|
|
|
|
|
سه‌رنجى
رِه‌خنه‌گرانه له پرۆژه‌ى ده‌ستور و پرۆسه‌كه‌ى به‌شى
یه‌كه‌م – پێش ده‌ستوور یه‌كێتى وپارتى دواى
15 ساڵ له ده‌سه‌ڵاتداریتیان له كوردستاندا پرۆژه‌یه‌كیان به‌ناوى " ده‌ستورى
هه‌رێمى كوردستان" خستۆته رِوو تاكو له مانگى 12دا بیخه‌نه ده‌نگدانه‌وه. پێش
ئه‌وه‌ى بچینه سه‌ر ناوه‌رۆكى ده‌ستوره‌كه و هه‌لسه‌نگاندنى به‌نده‌كانى
سه‌باره‌ت به جیگاى ئیسلام و مه‌سه‌له‌ى مافى چاره‌ى دیاریكردنى چاره‌نوس و
مافه‌كانى ژنان و كریكاران و مه‌سه‌له‌ى ئازادى سیاسى و ئازادى حزبه‌كان و
هتد..پیویسته سه‌رنجێكى رِه‌خنه گرانه بده‌ینه ئه‌و میكانیزم وپرۆسه‌یه‌ى كه
بۆ برِیاردان له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستوره دانراوه و جآبه‌جآ ده‌كرآ.
سه‌ره‌تا ده‌بێت
خه‌لكى كوردستان ئه‌و پرسیاره له حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتى یه‌كگرتووى یه‌كێتى وپارتى
بكات كه بۆچى خۆیان دواى 15 ساڵ هاتونه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ى بێن و یاسا و ده‌ستور
دابنێن بۆ ده‌سه‌ڵاتدارێتى له كوردستان به‌ڵام ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكى كوردستان له
ماوه‌ى ته‌نها دوو مانگدا دستورێكى هه‌میشه‌یى كه ده‌یان مه‌سه‌له‌ى جیگاى جه‌ده‌ل
و كێشه‌ى تێدایه به‌سه‌رپآیى ده‌نگى بۆ بدات؟ ئایا دانانى به‌رنامه‌یه‌كى
ته‌له‌فزیۆنى سانسۆركراوى حزبى ئه‌و سه‌كۆ ئازاده‌یه كه خه‌ڵكى كوردستان بتوانن
گوزارشت له راو و بۆچونه جیاوازه‌كانیان بكه‌ن له‌سه‌ر ده‌ستور؟ له‌م دوو
مانگه‌دا زیاتر له 3 ملیۆن ئینسان به‌و پرسیاره یه‌ك ده‌قه‌یه ده‌توانێت بڵێین
به‌شدارى به‌كرده‌وه كردوه له دارِشتنى ده‌ستورێك كه برِیاره مه‌سه‌له‌كانى
ژیان و چاره‌نوسی ئه‌و دیارى بكا؟ ئایا ده‌ور و كاریگه‌رى حزبه سیاسیه‌كان و
ریكخراوه جه‌ماوه‌ریه‌كان له‌سه‌ر ستراتیژى سیاسى و ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و
فه‌رهه‌نگى كوردستان به ۆرك شۆپیكى یه‌ك دوو رِۆژه به‌رته‌سك دبێته‌وه؟ ئایا
ئه‌مه به‌شدارى راسته‌قینه‌ى خه‌لكى كوردستانه له‌و رِه‌شنوسه‌دا كه ده‌بێته
تاكه ده‌ستورى پیشنیاركراو یان ئه‌مه ته‌نها پرسه گورگانه‌یه‌كه بۆ سه‌پاندنى
ئه‌و ده‌ستوره به‌ناوى خه‌ڵكى كوردستانه‌وه؟ ئه‌گه‌ر بریاره خه‌لك
ده‌ور و ده‌خاله‌تى هه‌بێت له ئاڵوگۆرِى ئه‌م ده‌ستوره‌دا بۆچى هه‌ر به‌هێنده‌ى
ئه‌و كاته‌ى بۆ ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ى یه‌كیتى وپارتى دایناون بۆ ئاماده‌كردنى ئه‌م
ده‌ستوره نیوه‌ى ئه‌و كاته‌ش(لانى كه‌م 6مانگ) بۆ جه‌ماوه‌رێكى ملیۆنى خه‌لكى
كوردستان دانانرێت؟ كوا ئه‌و بودجه‌یه‌ى دانراوه بۆ خه‌ڵكى كوردستان كه بۆ
ده‌ربرِینى بیروراى خۆى له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستوره بتوانێت سه‌رفى بكات بۆ راگه‌یاندن
و گۆرینه‌وه‌ى بیروراكانى ؟ كوا ئه‌و تریبون و مینبه‌ر و وه‌سیلانه‌ى
حزبه‌سیاسیه‌كان و ریكخراوه پیشه‌یى یه‌كان به‌یه‌كسانى ده‌توانن راى جیاوازى
خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستوره به‌رِاى گشتى بگه‌یه‌نن؟ ئه‌م پرۆسه‌ى ئاڵوگۆرِه‌ى
رِه‌شنوسى ده‌ستور به‌بآ ئه‌و ئیمكاناتانه ئیدعایه‌كى پوچه و سه‌لبى ئازادى
راده‌ربرین و فرسه‌ت دانه به رِاى جیاواز له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستوره و
هێشتنه‌وه‌یه‌تى له‌م قالبه‌ى ئێستایدا. هه‌رچه‌ند ئه‌مه
یه‌كه‌م جاره كه یه‌كیتى وپارتى بۆ سه‌پاندنى یاساكانى خۆیان پێشتر ئاورِ له
خه‌ڵك بده‌نه‌وه به‌ڵام به دروستكردنى ئه‌و رِیگریه زه‌مه‌نى و مادیانه نیشانى
ده‌ده‌ن كه مه‌سه‌له‌یان له‌رِاستیدا به‌شدارى راسته‌قینه‌ى خه‌ڵك نىیه به‌ڵكو
ئه‌م كاره له‌پێناو به‌رگرتن به فراوانبونه‌وه‌ى ده‌نگى "نا" یه به‌رامبه‌ر به‌م
دستوره. ئه‌مه به‌رهه‌مى فشار‌و ته‌جروبه‌ى بایكۆت و مقاته‌عه‌ى چالاكانه‌ى خه‌لكى
كوردستان بوو له رفراندۆمى ده‌ستورى عێراقدا و بۆیاخ كردنى ئه‌م رِه‌شنوسه
به‌ناوى وه‌رگرتنى رِا و رِه‌خنه‌ى كوردستان پێش ده‌ستوور ته‌نها بۆ خۆپاراستنى
یه‌كێتى و پارتىیه له‌و ته‌جروبه شكست خواردوه‌ى
پێشوو. سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى
ئه‌م ده‌وره‌یه‌ش ناره‌زایه‌تى به‌رامبه‌ر به گه‌نده‌ڵییه‌كانى ده‌سه‌لاتى یه‌كێتى
و پارتى ده‌ورى ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگدانه له‌سه‌ر ده‌ستوور و ده‌نگى "نا"
به‌م ده‌ستوره وه‌ك به‌شێك له "نا" به گه‌نده‌ڵى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌لایه‌ن
جه‌ماوه‌ره ده‌رده‌برِێت ، به‌ڵام دیسانه‌وه هه‌ر ئه‌و ده‌ستوره‌ى یه‌كێتى وپارتى
ده‌ویانه‌وێت له‌و به‌ناو ده‌نگدانه‌دا ده‌رده‌چێت. ئه‌مه ته‌جروبه‌ى چه‌ند
جاره‌یه له‌سه‌ر پرۆسه‌ى ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن له سایه‌ى ده‌سه‌لات و
سه‌رپه‌رشتى ئه‌م حزبانه‌دا. ئه‌گه‌ر له هه‌لبژاردنى په‌رله‌مانى عیراقدا
سه‌ره‌راى به‌شدارى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ناوچه‌كانى سلیمانى و هه‌ولیر ودهۆك له
لیستى ره‌شى UNدابن
ئه‌بێت له ده‌نگدانى ئه‌م ده‌ستوره‌دا كه یه‌یكتى وپارتى ته‌نها خۆیان
سه‌رپه‌رشتى بكه‌ن له رِه‌ش زیاتر ده‌بێت چى بێت؟ هه‌ربۆیه پێش
ده‌ستوور و پێش ئه‌وه‌ى به‌ناوى پرۆسه‌ى ئازادى دانانى ده‌ستور كڵاو بكرێته سه‌ر
خه‌ڵكى كوردستان پێویسته جه‌ماوه‌ر و حزب و رێكخراوه پیشه‌یى و جه‌ماوه‌ریه‌كان
داواى ئاڵوگۆرِ له خودى پرۆسه و میكانیزمى گۆرِانى ئه‌م رِه‌شنوسه‌دا بكه‌ن كه
زۆربه‌ى له به‌نده سه‌ره‌كیه‌كانى نه‌ك به به‌راورد له‌گه‌لڕ ده‌ستورى فه‌رنسا و
ئه‌مریكا و ووڵاتانى ئه‌وروپا و رِۆژئاوا به‌راورد ناكرآ به‌ڵكو له چاو
ده‌ستوره‌كانى پێشووى عێراقى پێش به‌عسدا دواكه‌وتوانه‌ترن و پێشكه‌وتوانه‌تر نین،
كه له‌به‌شه‌كانى داهاتوودا رِوونى ده‌كه‌مه‌وه. سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى
له‌م پرۆسه‌ى دانانى ده‌ستوره‌دا حزبه ده‌سه‌لاتداره‌كان مه‌سه‌له‌یان ئازادى و
مافى ده‌ور و ده‌خاله‌تى جه‌ماوه‌ر و حزب وریكخراوه پیشه‌یى وجه‌ماوه‌ریه‌كان
نىیه، ئه‌وه‌ى مه‌سه‌له‌ى ئه‌وانه له‌م ده‌ستوره‌دا رِه‌سمیه‌تدان به ده‌سه‌لاتى
خۆیانه چ به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك و به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ى ئازادیه‌كان به‌ناوى
ده‌ستوره‌وه ، وه‌چ به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاته‌كانى تر كه ئێستا له عێراقدا
ده‌یانه‌وێت قالبێك و قانونیه‌تێك بده‌ن به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى له كوردستاندا هه‌یانه
و له‌م رِێگایه‌وه خۆیان بپارێزن و وه‌ك كیانێكى فیدرالى دیفاكتۆ
خۆیان جێگیر بكه‌ن. دیاره ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكه كه شمشیرى دیموكلیسى شه‌رِى ناوخۆ و
جه‌نگى تیرۆریزم له عیراقدا به‌سه‌ر سه‌ریه‌وه رِاگیراوه و ئاینده‌یه‌كى نادیارى
هه‌یه كه دواتر له مسه‌له‌ى ده‌ستور و مافى چاره‌نوسدا باسى
ده‌كه‌م. هه‌ربۆیه به‌راى من
ئه‌م ده‌ستور و پرۆسه‌یه به‌م شیوازه‌ى كه ئێستا له‌لایه‌ن یه‌كیتى وپارتى یه‌وه
خراوه‌ته رِوو جیگایه‌كى بۆ رِاوه‌رگرتنى خه‌ڵك نه‌هێشتۆته‌وه و هه‌ر
ده‌نگدانێكیش له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستووره به‌م شێوه‌یه له ئێستاوه ئه‌نجامه‌كه‌ى
رِاگه‌ینراوه و رِه‌خنه‌ى هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكى ئازاده خواز پێش هه‌ر به‌ندێكى
ده‌ستوور له گۆرِینى ئه‌م پرۆسه و میكانیزمانه‌وه ده‌ست پآده‌كات كه ده‌توانێت
به كرده‌وه ئه‌و رِه‌شنوسه ئیسلامى و كۆتكردنى ئازادیه بگۆرِێت به ده‌ستورێَكى
سكۆلار و ئازادیخوازانه و مۆدیرن. ده‌بێت سه‌ره‌تا و پێش باس له‌سه‌ر ده‌ستور ئه‌و
فرسه‌ت و ئیمكاناتانه بخرێته به‌رده‌ستى جه‌ماوه‌ر و حزبه سیاسى و ریكخراوه
پیشه‌یى و جه‌ماوه‌ریه‌كانى كوردستان و ئه‌م قالبه‌ى حزبه ده‌سه‌لاتداره‌كان
داینناوه بگۆرِێت.كه‌مپین و گروپى فشار و ئه‌و لایه‌نانه‌ى ده‌یانه‌وێت
به‌كرده‌وه له‌م رِه‌شنوسه‌دا ئالوگۆرِى پیشرِه‌وانه به‌دى بێنن پێویسته
پلاتفۆرم و داواى ئه‌و ئالوگۆرانه له‌م پرۆسه‌یه‌دا بكه‌ن. ئه‌مه هه‌نگاوى
یه‌كه‌م ده‌بێت له هه‌ر ئالوگۆرێكى ئیجابى و پیشرِه‌وانه كه ده‌توانێت له
دانانى ده‌ستورێكى مۆدیرن و ئازادیخوازانه له كوردستاندا كه خزمه‌ت به ده‌ور و
كاریگه‌رى جه‌ماوه‌ر بكا و له بازنه‌ى داخراوى ئه‌و پرسه گورگانه‌یه‌ى حزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ده‌رى بكات. 06/10/2006 |
||