|
|
|
|
|
دیمانه
ى رۆژنامه ى جه ماوه ر ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ به ته‌نیا رێگاچاره‌ی كێشه‌ی كورد
ده‌زانین ئاسۆ كه‌مال: ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ به ته‌نیا
رێگاچاره‌ی كێشه‌ی كورد ده‌زانین دیمانه: خێلاَن به‌ختیار- رۆژنامه ى جه
ماوه ر * هۆكارى
جیابوونه‌وه‌تان له حیزبى كۆمۆنیستى كريكارى عيراق چییه؟ - راستیه‌كه‌ى ئه‌مه جیابوونه‌وه
نییه له كۆمۆنیستى كرێكارى عێراق، به‌ڵكو ئه‌مه پێكهێنانى حیزبێكى نوێیه، به
ناوى حیزبى كۆمۆنیستى كرێكارى كوردستان، كه له بارى سیاسیى و فیكرییه‌وه هه‌مان
رێبازى حیزبى كۆمۆنیستى عێراقى هه‌یه، تایبه‌تمه‌ندى ئه‌م حیزبه ئه‌وه‌یه، كه
تایبه‌ته به كوردستان به‌و پێیه‌ى كوردستان جیاوازه له باره‌ى سیاسیى و كۆمه‌لاَیه‌تى
له عێراق، بۆیه ئێمه پێكهێنانى حیزبى كۆمۆنیستى كرێكارى كوردستان‌مان به زه‌رور
زانى. * به‌رنامه و
ستراتیژیه‌تتان بۆ پرسى كورد چییه؟ - ئێمه
خوازیارى ئه‌وه‌ین له كوردستاندا ریفراندۆمێك بكرێت، رێگه‌چاره‌ى كێشه‌ى كورد له
عێراقدا بریتیه له جیابوونه‌وه له عێراق و پێكهێنانى ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ ئه‌مه‌ش
به ته‌نها رێگه‌چاره ده‌زانین، ته‌جروبه‌ى ئۆتۆنۆمى و فیدراڵى هه‌مووى نیشانى
داوه، كه هیچ ئاینده‌یه‌كى بۆ كوردستان پىَ نییه، به تایبه‌ت له دواى رووخانى
به‌عسه‌وه به روونی ده‌ركه‌وتووه كه فیدرالیزم به بنبه‌ست گه‌یشتووه, پێمان
وایه تاكه چاره له كوردستادا جیابوونه‌وه و پێكهێنانى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆیه،
به حه‌ره‌كه‌تێكى فراوانى ده‌زانین كه ئێستا كوردستان پێویستى پێیه، چه‌پ لێره‌دا
بزوتنه‌وه‌یه‌كه به‌رامبه‌ر به ناسیۆنالیزم و ئیسلامى سیاسیى ئه‌توانىَ ئاینده‌یه‌كى
باشتر بۆ كوردستان دیارى بكات، چه‌پ له كوردستاندا مێژوویه‌كى به‌هێزى هه‌یه،
نارِه‌زایه‌تى خه‌ڵك به‌رانبه‌ر به ده‌سه‌لاَت، مه‌یلى به لاى چه‌پدا زیاتره له‌وه‌ى
به‌لاى ئیسلامى سیاسی‌دا، ده‌مانه‌وىَ دین له ده‌وڵه‌ت و دین له په‌روه‌رده جیا
بكرێته‌وه و كۆمه‌ڵىَ پرِۆژه‌ی تر، سیفه‌تێكى تایبه‌تى حیزبى كرێكارى كۆمۆنیستى
كوردستان, ئه‌وه‌یه ره‌خنه‌یه‌كى جدیمان له پراكتیك و شێوه‌كانى پێشووى حیزبى
كۆمۆنیست هه‌یه له كوردستاندا، ته‌جروبه‌ى ئێمه ئه‌وه‌یه ده‌بىَ كۆمۆنیست
حیزبێكى جه‌ماوه‌رى سازبدا نه‌ك ته‌نها حیزبێكى ئایدۆلۆژى وه‌ك ئه‌وانه‌ى كۆمۆنیست
یا كاپیتاڵیان خوێندۆته‌وه, بێنه ناو حیزبه‌وه، بگره ئاڵوگۆرِێكى جدى له
حیزبى كۆمۆنیستى دا ده‌بىَ له پراكتیك و چونه ناو خه‌ڵك و وه‌لاَمدانه‌وه‌ى كێشه‌كانى
خه‌ڵك و رابه‌رى كردنیان، ئێمه له هه‌وڵى ئه‌وه‌داین كه‌وا بتوانین ئه‌م كۆمه‌ڵگایه
له‌م وه‌زعیه‌ته رزگار بكه‌ین كه ئێستا هه‌یه، پێشمان وایه ده‌توانین كاریگه‌ریمان
هه‌بێت له داهاتوودا. * له سالاَنى
94 و 95 رێكخراوى كوردستانی حیزبى كۆمۆنیستى كرێكارى عیراق به هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ
سه‌ربه‌خۆیی و به ده‌وڵه‌تبوونى كوردستاندا بوو، ئایا ئه‌م فكره هه‌مان دووباره
كردنه‌وه نییه، یا ئێوه ته‌واوكه‌رى ئه‌و فكره‌یه‌ن؟ - ئه‌و فكره‌یه له ساڵى 95 له‌لایه‌ن
(مه‌نسور حیكمه‌ت)ه‌وه هاته ئاراوه باسى له رێگه‌چاره‌ى كوردستان كرد، كه له‌و
وه‌زعه سه‌رگه‌ردانییه‌ى كه تێیدابوو نه به‌شێك بوو له عێراق نه جیاببوه‌وه
له عێراق، ئه‌وه‌ش كه هه‌رِه‌شه‌ى به‌عسیشى له‌سه‌ر بوو، ئێستاش هه‌مان بیرۆكه‌یه،
كه كوردستانى عێراق پێویسته ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆى تێدا دابمه‌زرىَ، ئه‌و
دیفاكتۆى ئێستا هه‌یه ئێستا ناتوانىَ جواب بداته‌وه، به‌لاَم له رووى ته‌تبیقى
و پراكتیكه‌وه چۆن ئه‌م بیرۆكه‌یه پیاده ده‌كه‌ین ئێستا پێمان وایه ببێته
بزوتنه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى، من بۆ خۆم له ساڵى 1999 وه تاكو 2005 كه‌مپینێكى
نێونه‌ته‌وه‌یى به ناوى كه‌مپینى ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان‌م له ده‌ره‌وه
به‌رێخستبوو، كه دیاره ئه‌م كه‌مپینه كارى زۆرى كردووه بۆ راكێشانى پشتیوانى
ئه‌حزابى جۆراوجۆرى ئه‌وروپایى و هه‌تا كه‌سایه‌تى جیهانى (چۆمسكى) ئێمه
پێویستیمان به پشتیوانى ده‌ره‌وه‌یه، پێویسته بزوتنه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى بۆ به‌رپاكردنى
ریفراندۆمێك یۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان له كوردستاندا دابمه‌زرێنین، تا بتوانىَ ئه‌م
ئامانجى سه‌ربه‌خۆیى به‌دى بێنىَ، جیاوازییه‌كه لێره‌دایه له‌چاو سالاَنى
پێشودا، ئێمه ده‌مانه‌وىَ ئه‌و خواسته‌ى خه‌ڵك هه‌یه‌تى بچێته مه‌یدانى پیاده‌كردنه‌وه،
له به‌رامبه‌ر به‌دیلى فیدراڵى كه یه‌كێتیى و پارتى ده‌یانه‌وىَ كه‌چى ئه‌توانم
بڵێم 99%ى خه‌ڵكى كوردستان ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆیى داوه، خوازیارى جیابوونه‌وه
بوون، بۆیه پێویست ده‌كات هه‌م حه‌ره‌كه‌تى ریفراندۆم و هه‌م بزوتنه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى
له ئاستێكدا رێكبخه‌ین، كه فیعله‌ن ئه‌م به‌دیله و كوردستان به‌ره‌و ئاقارى سه‌ربه‌خۆیى
به‌رىَ. * باست له
بزووتنه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى كرد، له‌ناو واقعى كۆمه‌ڵگاى كوردیدا، كه كۆمه‌ڵگایه‌كى
موسوڵمانه، كۆمۆنیستیه‌ت تا چه‌ند ده‌توانىَ خه‌ڵك له ده‌ورى خۆى كۆبكاته‌وه؟ - پێموایه گه‌ر پێناسه‌ى كۆمه‌ڵگاى
كوردى بكه‌ین ئه‌توانم بڵێم كۆمه‌ڵگایه‌كى مه‌ده‌نییه، راسته بیر و بۆچون و
دیانه‌ت و ئه‌حزابى جۆراوجۆرى تێدایه، ئه‌مه به‌واتاى ئه‌وه نییه، كه
كوردستان به‌س خه‌ڵكانى ئیسلامى تێدا بێت، یا كۆمۆنیستى یا عه‌لمانى، كۆمه‌ڵگایه‌كى
مه‌ده‌نییه، كه ئه‌فكار و بیروبۆچونى دینى و سیاسی بگره كۆمه‌لاَیه‌تى هه‌موشێوازێكى
تێدایه، خاڵى هاوبه‌ش كه كۆى ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م كۆمه‌ڵگایه
خوازیارى ئه‌وه‌یه، كه ده‌سه‌لاَتێكى مه‌ده‌نى و ژیانێكى مه‌ده‌نى هه‌بێت
پێویستیه‌كانى دابین بكرێت، پێم وایه ویستى ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌لاَتێكى
عه‌لمانى هه‌بێت و دین له ده‌وڵه‌ت جیابكاته‌وه، له خوێندن و په‌روه‌رده‌ش جیاى
بكاته‌وه، ئه‌و نارِه‌زایه‌تییه‌ى كه هه‌یه به‌رامبه‌ر داب و نه‌ریتى دواكه‌وتوانه
و شه‌ریعه‌تى ئیسلام كه رۆژانه ئه‌مانه ده‌بینین، گه‌ر سه‌یرى ئه‌و حه‌ره‌كه‌تانه
بكه‌یت له سلێمانى كۆنفرانسى (دۆعا)مان هه‌بوو له‌وه ده‌رده‌كه‌وىَ، كه خه‌ڵك و
رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان خوازیارى ئه‌وه‌ن، كه یه‌كسانى ژن و پیاو هه‌بێت و
خوازیارى ئه‌وه‌ن كه ده‌سه‌لاَتی دینێك به‌سه‌ر ژیانى مه‌ده‌نى و به‌سه‌ر یاسا مه‌ده‌نییه‌كان
نه‌مێنىَ، خوازیارى ئه‌وه‌ن دین له ده‌سه‌لاَته‌وه جیا بكرێته‌وه به مانایه‌كى
گشتى، خوازیارى ئه‌وه‌ن كه كۆمه‌ڵگایه‌كى عه‌لمانى بىَ و مافى هه‌موو ئینسانه‌كانى
تێدا هه‌بێت، ئه‌مه ته‌عبیر له‌وه ده‌كات كه ئه‌م كۆمه‌ڵگایه كۆمه‌ڵگایه‌كى مه‌ده‌نیه
و خوازیارى مه‌ده‌نیه‌ته له كوردستان، به‌رنامه‌ى كۆمۆنیستى ئه‌وه‌یه كه فعله‌ن
بتوانێت ئه‌م ده‌سه‌لاَته مه‌ده‌نییه له‌م قۆناغه‌دا كه پلاتفۆرِمى سیاسیی ئێمه
ئه‌وه‌یه، كه بتوانىَ ده‌سه‌لاَتێكى مه‌ده‌نى دابمه‌زرێنىَ، شانزه ساڵ ده‌سه‌لاَتى
یه‌كێتیى و پارتى نیشانى داوه، كه نه‌یان توانیوه ده‌سه‌لاَتێكى مه‌ده‌نى له
كوردستان دابمه‌زرێنن، ئه‌ویش به حوكمى ئه‌وه‌ى ده‌سه‌لاَتێكى میلیشیاى و ده‌سه‌لاَتێكى
دوو حیزبى و هه‌موو بودجه و داهاتى ئه‌م ولاَته له نێوان ئه‌م دوو حیزبه‌دا به‌ش
ده‌كرىَ و برِیارى له‌سه‌ر ده‌درىَ، هیچ گه‌رِانه‌وه‌یه‌ك بۆ مه‌ده‌نیه‌ت و كۆمه‌ڵگا
نییه، لایه‌نێكى تریش ئۆپۆزسیۆنه ئه‌ویش ئیسلامى سیاسیه ئه‌مانه نه‌ك هه‌ر دژى
كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نی و خواسته‌كانى خه‌ڵكی مه‌ده‌نین، به‌ڵكو خوازیارى دامه‌زراندن
و سه‌پاندنى ده‌وڵه‌تێكى ئیسلامین له‌و چه‌شنه‌ى له ئه‌فغانستان و ئێران و شوێنه‌كانى
تر هه‌یه، له‌م به‌ینه‌دا كه حه‌ره‌كه‌یه‌كى سیاسیى بمێنێته‌وه ئه‌ویش چه‌په،
كه بتوانىَ ببىَ به به‌دیل و وه‌زعى كوردستان له‌م ده‌سه‌لاَته نامه‌ده‌نییه
بگوێزێته‌وه بۆ ده‌سه‌لاَتێكى مه‌ده‌نى و سكۆلار و عه‌لمانى، ئه‌وه پلاتفۆرمى
سیاسیمانه، پێمان وایه ئه‌و به‌رنامه‌یه خواستى زۆربه‌ى خه‌ڵكى كوردستانه،
بۆیه زه‌مینه‌ى كۆمۆنیست و چه‌پبوون له كوردستاندا زۆره. * به‌لاَم
حیزبه گه‌وره‌كان پێیان وایه له ئێستادا هه‌لومه‌رج بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت له‌بار
نییه, ئێوه چ شتێكى تازه‌تان پێیه، له كاتێكدا ولاَتانى ده‌وروبه‌ر دژى بوونى
ده‌وڵه‌تى كوردین؟ - ئێمه گه‌ر واقعیه‌تى سیاسیى
ئه‌مرِۆى عێراق بخوێنینه‌وه ده‌زانین كه فرسه‌تى بوون به ده‌وڵه‌تى كوردستان
كراوه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تێكى مه‌ركه‌زى نه‌ماوه وه‌كو پێشوو سه‌ركوتكه‌ر
بێت كه ئه‌وه خه‌ته‌رى سه‌ره‌كى بوو، خودى ئه‌مریكا و سیاسه‌ته‌كانیش له
عێراقدا بۆ دابه‌شبوونى عێراق ده‌رِوات ئه‌مانه هه‌مووى فرسه‌تى بۆ كورد دروستكردووه،
تا بتوانن ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆی كوردستان رابگه‌یه‌نن، وه‌لىَ ئه‌مه‌ش بێرِێگرى
نییه و كێشه و خه‌ته‌ریاتى له‌پێشه، به‌لاَم تاكه رێگه له به‌رده‌م خه‌ڵكى
كوردستان و بۆ ئه‌وه‌ى تووشى ئه‌و فه و‌زا‌یه‌ى عێراق نه‌بێت، كه ئێستا له
عێراقدا به‌رپایه، ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ دابمه‌زرىَ، ده‌وڵه‌تانى
چوارده‌ور گه‌ر سه‌یرى توركیا بكه‌ین به‌ڵىَ خه‌ته‌رێكى جدییه له‌سه‌ر كوردستان،
توركیاش دوو لایه‌نه‌یه لایه‌نى یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه‌وا كێشه‌ى ناوخۆى هه‌یه،
گه‌ر نیازى هێرشكردنى سه‌ربازى هه‌بێت بۆسه‌ر كوردستان ئه‌وا به ئاسانى بۆى ته‌واو
نابێت كێشه‌ى كورد له ناوخۆى خۆیدا زه‌قتر ده‌كاته‌وه، له‌لایه‌كى تریشه‌وه
توركیا خوازیارى ئه‌وه‌یه ده‌رگاى یه‌كێتیى ئه‌وروپاى لێبكرێته‌وه گه‌ر بیه‌وىَ
فشار بێنێته سه‌ر كوردستانى عێراق و بیه‌وىَ سه‌ربه‌خۆیى پێشێل بكات، ئه‌و ده‌رگایه
ته‌واو له خۆى ده‌به‌ستىَ، توركیا هێشتا له كێشه‌ى قوبرس نه‌جاتى نه‌بووه، ده‌توانم
بڵێم مه‌حدودێك له‌به‌رده‌م توركیادا هه‌یه، به نیسبه‌ت ئێرانیش، ئێران مه‌سه‌له‌كه‌ى
ئه‌وه‌یه ده‌یه‌وىَ ته‌وازنێك له گه‌ڵ ئه‌مریكا راگرىَ و ته‌عامل بكات، ئێران
خوازیارى ئه‌وه‌یه كه‌وا له ناوه‌راستى عێراقدا شكست به ئه‌مریكا بێنێت، به‌م
پێیه كوردستان زۆر له مه‌سه‌له‌ى سه‌ربه‌خۆبوون بوون به ده‌وڵه‌ت له‌م چوارچێوه‌دا
هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، هیچ رێگه چاره‌یه‌ك بۆ كورد جگه له سه‌ربه‌خۆیى چیدى نیه
دواى شانزه ساڵ ته‌جروبه و مانه‌وه له‌م سه‌رگه‌ردانیا و چاوه‌رِوانى سیاسه‌تى
ئه‌مریكا كه به شوێنێك بگات، كه نه‌گه‌یشتووه و ئه‌مریكا خه‌ریكى پاشه‌كشه‌ى
خۆیه‌تى، ئێستا باشترین رێگه و عاقلاَنه‌ترین رێگه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م كاره
بكرێت، ئه‌مه‌ش پشتى به‌وه به‌ستووه، به‌رامبه‌ر به هه‌ردوو حیزبى حاكمیش
فشارێك بهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان بكه‌نه واقع، بیكه‌نه به‌دیلى
فیدراڵیه‌ت. * ئێوه
ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ ناسیۆنالیزمى كوردیدا له به‌ره‌یه‌كدا كۆببنه‌وه، چونكه له
هه‌مان كاتدا خه‌ڵكێكى نه‌ته‌وه‌یى هه‌ن و داواى ده‌وڵه‌تى كوردستان ده‌كه‌ن؟ - ئه‌و شیعاره‌ى ئێمه به‌رزمان
كردۆته‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ى ده‌وڵه‌تى كوردستان، رێگه چاره‌یه‌ك یا ستراتیژیه‌تێك
بۆ ئه‌وه‌ى وه‌زعیه‌تى كوردى پىَ وه‌لاَم بده‌ینه‌وه, ئه‌توانىَ خواستى هه‌موو
لایه‌ك بێت، كه فعله‌ن مه‌سه‌له‌ى چاره‌نووسى كوردى پێیه و نایه‌وىَ بكه‌وێته
نێو بازنه‌ى شه‌رِى عێراقه‌وه و پێشمه‌رگه بنێرى بۆ جنوب، یا بۆ نمونه نایه‌وىَ
هه‌رِه‌شه‌ى به‌رده‌وامى توركیا‌و ئێرانى له سه‌ر بێت ده‌یه‌وىَ ده‌وڵه‌تێكى ره‌سمى
و شه‌رعى بێت، بتوانىَ دیفاع له مافه‌كانى خۆى بكات، لێره‌دا ئه‌و هێزوو لایه‌نانه‌ى
كه خوازیارى ئه‌م پلاتفۆرِمه‌ن، كه پلاتفۆرِمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستانه، ئه‌توانن
بێن كاربكه‌ن، كه‌سێك ناسیۆنالیسته یا كۆمۆنیسته یا عه‌لمانییه گرنگ ئه‌وه‌یه
له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیى كوردستاندا بێت. به‌لاَم من به‌دوورى ده‌زانم هه‌ردوو حیزبى
ده‌سه‌لاَتدار یه‌كێتیى و پارتى ئه‌م پلات فۆرِمه‌یان قبوڵبێت له ئێستادا, چونكه
ئه‌وان به‌دیلى فیدراڵیان بۆ خۆیان داناوه و له‌سه‌رى كار ده‌كه‌ن، رێگریش له‌به‌رده‌م
مه‌سه‌له‌ى سه‌ربه‌خۆییدا دروست ده‌كه‌ن. * داواكردنى
ده‌وڵه‌ت كاڵبونه‌وه‌یه‌ك، یاخود گۆرِانێك نییه له فكره‌ى كۆمۆنستیه‌تدا؟ - راسته وه‌ك بیروبۆچون ئه‌م
مرۆڤانه‌ى كه له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌رزه‌دا ده‌ژین هیچ شتێك جیایان ناكاته‌وه، جیاوازى
نییه تا سنوور جیابكه‌یته‌وه جگه له زمان، وه‌ك لایه‌نى ئینسانى ئه‌وه‌یه كه
ده‌بێت سنورى ده‌ستكرد نه‌مێنىَ، به‌لاَم ئه‌مه ئایدیایه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌رزى
واقعدا كه تۆ مه‌شاكلت هه‌بێت، ئه‌بىَ وه‌لاَمێكى واقعیت هه‌بىَ، مه‌سه‌له‌ى
كۆمۆنیزم ئه‌وه‌یه نیازى خه‌ڵك وه‌لاَم ده‌داته‌وه پێویستیه‌كانى ئه‌وكاته‌ت وه‌لاَم
ده‌داته‌وه كه تێیدا ده‌ژیت، ئێستا كوردستان پێویستى به ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆیه،
كه چوارچێوه‌یه‌یكى هه‌بێت، تا بتوانىَ ژیانى ئابوورى و كۆمه‌لاَیه‌تى و ...هتد
رێك بخات له‌م پاشاگه‌ردانى و سه‌رگه‌ردانیه‌دا ده‌ربچێت، ناسنامه‌یه‌كى
دیاریكراوى خۆى هه‌بێت حه‌ق و حقوقێكى خۆیى هه‌بێت مافى ئینسانه‌كان دیار بكرێت،
هه‌موو ئه‌و شتانه هه‌بێت كه كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى پێویستیه‌تى، فعله‌ن ده‌سه‌لاَتێكى
مه‌ده‌نى و سكۆلارى هه‌بێت له كوردستاندا, ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ى ئێمه خوازیارین له
كوردستاندا, هه‌موو خواستى خه‌ڵكك دێنێته‌دى كۆمه‌ڵىَ نیاز و پرسى تر كه كۆمۆنیزم
ده‌بىَ وه‌لاَمى بداته‌وه، گه‌ر بته‌وىَ هه‌رشتێك بكه‌ى سه‌ره‌تا پێویسته ده‌وڵه‌تت
هه‌بێت، به‌م وه‌زعه سه‌رگه‌ردانییه‌وه شانزه ساڵه تا ئێستا ئاینده‌یه‌ك
ئاسۆیه‌كمان نییه، بۆ نمونه كۆچى گه‌نجان ئێستا زیاتر ده‌بێت چونكه ئه‌و گه‌نجه
نازانىَ سبه‌ینىَ چى ده‌بىَ ده‌سه‌لاَت چى لێدىَ چۆن ئاڵوگۆرِ ده‌بىَ مافه‌كانى
چۆن سه‌لمێندراوه یا پاسپۆرته‌كه‌ى له‌كوێیه، یا چوارچێوه‌كه‌ى چۆنه، ئه‌وه‌ش
واقیعه‌ته كه‌وا چۆن سنور جیاكراوه‌ته‌وه تۆش پێویستت به‌سنورێكى جیاهه‌یه، ئه‌م
داوایه‌ى كۆمۆنیستیش نیازى ئێستا وه‌لاَم ده‌داته‌وه تا نه‌بین به ده‌وڵه‌ت،
ناتوانین هیچ ئاڵوگۆرِێكى ئابورى و سیاسیى ....هتدى تێدا بكه‌ین هه‌ردوو حیزبى چه‌كدار
ده‌مێننه‌وه و له شوێنێًكه‌وه بودجه‌یه‌كیان بۆ دیارى ده‌كرێ و ئه‌مانیش دابه‌شى
ده‌كه‌ن، به‌شى شێر بۆ خۆیان و هیچیشى بۆ خه‌ڵك، ئه‌وه‌ش ئه‌و وه‌زعه‌یه كه
شانزه ساڵه ده‌یبینین، ته‌نها چاره‌سه‌ر كۆمۆنیزمه كه ده‌توانىَ كێشه‌ى خه‌ڵك
چاره‌سه‌ر كات. |
||