|
|
|
|
|
1- ئایا ئیسلامیه‌کان له کوردستان ئێستا چۆن
موماره‌سه‌ى کارى سیاسى ده‌که‌ن له‌موعاره‌زه‌دان یان له‌گه‌ل حکومه‌ت ، گه‌ر له‌گه‌له
حکومه‌تدان بۆ ره‌خنه ده‌گرن گه‌ر موعاره‌زن بۆهه لو یستیکى راسته وخۆ
ئاشکرایان ینه ؟ وه‌ڵام: ئیسلامیه‌کان له کوردستان هه‌م به‌شدارن له حکومه‌تى هه‌رێم
و هه‌م له ئۆپۆزسیۆنیشدان. موماره‌سه‌ى کارى سیاسى ئیسلامیه‌کان تیکه‌ڵاوه به
موماره‌سه‌ى کارىتوندوتیژى و تیرۆر که گروپه جیاجیاکانى ئیسلامیه‌کان له
کوردستان پآى هه‌ڵساون و ناتوانین کاتآ باسى موماره‌سه‌ى کارى سیاسى ئیسلامیه‌کان
و به‌شداریان له حکومه‌ت و بونیان له ئۆپۆزسیۆندا ده‌که‌ین ئه‌م لایه‌نه‌ى کارى
توندوتیژی وتیرۆریان له‌به‌رچاو نه‌گرین و حسابى حزبێکى سیاسى وه‌ک حزبه‌کانى تر‌ى
کوردستان یان دنیاى رۆژئاوایان بۆ بکه‌ین. هه‌رئه‌مه‌ش واى کردوه که خه‌ڵکى
کوردستان هه‌ڵویستى نه‌گه‌تیڤیان هه‌بێت له‌سه‌ر ئیسلامیه‌کان چ له به‌شداریان له
حکومه‌تدا و چ له‌بونیان له ئۆپۆزسیۆندا. به‌واتایه‌کى تر بڵێین ئیسلامیه‌کانى
کوردستان له بنه‌ڕه‌تدا باوه‌ڕیان به پرۆسه‌ى سیاسى بۆ ده‌ست به‌ده‌ست کردنى ده‌سه‌لات
و ئازادى سیاسى بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کان نىیه و ڕێگاى توندوتیژى و تیرۆر وه‌ک به‌شى
ته‌واوکه‌ر و جیانه‌کراوه‌ى ستراتیژیانه بۆ گرتنه ده‌ستى ده‌سه‌ڵات و ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر
حسابى سڕینه‌وه‌ى ئازادى سیاسى له کوردستان ته‌واوده‌بێـت. ستراتیژى دامه‌زراندنى
ده‌سه‌ڵاتیکى ئیسلامى به‌بآ ده‌ست بردن بۆ توندوتیژى و سڕینه‌وه‌ى ئازادیه سیاسیه‌کان
ناکرێت هه‌روه‌ک له ئیران و سعودیه و حکومه‌تى تالیبان دا بینیومانه. به‌تایبه‌تى
له کوردستان که کۆمه‌ڵگایه‌که ڕیشه‌ى مه‌ده‌نیه‌ت و عه‌لمانیه‌ت تیایدا به‌هێزه
سه‌پاندنى حکومه‌ت و ده‌ستورى ئیسلامى به‌سه‌ر خه‌ڵکى کوردستاندا بۆ ئیسلامیه‌کان
کارێکى سه‌خته و ڕوبه‌ڕوى ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریه هه‌روه‌ک له دژى تاوانى
تیرۆریستانه‌ى ئاوایى حه‌مه دواى کاره‌ساتى 11 سیپته‌مبه‌رى 2001 بینیمان. هه‌ربۆیه
ده‌بینین گروپه ئیسلامیه جیاوازه‌کانى کوردستان هه‌م له‌ریگاى به‌شدارى له
حکومه‌تدا وهه‌م به معارزه نیشاندانیش ده‌یانه‌ویت به‌و ئامانجه بگه‌ن و
ناتوانن ده‌ستبه‌ردارى حکومه‌ت ببن چونکه سه‌رچاوه‌ى داهات و مانه‌وه‌یانه و
ناشتوانن ده‌ستبه‌ردارى معاره‌زه و توندوتیژى ببن چونکه ئامانجیان سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتیکى
ئیسلامى و نه‌هێشتنى عه‌لمانیه‌ت و مۆدیرنیزم و ئازادى سیاسىیه. ئه‌مه ته‌جروبه‌ى
شه‌ڕه‌کانى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى به‌پاڵپشتى ئیران و شه‌ڕى ئه‌نسارئیسلام که
پاڵپشتى مادى و مه‌عنه‌وى هه‌موو ئیسلامیه‌کان کرا ، ئه‌م ڕاستى موماره‌سه‌ى
ڕابردوى ئیسلامیه‌کان له مه‌یدانى کارى سیاسی‌دا نیشان ده‌دات. له‌سایه‌ى ئه‌م حکومه‌ته میلیشیایىیه‌ى یه‌کێتى وپارتى دا هه‌میشه
ده‌رگا بۆ ئیسلامیه‌کان کراوه‌بوه که ئه‌وانیش به‌شێک له ده‌سه‌لات وداهاتى
کوردستانیان به‌رکه‌وێت جا ئه‌مه به‌فشارى جمهورى ئیسلامى ئیران بوبێت وه‌ک رێکه‌وتنى
نیوان یه‌کێتى و بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى یاخود ئاکامى سوود وه‌رگرتنى ئیسلامیه‌کان
بوبێت له شه‌ڕى ناوخۆى کوردستان وپشتیوانى سعودیه وه‌ک یه‌کگرتوى ئیسلامى.
ئۆپۆزسیۆن بوونى ئیسلامیه‌کان شیوازى جۆراوجۆرى به‌خۆیه‌وه گرتوه له فشار هێنان
له‌سه‌ره‌وه له ئاستى حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتى یه‌کێتى وپارتیدا بۆ جێبه‌جێکردنى
یاسا و شه‌ریعه‌تى ئیسلامى به‌رامبه‌ر به مه‌سه‌له و ڕوداوه‌کانى له کۆمه‌ڵگاى
مه‌ده‌نى کوردستاندا هاتۆته ئاراوه و ناکۆک بوه به بنه‌ماکانى ئیسلام وه‌ک
داخستنى رۆژنامه‌کانى له‌چه‌شنى بۆپێشه‌وه و یه‌کسانى و قه‌ده‌غه‌کردنى کتێب و
نوسینى ڕه‌خنه‌گرانه له ئیسلام . یاخود ئه‌م معاره‌زه‌یه شێوه‌ى توندوتیژ و
تیرۆریستى به‌خۆوه گرتوه وه‌ک کاره‌کانى انێارالاسلام و تیرۆرى کۆمۆنیسته‌کان و
هه‌ڕه‌شه و فتواى کوشتنى رۆشنبیرانى وه‌ک مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یى و ریبوار احمد و
شیرکۆبێکه‌س و هتد..وه تا ئه‌وه‌ى گه‌یشته ڕاده‌ى وه‌ک معاره‌زى کۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى
کوردستان که‌وتنه ته‌قاندنه‌وه‌ى ئارایشتگاى ژنان و په‌لامارى ژنان له ناو
بازاره‌کاندا . ئۆپۆزسیۆن بوون له کوردستاندا ئێستا به‌ماناى ئه‌وه‌دێت که داواى
باش بژێوى خه‌ڵک بکه‌یت ،داواى کاره‌با و سوته‌مه‌نى و نه‌هیشتنى گرانى بازاڕ و
بیمه‌ى بێکارى و کۆمه‌ڵایه‌تى بکه‌یت .ئه‌م مه‌سه‌لانه لاى ئیسلامیه‌کان که
خۆیان له حکومه‌تدان و به‌شێک له داهاتى کوردستانیان پآده‌درێت خۆیان به‌شدارن
له‌ڕاگرتنى ئه‌و وه‌زعه خراپه‌ى بژێوى خه‌لکدا و ناتوانن و نایانه‌وێت ببنه
ئالاهه‌ڵگرى باش بژێوى خه‌ڵک. له‌هه‌مان کاتدا چاره‌نوسى کوردستان که به‌هۆى
پاشکۆیه‌تى بۆ عێراق له‌به‌رده‌م مه‌ترسى تیوه‌گلانى له شه‌ڕى ناوخۆى عیراق و ده‌ستدرێژى
ئیران وتورکیادایه ، مه‌سه‌له‌ى ئیسلامیه‌کانى کوردستان نىیه چونکه ئه‌وان له‌م
هه‌لومه‌رجه‌دا که ئیسلامیه شیعه وسونه‌کانى عیراق باڵاده‌ستن پشتیوانه‌یه‌ک بۆ
گۆڕ‌انى وه‌زعى کوردستانیش به قازانجى خۆیان ده‌بینن و هه‌ربۆیه هه‌مان هه‌لویستى
یه‌کیتى وپارتیان هه‌یه له مانه‌وه له چوارچێوه‌ى عیراقدا. به‌م هۆیه‌شه‌وه ئیسلامیه‌کان نایانه‌وێت له
ئیستادا وه‌ک معاره‌زه‌یه‌کى ده‌سه‌ڵاتى یه‌کێتى وپارتى ده‌رکه‌ون له‌کاتیکدا سیاسه‌تى
ئیلحاقکردنه‌وه‌ى کوردستان به عیراقه‌وه خزمه‌تى زیاتر به‌ئیسلامیه‌کان ده‌کات و
درێژه‌کێشانى ئه‌م وه‌زعه زه‌مینه خۆش ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ى جارێکى تر ئیسلامیه‌کان
وه‌ک ده‌ورانى 1994بۆ 2001ببنه‌وه ئۆپۆزسیۆنیکى خه‌ته‌ر له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى یه‌کیـتى
وپارتى و یه‌کگرتووى ئیسلامى له حکومه‌ت دا و کۆمه‌ڵى ئیسلامى له ئۆپۆزسیۆنێکى
توندوتیژ و پاڵپشتى ده‌رکه‌وتنه‌وه‌ى گروپه تیرۆریسته‌کانى وه‌ک ئه‌نسارئیسلام ،
هه‌لومه‌رجى کوردستان به‌ره‌و ناجیگیرى زیاتر و ده‌ستیوه‌ردانى جارێکى تر‌ى ئیران
ببه‌ن. 2- شه‌رى مه‌زهه‌بى له‌ناوه‌راستى عیراق کێ
هۆکارى بوو شیعه یان قاعیده و گروڵه توند ره‌وکانى سوننه ؟ وه‌ڵام: شه‌ڕى مه‌زهه‌بى ئاکامى شه‌ڕى ده‌سه‌لاتى هێزه شیعه و
سونیه‌کانه له‌سایه‌ى داگیرکارى ئه‌مریکا له عێراقدا. ئه‌وه‌ى پآى ده‌ڵێن پرۆسه‌ى
سیاسى و دامه‌زراندنه‌وه‌ى ده‌وله‌تى عیراق و دانانى ده‌ستور و حکومه‌ت له
عێراقدا له‌سه‌ر بنه‌ماى دابه‌شکردنى سه‌همه‌کان به‌پآى شیعه و سونه به‌ڕێوه‌چووه.
ئه‌مه له‌پاڵ بوونى هێزى داگیرکارى ئه‌مریکادا عێراقى کردۆته مه‌یدانى شه‌ڕى
تیرۆریستانى ئه‌لقاعیده و سونه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مریکاو هێزه‌کانى شیعه‌دا. سونه‌کان
و پاشماوه‌کانى به‌عس شه‌ڕ له‌سه‌ر به‌شه ده‌سه‌ڵاتى زیاترى خۆیان و گێڕانه‌وه‌ى
ده‌سه‌ڵاتى پێشوویان و له‌م پیناوه‌دا به‌شیکیان بونه‌ته هاوکار و هاوپه‌یمانى ئه‌لقاعیده
و به‌شیکى تریشیان له ڕێگه‌ى پچڕینى به‌شى زیاتر له حکومه‌تى مه‌رکه‌زیدا درێژه
به‌فشار وکارى تیرۆریستانه‌یان ده‌ده‌ن. له‌به‌رامبه‌ریشدا میلیشیاکانى هاوپه‌یمانیتى
شیعه له ڕیگاى تیرۆره‌وه سونه‌کان قه‌تل و عام ده‌که‌ن و له حکومه‌تیشدا
باڵاده‌ستى خۆیان ده‌پارێزن و به پاڵپشتى ته‌واوى عه‌سکه‌رى و سیاسى ئیران خه‌ریکى
یه‌کلاکردنه‌وه‌ى باڵاده‌سه‌ڵاتى شیعه‌ن له ناوچه‌که‌دا. هه‌ربۆیه ئیستا شه‌ڕى مه‌زهه‌بى نیوان شیعه و سونه له‌عێراقدا له‌سه‌ر
ده‌سه‌ڵات تیکه‌لڕ بوه به شه‌ڕێکى ستراتیژى تر‌ى نیوان ئیران و حکومه‌ته
ناسیونالستیه عه‌ره‌بیه سونه‌کانى ناوچه‌ى رۆژه‌هه‌ڵاتى ناوه‌راست له‌لایه‌ک و
شه‌ڕى نیوان توندڕه‌وه‌کانى سونه و شیعه له‌گه‌لڕ ئه‌مریکادا له‌لایه‌کى تره‌وه
و ئاینده‌یه‌کى نادیارى داوه به کۆتایى هاتنى ئه‌م شه‌ڕه مه‌زهه‌بیه و هه‌ردوو
لا و هه‌ردوو جه‌بهه‌که کۆمه‌ڵگاى عێراقیان نوقمى سیناریۆیه‌کى ڕه‌ش و کۆنه‌په‌رستانه
کردوه و خه‌ڵکى عیراق باجى شه‌ڕى باڵاده‌ست بوونى هێزه‌کانى شیعه وسونه ده‌داته‌وه
و به‌بآ ده‌ست کۆتاکردنى ئه‌م هێزانه و کۆتایى هینان به‌داگیرکارى ئه‌مریکا ودامه‌زاندنى
ده‌سه‌ڵاتیکى مۆدیرن و سکۆلار ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ئارامى و ئه‌منیه‌ت به‌خۆیه‌وه
نابینآ و له‌م کوشتار و تیرۆریزمه‌ى شیعه وسونه ڕزگاریان نابێت. 3- ئایا ناردنى پیشمه‌رگه‌ت به لاوه چۆن بوو
بۆ به‌غدا ؟به بریاریکى سیاسى ده‌زانیت یان بۆ مسۆگه‌ر بوونى ده‌ست که‌وتى
مادىبوو بۆ هه‌ردوو حزبى ده‌سه‌لات بوو ؟ وه‌ڵام: ناردنى پیشمه‌رگه بۆ شه‌ڕى به‌غداد ئاکامى سیاسه‌تى
پاشکۆبونى یه‌کێتى وپارتىیه بۆ ئه‌مریکا له عیراقدا. ئه‌مریکا بۆ ده‌ربازیوونى
له شکستێک که له عیراقدا ڕوبه‌ڕوى بۆته‌وه
فشارى بۆ ئه‌م حزبه ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ى کوردستان هیناوه که هیزه‌کانیان بنیرن بۆ
به‌شدارى له‌شه‌ڕى ئه‌مریکا له به‌غدادا دژ به سوپاى مه‌هدى و سونه و ئه‌لقاعیده.
ئه‌م حزبانه مادام له چوارچیوه‌ى سیاسه‌تى ئه‌مریکا له عیراقدا ماونه‌ته‌وه و
له‌سایه‌ى ئه‌مریکادا ده‌سه‌ڵات و به‌شیان له داهاتى عیراق ده‌پاریزن ناچارن که
مل بۆ داواکانى ئه‌مریکا که‌چ بکه‌ن و هه‌رچۆن له‌سه‌رکه‌وتنى ئه‌مریکادا 3 ساڵه
ده‌ستکه‌وتیان هه‌بوه له حکومه‌ت و له‌نه‌وت و له ده‌ستوردا هه‌رئاواش ده‌بێت
ئیستا له‌دانى باجى شکستى ئه‌مریکاشدا هاوبه‌ش بن و خزمه‌ت به‌شه‌ڕى ئه‌مریکا بکه‌ن.
ناردنى پێشمه‌رگه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌نىیه ئه‌م حزبانه خه‌رجى ئه‌م هیزانه‌یان له
بودجه‌ى حکومه‌تى مه‌رکه‌زى عیراق دابین بکه‌ن به‌لکو بۆ پاراستنى ئه‌و به‌شه ده‌سه‌ڵات
وداهاته‌یانه که له حکومه‌تى "فیدرالى "هاوبه‌شیان هه‌یانه ، به‌ڵام
باجى ئه‌م ناردنى پیشمه‌رگه‌یه بۆ شه‌رى به‌غداد خه‌لکى کوردستان ده‌یدات و
کوردستان ده‌کاته به‌شێک له‌و شه‌ڕه تایفى و مه‌زهه‌بیه‌ى له عیراقدا هه‌یه و
ئه‌منیه‌ت و چاره‌نوسى کوردستانى خستۆته به‌ر مه‌ترسى ئاگرى ئه‌و شه‌ڕه‌ى ئه‌مریکا
و شیعه وسونه و له ئیستاشه‌وه کوردستانى خستۆته ژیر سایه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ستدریژى
تورکیا وئیرانه‌وه. 4- به راى جه‌نابتان هیچ چاره‌یه‌ک ماوه و ده‌روازه‌یه‌ک
هه‌یه بۆرزگار بونى حوکمه‌تى هه‌ریم له‌م وه‌زعه چه‌ق به ستوه‌ى که نا‌توانیت
خزمه‌ت بکات ؟ وه‌ڵام: حکومه‌تى هه‌رێم هیچ شه‌رعیه‌تیکى نیو ده‌وله‌تى نىیه و له
سایه‌ى شکستى پرۆسه‌ى سیاسى و به‌دیلى فیدرالى له عیراقدا ئه‌م حکومه‌ته‌ى هه‌رێمى
بآده‌ور کردوه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پیویستیه سیاسى و ئابوریه‌کانى کوردستاندا و
په‌یوه‌ندى له‌گه‌لڕ به‌غدادا به‌هه‌ڵواسراوى و ناجیگیر هێشتۆته‌وه . ناره‌زایه‌تیه‌کانى
دوو ساڵى ڕابردووى شاره‌کانى سلیمانى و هه‌ولیر و ناوچه‌کانى گه‌رمیان و پشده‌ر و
چه‌مچه‌مال و ئاکرىَ و شوینه‌کانى تر نیشانه‌ى بآده‌ربه‌ستى
ئه‌م حکومه‌تى هه‌رێمه بوه به دابینکردنى پیویستیه سه‌ره‌تاییه‌کانى کاره‌با و
سوته‌مه‌نى خه‌ڵکى کوردستان . گه‌نده‌ڵى ئه‌م حکومه‌ته و وابه‌سته‌یى به حکومه‌تێکى
مه‌رکه‌زى که تووشى هه‌مان گه‌نده‌ڵىیه و کاربه‌ده‌ستانى به‌هه‌مان پیوه‌رى به‌عس
له‌گه‌لڕ کوردستان مامه‌ڵه ده‌که‌ن ، ڕێگاى چاک بوونى بارى ده‌رامه‌ت و گوزه‌رانى
خه‌لکى کوردستانى به بنبه‌ست گه‌یاندوه. هه‌ربۆیه ڕیگاى ده‌ربازیون له گۆرینى
کابینه و پیکهاته‌ى ئه‌م حکومه‌ته‌دا نىیه به‌ڵکو له یه‌کلاکردنه‌وه‌ى چاره‌نوسى
کوردستاندایه به عیراقه‌وه. ڕێگاچاره‌ى کوردستان ئێستا جیابوه‌نه‌وه‌یه له
عیراق و دامه‌زراندنى ده‌وله‌تیکى سه‌ربه‌خۆیه له کوردستان. مانه‌وه له
چوارچیوه‌ى عێراقدا که ده‌سه‌لاتیکى عه‌ره‌بى ئیسلامى به‌شه‌ریدا زاڵه و ده‌رگیرى
شه‌ڕێکى کۆنه‌په‌رستانه‌ى تایفى شیعه و سونه و شه‌ڕى تیرۆریستى ئه‌مریکا و ئه‌لقاعیده
و سونه‌یه هیچ ئاینده‌یه‌کى ئارام و خۆشگوزه‌رانى بۆ خه‌ڵکى کوردستان تیدا نىیه
، وه به‌پیچه‌وانه‌وه مافى خه‌ڵکى کوردستانى له دیاریکردنى چاره‌نوسى خۆیدا
پیشیلکردوه و کوردستانى کردۆته قوربانى شه‌ڕى باڵاده‌ستى ئه‌م هێزه کۆنه‌په‌رستانه.
5- ئایا به راى به‌ریزتان به موجازه‌فه‌یه‌ک
حزبه کوردیه‌کان ناتوانن حکومه‌تى کوردى رابگه‌ینن که که‌مترباجى ده‌ویت له
راکردن به شوین به‌غدادا ؟ ئه‌م دوو دڵییه‌ى حزبه ده‌سه‌لات داره‌کان بۆ چى ده‌گێرێته‌وه
بۆ نه‌مانى متمانه‌ى حزبه‌کان به خۆیان که که‌س هاوکاریان نابیت یان تاقه‌تى
موجازه‌فه و قو ریانى دانیان نه‌ماوه ؟ وه‌ڵام: ئاشکرایه سه‌ربه‌خۆیى کوردستان ڕێگایه‌کى دژواره و دوژمنى
زۆره. به‌لام به‌به‌راورد له‌گه‌لڕ ڕێگاى مانه‌وه له عیراقدا و که‌وتنه دواى
سیاسه‌ته‌کانى ئه‌مریکا و شه‌ڕى یه‌کێتى وپارتى له‌سه‌ر به‌شه ده‌سه‌لاتى"فیدرالیان"
ڕێگایه‌که که ئاینده‌ى هه‌یه و که‌متر قوربانى بآئاکامى ده‌بێت. ئه‌مریکا له‌مه‌وقعیه‌تێکدایه
له عێراق فشارى هه‌موو هێزه ناوخۆیه‌کان قبوڵ ده‌کات تاکو ناچار به‌ڕاکردن نه‌بێت.
داواى خه‌لکى کوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیى و به‌رێخستنى حه‌ره‌که‌تیکى سیاسى بۆ به‌رپاکردنى
رفراندۆم ده‌توانێت ئه‌م فشاره دابنێت و به‌تایبه‌ت کاتێک که پشتیوانیه‌کى نیوده‌وله‌تیشى
هه‌بێت. پشتیوانى نیوده‌وله‌تى له‌ئیستادا که کوردستان پاشکۆى عیراق بێت
ئیمکانىنىیه و هه‌رداوایه‌کى فیدرالى و 140 وه‌ک کێشه‌ى ناوخۆى خه‌لکى عیراق سه‌یرى
ده‌که‌ن ولایه‌نگرى بۆ په‌یدانابێت.به‌ڵام له‌کاتیکدا جیابونه‌وه‌ى کوردستان وه‌ک
ریگاچاره‌یه‌ک که خه‌لکى کوردستان ده‌یه‌ویت به‌هۆیه‌وه له به‌ڵاى شه‌ڕى عیراق
ڕزگارى بێت بیگومان پشتیوانى سیاسى و نیوده‌وله‌تى بۆ خۆى ڕاده‌کێشآ. سه‌رکوتکردنى
حه‌ره‌که‌تیکى سیاسى رفراندۆم بۆسه‌ربه‌خۆیى کوردستان که پشتیوانى وبه‌شدارى
زۆربه‌ى خه‌لکى کوردستانى له‌پشت بێت سه‌نگ و قورساییه‌کى له ساحه‌ى سیاسى
عیراقدا ده‌بێت و له‌ناوخۆى عیراقدا که شیعه وسونه تواناى سه‌رکوتیان نابێت و
هێرشى تورکیا وئیرانیش کارێکى ئاسان نىیه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا.تورکیایه‌ک که
داواى چونه په‌رله‌مانى ئه‌وروپا ده‌کا و ئیرانیش که سزاى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى
بۆ به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى له‌سه‌ره. به‌لام کاتێ ئه‌م فرسه‌ته له‌ده‌ست بدرێت و
کوردستان ڕۆبچێته ناو شه‌ڕى قه‌ومى وتایفى عیراقه‌وه ئه‌وکات ده‌خاله‌تى ده‌وله‌ته‌کانى
ناوچه‌که ڕێگه‌ى جیابونه‌وه‌ى کوردستان سه‌دقات ناهه‌موارده‌کا و ئیمکانى سه‌رکوت
وباڵاده‌ستى تورکیا وئیران بۆ جیابونه‌وه‌ى کوردستان مسۆگه‌ر ده‌بێت. هه‌ربۆیه
ئێستا هه‌لومه‌رجى گونجاو و له‌باره بۆ هاتنه‌مه‌یدانى ئیراده‌ى خه‌لکى کوردستان
بۆ سه‌ربه‌خۆکردنى کوردستان و ڕێگه‌نه‌دان به‌سه‌پاندنى دریژه‌پیدانى به‌دیلى شکست
خواردوى فیدرالیزم و قوربانى کردنى ژیان وچاره‌نوسى چه‌ند نه‌وه‌ى تر‌ى کوردستان.
ئێمه پیویسته له ناوه‌وه ده‌ره‌وه‌ى کوردستان ئه‌م بزوتنه‌وه سه‌ربه‌خۆ جه‌ماوه‌ریه
بۆ رفراندۆم بۆسه‌ربه‌خۆیى کوردستان ڕێک بخه‌ین و له‌هه‌موو شار و ووڵاته‌کان
کۆمیته‌کانى رفراندۆم بۆسه‌ربه‌خۆیى کوردستان پیک بهێنین و سه‌رتاسه‌رى بکه‌ینه‌وه
و پشتیوانى سیاسى ونیونه‌ته‌وه‌یى بۆ راکێشین و له‌م بواره‌دا ئێمه خاوه‌نى ته‌جروبه‌ی
گرنگى که‌مپینى رفراندۆم بۆسه‌ربه‌خۆیى کوردستانین که له‌چه‌ند ساڵى ڕابردوودا
ماتریال و زه‌مینه‌ى بۆ ده‌ستپیکردنى ئه‌م کاره فه‌راهه‌م کردوه و و سه‌رخستنیشى
به‌نده به هاتنه مه‌یدانى ئیراده‌ى خه‌لکى کوردستانه‌وه بۆ به‌ده‌سته‌وه
گرتنى چاره‌نوسى سیاسى خۆى و ده‌رهێنانى له کۆنترۆلى حزبه ده‌سه‌لاتداره‌کانه‌وه.ئه‌مڕۆ
هاتنه مه‌یدان بۆ رفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیى هێنده‌ى ئاو و کاره‌با و سوته‌مه‌نى بۆ
خه‌لکى کوردستان پێویسته.ناره‌زایه‌تیه‌کان دژ هه‌ڕه‌شه‌ى تورکیا و دژ فشاره‌کانى
ئه‌مریکا بۆ تیوه‌گلانى کوردستان له‌شه‌ڕى عیراقدا ده‌بێت بکرێته سه‌رتاى ئه‌م
ڕێگایه و شیعارى نا بۆ پاشکۆیه‌تى سیاسه‌ته‌کانى ئه‌مریکا و به‌ڵآ بۆ رفراندۆم بۆ
سه‌ربه‌خۆیى کوردستان به‌رزکه‌ینه‌وه. خه‌ڵکى کوردستان ده‌بێت باوه‌ڕیان به‌ئیراده‌ى
خۆیان هه‌بێت و ئه‌و چاوه‌روانى و خۆفریودانه‌ى سیاسه‌ته‌کانى ئه‌مریکا و پاشکۆیه‌تى
حزبه‌ده‌سه‌لاتداره‌کانى کوردستان بۆى دروستیان کردوه ده‌بێت کۆتایى پآبێت و خه‌ڵک
خۆیان بڕیار بده‌ن له‌سه‌ر چاره‌نوسى کوردستان. حزبه ده‌سه‌لاتداره‌کانى کوردستان
هیچ ده‌رسێکیان له رابردویان وه‌رنه‌گرتوه و له‌پێناو پاراستنى سه‌روه‌ت و ده‌سه‌لاتى
محلى خۆیاندا دواى ئه‌م سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌ى ئه‌مریکا که‌وتون و ناره‌زایه‌تى
ومقاوه‌متیکیش که باسى ده‌که‌ن دژ به‌م ئاکامه‌کانى ئه‌م سیاسه‌ته که خۆى له
لابردنى فیدرالیزم و به‌ندى 140 ى ده‌ستور له‌سه‌ر که‌رکوک و ناردنى پیشمه‌رگه بۆ
شه‌ڕى ناو عیراق و مه‌رکه‌زى کردنه‌وه‌ى داهاتى نه‌وت و هتد.. ده‌بینیته‌وه ته‌نها
بۆ کپکردنه‌وه‌ى ئه‌و ناره‌زایه‌تیه ڕه‌وایه‌یه که خه‌لکى کوردستان به‌رامبه‌ر
به‌م یاریکردنه‌ى ئه‌مریکا و ئه‌م حزبانه به‌چاره‌نوسى کوردستانه‌وه ده‌یکه‌ن.
بآ متمانه‌یى یه‌کیتى و پارتى به‌خۆیان بۆ ئه‌م پاشکۆیه‌تیه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه و
ئیسلامیه‌کانى کوردستانیش له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا که ئیسلامیه شیعه وسونه‌کانى
عیراق باڵاده‌ستن پشتیوانه‌یه‌ک بۆ گۆڕ‌انى وه‌زعى کوردستانیش به قازانجى خۆیان ده‌بینن
و هه‌ربۆیه هه‌مان هه‌لویستى یه‌کیتى وپارتیان هه‌یه له مانه‌وه له چوارچێوه‌ى
عیراقدا. نه‌مانى متمانه‌ى خه‌ڵکیش به‌م حزبانه راستیه‌که
که دواى ته‌جروبه‌ى 15 ساڵ له ده‌سه‌لاتداریتى ئه‌م هیزانه ئاماده‌نین قوربانى
بۆ ده‌سه‌لاتیک بده‌ن که دواى ئه‌و هه‌موو ساڵه ئاماده‌نییه سه‌ره‌تایترین
پیوسیتى خه‌ڵک له کاره‌با وسوته‌مه‌نى و خۆشگوزه‌رانى دابین بکات و ئیداره‌یه‌کى
گه‌نده‌ڵى به‌سه‌ر خه‌لکدا سه‌پاندوه. 6- به‌راى به‌ریزتان بۆچى دیموکراتیه‌ت له
کوردستان بوه‌ته مه‌زاج ؟ واته نه به یاساکاره‌کان ده‌کرین نه به پرانسیپه‌کانى
دیموکراتى - ۆنمونه هه‌لبژاردنى شاره‌وانیه‌کان له سالى 1999کراوه تائیستا کارى
پێ ده‌کریت و نه‌گۆراون ئه‌نجومه‌نى پاریزگا نه ئه‌وه‌یه هه‌ڵبوه‌شینریته‌وه نه‌وه‌ک
باشرۆ ده‌سه‌لاتى پى ده‌دریت ؟ وه‌ڵام: ئه‌وه‌ى له کوردستاندا هه‌یه دیموکراسى وئازادى نىیه به‌لکو
دیموکراسى میلیشیایىیه. له‌سایه‌ى ده‌سه‌ڵاتى چه‌ند حزبی چه‌کداردا ناکرێت باس له
یاسا و دیموکراسى و هه‌لبژرادنى ئازاد بکرێت. به‌شکردنى ده‌سه‌لات و داهات له
نیوان یه‌کێتى و پارتى و ئیسلامیه‌کاندا ناکرێت به دیموکراسى ناوبه‌رین و ئه‌مه
به‌رهه‌مى وه‌لاخستن و ڕێگه‌پینه‌دانى ئازادى سیاسىیه له کوردستان که ئه‌م دوو
سآ هێزه دواى 15 ساڵ که نه‌یانتوانیوه وه‌ڵامى سه‌ره‌تایترین خواستى ژیانى مه‌ده‌نى
خه‌ڵک بده‌نه‌وه هێشتا هه‌ر ده‌سه‌لاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و خه‌ڵک ناتوانن لایان
ببه‌ن . هه‌ربۆیه گۆڕینى شاره‌وانى و پاریزگار هیچ له‌مه‌سه‌له‌که ناگۆڕێت و هه‌موو
کاندیده‌کانى ئه‌م حزبانه تاقیکراونه‌ته‌وه و وه‌زعى ژیانى ئابورى و سیاسى و
کۆمه‌ڵایه‌تى خه‌ڵک له جیگاى خۆیه‌تى . پیویسته ئاڵوگۆڕى ڕیشه‌یى له سیسته‌مى
ده‌سه‌ڵاتداریتى و به‌رێوه‌بردن و هه‌لبژرادندا بکرێت و ئازادى سیاسى و وه‌زعى
ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵک چاک بکرێت و چاره‌نوسى کوردستان دیاری بکرێت تاکو بتوانین
له کوردستاندا دیموکراسى و ئازادى ماناى واقیعى هه‌بآ و سیته‌مێکى سیاسى ئازاد و
سکۆلار و ده‌سه‌لاتیکى مه‌ده‌نى و هه‌ڵبژیردارو به‌شیوه‌یه‌کى ئازاد دابمه‌زرىَ و پلاتفۆرمى مافه سه‌ره‌تاییه‌کانى خه‌لکى کوردستان رابگه‌یه‌نآ و
بیکاته به‌رنامه‌ى عه‌مه‌لى حکومه‌ت. 7-گه‌ر ئه‌مه‌ریکا
هیرش بکاته سه‌رئیران به راى به‌ریزتا ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندى کوردستان چاکتره له
رووى سیاسى وئیقلیمیه‌وه یان وه‌زعى سیاسى و ئیقلیمى بۆ کورد زیاتر ئالۆز ده‌بیت
. وه‌ڵام: هیرشى ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئیران وه‌زعى ناوچه‌که ئاڵۆزتر ده‌کا
و کوردستانیش ده‌کات به‌ژێرده‌ستوپآى هێزه‌کانى جمهورى ئیسلامى ئیران و ئه‌مریکا
وتورکیاوه. هه‌ر ئیستا ده‌بینین هه‌م ئیران سنوره‌کانى له‌گه‌لڕ کوردستاندا
پڕکردوه له پاسدار و هه‌م ئه‌مریکاش نیازى هه‌یه له کوردستان بنکه‌ى سه‌ربازى
دابمه‌زرێنآ. هه‌روه‌ک هیرشى ئه‌مریکا بۆسه‌ر عیراق بوه مایه‌ى به‌هێزبوونى
جمهورى ئیسلامى ئیران و ئیسلامى سیاسى به‌هه‌مان شێوه هیرش بۆ سه‌ر ئیران هه‌لومه‌رجیکى
ناله‌بار له ناوچه‌که‌دا ده‌هینیته ئاراوه که به زیانى ژیان و مافه‌کانى خه‌لکى
ئیران و عیراق و ناوچکه ده‌بێت . ئه‌نجامى ئه‌و هێرشه داروخانى ئابورى و هه‌لوه‌شانه‌وه‌ى
بنه‌ما مه‌ده‌نیه‌کانى کۆمه‌ڵگاى ئیران و ده‌ست ئاواڵابوونى سوپاى پاسداران و
جمهورى ئیسلامى ئیران ده‌بێت بۆ سه‌رکوتى زیاترى خه‌لکى ئیران و ده‌ستیوه‌ردانى
زیاتریان له عیراق و لوبنان و فه‌له‌ستیندا ده‌بێت. به‌م شێوه‌یه زه‌مینه‌یه‌کى
زیاتر بۆ ئیسلامیه‌کانى کوردستانیش وه‌ک ئه‌نسارئیسلام و کۆمه‌ڵى ئیسلامى و ئه‌وانى
تر فه‌راهه‌م ده‌کات که به پاڵپشتى ئیران وه‌زعى کوردستان به‌ره‌و ناجیگیرى
زیاتر به‌رن. هه‌رچۆن خه‌ڵکى کوردستان له سیناریۆى شه‌ڕى ئیستاى ئه‌مریکا له
عیراقدا بوه‌ته قوربانى که باجى شکسته‌کانى ئه‌مریکا ده‌دات ، هه‌رئاواش له
فراوانبونه‌وه‌ى ئه‌م شه‌ڕه‌دا به‌ره‌و ئیران هه‌رچى زیاتر کوردستان ده‌بیته مه‌یدانى
شه‌ڕى ئه‌مریکا وئێران و خه‌ڵکى کوردستان باجى شه‌ڕى نیوان ئه‌م دوولایه‌نه ده‌دات.
خه‌لکى کوردستان ده‌بێت له پاشکۆیه‌تى چاره‌نوسى بۆ ئه‌م شه‌ڕانه‌ى نیوان ئه‌مریکا
و ئیسلامى سیاسى خۆى دووربخاته‌وه و جیابونه‌وه له عیراق و پیکهینانى ده‌وله‌تى
سه‌ربه‌خۆ له کوردستان ئه‌و ڕێگاچاره‌یه که ئیتر ڕێگه له‌وه ده‌گرێت به‌هۆى
وابه‌سته‌یى کوردستان به‌وه‌زعى عیراقه‌وه خه‌ڵکى کوردستان له‌لایه‌ن حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه
به‌دواى سیاسه‌ت و شه‌ڕى ئه‌مریکا له ناوچه‌که‌دا ڕابکێشرێت. |
||