|
|
|
|
|
پرسیارى سه‌ره‌كى بزوتنه‌وه‌ى یه‌كسانى خوازى ژن وپیاو له كوردستان له‌به‌رده‌م
ده‌سه‌لاتدا ئه‌وه‌یه كه دواى 16 ساڵ له كوشتنى 12 هه‌زار ژن ئه‌و رِێگایانه‌ى
تا ئیستا گیراونه‌ته به‌ر بۆچى نه‌ك نه‌یتوانیوه ئه‌م دیارده‌یه نه‌هێڵێت به‌ڵكو
كوشتنى ژنان به‌پىَى ئاماره‌كان زیاد ده‌كات؟ ئیستا كوشتنى ژنانى
كورد له كوردستانه‌وه گواستراوه‌ته بۆ ئه‌وروپاش. جیاوازى له‌نیوان كوردستان و
ئه‌وروپا له‌وه‌دایه كه‌لیره‌دا ئه‌مه كیشه‌ى كومینتى ماینوره‌تیه
(كه‌مایه‌یته) وله‌كوردستان كیشه‌ى ماجوریتى(زۆرایه‌تى) كۆمه‌لگایه. كێشه‌كه له
ئه‌وروپا له ئه‌نتگراسیۆن (تیكه‌ڵ بوون) دایه كه به‌هۆى سیاسه‌تى نسبیه‌تى
كلتورىیه‌وه.تائیستا كوشتنى ژنانى په‌نابه‌ر له‌و ووڵاتانه‌دا پاساو دراوه.به‌ڵام
له كوردستان كوشتنى رۆژانه‌ى ژنان كه به‌پىَى ئامار هه‌فته‌ى 5ژنه ته‌نها
سیاسه‌تێكى هه‌ڵه‌ى ده‌سه‌ڵات نىیه. ئه‌مه باسى سه‌رجه‌م سیسته‌مى زاڵى
كۆمه‌ڵایه‌یته له‌كوردستان. ئامارى كوشتنى 12 هه‌زار ژن دواى 16 ساڵ له دواى 16
ساڵ له 16 ساڵدا یان سوتانى 2222 له‌م سىَساڵه‌ى دواییدا ،به‌ڵگه‌ى ناكۆكى
سیسته‌مى كۆمه‌لایه‌تى پیاوسالارىیه له‌گه‌ڵ ژیان وئه‌منیه‌تى
ژناندا. هه‌ربۆیه پێش ئه‌وه‌ى بزانین هه‌نگاوه‌كان چیى بوون پیویسته
بزانین ئه‌و نیزامه كۆمه‌لایه‌یته‌ى له كوردستان كارده‌كات چىیه كه‌وا دریژه
به كوشتنى ژنان ده‌دات؟ ده‌سه‌ڵات وا كیشه‌كه پاساو ده‌دا كه سه‌رچاوه‌ى ئه‌م
توندوتیژیه كلتورى دواكه‌وتوانه‌ى جه‌ماوه‌ره و ده‌سه‌لات هه‌وڵ ده‌دات چاكى بكا
،به‌ڵام ئه‌مه كاتى ده‌وێت و دیموكراسى بۆ كوردستان زۆرى ده‌وىَ! راستیه‌ك هه‌یه
كه له‌پێشدا ده‌بێت بیڵێین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه كلتورى ژن كوژى له‌م 16ساله‌دا
له‌كوردستان زال بوه و پیش‌تر ئه‌مه كلتورى زال نه‌بوه ،بۆیه ده‌بیت بزانین كه
چى ئه‌م كلتوره‌ى زال كردوه و دریژه‌ى پىده‌دا ،بۆچى له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سه‌لاته‌دا
ئه‌م كه‌لتوره هاتوه و چ په‌یوه‌ندیه‌ك له‌نیوان ئه‌م كلتوره و ده‌سه‌لاَتدا
هه‌یه و ده‌سه‌لات چى به‌امبه‌ر ده‌كا؟ پیویسته ئه‌م سیسته‌مه كۆمه‌ڵایه‌یته‌ى له كوردستان وه‌ك
سیسته‌مێكى یاسایى و قه‌زایى و ته‌نفیزى كارده‌كات بناسین و بزانین ئه‌م سیسته‌مه
چ په‌یوه‌ندیه‌كى له‌گه‌ڵ كلتورى ژن كوژیدا هه‌یه. كاتێك باس له
سیسته‌مى یاسایى ده‌كه‌ین ،سه‌یرده‌كه‌ین كه 16 ساڵه كار به یاساى بارى كه‌سێـتى
حكومه‌تى به‌عس ده‌كرێت و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌م یاسایانه‌ى سه‌پاندوه. یاسایه‌ك
كه توندوتیژى و بىَمافى به‌رامبه‌ر به‌ژنان پیاده ده‌كا و پاریزه‌رى سیسته‌مى
پیاوسالارى و ژن كوشتنه. دواى 9ساڵ له فشارى بزوتنه‌وه‌ى یه‌كسانیخوازى ژنان كه
ریكخراوى سه‌ربه‌خۆى ئافره‌تان له ریزى پێشه‌وه‌ى بوو وه تاله‌بانى وه‌كو خۆى
وتویه‌تى له‌ژێركاریگه‌رى وتاربێژى 8مارسى ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌دا ئه‌ویش رایگه‌یاند
كه ده‌بێت كوشتنى ژنان قه‌ده‌غه بكرێت و یاساى غسل العارى به‌عس لاببرىَ .پارتی
دیمو‌كراتى كوردستانیش دواى چه‌ند ساڵێك هاته پاى په‌سه‌ندكردنى ئه‌م هه‌نگاوه.
ئیستا دواى چه‌ند ساڵ
كه ئه‌م به‌نده له یاساى بارى كه‌سێتیدا كراوه و كوشتنى ژنان به‌پىَى یاسا
كراوه‌ته تاوان به‌ڵام بۆ ئه‌م یاسایه ناتوانێت وه‌ڵامده‌ره‌وه بێت؟
وه‌ڵامه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه كه له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌موو به‌نده‌كانى تر‌ى ئه‌و یاسایه
له زه‌واج ،ته‌ڵاق،سه‌رپه‌رشتى،سه‌فه‌ر و په‌ویه‌ندى خۆشه‌ویستى و سێكس و هتد..
له‌دژى ماف ویه‌كسانى ژنانه و پیاده‌كردنى ئه‌م یاسایانه سه‌رچاوه‌ى توندوتیژی
به‌رده‌وامه به‌رامبه‌ر به ژنانه و هیچ پشتیوانیه‌كى یاسایى نىیه بۆ ئه‌وه‌ى
ژنان بتوانێت مافه‌كانى بپارێزىَ له‌و ده‌ستدریژیانه‌ى كه ئه‌م یاسا ئیسلامیانه‌ى
كردۆته داب ونه‌ریت و رِێسا و یاساى ناوخه‌ڵك به‌پىَى ئیسلام و شه‌ریعه‌ت و مه‌لاى
مزگه‌وت و پیاوسالارى كارده‌كا. به‌م پىَیه ژنان له كوردستاندا له‌به‌رده‌م
سیسته‌مێكى یاسایى دژى ژن و توندوتیژ دانراون كه پیاده‌كردنى له‌كۆتاییدا ده‌گاته
كوشتن و سوتاندن و لیدان و هه‌رِه‌شه‌یه‌كى به‌رده‌وام. له‌كاتیكدا كچانى لاو
له كوردستان له‌گه‌ل دنیاى مۆدیرندا به‌هۆى ته‌كنولوژیا(موبایل ،
ئه‌نته‌رنیت،سه‌ته‌لایت ...هتد) ئاشنایه و نایه‌ویت له قالبى سیستمى پیاوسالارى
باوك و برا و مێردا بمینیته‌وه ،دلدارى ده‌كا سیكس ده‌كا،ده‌چیته‌ده‌ره‌وه‌و
له‌ژیانى كۆمه‌لایه‌تیدا ده‌یه‌وێت به‌شدارى بكا. له‌كاتیكدا یاسا هیچ كام له‌م
مافانه‌ى ده‌سته‌به‌رنه‌كردوه و به‌ره‌سمى نه‌ناسیوه، لیره‌دا هه‌موو یاسا و
شه‌ریعه‌ت ومه‌لا و دابونه‌ریت و كلتورى پیاوسالارى ریگریه‌تى و هه‌ربۆیه ریگاكه‌ى
ئه‌وه‌یه له‌م یاسا و ده‌سه‌لاتانه یاخى ده‌بێت و سزاى كوشتن به‌پىَى ئه‌مانه
ده‌درێت.به‌م پىَیه كه ئه‌م یاسایانه سیسته‌مى پیاوسالارى ده‌پارێزن و ئه‌و
كلتوره پێك ده‌هێنن كه ده‌سه‌لات به‌ناوى كلتورى جه‌ماوه‌ره‌وه پێمان
ده‌فرۆشێته‌وه و له‌راستیدا ئه‌مه كه‌لتورێكه كه ده‌سه‌لات ده‌یپارێزێت به‌پىَى
یاسا و بۆیه ده‌كرێت بڵێین كه‌لتورى كوشتنى ژنان كه‌لتورى ده‌سه‌لاته كه
له‌كۆمه‌ڵگادا ره‌سمیه‌تى پیده‌درێت و پیاده‌ده‌كرىَ. ئیتر یاساى دانانى كوشتنى
ژنان به‌تاوانى گه‌وره له‌م چوارچیوه یاساییه‌دا 8ساڵه ناتوانێت كاربكات بۆ
نه‌هێشتنى ئه‌م تاوان و توندوتیژیه.هه‌ربۆیه سه‌ره‌راى یاساى تاوانى كوشتنى ژنان
پیویسته ئه‌و یاسا وسیسته‌مه یاساییه‌ى بارى كه‌سێـتى كه ده‌بێـته سه‌رچاوه‌ى
پاراستنى ژنان له‌ده‌ستدریژى بۆسه‌ر مافه‌كانیان پیویسته دابنرێت و كاریپیبكرێت.
پیویسته ئه‌و مافانه‌ى ژنانى له‌سه‌ر ده‌كوژرێت یاسایى بكرێته‌وه و په‌یره‌و
بكرێت. سه‌یركه‌ن له‌به‌ریتانیا سیسته‌مى یاساى كچان وژنان ده‌پاریزێت وله‌ژیر ناوى
فه‌حسى په‌رده‌ى كچێنى و زه‌واج و سێكسى ده‌ره‌وه‌ى شه‌رع و سه‌فه‌ر
وچونه‌ده‌ره‌وه‌ى بێ ئیزنى مێرد وباوك روبه‌روى سزا و كوشتن نابیته‌وه. هه‌ربۆیه
هه‌ر گۆرانێك له‌یاساكاندا ده‌بێت رِیشه‌یى بێت و وه‌ڵامى خواست وماف وئازادیه‌كانى
فه‌ردى ژنان بداته‌وه و ئه‌مه پشتیوانه‌ى قانونى بێت دژى دابونه‌ریت وكه‌لتورى
عه‌شیره‌تى و پیاوسالارى. له‌بوارى جیبه‌جیكردنى یاسا و ده‌زگا قه‌زاییشدا هه‌رچه‌ند به
رِوكه‌ش دادگا هه‌یه به‌ڵام ئه‌مانه جگه‌له‌وه‌ى هه‌مان یاساى دژى ژنى بارى
كه‌سێتى ئێستا په‌یرِه‌و ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها ئه‌م دادگایانه له‌ده‌سه‌لاتى حزبه‌كان
سه‌ربه‌خۆییان نىیه و پاریزراویش نین و هه‌ربۆیه به‌پىَى ئاماره‌كانى 16 سالى
رابردوو له 12 هه‌زار كه‌یسى تاوانى كوشتنى ژنان دادگا ژماره‌ى
تاوانباران له‌په‌نجه‌كانى ده‌ست تیپه‌رناكه‌ن وئه‌و یاسایه‌ى كوشتنى ژنان به‌تاوان
داده‌نێت چاویان به‌م دادگایانه ناكه‌وێ. به‌شێكى زۆرى هۆى ئه‌م ناكاراییه‌ى دادگا
بوونى ده‌زگایه‌كى قه‌زایى تره له سیسته‌مى ده‌سه‌لاتداریتى حیزبه چه‌كداره
ناسیونالیسته‌كانى كوردستانه ئه‌ویش مه‌كته‌بى كۆمه‌لایه‌تى حزبه
ده‌سه‌لاتداره‌كانه.ئه‌م مه‌كته‌بانه باڵاده‌سترن له‌ژیانى كۆمه‌لایه‌تیدا و نه‌ك
به‌پىى یاسا به‌لكو به‌پىى ێولحى عه‌شایرى و یاسا وبه‌رژه‌وه‌ندى حیزبیان خه‌ریكى
ئازادكردنى تاوانباران و گۆرینه‌وه‌ى خوینى ژنان به پاره و ژن وموڵكن.لیره‌دا كه
ئه‌م سیته‌می قه‌زایى حزبىیه بالاده‌سته ئیتر پۆلیس و ده‌زگاى ته‌نفیزى حكومه‌ت
كه به‌پىَى یاسا كاربكات بۆ دۆزینه‌وه‌ى تاوانباران وته‌سلیمكردنیان به‌دادگا و
ده‌ورگیرانى داواكارى گشتى هه‌مووى ده‌بیته شتیكى لاوه‌كى وپه‌راوێز له‌چاو ده‌ورى
سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و مه‌سئولى حزب و باوك و برا و خزم و مه‌لا و هتد..واته ئه‌و
ده‌سه‌ڵاتانه‌ى كه ژیانى ژنانیان پێسپیردراوه و بریار به‌ده‌ستى ئه‌سلی
وبه‌ره‌سمى ناسراون له سیسته‌مى پیاوسالارى وعه‌شیره‌تیدا. ئه‌مه ناكۆكیه‌كى
قه‌زاییه كه هه‌رچه‌ند بته‌وێت یاساى باشت هه‌بیت وه‌ك مه‌ره‌كه‌بى سه‌ركاغه‌ز
ده‌ور ده‌گیرێت و به‌بىَ هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ى مه‌كته‌بى كۆمه‌لایه‌تى حیزبه‌كان و
جیاكردنه‌وه‌ى دادگا وسیسته‌مى قه‌زایى له حكومه‌ت وده‌زگاى ته‌نفیزى و ده‌سه‌ڵاتى
حیزبه‌كان وه به‌بىَ دروستكردنى دادگاى تایبه‌ت به كوشتنى ژنان و بونى عونێرى ژن
له‌نیو قازى ودادگادا ناتوانرێت چاوه‌روانیه‌كى زۆر هه‌بێـت له‌وه‌ى
بكوژى ژنان و و تاوانباران به‌رامبه‌ر به‌ژنان به‌پىَى یاسا سزا بدرێن و هه‌روه‌ك
له 16 ساڵى رابردوودا بینیومانه كه سیسته‌مى قه‌زایى ودادگا نه‌یتوانیوه جیگاى
ئومێدى ژنان بن. به‌پیچه‌وانه‌وه سیسته‌مى قه‌زایى ده‌سه‌ڵات كه مه‌كته‌به
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و دیوانى عه‌شیره‌ته‌كانه سه‌رچاوه‌یه‌كى ئازادكردنى هه‌زاران
بكوژى ژنان بون و په‌یوه‌ندى نیوان كلتورى ژن كوژى و ده‌سه‌ڵات له‌م دیوه‌خان و
مه‌كته‌به كۆمه‌لایه‌تیانه‌دا رۆژانه
پته‌وكراوه‌ته‌وه. ئه‌م دیارده
گه‌وره‌یه كه قوربانیانى شه‌رِێكى نهێنى رِۆژانه‌یه دژ به‌ژنان له‌كۆمه‌ڵگادا
به‌رده‌وامه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه نه‌خشه‌یه‌كى ستراتیژى بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ى
نىیه، هه‌وره‌ك ئه‌وه‌ى ژنان هاوڵاتیه‌كى سایه‌ى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نه‌بن.ته‌نانه‌ت
وه‌ك په‌تاى كۆلیرا یان لافاوێك حسابى بۆ نه‌كراوه و به‌شێك له‌و ملیارده‌ها
دۆلاره‌ى بودجه نه‌خراوه‌ته خزمه‌ت نه‌هێشتنى ئه‌م كه‌لتورى ژن كوژى و فریاكه‌وتن
و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى قوربانیانى.هیچ باسێك له بودجه‌یه‌ك بۆ سیسته‌مى
یارمه‌تیدانى قانونى و گرتنى محامى و پرۆسه‌ى دادگا نىیه. بودجه بۆ كه‌مپه‌ینى
دژى توندوتیژى نىیه. له‌ئاستى ته‌نفیزیدا
باسێك نىیه له دانانى تیمى پۆلیس و فریاكه‌وتنى تایبه‌ت و شیلته‌رى پیویست
وستاندارد نىیه و چاكسازى له‌و شیلته‌رانه‌ى ئیستا گرتوخانه‌یه‌كى محته‌ره‌مانه‌ن
كه ژنان توشى كه‌ئابه و بیزارى زیاتر ده‌كه‌ن. له جیاتى گۆرینى
سیسته‌مى خویندن و په‌روه‌رده‌یه‌كدا كه به‌شێكى پیكهینه‌رى ئه‌و كه‌لتوره
نایه‌كسان وپیاوسالارى وئیسلامیه‌یه ، باس له چاكردنى مه‌لا و فه‌تواكانیان
ده‌كرێت وه‌ك ئه‌وه‌ى خودى ئه‌و ووتارى هه‌ینیانه‌ى ئه‌م مه‌لا و ئیسلامیانه
نه‌بێت كه جه‌وى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌دژى ژنان رۆژانه هه‌لده‌خرێنىَ و ده‌وردانه‌وه
به‌مه‌لاكان بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ى ژنان و ره‌سمیه‌ت پیدانه‌وه‌ى كه‌لتورى دژى ژنى
ئیسلامىیه و دژایه‌تى ره‌وه‌ندى عه‌لمانیه‌تى بزوتنه‌وه‌ى یه‌كسانى خوازى ژنانه
كه داواى لابردنى شه‌ریعه‌ت له یاساى بارى كه‌سێتى و له‌ده‌ستور و جیاكردنه‌وه‌ى
دین له‌ده‌سه‌ڵات ده‌كات. بیگومان میدیاى ده‌سه‌لاتیش رۆژانه ئه‌م سیسته‌مه
یاسایى وقه‌زایى و كه‌لتوریه به‌رهه‌م دێنێته‌وه, ئه‌مانه ئه‌و كاره
سه‌ره‌كی و مه‌یدانانه‌ن كه بزوتنه‌وه‌ى یه‌كسانى خوازى ژن وپیاو به‌بىَ ده‌ست
بردن بۆى و پیكه‌وه كارپیكردنى نا‌توانیت وه‌زعى ژنان گۆرانى جدى به‌سه‌ر دیارده‌ى
كوشتنى ژناندا بهینیت. ئه‌مانه هه‌وره‌ك سه‌پاندنى قانونى دژى كوشتنى ژنان
مومكینه به‌ڵام پیویستى به فشارى جدى هه‌یه و ته‌نها له‌ژێر فشاردا ده‌سه‌ڵات
ریگاى پێده‌دا چونكه له بناغه‌دا دژایه‌تى جدى و بنه‌ره‌تى له‌ژیانى كۆمه‌لایه‌تى
وسیته‌مى قه‌زایى و ته‌نفیزى و یاسایى ئیداره‌ى كوردستاندا هه‌یه و وه‌زعیه‌تى
شیواوى كۆمه‌لایه‌تى كوردستان وده‌سه‌لاتى میلیشیایى حزبه ناسیونالیسته‌كان به‌بىَ
ئه‌م فشار و ناره‌زایه‌تیانه ناتوانێـت ئه‌م په‌ڵه‌ى شه‌رمى كلتورى ژن كوژیه‌ى
ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر جه‌ماوه‌رى كوردستان و كۆمینتى كوردیه له‌ده‌ره‌وه
لابه‌رێت. بیگومان گواستنه‌وه‌ى
ئه‌م دیارده‌یه بۆ ده‌ره‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و جه‌وه پیاوسالاریه‌ى كوردستانه
كه‌وه‌ك پشتیوانیه‌یه‌ك ده‌بیته هانده‌رى زیندوبونه‌وه و كارابونى ئه‌و
پیاوسالاریه له‌ده‌ره‌وه‌ش. نمونه‌ى قسه‌ى ژنیكى كورد له سوید له‌كاتى كوشتنى
دوعادا ده‌مه‌ویـت بكه‌مه كۆتایى ئه‌م باسه‌م كه وتى ئه‌گه‌ر پیاوێكى كورد له
سوید هاوسه‌رێكى كوردى هه‌بێت به‌و شیوه توندوتیژه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌لدا ده‌كات
كه سیسته‌مى پیاوسالارى له كوردستان ریگه‌ى پیدراوه به‌ڵام هه‌مان پیاوى كورد
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ژنێك هاوسه‌ر یا هاورىَیه‌كى سویدى بێت به‌پیچه‌وانه‌وه وه‌ك
سیسته‌مى سویدى كه رێز بۆ مافى ژنان داده‌نێـت ناچاره مامه‌ڵه‌ى بكات . هه‌ربۆیه
بۆ نه‌هێشتنى توندوتیژى به‌رامبه‌ر به‌ژنان پێویسته سیسته‌مى كۆمه‌ڵایه‌تى
پیاوسالارى نه‌هێڵین.ئه‌مه ده‌رگاى كردنه‌وه‌ى ژیانێكى مه‌ده‌نى و ئاسوده‌یه بۆ
ژنان و سه‌رجه‌م كۆمه‌لگاى كوردستان. 04/03/2008
|
||