|
|
|
|
|
له‌ریگاى ئه‌م
نامه‌یه‌وه ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه كه لیستى هه‌شته‌م دوایین لیستى ئه‌م
یاداشته‌یه و لیره‌دا جاریكى تر ده‌ست خۆشانه له هه‌موو
به‌شداربوانى كه‌مپینى داكۆكى له‌داواكانى خه‌لكى كوردستان ده‌كه‌ین بۆ
به‌رزكردنه‌وه‌ى ده‌نگى نارِه‌زایه‌تیان له‌رِێگاى ئه‌و یاداشته‌وه كه
به‌رزكرایه‌وه به‌رِووى ده‌سه‌ڵاتداراندا. به‌تایبه‌تیش ده‌ست خۆشانه له‌و ده سایته كوردیه
ده‌كه‌ین كه به‌شداریان له‌م كه‌مپینه‌داكرد. بآگومان ئازادبوونى
خۆپیشانده‌رانى كوردستان ته‌نها یه‌كێك له‌داواكانى خه‌لكى كوردستان
وئازادیخوازانه له‌ده‌ره‌وه ئه‌مه یه‌كێك له به‌رهه‌مى سه‌ركه‌وتنه‌كانى
خۆپیشاندانه‌كانى جه‌ماوه‌رى كوردستان به‌رامبه‌ر به سه‌ركوتى ده‌سه‌لاتداران .
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه نیشانى دا كه جه‌ماوه‌ر له‌پیناو دابینكردنى كاره‌با
وسوته‌مه‌نى وپیویستیه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن . پیویسته ئه‌و یه‌كده‌نگیه‌ى
خه‌لك و ده‌سته‌ى ناره‌زایه‌تیه‌كان له كوردستان وئازادیخوازان
له‌ده‌ره‌وه بكه‌ینه بناغه‌ى دروستكردنى یه‌كێتى و كارى هاوبه‌ش و
ریكخراوانه‌ى جه‌ماوه‌ر و ده‌سته‌ى داكۆكى وكۆمه‌له‌ى ناره‌زایه‌تیه‌كان . ئێمه
بانگه‌وازى هه‌موو ده‌سته وكه‌سایه‌تیه‌كانى به‌شدار له كه‌مپینى داكۆكى و
یاداشتنامه‌ى ناره‌زایه‌تیدا ده‌كه‌ین كه بۆ سه‌رخستنى ئه‌م خه‌باته‌ى خه‌لكى
كوردستان له‌پیناو دابینكردنى مافه‌سه‌ره‌تاییه‌كانیدا ناوه‌ندى هاوبه‌شى ده‌سته
وداكۆكى پیك بهێنن و له هه‌موو شاروشارۆچكه و ووڵاتیكدا
ده‌سته‌كانه داكۆكى پیك بهێنن. ئه‌مه ده‌ستكه‌وتى ئه‌م ده‌روه‌یه‌ى خه‌باتمانه
ورِیگاى زه‌مانه‌تى سه‌ركه‌وتنى ئه‌م خه‌باته‌ى جه‌ماوه‌رى
كوردستانه. ئێمه جاریكى تر
ده‌ست خۆشانه له هه‌مووتان ده‌كه‌ین بۆ سه‌رخستنى
كه‌مپینى به‌رزكردنه‌وه‌ى یاداشتى نارِه‌زایه‌تیه‌كه.لێره‌دا
رِایده‌گه‌یه‌نین كه له‌گه‌لڕ ده‌سته‌كاندا له‌سه‌ر هه‌مان ناوه‌رۆكى یاداشته‌كه
و داواى ئازادى خۆپیشاندان و دابینكردنى كاره‌با وسوته‌مه‌نى درێژه به
كاره‌كانمان ده‌ده‌ین . هاوریتان
ئاسۆ
كمال له‌لایه‌ن كه‌مپینى
داكۆكى له داواكانى خه‌لكى كوردستان 01/09/2006 |
||