تبليغاتX
asokamal - XABAT
سايتى به رهه مه كانى ئاسو كمال

ئاسۆ على فه‌ره‌ج له‌ رۆژنامه‌ى خه‌بات

رۆژنامه‌ى خه‌بات: ستراتیژه‌ نوێیه‌كه‌ى بوش و به‌رنامه‌ ئه‌منیه‌كه‌ى مالكى تا چه‌ند ده‌توانآ هیمنى وئارامى بۆ عیراق و سه‌قامگیرى سیاسى له‌ عیراق به‌رهه‌م بهینیت؟

ئاسۆ كمال : سه‌رخه‌تى ستراتیژى بوش بریتىیه‌ له‌ده‌ربازبوون له‌ شكستیكى سیاسى و عه‌سكه‌رى كه‌ ئه‌مریكا له‌ سایه‌ى داگیركارى عیراقدا رِووبه‌رِوى بۆته‌وه‌. له‌بارى عه‌سكه‌ریه‌وه‌ زیاتركردنى چه‌ند هه‌زار سه‌ربازێك و بردنه‌ پیشى چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنیكى سه‌ربازى له‌ شارى به‌غداد و رومادی و شاره‌كانى ترى ناوه‌راستى عیراقدا دواى ئه‌وه‌ى 3ساڵ به‌رده‌وام ئه‌م شه‌رِه‌ به‌رده‌وام بوه‌ ناتوانێ ئاكامێكى جیاوازى بێت له‌وه‌ى تائیستا ئه‌م شه‌رِانه‌ بارى نائه‌منى په‌شێوتركردوه‌. سوپاى ئه‌مریكا و هێزه‌ سونیه‌كان و ئه‌لقاعیده‌ و هێزه‌كانى به‌در و سوپاى مه‌هدى دواى ئه‌م 3 ساڵه‌ بونه‌ته‌ ته‌وه‌ره‌كانى شه‌رِ كه‌ هاوكێشه‌یه‌كى ئاڵۆزى دروستكردوه‌ و چه‌ند به‌ره‌یكى دژ به‌یه‌ك و لێك هه‌ڵپیكراوى جه‌نگێكى سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتن كه‌ پرۆسه‌ى سیاسى سازدانه‌وه‌ى ده‌سه‌لاتى له‌عیراقدا كردۆته‌ پاشكۆى خۆى و شه‌رِى ئه‌م سوپا ومیلیشیایانه‌ ئاینده‌یه‌كى دیاریكراوى نىیه‌ بۆ كۆتایى هاتن و به‌درێژه‌كێشانى مانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ عێراقدا سه‌قامگیرى سیاسى به‌بن به‌ست گه‌یاندوه‌.

میلیشیاكانیان مانگانه‌ به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ یه‌كترى وله‌خه‌ڵكى مه‌ده‌نى ده‌كوژن. ئه‌مانه‌ له‌شه‌رِى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌لاتدان و دریژه‌ى ململانآى ده‌وله‌ته‌كانى ئیران و ناوچه‌كه‌ن. باسكردنى ئه‌وه‌ى ئه‌منیه‌ت به‌مانه‌ وله‌ساى داگیركارى ئه‌مریكادا چاك بكرێت دواى ئه‌وه‌ى له‌ 3 ساڵى رابردوادا زیاتر له‌نیوملیۆن ئینسان كوژراوه‌ به‌ئه‌قلى كه‌سدا ناچآ.

ئه‌وه‌ى رِووى داوه‌ له‌دواى 2003ه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ئاكامى داگیركارى عیراقدا هاوسه‌نگى هێز له‌ عیراق وناوچه‌كه‌دا به‌زیانى ئه‌مریكا و به‌قازانجى ئیران وئیسلامى سیاسى ،به‌باله‌ جیاوازه‌كانى ئه‌لقاعیده‌ وحه‌ماس وحزب الله‌ وشیعه‌ وسونه‌وه‌، گۆراوه‌ .ئه‌م ئالوگۆره‌ نه‌خشه‌ وستراتیژى ئه‌مریكاى خستۆته‌ ژیر هه‌ره‌شه‌وه‌ و باڵاده‌ستى ئه‌مریكاى بردۆته‌ ژێرپرسیاره‌وه‌ و ئیران و ئیسلامى سیاسى له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌ستێكى باڵایان په‌یداكردوه‌ و له‌رِێگاى شكست پیدانى ئه‌مریكا له‌ عیراقدا ده‌یانه‌وێت مێخى باڵاده‌ستى خۆیان به‌كورسى ده‌سه‌ڵاتداریتى ناوچه‌كه‌دا دابكوتن. سه‌رخه‌تى ئه‌م سیاسه‌ت وستراتیژیه‌ نوآیه‌ كه‌ ته‌عبیرله‌م ئالوگۆره‌ له‌ له‌عیراقداداده‌كات بریتىیه‌ له‌وه‌ى كه‌ ده‌ورى ناسیونالیزمى عه‌ره‌بى و سونه‌ زیاد بكا و ئارایشى ده‌سه‌ڵات و ده‌ستور له‌سه‌ر بنه‌ماى ته‌وازنیكى نوآى نیوان سونه‌ وشیعه‌ وكوردساغ بكاته‌وه‌ .هاوكات له‌ئاستى ناوچه‌كه‌شدا ده‌یه‌وێت وه‌ڵامى ئه‌و شكسته‌ بداته‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا له‌ئاكامى داگیركارى عیراقدا له‌سه‌ر ده‌ستى ئیران وئیسلامى سیاسى له‌ لوبنان و فه‌له‌ستین و ناوچه‌كه‌دا خواردویه‌تى و لیره‌شدا دیسانه‌وه‌ بایداوه‌ته‌وه‌ به‌لاى ناسیونالیزمى عه‌ره‌بى دا وه‌ك له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتوه‌ ده‌یه‌وێت (ریاچ) بكاته‌ مه‌ركه‌زى په‌یوه‌ندى عیراق به‌ ناوچه‌كه‌وه‌.

به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى ئیداره‌ى ئه‌مریكى له‌ عیراق و ناوچه‌كه‌دا بۆ گۆرینى بالانسى هیزه‌كان ئاسان نىیه‌ به‌هۆى وه‌زعێك كه‌ ئه‌مریكا تیایدا قه‌رارى گرتوه‌. ئیستا ئه‌مریكا ،وه‌ك ساڵانى هه‌شتاكان له‌شه‌رى عیراق – ئیراندا ،ناتوانیت حكومه‌ته‌ عه‌ره‌بیه‌كان و ناسیونالیزمى عه‌ره‌بى له‌به‌رامبه‌ر ئیران وئیسلامى سیاسىدا رِێك بخات. ناسیونالیزمى عه‌ره‌بى نایه‌ویت ئه‌و دژایه‌تیه‌ى له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مریكادا له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌ له‌ریگاى جه‌بهه‌یه‌كى واوه‌ كه‌ به‌لایه‌نگرى ئه‌مریكا له‌قه‌له‌م ده‌دریت خۆى بكاته‌ شه‌ریكى شكستیك كه‌ ئه‌مریكا به‌سه‌ریدا سه‌پاوه‌ و ئیسلامى سیاسى شكستى ئه‌مریكا راسته‌وخۆ بخاته‌ خزمه‌ت شكست پیهینانى ده‌سه‌ڵاتى ناسیونالیزمى عه‌ره‌بیش. له‌عیراقیشدا ئه‌م به‌ره‌یه‌ شكستى خواردوه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌لایه‌ك ئیران و سیستانى رِێكه‌ناده‌ن هاوپه‌یمانیتى شیعه‌ و ستراتیژى ئه‌وان به‌م به‌ره‌یه‌ تیك بدرێت و هیزه‌كانى ێدر وه‌ك فشارێك به‌كارده‌هێنن. له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ سونه‌ ئێستا ئاستى داواكانى هێنده‌ له‌سه‌ره‌وه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌لڕ به‌ره‌یه‌كى وادا نایه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ چوارچیوه‌ى راگرتنى حكومه‌ت وده‌ستورى ئێستاى عیراق دا ده‌یه‌ویت بچیته‌ پێش. هاشمى بوه‌ته‌ كه‌سى دووه‌م لای بوش و له‌لایه‌ن سوریا وئه‌رده‌ن وسعودیه‌ ومیسر و ته‌نانه‌ت توركیاشه‌وه‌ پشتیوانیان لێده‌كرێت.

ئاراسته‌ى چاره‌نوسى كوردستان به‌دواى ستراتیژه‌ نوێیه‌كه‌ى بوشدا به‌ له‌ده‌ستدانى وه‌زعیه‌تى دیفاكتۆى "فیدرالى" ده‌چێت و ئه‌مریكا كردویه‌یته‌ قوربانى سازدانه‌وه‌ى هاوسه‌نگى هێزى خۆى له‌گه‌لڕ سونه‌ و ناسیونالیزمى عه‌ره‌بیدا. هه‌رچه‌ند ئه‌مریكا دوچارى بن به‌ستێكه‌ ،كه‌ خۆى له‌راپۆرته‌كه‌شدا نیشان ده‌دات، به‌وه‌ى له‌لایه‌ك ده‌یه‌وێت به‌ره‌یه‌ك له‌دژى ئیران و ئیسلامى سیاسى دروست بكات به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ناچاره‌ فشارى ئه‌م ئیسلامه‌ سیاسیه‌ له‌عیراقدا قبوڵ بكات و ده‌سه‌لاتى به‌ شیعه‌ داوه‌. هه‌ربۆیه‌ ئه‌مریكا ناچار به‌ پاشه‌كشه‌ى زیاتر ده‌بیت بۆ قبوڵكردنى مه‌رجه‌كانى سونه‌ و ناسیونالیزمى عه‌ره‌بى و توركیا تاكو بارى شه‌رِى له‌ عیراقدا له‌سه‌ر سووك بێت و به‌م پآیه‌ش چاره‌نوسى كوردستان له‌م ساتوسه‌ودایه‌دا به‌كارده‌هێنآ و مه‌رجه‌كانى ئه‌و لایه‌نانه‌ى به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنآ. ئه‌مه‌ چاره‌نوسى كوردستانه‌ له‌ بازنه‌ى مانه‌وه‌ى له‌ عیراقدا و له‌فه‌له‌كى سیاسه‌تى ئه‌مریكادا. ئه‌وه‌تا پێشمه‌رگه‌ ده‌نێرن بۆ نێو شه‌رِى عێراق تاكو ئه‌مریكا نه‌خشه‌كه‌ى سه‌ركه‌وآ .ئه‌مه‌ راكێشانى كوردستانه‌ بۆ ناوئاگرى شه‌رِێك كه‌ نیوملیۆن ئینسانى تێداكوژراوه‌ و هێشتا سه‌ره‌تایه‌تى. رِێگاچاره‌ى سیاسى خه‌ڵكى كوردستان جیابونه‌وه‌یه‌ له‌ عێراق وبه‌رپاكردنى رفراندۆمێك بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان ته‌نیا رِێگاچاره‌ى عه‌مه‌لى و مومكینه‌ بۆ ده‌ربازكردنى خه‌ڵكى كوردستان له‌م وه‌زعه‌ پرِمه‌ترسیه‌دا. هیچ ئاینده‌یه‌ك بۆ هێمنى وئارامى و سه‌قامگیرى سیاسى بۆ عیراق و كوردستان له‌سایه‌ى ئه‌م ستراتیژیه‌ى نوآیه‌ى بوش و حكومه‌تى مالكى شیعه‌دا به‌دى ناكرآ و بازنه‌ى شه‌رِى تیرۆریستانه‌ و شه‌رِى تایفى درێژهى ده‌بآ.

 

+ نوشته شده در  2008/5/22ساعت 13:7  توسط asokamal  |