تبليغاتX
asokamal - turkey-k4news
سايتى به رهه مه كانى ئاسو كمال

چاوپیكه‌وتنى سایتى كوردستان بۆ هه‌والڕ له‌گه‌لڕ ئاسۆ كمال - ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى حزبى كۆمۆنیستى كریكارى عیراق سه‌باره‌ت به‌ هه‌رِه‌شه‌كانى توركیا بۆسه‌ر كوردستان

سازدانى ئاسۆ عه‌لى فه‌ره‌ج و سه‌عد عه‌لى عه‌سكه‌رى

 

 

K4N - گه‌ر له‌ روانگه‌ى به‌رده‌وامبوونى فشار و لێدوانه‌ جۆراو جۆره‌كانى به‌رپرسانى توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان برِوانى جه‌نابتان چۆن ده‌رِواننه‌ ئه‌و فشارانه‌ له‌ رِووى سیاسیه‌وه‌ و چ كاردانه‌وه‌یه‌كى سیاسى ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان؟

وه‌ڵام: ئه‌م لێدوانه‌ هه‌رِه‌شه‌ئامێزانه‌ى توركیا به‌رامبه‌ر به‌ كوردستان به‌دواى راپۆرتى به‌یكه‌ر-هاملتون و مه‌سه‌له‌ى شكستى ستراتیژى ئه‌مریكا له‌ عێراقدا به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستاى هاتۆته‌ ئاراوه‌. راپۆرتى به‌یكه‌ر—هاملتون زه‌نگیكى خه‌ته‌ر بوو كه‌ سیاسه‌تى ئه‌مریكاى به‌رامبه‌ر به‌توركیا به‌ ئاراسته‌ى رازی بوون به‌م داوایانه‌ى توركیا نه‌خشه‌ى بۆ ئه‌مریكا داناوه‌. حكومه‌تى شۆڤینستى توركیا خۆى له‌ بۆسه‌دا داناوه‌ تاكو كه‌ڵك له‌ شكستى ئه‌مریكا ببینآ له‌عێراقدا و بۆیه‌ ماوه‌یه‌كه‌ كه‌وتۆته‌ پشتیوانى كردنى هێزه‌ سونه‌كانى عێراق و خۆئاماده‌كردن بۆ ده‌ستیوه‌ردان له‌ وه‌زعیه‌تى عێراق. ستراتیژى توركیا بریتىیه‌ له‌ په‌یداكردنى شوێن پآیه‌ك له‌ عێراقدا تاكو بتوانآ ده‌ورى له‌ناوچه‌كه‌دا بكاته‌ وه‌سیله‌یه‌كى فشار له‌سه‌ر لایه‌نه‌ نیوده‌وله‌تیه‌كان و گێرِانه‌وه‌ى ده‌ورانى سه‌روه‌رى سوپاى توركیا و جیگاوشوێنى لاى ناتۆ وه‌ك له‌كاتى ده‌ورانى جه‌نگى سارددا به‌هره‌مه‌ند بوو لىَى.

داوا له‌سه‌ر ده‌ورپیدانى توركیا له‌ دیاریكردنى چاره‌نوسى كه‌ركوكدا و نه‌هێشتنى په‌كه‌كه‌ و گۆرِینى ده‌ستور و به‌هێزكردنه‌وه‌ى حكومه‌تى مه‌ركه‌زى عێراق،  ئه‌و ده‌ستدرێژیه‌ سیاسیانه‌ى توركیایه‌ كه‌ له‌پیناویدا شمشیرى له‌شكركێشى سوپاى توركیاى بۆ به‌رزكراوه‌ته‌وه‌. ئه‌م هه‌رِه‌شانه‌ رۆژبه‌رِۆژ بارودۆخى كوردستان به‌ره‌و ئاڵۆزى زیاتر ده‌بات و به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا رِێگا به‌ له‌شكركێشى توركیا بدات به‌بیانوى لێدان له‌ هێزه‌كانى په‌كه‌كه‌.توركیا له‌ساڵى 1991تا 2003 خه‌ریكى دانانى پشتێنه‌ى ئه‌منى بوو و له‌كوردستاندا هێز و بنكه‌ى دانابوو به‌ڵام نه‌خشه‌ى ئیستاى له‌مه‌ش تێپه‌رِده‌كات و ده‌یه‌وێت كوردستان بخاته‌ ژێر ركێفى عه‌سكه‌رى خۆیه‌وه‌ و ده‌ست له‌چاره‌نوسى كوردستان وه‌ربدات و بیكاته‌ شوێن پآى ده‌خاله‌تى له‌ عێراقدا به‌تایبه‌ت له‌كاتى تیكچوونى شیرازه‌ى وه‌زعیه‌تى ئیستا و په‌ره‌گرتنى شه‌رِى چه‌ند لایه‌نه‌ى تایفى و قه‌ومى له‌ عیراقدا. هه‌روه‌ك ئه‌ردۆغان ده‌ڵىَ نایانه‌وىَ كه‌ركوكیان وه‌ك قه‌ره‌باغ له‌ده‌ست بچآ و به‌م شێوه‌یه‌ خۆیان به‌ خاوه‌نى كه‌ركوك و موسڵ ده‌زانن و مه‌به‌ستى له‌شكركێشى توركیا ئه‌گه‌ر به‌بیانوى په‌كه‌كه‌ ده‌ست پێبكات به‌ڵام ئامانجى كۆتاییان كه‌ركوك و ده‌ستێوه‌ردان له‌ عیراق و كوردستاندایه‌ و بونه‌ به‌یه‌كێك له‌ هێزه‌ ئیقلیمیه‌ باڵاده‌سته‌كان.

 

K4N – عه‌بدوڵڵا گوڵ و یه‌شار بیوك سوپا سالارى توركیا سه‌ردانى ئه‌مریكا ده‌كه‌ن بۆ مه‌سه‌له‌ى په‌كه‌كه‌ و كه‌ركووك و دروستبوونى ده‌وڵه‌تى كوردى له‌ عێراقدا، پێت وایه‌ ئه‌مریكا به‌ كام هاوكێشه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كات، به‌ شێوازێكى دیكه‌ و به‌ فۆرمێكى دیكه‌ هاوپه‌یمانیه‌تى له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كاته‌ پێوه‌ر بۆ قسه‌كردن له‌مه‌رِ ئه‌و بابه‌تانه‌؟ یان پابه‌ندده‌بێت به‌و برِگه‌ ده‌ستوریه‌ى مادده‌ى 140 و هه‌ڵوێستى سیاسى كورد به‌رامبه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ واته‌ به‌ كام هاوكێشه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كات؟

وه‌ڵام: ئه‌مریكا له‌وه‌زعیه‌تیكدا نىیه‌ له‌ ئێستادا كه‌ مه‌رجه‌كانى خۆى به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنآ و بگره‌ هه‌رِه‌شه‌ى ده‌ستدرێژى توركیا بۆ سه‌ر كوردستان كراوه‌ته‌ فشارێك به‌سه‌ر ئه‌مریكاوه‌ كه‌ حكومه‌تى توركیا له‌رِێگه‌یه‌وه‌ ده‌یه‌وێت به‌ده‌ستى ئه‌مریكا خواسته‌كانى جآبه‌جآبكرآ. ده‌ورپیدانى توركیا له‌ دیاریكردنى چاره‌نوسى كه‌ركوكدا و نه‌هێشتنى په‌كه‌كه‌ و گۆرِینى ده‌ستور و به‌هێزكردنه‌وه‌ى حكومه‌تى مه‌ركه‌زى عێراق، ئه‌و داوایانه‌ى توركیایه‌ كه‌ له‌پیناویدا كارتى فشارى كۆمه‌ك و پشتیوانى كردنى سونه‌كانى به‌ده‌سته‌وه‌ گرتوه‌. ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م داویانه‌ى توركیادا دره‌نگ یان زوو نه‌رمى ده‌نوێنىَ و توركیا ده‌كه‌ویته‌ ده‌ست دریژى كردنه‌ سه‌ر كوردستان . ئه‌مه‌ ئاكامى شكستى ئه‌مریكایه‌ له‌ عێراقدا كه‌ هه‌ردوو حزبى دیموكرات و كۆماریخوازى ئه‌مریكا ده‌یانه‌وآ باج و ئیمتیاز بده‌ن به‌ توركیا و ووڵاتانى عه‌ره‌بى و ته‌نانه‌ت ئیرانیش تاكو بارى شكستى ئه‌مریكی سووك بكه‌ن. ستراتیژى نوآى ئه‌مریكا رِووى له‌ ئاورِدانه‌وه‌ له‌داواكانى توركیایه‌ و ناردنى نوینه‌رى تایبه‌تى بوش بۆ لاى حكومه‌تى هه‌رێم و داواى پیچانه‌وه‌ى په‌كه‌كه‌ نیشانه‌ى ده‌ستپیكردنى ئه‌و رِه‌وته‌یه‌ به‌قازانجى توركیا به‌ڵام له‌ ئیستادا به‌شێوه‌یه‌ك ده‌چێته‌ پێش كه‌ وه‌زعى عیراق بۆ ئه‌مریكا ئاڵۆزتر نه‌كات. ماده‌ى 140ى ده‌ستور و هه‌ڵویستى یه‌كێتى وپارتى به‌رامبه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ لاى ئه‌مریكا خاڵى ده‌ست پیكردن نىیه‌ و قابیلى به‌راوردكردن نىیه‌ له‌گه‌لڕ هاوپه‌یمانیتى و خزمه‌تێك كه‌ ئیستا توركیا ده‌توانێت بیكات بۆ ئه‌مریكا تاكو به‌رژه‌وه‌ندیه‌ سیاسى و ئابورى و عه‌سكه‌ریه‌كانى ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌دا بپارێزێت.

 

K4N – وه‌لاَمدانه‌وه‌كانى سه‌ركردایه‌تى سیاسى كورد، به‌رامبه‌ر فشاره‌كانى توركیا، وه‌لاَمدانه‌وه‌یه‌كى دبلۆماسیانه‌ و نه‌رمانیه‌ به‌ رِه‌چاوكردنى به‌رژه‌وه‌ندیه‌ گشتیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، تا چه‌ند توركیا حیساب بۆ ئه‌و ولاَمدانه‌وانه‌ ده‌كات؟

وه‌ڵام: یه‌كێتى وپارتى به‌پشت به‌ستن به‌وه‌ى ئه‌مریكا رِیگا به‌ده‌ستدریژى توركیا نادات هه‌موو ئومید و وه‌ڵامێكیان ئاراسته‌كردوه‌. له‌كاتیكدا له‌واقیعدا ئه‌م ئومێده‌ ناواقعىیه‌ و دره‌نگ یا زوو ئه‌مریكا له‌ژێرفشارى شكسته‌كانى له‌ عێراقدا هه‌مان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌لڕ توركیادا ده‌كات و ده‌ستى ئاواڵاده‌كات كه‌ پێش رِووخانى به‌عس رِێگاى له‌شكركێشى به‌سوپاى توركیاده‌دا.ئه‌م هه‌لویستى نه‌رم و دیبلۆماسیانه‌ له‌گه‌لڕ توركیا ناتوانآ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى خه‌ڵكى كوردستان بپارێزىَ و خه‌ته‌رى ده‌ستدرێژى توركیا چاره‌نوس و مافه‌كانیان پێشیل ده‌كا . به‌پیچه‌وانه‌وه‌ ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ توركیا سوورده‌كات له‌سه‌ر سه‌پاندنى خواسته‌كانى و له‌شكركێشى . وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ته‌سریحاتى توركیا به‌ ته‌سریحاتى حكومه‌تى هه‌رێم هیچ به‌هیچ ناكات و پیویسته‌ فشارى سیاسى بۆ توركیا بهێنرآ له‌ رێگاى ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه‌وه‌، هاوكات له‌ كوردستان رفراندۆم بكرێت بۆ راگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیى و له‌گه‌ڵیشیدا له‌ كه‌ركوكیش رفراندۆم بكرێ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى چاره‌نوسى ئه‌و شاره‌ له‌لایه‌ن خه‌لكه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ بچێته‌ سه‌ر ده‌وله‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستان یاخود له‌گه‌لڕ عێراق بمێنێته‌وه‌؟.ئه‌مانه‌ رِێگاى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌رِه‌شه‌كانى توركیایه‌ نه‌ك دڵ رِاگرتنى توركیا و گوێگرتن بۆ داوا نارِه‌واكانى.  

K4N – له‌ لێدوانێكى به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به‌ ناوى مارت برایس داهاتووه‌ كه‌ ئه‌مریكا داواى له‌سه‌ركردایه‌تى كورد " باشورى كوردستان" كردووه‌ كه‌ شه‌رِى په‌كه‌كه‌ بكه‌ن، به‌لاَم پارتى و یه‌كێتى ره‌تیان كردۆته‌وه‌ شه‌رِى په‌كه‌كه‌ بكه‌ن، به‌ تێرِوانینى به‌رێزتان پارتى و یه‌كێتى ده‌توانن شه‌رِى په‌كه‌كه‌ بكه‌ن له‌م كاته‌دا، ئه‌گه‌ر نه‌یكه‌ن ئه‌مریكا به‌ چ فشارێك ده‌توانىَ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌كێتى بكات؟

وه‌ڵام: یه‌كێتى وپارتى له‌م كاته‌دا نایانه‌وێت شه‌رِى په‌كه‌كه‌ بكه‌ن چونكه‌ به‌رژه‌وه‌ندیان له‌مه‌دانىیه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ ماناى ئه‌وه‌نىیه‌ كه‌ هیچ كات ئه‌م شه‌رِه‌ ناكه‌ن . له‌ 1992 ئه‌م شه‌رِه‌یان كرد چونكه‌ پیویستیان به‌توركیا بوو و ئیستاش ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا فشاریان بۆ بهێنآ و رِێگه‌به‌ توركیا بدات كه‌ له‌شكركێشى بكات ئه‌وا یه‌كێتى وپارتیش كارێك ناكه‌ن و هه‌روه‌ك چۆن باره‌گاى ئیران له‌ هه‌ولێر پیچرایه‌وه‌ ئاواش ئه‌م كاره‌ ئه‌مریكا وتوركیا ده‌یكه‌ن و پیویستى به‌ ئیجازه‌ى یه‌كێتى وپارتى نىیه‌. بودجه‌ و سنورى ده‌سه‌لاتى یه‌كێتى وپارتى به‌ده‌ست ئه‌مریكایه‌ و ئه‌مانه‌ كارتى فشارن به‌ده‌ستیه‌وه‌ كه‌ ئاسان ده‌توانێت به‌كاریان بهێنىَ به‌رامبه‌ر به‌م حزبانه‌. 

K4N – مه‌سه‌له‌ى ریفراندۆم و كه‌ركووك ئه‌و ته‌وه‌ره‌ هه‌ر گرنگانه‌یه‌ كه‌ توركیاى نیگه‌ران كردووه‌ و له‌ رێگاى چه‌ند حزبێكى سه‌ر به‌و ولاَته‌ هه‌وڵده‌دات چ دواخستنى ریفراندۆم بێت چ شه‌ڵه‌قاندنى ره‌وشى ئه‌منى كه‌ركووك بێت، قورسایى خۆى بسه‌لمێنێت، لێره‌دا ئه‌ركى حزبه‌ كوردیه‌كان و حكومه‌تى ئێراقى چى ده‌بێت؟

وه‌ڵام: توركیا هه‌موو هه‌وڵه‌كانى خۆى خستۆته‌ كار بۆ ئه‌وه‌ى مه‌سه‌له‌ى كه‌ركوك به‌رفراندۆم یه‌كلایى نه‌كرێته‌وه‌ و ئه‌و بكرێته‌ یه‌كێك له‌لایه‌نه‌ بریارده‌ره‌كانى چاره‌نوسى كه‌ركوك و بۆئه‌مه‌ش له‌ریگا حزبه‌ توركمانه‌كان و هه‌رِه‌شه‌ى له‌شكركێشى و فشاربۆسه‌ر ئه‌مریكا و یارمه‌تیدانى تیرۆریستانى سونه‌وه‌ ده‌یه‌وێت ئه‌و خواستانه‌ى له‌سه‌ر كه‌ركوك بكاته‌ ئه‌مرى واقیع. حكومه‌تى عێراقى بریتىیه‌ له‌ چه‌ند كوتله‌یه‌كى میلیشیایى كه‌ شیعه‌ و سونه‌ هه‌ركامیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى كه‌ركوك په‌یوه‌ندیان له‌گه‌لڕ توركیا باشه‌ و به‌تایبه‌ت سونه‌كان هاوپه‌یمانى توركیان له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا . هه‌ربۆیه‌ حكومه‌تى عێراقى ئه‌گه‌ر ده‌ورى هه‌بآ سلبىیه‌ نه‌ك ئیجابى و پشت گوآ خستنى مه‌سه‌له‌ى كه‌ركوك و پیداویستیه‌كانى ئاواره‌كانى كه‌ركوك هه‌ڵویستى ئه‌م حكومه‌ته‌ى مالكیه‌ هه‌روه‌ك جه‌عفه‌رى.

خه‌لكى كوردستان و حزبه‌كانى كوردستان ده‌بیت له‌ئیستاوه‌ له‌ ئاستى ده‌ره‌وه‌ و ناوخۆدا بكه‌ونه‌ فشارهینان و رێگه‌گرتن له‌ توركیا و ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ى به‌جدى بگرن و كه‌مپینى دژى ئه‌م ده‌ست دریژیانه‌ى توركیا له‌ ئه‌وروپادا توند بكه‌نه‌وه‌. ئه‌م هه‌رِه‌شانه‌ى ئیستاى توركیا له‌ئیستاوه‌ ئه‌وه‌ به‌خه‌ڵكى كوردستان ده‌ڵێت كه‌ ده‌بێت په‌له‌ بكه‌ن له‌ به‌رپاكردنى رفراندۆم و جیابونه‌وه‌ له‌ عیراق زوو بكه‌نه‌ ئه‌مرى واقیع و چیتر دانه‌نیشین به‌دیار خۆشباوه‌ری به‌وه‌ى ئه‌مریكا كوردستان له‌ هه‌ره‌شه‌كانى توركیاده‌پاریزى . ئه‌وه‌ى كوردستان ده‌پاریزى له‌م هه‌ره‌شانه‌ى توركیا ته‌نیا جیابونه‌وه‌ له‌ عیراق و پكیهینانى ده‌وله‌تى سه‌ربه‌خۆیه‌ و هاوكات به‌رپاكردنى رفراندۆمه‌ له‌ كه‌ركوكدا بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى چاره‌نوسى به‌دوور له‌ ده‌ستوه‌ردانى توركیا. خه‌لكى دانیشتووى كه‌ركوكیش له‌ئیستادا پیویسته‌ بۆ به‌رگرتن به‌ شه‌رِى قه‌ومى و پیداگرى له‌ مافى خۆیان بۆ بریاردان له‌سه‌ر چاره‌نوسى كه‌ركوك و راوه‌ستانه‌وه‌ دژ به‌هه‌ر ده‌ستیوه‌ردانیكى هێزه‌ قه‌ومى و دینیه‌كانى ناوخۆ و هێزه‌ ئیقلیمیه‌كان و به‌تایبه‌ت توركیا له‌ چاره‌نوسى ئه‌م شاره‌دا رابوه‌ستن. 

 

 

 

 

+ نوشته شده در  2008/5/22ساعت 12:51  توسط asokamal  |