|
|
|
|
|
ئه‌لته‌رناتیڤى
چه‌پ بۆ به‌مه‌ده‌نیكردنى ده‌سه‌ڵات كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى كوردستان له ده‌ورانێكى ناته‌بایى دا ده‌ژى له‌گه‌لڕ ده‌سه‌ڵاتێكى نامه‌ده‌نى كه هه‌ردوو حزبى ناسیونالیستى ده‌سه‌ڵاتدار ماوه‌ى 16 ساڵه سه‌پاندویانه. ئه‌م ناكۆكىیه له‌زۆر مه‌یدانى سیاسى وكۆمه‌ڵایه‌تى و ژیانى ئابوری خه‌ڵكدا رِه‌نگى داوه‌ته‌وه. ئاینده‌ى سیاسى كوردستان خراوه‌ته ناو بازنه‌ى به‌تاڵى فیدرالیزمێكى شكست خواردوه و ئه‌م ئاینده‌یه به‌نادیارى به‌دیار سیاسه‌ته‌كانى ئه‌مریكا له عیراقدا هێڵراوه‌ته‌وه. ناره‌زایه‌تى بۆ پیویستیه سه‌ره‌تایه‌كانى كاره‌با و سوته‌مه‌نى له به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵى ئیداره‌ى ئه‌م هێزانه‌دا به‌رده‌وامه. فشارى ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رته‌سكردنه‌وه‌ى رۆژنامه ئه‌هلیه‌كان و رۆژنامه‌نوسان به‌رده‌وامه تاكو به‌ربگرن به تێكرِمانى دیماگۆگى میدیاكانیان. له‌رِوى فكریشه‌وه ناسیونالیزمى دژى رِژێمى كه‌وتۆته دواوه له رِه‌وتى فكرى مه‌ده‌نى و سكۆلار كه فشارى له‌سه‌ر عه‌قلیه‌تى عه‌شایرى و میلیشیایى چینى ده‌سه‌ڵاتدار داناوه . له‌مه‌یدانى كۆمه‌لایه‌تیدا درێژه‌ى كوشتارى ژنان له‌سایه‌ى 16 ساڵ زاڵكردنى یاسا و سیسته‌مى پیاوسالارى دا ده‌سه‌ڵاتى له‌گه‌ڵ دوورِوویى ئیدعاى عه‌لمانیه‌ت و پاراستنى شه‌ریعه‌تدا رِوبه‌رِووكردۆته‌وه. ئه‌مه ئاسته‌نگیه‌كى هه‌مه‌لایه‌نه‌یه كه سه‌رجه‌م سیسته‌مى ده‌سه‌لاتدارێتى نامه‌ده‌نى ناسیونالیزمى كوردى له‌به‌رامبه‌ر فشارى بزوتنه‌وه و هه‌وڵه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى كوردستاندا داناوه . ئه‌م واقعیه‌ته ئۆپۆزسیۆنێكى جه‌ماوه‌رى شكڵ پێداوه كه له‌هه‌ر كام له‌و مه‌یدانانه‌دا به‌شێوه‌ى گروپى فشار ئه‌م جه‌ماوه‌ره خۆى ده‌نوێنآ و خۆى رِێك ده‌خات. ئیسلامى سیاسی وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌ك چ
له‌ده‌سه‌ڵاتدا و چ له ئۆپۆزسیۆنى ئه‌م ده‌سه‌لاته‌دا هه‌وڵى داوه گه‌وره‌ترین
سوود له‌م هه‌لومه‌رجه و ئه‌زمه‌یه‌ى ناسیونالیزمى كورد وه‌رگرێت. هێزه ئیسلامیه‌كان
فشارێكى به‌رده‌وامن به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌لاته‌وه بۆ جێكردنه‌وه بۆ به‌دیلى
ئیسلامیان . له وه‌زعى پاشكۆیه‌تى كوردستان بۆ شه‌رِ و تیرۆریزمى عێراقدا
ئیسلامیه‌كان به‌شوێن سوود وه‌رگرتنه‌وه‌ن بۆ تێوه‌گلانى كوردستان هه‌روه‌ك له
كۆنگره‌ى قاهیره‌دا یه‌كگرتووى ئیسلامى له‌رِێگه‌ى هاوپه‌یمانانى سونه و به‌عسیه‌كان
ویستى جه‌بهه‌یه‌ك دروست بكا بۆ گێرِانه‌وه‌ى خه‌لكى كوردستان بۆ ژێر سایه‌ى ده‌سه‌لاتى
كۆنه‌په‌رستانه‌ى به‌عسى و ئیسلامى. هاوكات له گه‌نده‌ڵى ئیداره‌ى یه‌كێتى وپارتى
ده‌یانه‌وێت سوود وه‌رگرن ،هه‌روه‌ك له‌شه‌رِى ناوخۆ سوودى خراپیان وه‌رگرت وخۆیان
بكه‌نه قالبى كۆكردنه‌وه‌ى خه‌ڵكى زیان لێكه‌وتوو و نارازى به سیاسه‌تى حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان.
به‌ڵام ته‌جروبه‌ى خه‌ڵكى كوردستان له‌سه‌ر ده‌ورى ئیسلامى سیاسى له نه‌وه‌ده‌كاندا
كاتێك وه‌سیله‌ى فشارى جمهورى ئیسلامى ئیران و په‌یره‌وانى سعودیه بوون واى كردوه
كه نه‌یه‌وێت ناره‌زایه‌تى و ئۆپۆزسیۆنى جه‌ماوه‌رى خۆى بخاته ژێرسایه‌ى ئیسلامى
سیاسیه‌وه و له هه‌ندێك شوێندا ره‌خنه له نامه‌ده‌نى بوونى ده‌سه‌ڵات رِوو ده‌كاته
ره‌خنه‌گرتن له ئیسلامى سیاسى و شه‌ریعه‌تى ئیسلامیش وه‌ك له كه‌مپینه‌كان كه
له‌سه‌ر ده‌ستور و توندوتیژى به‌رامبه‌ر به‌ژنانه ده‌بینرێت. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌لومه‌رجه سیاسى
و ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌دا كه حزبه ناسیونالیست وئیسلامیه‌كان سه‌پاندویانه
بزوتنه‌وه‌یه‌كى ئۆپۆزسیۆنى جه‌ماوه‌رى هه‌یه كه خۆى به‌مه‌ده‌نى وسكۆلار و چه‌پ
ناساندوه. ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ناره‌زایه‌تیه‌كى به‌رفراوانى جه‌ماوه‌رىیه كه
خۆى له خۆپیشاندان دژ به‌گه‌نده‌ڵى و نه‌بونى كاره‌با وسوته‌مه‌نیه‌وه ،ده‌نگى
ئازادیخوازنه‌ى دژ به كوشتنى ژنان و دژ به ده‌ستورى ئیسلامى عێراق ، هه‌وڵى فكرى
و رۆژنامه‌وانى دژ به پیشیلكردنى ئازادى و مافه مه‌ده‌نیه‌كان وه هه‌روه‌ها به‌رزبونه‌وه‌ى
خواستى رفراندۆم وسه‌ربه‌خۆیى كوردستان به‌رامبه‌ر به فیدرالیزمى شكست خواردوو.
هه‌موو ئه‌مانه بزوتنه‌وه‌یه‌كى ئۆپۆزسیۆنى جه‌ماوه‌ریه و به‌شێوه‌ى گروپى فشار
و كۆمه‌ڵه و ریكخراوه‌ى جۆراوجۆر خه‌ریكى خۆرِێكخستن و چالاكى نواندنه. به‌پآى
واقعیه‌تى سیاسى و رۆشنبیرى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان چه‌پ وه‌ك هێزێك هه‌رچه‌ند لاواز
له‌بارى ریكخراوه‌یى و سیاسیه‌وه به‌ڵام خاوه‌ن ئیمكاناتى فكرى وبه‌شه‌رى له
كوردستان هه‌یه . ئۆپۆزسیۆنى جه‌ماوه‌ری له‌كوردستان له‌رِووى رِه‌خنه‌ى له‌ده‌سه‌ڵات
وناره‌زایه‌تى به‌رامبه‌ر وه‌زعى ئێستاوه مه‌یلى چه‌پى به‌هێزه. بزوتنه‌وه‌ى چه‌پ
وكۆمۆنیستى كه له16 ساڵى رِابردوودا وه‌ك خه‌تێكى سیاسى و فكرى نوێنه‌رایه‌تى
كراوه و به‌شێك له‌و واقعیه‌ته به‌رفراوانه بوه و كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون
و لاوازیه‌كانیشى هه‌بوه. هاوكات ئێستا ره‌وتێكى ره‌خنه‌گرانه‌ى جدی و عملیش هه‌یه
له شێوه‌ى كار و هه‌لسورانى سیاسى و كۆمه‌لایه‌تى رابردووى ئه‌م رِه‌وته سیاسیه‌ى
چه‌پ و كۆمۆنیزم هه‌یه كه له گروپیكى فشارى حاشیه‌یى یه‌وه بزوتنه‌وه‌ى
كۆمۆنیستى بكاته حزبێكى سیاسى جه‌ماوه‌رى كه بتوانێت سه‌رجه‌م ئه‌و بزوتنه‌وه
ئۆپۆزسیۆنه جه‌ماوه‌ریه مۆدیرن و سكۆلار وچه‌په رێك بخات .نمونه‌ى كارى
كۆنفرانسى دوعا و هاتنه‌وه مه‌یدانى چه‌پ له مه‌سه‌له‌یه‌كى گرنگى وه‌ك ژناندا
شێوه‌یه‌ك له‌و كاره تازانه‌ى ئێمه‌یه كه قالبى پێشووى تێپه‌رِاندوه و ده‌یه‌وێت
كاریگه‌رى و سونه‌تى پێشووى حاشیه‌یى له سه‌رو ده‌ستى ئه‌م كۆمۆنیزمه بكاته‌وه.ئه‌مه
ته‌نها نمونه‌یه‌ك له‌و پرۆژه مه‌ده‌نیانه‌یه كه پێویسته چه‌پ به‌رِێیان بخات
و هێزى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له ده‌ور كۆبكاته‌وه و به‌ره‌و به‌دیهینانى ئاڵوگۆرِ
له ده‌سه‌ڵات و قانون و رِاىگشتیدا بیبات. ئه‌لته‌رناتیڤى چه‌پ بۆ به‌مه‌ده‌نیكردنى
ده‌سه‌ڵات پیویسته له پرۆژه‌ى دیاریكراو و عه‌مه‌لیدا له هه‌موو مه‌یدانه
سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و له مه‌یدانى ناره‌زایه‌تیه‌كان و جموجۆڵه فكرى و
ئیعلامیه‌كاندا به‌م شێوه‌یه بخرێته‌كار. به بونى ئه‌م زه‌مینه و هێزه
واقعیانه‌ى گۆرِانى مه‌ده‌نى و ئه‌و ئه‌زمه‌یه‌ى له‌ده‌سه‌لات و له ئۆپۆزسیۆنى
ئیسلامى سیاسیش‌دا هه‌یه ، بزوتنه‌وه‌ى چه‌پ و عه‌لمانى ومۆدێرن ئه‌مرِۆ فرسه‌تى
بونه ئه‌لته‌رناتیڤى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌یه له كوردستاندا. ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه
كاتێك ده‌توانێت وه‌ك به‌دیل خۆى ده‌رخات كه ئه‌ركى دامه‌زراندنى ده‌سه‌لاتێكى مه‌ده‌نى
و كۆتایى هینان به‌ده‌سه‌لاتى میلیشیایى به‌رێته‌پێش. ئه‌مه ئاڵوگۆرِێكه كه به‌ریفۆرم
له چوارچێوه‌ى سیسته‌مى نامه‌ده‌نى ده‌سه‌ڵاتدارێتى ئێستادا ئیمكانى نىیه و هه‌ر
ئاڵوگۆرِێك له وه‌زعى سیاسى و دامه‌زراندنى ده‌سه‌ڵاتێكى ده‌زگایى و موسساتى و
گۆرِین له یاسا و له ده‌سه‌لاتى ته‌نفیزیدا و ئاڵوگۆرِ له بارى كۆمه‌ڵایه‌تى و
ته‌نانه‌ت بنه‌برِكردنى گه‌نده‌ڵى په‌یوه‌ندى هه‌یه به گۆرِینى سیسته‌مى ده‌سه‌ڵاتدارێتى
ئێستا له كوردستان . ئه‌م ده‌سه‌ڵاته مه‌ده‌نیه له رِێگه‌ى به‌دیلێكى تر بۆ
سیسته‌مى ده‌سه‌لاتداریتى ئیستاوه دروست ده‌بێت كه سیسته‌مى عه‌شیره‌تى و
میلیشیایى هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.ئه‌م كاره بریتىیه له پرۆسه‌ى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ت
له كوردستان و هه‌ربۆیه په‌یوه‌سته به مه‌سه‌له‌ى چاره‌نوسى سیاسى كوردستان و
پیكهینانى ده‌وله‌تێكى سه‌ربه‌خۆ له كوردستان كه پاشكۆى وه‌زعى ئێستاى عێراق نه‌بێت
و له‌بازنه‌ى به‌تاڵى فیدرالیزمى شكست خواردوى یه‌كێـى و پارتى ده‌ربچێت. بزوتنه‌وه‌ى
چه‌پ وه‌ك هێزى سێهه‌م له كوردستاندا ده‌توانێت و زه‌مینه‌ى ئه‌نجامدانى ئه‌م ئه‌ركه‌ى
دامه‌زراندنى ده‌سه‌ڵاتى مه‌ده‌نى و ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى له كوردستاندا هه‌یه .
ئه‌م بزوتنه‌وه چه‌پ و عه‌لمانى و مۆدێرنه پێویسته له چوارچێوه و ستراتیژى ده‌سه‌ڵاتى
مه‌ده‌نى و ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆدا كۆبكرێته‌وه و له گروپى فشاره‌وه بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات
ببێته هێزى سێهه‌م و ئه‌لته‌رناتیڤى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى وه‌زعیه‌تى ئێستا.ئه‌م
بزوتنه‌وه‌یه ده‌بێت له ئاستى سیاسى و جه‌ماوه‌ریدا به‌شێوازى جۆراوجۆر رِێك
بخرێت و له ئاستى به‌شدارى له ده‌سه‌ڵاتى سیاسیه‌وه تا گۆرِینى یاسا و سه‌رپه‌رشتى
دابه‌شكردنى داهات ده‌بێت ئاماده‌بكرێت. دروستكردنى حزبى كۆمۆنیستى نوآ له
كوردستان گۆشه‌یه‌ك له‌چوارچێوه‌ى ئه‌م پیداویستیه و ئاماده‌یى ده‌ربرِینه‌دایه
بۆ گۆرِینى بزوتنه‌وه‌ى چه‌پ وعه‌لمانى ومه‌ده‌نى كوردستان به به‌دیل و پیویسته
له‌پاڵیدا بزوتنه‌وه‌ى چه‌پ و عه‌لمانى ومۆدێرنه له‌قالبى تر‌ى سیاسى و ریكخراوه‌یى
وجه‌ماوه‌رى دا رێك بخرێت. ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه پێویسته پرۆژه‌ى دامه‌زراندنى ده‌سه‌ڵاتێكى
مه‌ده‌نى له كوردستاندا له پلاتفۆرمێكدا رِۆشن بكاته‌وه و بیكاته پلاتفۆرمى
ئۆپۆزسیۆنێكى جه‌ماوه‌رى كه ئێستا له سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنیدایه . به‌راى من
پلاتفۆرمى ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له‌م چه‌ند خاڵه‌دا ده‌توانین كورت بكه‌ینه‌وه: كۆتایى هینان به‌ده‌سه‌لاتى میلیشیایى و دامه‌زراندنى ده‌سه‌لاتیكىمه‌ده‌نى
له كوردستان. دابینكردنى باش بژێوی و مافه‌سه‌ره‌تاییه‌كانى خه‌لكى كوردستان و بنه‌برِكردنى
گه‌نده‌ڵى. كۆتایى هینان به نادیارى ئاینده‌ى كوردستان و به‌رگرتن به هه‌ره‌شه‌ى
هیز وده‌وله‌ته نه‌یاره‌كان له‌ریگه‌ى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى چاره‌نوسى كوردستان له‌رفراندۆمێكدا
و دامه‌زراندنى ده‌وله‌تیكى سه‌ربه‌خۆ. جیاكردنه‌وه‌ى دین له‌ده‌سه‌لات وپه‌روه‌رده وخویندن و كردنى یه‌كسانى
ژن وپیاو به‌یاسا. ئه‌مانه سه‌رخه‌تى
پلاتفۆرمێكن كه چه‌پ ده‌توانێ بزوتنه‌وه‌ى مۆدیرن وسكۆلارى له‌سه‌ر رێك بخا و به‌دیلى
سیاسى و جه‌ماوه‌رى بكاته خاوه‌ن هێز و پایه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى تا بتوانرێت له هه‌لبژاردنه‌كانه‌وه
بۆ هێزى شه‌قام ئه‌م به‌دیله تواناى حێكه‌وتن وبونى به ئه‌مرى واقیع هه‌بێت و وه‌كو
به‌دیلى هێزى سێهه‌م له‌ئیستاوه خۆى نیشان بدا وله‌سایه‌یدا كوردستان رِوه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى
جێگیرى خۆشگوزه‌ران هه‌نگاوبنى. |
||