|
|
|
|
|
كۆتایى
ئه‌فسانه‌ى ناسیونالیزم و رِاستیه‌كانى ده‌سه‌لاَتى"خۆمان" له‌سه‌ر ووتارى ( یه‌كێتى
دواى تاڵه‌بانى) كه له هه‌فته‌نامه‌ى (هه‌والڕ) دا بڵاوم كرده‌وه ، به‌رِێز شێخ
به‌كر شكرالله ووتارێكى له ژماره 188ى هه‌مان هه‌فته‌نامه‌دا به‌ناو نیشانى (كاك
ئاسۆ كمال و یه‌كێتى وپارتى وچه‌پگه‌رى) بڵاوكردۆته‌وه. من به‌وه‌تاوانباركراوم
كه "درزوكه‌لێنم خستۆته ناو لایه‌نه جیاكانه‌وه"،كاتێك ده‌ڵێم
یه‌كێتى دواى تاله‌بانى ده‌بێته پله‌دوو وپارتى كاربۆ پله‌یه‌كى
وباڵاده‌ستى خۆىده‌كا، وه ده‌ڵێت " ئێستا كوردستان داگیركراوه له‌به‌ر
سامانه‌كه‌ى" له‌لایه‌ن داگیركه‌رى بێگانه‌وه بوَیه ده‌بێت واز له پێش برِكآ و
له‌م بیروبۆچوونه جیاوازه بینین و "ئه‌م چه‌پگه‌رىیه نامانگه‌یه‌نێته ئه‌نجام
وتاكه رِێگامان كوردایه‌تیكردنه تاكو سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن سامانى كوردستان بین".
ئه‌وكات "ئه‌م پێشبرِكآیه رِه‌وایه و سه‌ركه‌وتنیش بۆ
باشترینه". ئه‌مه ئه‌فسانه‌یه‌كى
ناسیونالیستى باوه له كوردستاندا و ده‌سه‌لاَتداران دواى 15 ساڵ له حوكمرِانى و
چه‌ندین ده‌یه له وجودیان ده‌توانن له سایه‌ى خێروبه‌ره‌كه‌تى ئه‌م
ئه‌فسانه‌یه‌دا ژیانى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان له‌سایه‌ى ده‌سه‌لاَتى خۆیاندا
بهێڵنه‌وه. به‌لام هه‌ركه‌سێك لانى كه‌م
له رِاپه‌رِینى ساڵى 1991ه‌وه بێت و مێژووى كوردستان سه‌یربكات ده‌بینێت كه له
كوردستان حزب ولایه‌نى سیاسى جیاواز هه‌یه و كێشه و ململانآى سیاسیان هه‌یه
له‌سه‌ر ژیان و چاره‌نوسى خه‌ڵكى كوردستان. به‌تایبه‌ت ئه‌م جیاوازیانه‌ى نێوان
یه‌كێتى وپارتى له‌سه‌ر ده‌سه‌لاَت ، ژیانى شێخ به‌كر و سآملیۆن ئینسانى له
كوردستاندا بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ كرده قوربانى شه‌رِى ناوخۆى 1994 بۆ 1998.ئه‌م درز
و كه‌لێنانه من دروستم نه‌كردوه و من باسى واقعیه‌تى درێژه‌كێشانى ئه‌م
كێشمه‌كێشه و ئاینده‌كه‌یم كردوه له ده‌وره‌ى دواى تاڵه‌بانیدا. ئه‌م ئه‌فسانه
ناسیونالیستیه‌ى "لایه‌نه‌كانى كوردستان هه‌موو یه‌كن" سه‌ره‌رِاى دواى 4 ساڵ
له‌شه‌رِى ناوخۆ ئێستا ده‌مه‌زه‌رد بۆته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى رِێكه‌وتنێكى كاتى
له‌نێوان یه‌كێتى وپارتیدا هه‌یه له‌سه‌ر دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵات و ئه‌مه ئه‌مرى
واقیعى هاوسه‌نگى هێز و به‌رژه‌وه‌ندیه حیزبیه‌كانى یه‌كێتى وپارتى دروستى
كردۆته‌وه نه‌ك ئه‌فسانه‌ى تاكه رِێگا كوردایه‌تىیه تاكو سه‌ربه‌خۆیی.
ئه‌وه‌ى سه‌یره له‌م
ووتاره‌دا ئه‌وه‌یه كه نووسه‌ر دواى 15 ساڵ له ده‌سه‌لاتدارێتى ده‌سه‌لاَتدارانى
"خۆمان"دایه له كوردستاندا كه‌چى باسى ئه‌وه ده‌كات كه "سامانى كوردستان
له‌لایه‌ن بێگانه‌وه داگیركراوه". سامانى كوردستان 15 ساڵه له‌ژێرده‌ستى
تاقانه‌ى یه‌كێتى وپارتى دایه و رِێگه‌یان به بیروبۆچوون و لایه‌نه جیاوازه‌كان
نه‌داوه تیایدا به‌شداربن و وه "كۆمه‌ڵگاى كورده‌وارى " واته خه‌ڵكى كوردستان
به‌گشتى و خه‌ڵكى كرێكار وفه‌رمانبه‌ر و هه‌ژارى كوردستان به‌تایبه‌تى نه‌بونه‌ته
"خاوه‌ن سامانى كوردستان" . بۆچى نووسه‌ر داوا له یه‌كێتى وپارتى ناكات كه واز
له‌م پێشبرِكآیه‌ى خۆیان بهێنن له‌سه‌ر "سامانى كوردستان" و لىَیان ناپرسآ 15 ساڵه
ئه‌م "سامان"ه‌ى له‌ژێر ده‌ستى بێگانه ده‌رهاتوه ، كوا؟ ئایا به‌رواردى سه‌روه‌ت
و سامانى به‌رپرسانى ده‌سه‌لاَتى له كوردستان كردوه له‌نێوان 1991 و 2006دا و لێى
پرسیون ، ئه‌مه‌تان له كوآ بوو؟ "من ڕین لك هژا؟" ئه‌م پیُش برِكآیه له‌سه‌ر
سامانى كوردستان و شه‌رِ له‌سه‌ر ده‌سه‌لات له كوردستاندا 15 ساڵه به‌رِێوه
ده‌چێت و ئه‌و دابه‌ش بونه‌ى ئێستاى كۆمه‌ڵگاى كوردستان كه ئێستا ده‌یبینین به
دووچین و دووژیان كه زه‌وى بۆ ئاسمان به‌ینیانه، له‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتداران له دریم
سیتى ده‌ژین و باقى خه‌ڵكى كوردستانیش له تاو بآئاوى و بآكاره‌بایى و گرانى و
گه‌رما و گه‌نده‌ڵیدا ده‌ناڵێنن و نارِه‌زایه‌تى ده‌رده‌برِن و خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.
ده‌مێكه زه‌مینه‌ى ئه‌وه‌ى فه‌راهه‌م كردوه كه ئه‌م ئه‌فسانه ناسیونالیسته
كۆتایى پآبێت كه گوایه هه‌موو لایه‌نه‌كان و هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌ژێر یه‌ك ئاسمان
له كوردستان ده‌ژین وه‌كو یه‌كن و یه‌ك ژیان ویه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیان هه‌یه. ئایا
ئه‌م ئه‌فسانه‌یه ده‌یه‌وآ چه‌ند 15 ساڵى تر له سایه‌ى ده‌سه‌لاَتى "خۆماندا"
بژین و هێشتا به‌ناوى "كوردستان و كه‌ركوك" داگیركراوه داواى دواخستنى ئه‌م پێش
برِكآى چه‌پگه‌رى له‌گه‌لڕ ده‌سه‌ڵاتدا بكا؟ بزوتنه‌وه‌ى چه‌پ و
كۆمۆنیستى كرێكارى له‌ساڵى 1991ه‌وه ئه‌م رِاستیانه ده‌خاته به‌رده‌م خه‌ڵكى
كوردستان و رِێگاى ده‌رچوونى كوردستانى له وه‌زعى سیاسى نادیارى ئێستا و رِابردووى
عێراقى به جیابونه‌وه زانیوه و رِێگاى گه‌یشتنیش به ژیانێكى ئازاد و
خۆشگوزره‌انى به‌دامه‌زراندنى ده‌سه‌لاتێكى مه‌ده‌نى و سكۆلار و چه‌پ زانیوه كه
به‌رژه‌وه‌ندى چینه چه‌وساوه‌كانى كوردستان بپارێزآ. ئه‌م پێش برِكآیه‌یه
رِه‌وایه و سه‌ركه‌وتنى ئه‌م به‌ره‌یه‌ش ده‌توانآ سیناریۆى 15 ساڵى رِابردوو و
ئه‌م ئه‌فسانه‌یه كۆتایى پآبێنآ. له‌كۆتاییدا بڵێم ووتارى
(یه‌كێتى دواى تاڵه‌بانى) خستنه‌رِووى واقعیه‌ته‌كانى ئه‌و ده‌وره‌یه‌یه كه
ئاینده‌ى كوردستان له‌سایه‌ى باڵاده‌ستى پارتی دیمو‌كراتى كوردستان و ئاینده‌ى
نادیارى كێشه‌كانى ناو باڵه‌كانى یه‌كێتى نیشتمانى به‌ره‌و
به‌رته‌سكبوونه‌وه‌ى زیاترى ئازادى و زاڵبوونى زیاترى ده‌سه‌لاَتى میلیشیایى
ده‌چێت. بزوتنه‌وه‌ى چه‌پ و كۆمۆنیستى پێویسته وه‌ڵامى خۆى به‌م
مه‌سه‌له‌یه ده‌داته‌وه و به‌دیلى خۆى ده‌خاته رِوو و بآگومان جه‌ده‌ل و
رِه‌خنه له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره دیاریكراوه گرنگه.
ئاسۆ كمال
21/07/2006 |
||