تبليغاتX
asokamal - turkey-us
سايتى به رهه مه كانى ئاسو كمال

   

هه‌رِه‌شه‌ى توركیا له‌ كوردستان به‌ ئه‌مریكا ناكام ناكرێته‌وه‌  

 

هه‌رِه‌شه‌ى توركیا بۆ سه‌ر كوردستان یه‌كێك له‌ ئاكامه‌كانى شكستى ئه‌مریكا له‌عێراقدایه‌. حكومه‌تى شۆڤینستى توركیا خۆى له‌ بۆسه‌دا داناوه‌ تاكو كه‌ڵك له‌ شكستى ئه‌مریكا ببینآ له‌عێراقدا و بۆیه‌ ماوه‌یه‌كه‌ كه‌وتۆته‌ پشتیوانى كردنى هێزه‌ سونه‌كانى عێراق و خۆئاماده‌كردن بۆ ده‌ستیوه‌ردان له‌ وه‌زعیه‌تى عێراق. ستراتیژى توركیا بریتىیه‌ له‌ په‌یداكردنى شوێن پآیه‌ك له‌ عێراقدا تاكو بتوانآ ده‌ورى له‌ناوچه‌كه‌دا بكاته‌ وه‌سیله‌یه‌كى فشار له‌سه‌ر لایه‌نه‌ نیوده‌وله‌تیه‌كان و گێرِانه‌وه‌ى ده‌ورانى سه‌روه‌رى سوپاى توركیا و جیگاوشوێنى لاى ناتۆ وه‌ك له‌كاتى ده‌ورانى جه‌نگى سارددا به‌هره‌مه‌ند بوو لىَى.

ئه‌مریكا له‌وه‌زعیه‌تیكدا نىیه‌ له‌ ئێستادا كه‌ مه‌رجه‌كانى خۆى به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنآ و بگره‌ هه‌رِه‌شه‌ى ده‌ستدرێژى توركیا بۆ سه‌ر كوردستان كراوه‌ته‌ فشارێك به‌سه‌ر ئه‌مریكاوه‌ كه‌ حكومه‌تى توركیا له‌رِێگه‌یه‌وه‌ ده‌یه‌وێت به‌ده‌ستى ئه‌مریكا خواسته‌كانى جآبه‌جآبكرآ. داوا له‌سه‌ر ده‌ورپیدانى توركیا له‌ دیاریكردنى چاره‌نوسى كه‌ركوكدا و نه‌هێشتنى په‌كه‌كه‌ و گۆرِینى ده‌ستور و به‌هێزكردنه‌وه‌ى حكومه‌تى مه‌ركه‌زى عێراق، ئه‌و ده‌ستدرێژیه‌ سیاسیانه‌ى توركیایه‌ كه‌ له‌پیناویدا شمشیرى له‌شكركێشى سوپاى توركیاى بۆ به‌رزكراوه‌ته‌وه‌.

توركیا له‌ تیكچوونى وه‌زعى ناوخۆى خۆى ده‌ترسآ به‌هۆى كاریگه‌رى بارودۆخى كوردستانى عیراق له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى كورد له‌ توركیا وناوچه‌كه‌دا و هه‌ربۆیه‌ تیكچوونى وه‌زعى عیراق وشكستى ئه‌مریكا به‌فرسه‌تى به‌ستنى ده‌رگاى ئه‌م ”خه‌ته‌ر“ه‌ى مه‌سه‌له‌ى كورد ده‌زانآ بۆ سه‌رخۆى . به‌تایبه‌ت له‌ كاتیكى واپه‌شێودا ده‌توانآ خۆى له‌ فشارى یه‌كێتى ئه‌وروپاده‌ربازبكات. 

راپۆرتى به‌یكه‌ر—هاملتون زه‌نگیكى خه‌ته‌ر بوو كه‌ سیاسه‌تى ئه‌مریكاى به‌رامبه‌ر به‌توركیا به‌ ئاراسته‌ى رازی بوون به‌م داوایانه‌ى توركیا نه‌خشه‌ى بۆ ئه‌مریكا داناوه‌. ئه‌گه‌ر چى ئیستا خه‌لیل زاد له‌به‌ر دڵى تاله‌بانى ئه‌م داوایانه‌ى توركیا ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ به‌ڵام وه‌ڵامى توركیا له‌ زمانى ئه‌ردۆغانه‌وه‌ پیداگرى توركیا له‌ فشارهینان بۆ ئه‌مریكا بۆ ملدان به‌ مه‌رجه‌كانیان نیشان ده‌دات. گرتنه‌ ده‌ستى كارتى فشارى سونه‌كان بۆ توركیا ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م داویانه‌دا دره‌نگ یان زوو نه‌رم ده‌كات و توركیا ده‌كه‌ویته‌ ده‌ست دریژى كردنه‌ سه‌ر كوردستان.

خه‌لكى كوردستان ده‌بیت له‌ئیستاوه‌ له‌ ئاستى ده‌ره‌وه‌ و ناوخۆدا بكه‌ونه‌ فشارهینان و رێگه‌گرتن له‌ توركیا و ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ى به‌جدى بگرن و كه‌مپینى دژى ئه‌م ده‌ست دریژیانه‌ى توركیا له‌ ئه‌وروپادا توند بكه‌نه‌وه‌. ئه‌م هه‌رِه‌شانه‌ى ئیستاى توركیا له‌ئیستاوه‌ ئه‌وه‌ به‌خه‌ڵكى كوردستان ده‌ڵێت كه‌ ده‌بێت په‌له‌ بكه‌ن له‌ به‌رپاكردنى رفراندۆم و جیابونه‌وه‌ له‌ عیراق زوو بكه‌نه‌ ئه‌مرى واقیع و چیتر دانه‌نیشین به‌دیار خۆشباوه‌ریه‌كانى یه‌كیتى وپارتى به‌وه‌ى ئه‌مریكا كوردستان له‌ هه‌ره‌شه‌كانى توركیاده‌پاریزى . ئه‌وه‌ى كوردستان ده‌پاریزى له‌م هه‌ره‌شانه‌ى توركیا ته‌نیا جیابونه‌وه‌ له‌ عیراق و پكیهینانى ده‌وله‌تى سه‌ربه‌خۆیه‌ و هاوكات به‌رپاكردنى رفراندۆمه‌ له‌ كه‌ركوكدا بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى چاره‌نوسى به‌دوور له‌ ده‌ستوه‌ردانى توركیا. 

‏16‏/01‏/2007

+ نوشته شده در  2008/5/21ساعت 13:12  توسط asokamal  |