رانه گۆرِاوه . یه‌كێتى
له‌به‌رامبه‌ر پارتیدا مه‌سه‌له‌ى باڵى چه‌پ و بنه‌ماڵه و مافى چاره‌ى خۆنوسینى
نه‌ماوه . پارتى له مه‌سه‌له‌ى سه‌ربه‌خۆیى ئیداره‌ى كوردستاندا جدىتره و یه‌كیتى
زیاتر سوێند به‌سه‌رى یه‌كپارچه‌یى عیراق ده‌خوات . گه‌نده‌ڵى ناو یه‌كیتى حه‌وت
به‌ردى داوه به‌پشتى ده‌سه‌لاتى بنه‌ماڵه‌دا و ده‌ست هێنان به پشتى لایه‌نه
ئیسلامیه‌كان و ئیران یه‌كیتى زیاتر درێژه‌ى پآده‌دا . سه‌رهه‌ڵدانى به‌هێزى
بزوتنه‌وه‌ى شورایى و كۆمۆنیستى و خۆنیشاندانى حزبى كۆمۆنیستى كریكارى عیراق وه‌ك
بزوتنه‌وه‌ى چه‌پى كۆمه‌ڵگاى كوردستان و بوونى به سه‌نگه‌رى ناره‌زایه‌تى خه‌لكى
كوردستان ،كریكار و ژنان و لاوان ، به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌لاتى میلیشیایى یه‌كێتى
وپارتى و راوه‌ستانه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر به ئیسلامیه‌كان و هتد.. جگه له‌وه‌ى یه‌كیتى ئه‌م پایه سیاسى و
كۆمه‌لایه‌تیانه‌ى پێشووى له‌به‌رامبه‌ر پارتیدا نه‌ماوه و توشى بن به‌ست و سه‌رلیشواویه‌كى
سیاسى و هه‌ویه‌تى بوه بۆ خۆپێناسه‌كردنه‌وه‌ى له‌لاى جه‌ماوه‌ر، فاكته‌رى كێشه‌ى
ده‌سه‌لات له‌سه‌ر یه‌كێتى دواى تاله‌بانى ده‌ورێكى سه‌ره‌كى و چاره‌نوسازى هه‌یه.
ئه‌م حكومه‌ته یه‌كگرتوه‌ى ئێستا له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى كاتى پارتى ویه‌كیتى
دروست بوه و رِاگرتنى ئه‌م هاوسه‌نگى هێزه‌ى ئێستا له‌نێوانیاندا وابه‌سته‌یه به
فاكته‌ره‌كانى به‌شه ده‌سه‌لاتیان له عێراقدا و چۆنیه‌تى درێژه‌پیدانى ئیداره‌ی
محه‌لى كوردستان له‌سایه‌ى ئاینده‌ى نادیارى عێراقدا به‌پآى نه‌خشه و سیاسه‌تێك
كه ئه‌مریكا په‌یرِه‌وى ده‌كا. كه‌تیایدا ده‌ورى بارزانى بریتىیه له‌جێخستنى ده‌سه‌ڵاتێك
له كوردستاندا كه سه‌ربه‌خۆییه‌كى دیفاكتۆى به‌دواوه‌یه له‌سایه‌ى وه‌زعى
ناجێگیرى عێراقدا و به‌م پآیه پارتى رِۆڵى سه‌ره‌كى و باڵاده‌ستى ده‌بینآ و حكومه‌تى
یه‌كگرتوو ئه‌م هاوسه‌نگیه كاتیه به‌قازانجى پارتى ده‌باته پێشه‌وه. ئه‌مه
ستراتیژى پارتىیه بۆ جێگیركردن و سه‌پاندنى باڵاده‌ستى خۆى له كوردستاندا و كێشه‌ى
ده‌سه‌ڵات له‌نێوان دوو هێزى میلیشیایى یه‌كێتى و پارتیدا ئه‌سته‌مه بتوانێت به
رِێچكه‌ى فیفتى به فیفتى ئاشتیانه‌دا برِواته پێشه‌وه. كوتله‌كانى ناو یه‌كێتى شه‌رِیان له‌سه‌ر
پچرِینى به‌شه ده‌سه‌لات و سه‌روه‌ت وسامانى یه‌كێتىیه و هه‌موو پرۆژه‌كانى
چاكسازى له ده‌ورى شه‌رِى ئه‌م كوتلانه بۆ یه‌كلایى كردنه‌وه‌ى ده‌سه‌لاتیان رێك
ده‌خرآ. هێزێكى میلیشیایى كه تا ئیستا له‌سه‌ر سونه‌تى ده‌سه‌لاتى تاكره‌وى دامه‌زراوه
و به‌م كێشانه‌ى كه‌هه‌یه‌تى ناتوانێت دواى تاله‌بانى چاوه‌روانى ژیانى ململانآى
مه‌ده‌نى فراكسیۆنه‌كانى بكه‌یت. به‌تایبه‌ت به‌وه‌ى كه یه‌كێتى داوى تاله‌بانى
نا‌توانیت وه‌ڵامى ئه‌و كێشانه بداته‌وه كه روبه‌روى ئه‌م حزبه‌یه له‌ئاستى
پێناسه‌ى سیاسى و كۆمه‌لایه‌تى خۆیه‌وه تا ده‌گاته ئاستى كێشه‌ى ده‌سه‌لاتى له‌گه‌ڵ
پارتیدا. ئه‌مه واقعیه‌تى یه‌كیتى دواى تاله‌بانىیه و چاره‌نوسى یه‌كێتى به پله‌دووبونى
له به‌رامبه‌ر پارتیدا ده‌بات و ئاینده‌یه‌كى نادیار رِوبه‌روى هاوسه‌نگى
ناجیگیرى ئێستا ده‌كاته‌وه و ئاینده‌ى كوردستان به‌ره‌و ناجیگیرى زیاتر ده‌بات.
ئه‌وه‌ى ده‌توانآ به‌ر به درێژه‌كێشانى ده‌سه‌لاتى
میلیشیایى و نامه‌ده‌نى كوردستان بگرێت و خه‌ته‌رى زیاتر باڵاده‌ستى ده‌سه‌لاتى
دژى ئازادى پارتى بگرێت و كێشه‌ى كوتله‌كان و گه‌نده‌ڵى نێو یه‌كێتى ژیان و چاره‌نوسى
كوردستان روبه‌روى نائارامى زیاتر و شه‌رِ و كێشه‌ى چه‌كدارى نه‌كێشێت ، ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى
به‌هێزى بزوتنه‌وه چه‌پ و كۆمۆنیستی یه یه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هێزه رِاسترِه‌و
و میلیشیانه‌دا. هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك له كوردستان و ته‌نانه‌ت له ریزه‌كانى یه‌كێتىدا
نایانه‌وێت دواى تاله‌بانى ئاینده‌یه‌كى نه‌خوازراوى تر به‌سه‌ر خه‌ڵكى كوردستاندا
بسه‌پێ له‌لایه‌ن پارتى و كوتله‌كانى ناو یه‌كێتی یه‌وه پێویسته به‌لێپرسراویه‌یتیه‌وه
سه‌یرى ئه‌م واقعیه‌ته بكه‌ن و رێگه‌ى خۆیان له به‌هێزكردنى بزوتنه‌وه‌ى چه‌پ و
حزبى كۆمۆنیستى كریكاریدا بدۆزنه‌وه. حزبى كۆمۆنیستى كریكارى ئه‌و سه‌نگه‌ر
و بزوتنه‌وه‌یه‌یه كه ده‌توانآ خه‌ڵكی كوردستان و ئاینده‌كه‌ى له‌ده‌ستى حزبه
ناسیونالیست و راستره‌وه‌كان ده‌ربهێنآ و ژیانێكی باشتر و دڵنیا به‌دى بهێنآ. ئاسۆ كمال 15/06/2006 |
||