|
|
|
|
|
هاورِێیانى ئازیز..سه‌ره‌تا پیرۆزبایى كۆنگره‌ى سێهه‌مى حزب له هه‌موومان ده‌كه‌م
یه‌كێك له‌باس وبرِیاره گرنگه‌كانى كۆنگره‌ى سێهه‌مى حزبمان ، سیاسه‌تى جیابونه‌وه‌ى كوردستانه كه لێره‌دا پێشكه‌شى ده‌كه‌م. ئه‌م تاكتیكه له‌پێش رِووخانى
به‌عسدا حزب به‌پآى باسێكى هاورِآى ئازیزمان منێور حكمت له‌ساڵى 1995 په‌یره‌وى
لێ‌كرد و ئێستا دواى ماوه‌یه‌ك له رِوخانى دیسانه‌وه ئێمه گه‌رِاوینه‌ته‌وه
سه‌رى. بێگومان بۆ به‌شى عێراقى رِێكخستنه‌كانمان ئه‌م مه‌سه‌له‌یه پێویستى به‌رِۆشنكردنه‌وه‌یه‌كى
زیاتره. كۆمۆنیزمى كرێكارى له‌م
تاكتیكه‌دا له كۆمۆنیزمى ته‌قلیدى و ناسراوى عێراقى له‌چه‌شنى حزبى شیوعى جیاوازه
و بۆ یه‌كه‌مین جاره كۆمۆنیزمى كرێكارى له عێراقدا مه‌سه‌له‌ى جیابونه‌وه و ده‌وڵه‌تى
سه‌ربه‌خۆ بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد ده‌خاته‌رِوو. بناغه‌ى ئه‌م سیاسه‌ته‌ى ئێمه
له رِابردوو و ئێستادا ئه‌وه‌یه كه وه‌ك كۆمۆنیزمێكى عه‌مه‌لى وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى
سته‌م و كێشه‌كانى خه‌ڵكى كوردستانه و ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگاى عێراق له‌ده‌ست
ئه‌م كێشه قه‌ومیه رزگاربكات كه ساڵانێكی دوورودرێژه به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنآ
و كۆسپێكی گه‌وره‌ى به‌رده‌م خه‌باتى چینایه‌تیه له عێراقدا. حزبى شیوعى عیراق
له‌كاتیكدا له‌پاڵ حزبى به‌عسدا وه‌ستابوو و جه‌بهه‌ى له‌گه‌ڵدا هه‌بوو كه ئه‌م
رِژێمه هێرشى عه‌سكه‌رى ده‌كرده سه‌ر كوردستان و هیچ كات چاره‌سه‌رى عادلانه و
مافى جیابونه‌وه‌ى نه‌سه‌لماندوه له‌پێناو پاراستنى یه‌كپارچه‌یى خاكى عێراق . هه‌ربۆیه
ئێمه كۆمۆنیزمێكی نوێین له عێراقدا كه سوسیالیزمیمان ده‌وێت و سیاسه‌تى جیابونه‌وه‌ى
كوردستانیش له عێراق په‌یرِه‌و ده‌كه‌ین. ئێمه رِێگاچاره‌ى یه‌كه‌م بۆ
هه‌موو كێشه‌كانى عێراق به‌سوسیالیزم ده‌زانین و كار بۆ دامه‌زراندنى سوسیالیزم له
عیراقدا ده‌كه‌ین بۆ كۆتایى هێنان به هه‌موو سته‌م و كێشه‌یه‌كى قه‌ومى و دینى و
نایه‌كسانیه‌ك . به‌ڵام له هه‌لومه‌رجى ئێستادا تاگه‌یشتن به دامه‌زراندنى
جمهوریه‌تى سوسیالیستى له عیراقدا وه‌ڵاممان بۆ كێشه‌ى كورد پیویستى به رِێگایه‌كى
فه‌ورى و تاكتیكیكى عه‌مه‌لىیه كه ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات و رِێگه له‌به‌رده‌م
سه‌ركه‌وتنى سوسیالیزم له عیراقدا هه‌موارتر بكات. رِێگاچاره‌ى دوه‌میشمان بۆ
كێشه‌ى كورد دامه‌زراندنى ده‌وله‌تیكى سكۆلارى ناقه‌ومیه له عیراقدا كه له
دواى رِوخانى به‌عسه‌وه ئێمه كارى بۆ ده‌كه‌ین به‌ڵام به‌پآى هه‌لومه‌رجى سیاسى
و پرۆسه‌ى دامه‌زراندنه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌لاتێك كه ئێستا هێزه ئیسلامى و
ناسیونالیسته كورد و عه‌ره‌به‌كان له سایه‌ى ئه‌مریكادا به‌رِێیان خستووه به‌پێچه‌وانه‌وه
ئێستا ئه‌م پرۆسه و ده‌سه‌ڵاته كێشه و ململانآى قه‌ومى ودینى زیاتر كردوه و
كێشه‌ى كوردى به‌چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌یى هێشتۆته‌وه. هه‌ربۆیه ئێمه جیابونه‌وه و
پێكهێنانى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ له‌رێگاى رفراندۆمه‌وه به رِێگاچاره‌ى سێهه‌ممان
ده‌زانین كه له ئێستادا به رِێگاچاره‌ى كارساز و عه‌مه‌لى ده‌زانین و كارى بۆ
جێبه‌جێكردنىده‌كه‌ین. سه‌رچاوه‌ى ئه‌م سیاسه‌تى
جیابونه‌وه‌یه له‌م ده‌وره‌یه‌دا له مانه‌وه‌ى كێشه‌ى كورده‌وه له عێراقدا
و خه‌ته‌رى چاره‌سه‌رنه‌كرانى ئه‌م كێشه‌یه له‌سه‌ر ئاینده‌ى خه‌ڵكى
كوردستان و ژێرده‌سته بونه‌وه‌ى ئه‌م خه‌ڵكه و كاریگه‌رى درێژه‌كێشانى ئه‌م كێشه‌یه
بۆ شه‌رى قه‌ومى له عێراقدا. هه‌لومه‌رجى سیاسى دواى رِوخانى به‌عس له دانانى مه‌جلسى
حوكم و قانونى ئیداره‌ى ئینتقالى و دواتریش هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وه‌یان نیشان داوه
كه كوردستان له‌ژێرناوى ئه‌م پرۆسه به‌ناو دیموكراسیه‌دا ئیلحاق ده‌كرێته‌وه به
عێراقه‌وه و به‌بآئه‌وه‌ى هیچ حسابێك بۆ رِا و مافى خه‌ڵكى كوردستان بكرێت له
دیاریكردنى چاره‌نوسى سیاسى كوردستاندا و وه وه‌ك خه‌ڵكى ته‌یمورى شه‌رقى و
بیابانى رِۆژئاواى مه‌غریب و ته‌نانه‌ت باشوورى سودانیش مافى به‌رپاكردنى رفراندۆم
بۆ پرسى مانه‌وه یان جیابونه‌وه‌ى بۆ به‌رِه‌سمى بناسن.ئه‌م پرۆسه‌ى ئیلحاق كردنه‌وه‌ى
كوردستان بۆ یه‌كیتى و پارتى بوه‌ته مایه‌ى ئه‌وه‌ى به‌شێك له ده‌سه‌لاتیان له
مه‌ركه‌زدا به‌ده‌ست بهێنن و تاله‌بانى ببێته سه‌رۆك كۆمارى عێراق . به‌ڵام ئه‌م
ده‌ستكه‌وتانه‌ى ئه‌م حزبانه له‌م هه‌لبژادنه‌وه به‌ده‌ستیان هێناوه كاتیه و
هه‌ر له ئێستاوه لیستى شیعه‌ى سه‌ركه‌وتو هه‌رِه‌شه ده‌كات كه ده‌ستور و ده‌وله‌تێكى
ئیسلامى و عه‌ره‌بى له عیراقدا داده‌سه‌پێنآ كه خه‌ڵكى كوردستان ده‌كاته‌وه
هاولاَتى پله‌دوو و ژێرده‌سته‌ى حكومه‌تی ئیسلامى وعه‌ره‌بى له عێراقدا. بێگومان
به‌گۆرِینى ته‌وازنى نێوان لیستى شیعه و كورد و به‌هاتنه ناوه‌وه‌ى هێزه قه‌ومى
– ئیسلامیه سونیه‌كان ئه‌م هاوكێشه و هاوسه‌نگیه‌ى ئێستا تێك ده‌چێت و ئه‌مریكاش
تاسه‌ر تواناى مانه‌وه‌ى خۆى و بونى به‌چه‌ترى ئه‌م تێكه‌ولێكه و هێزه ناكۆك و
دژبه‌یه‌كانه نابێت و شیرازه‌ى ئه‌م وه‌زعیه‌ته هیچ ئارامى و ئاسوده‌یه‌كى به‌شوینه‌وه
نىیه .چاره‌نوسى خه‌ڵكى كوردستانیش له‌به‌رده‌م هه‌رِه‌شه‌ى گه‌رانه‌وه‌ى بۆ ژێرده‌سته‌یى
حكومه‌تى ئیسلامى و عه‌ره‌بى مه‌ركه‌ز و بونه قوربانى شه‌رِى ده‌سه‌لاَت و شه‌رِى
فیدرالیزمى قه‌ومى ئه‌م هێزانه ده‌بێت. هه‌ربۆیه تاكه رِێگایه‌ك كه
ئێستا بتوانێت خه‌ڵكى كوردستان له‌م هه‌رِه‌شانه دوور بخاته‌وه و كێشه‌ى كورد به
شێوه‌یه‌كى عادلانه چاره‌سه‌ر بكات گه‌رِانه‌وه بۆ رفراندۆمیكى ئازادانه بۆ
بریاردان له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆبونى كوردستانه. ئه‌مه به‌قازانجى خه‌ڵكى كوردستان و
باقى خه‌ڵكى عێراقیشه كه فتیلى شه‌رِى قه‌ومى ده‌كوژێنێته‌وه. ئێستا له دواى
نزیك به دوو ساڵ له فیدرالیزمى دیفاكتۆ وه‌زعى شارێكى وه‌ك كه‌ركوك بارۆمه‌ترێكه
بۆ زانینى ئه‌و خه‌ته‌ره‌ى كه ئه‌گه‌ر ته‌وازنى نیوان ئه‌م هێزانه له‌مه‌ركه‌زدا
تێك بچێت چۆن ئه‌م ئاگرى شه‌رِه قه‌ومیه كڵپه ده‌ستێنآ.ناوبردنى كێشه‌ى كه‌ركوك
به دووه‌م كێشه دواى كێشه‌ى تیرۆر له عێراقدا ئه‌م واقعیه‌ته و ئه‌و ئاینده
پرِله‌مه‌ترسیه نیشان ده‌دات. جآبه‌جآبونى ئه‌م رِێگا چاره‌ى
جیابونه‌وه‌یه فرسه‌تى له‌بارى له‌به‌رده‌مدایه .ئه‌مرِۆ نه‌مانى سوپاى به‌عس و
ناجیگیرى ده‌وله‌تى مه‌ركه‌زى و ئالوگۆرى ناوچه‌كه ، له‌ده‌ست كورت بونه‌وه‌ى
توركیا وئیران و په‌شێوى وه‌زعى سوریا و ئیران ، وه هه‌روه‌ها به‌هۆى چوونه سه‌رى
ئاستى ته‌وه‌قعى خه‌ڵكى كوردستان به‌رامبه‌ر ژیانى مه‌ده‌نى و جیكه‌وتنى داواى سه‌ربه‌خۆیی
كوردستان و دوركه‌وتنه‌وه‌ى له كێشه‌ى تیرۆر و به‌ده‌سه‌لات گه‌یشتنى شیعه‌ى
سیاسى و كه‌وتنه‌وه ژێر ده‌ستى عێراقێكى عه‌ره‌بى و ئیسلامى ، ئه‌مانه هه‌مووى
فاكته‌ر و زه‌مینه‌ى شكڵ گرتن و سه‌ركه‌وتنى بزوتنه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى و سیاسىیه
له كوردستاندا كه بۆ دامه‌زراندنى ده‌وله‌تێكى سه‌ربه‌خۆى مه‌ده‌نى وسكۆلار و
ناقه‌ومى له كوردستاندا بێته‌مه‌یدان. حزبى ئێمه به پتیوانى كردن له
پێكهێنانى كۆنگره‌ى رفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌نگاوى عه‌مه‌لى ده‌ستپێكردوه
بۆ شكڵ پێدان و رِێكخستنى ئه‌و بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌رى و سیاسیه و ده‌یه‌وێت به‌چه‌شنى
كۆنگره‌ى دژى ئاپارتایدى باشوورى ئه‌فریقا ئه‌م كۆنگره‌یه بكاته ئه‌و به‌ره جه‌ماوه‌ریه
به‌رفراوانه‌ى كه هێزى خه‌لكى كوردستان ئاماده‌ده‌كات و له هه‌موو ار وشارۆچكه‌كانى
كوردستاندا رێكى ده‌خات و ده‌یهینیته مه‌یدان بۆ ئه‌نجامدانى رفراندۆم و دامه‌زراندنى
ده‌وله‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستان . ئه‌م كۆنگره‌یه هه‌روه‌ك له‌م رِۆژانه‌دا له
رِیزى پێشه‌وه‌ى مانگرتنى خویندكارانى زانكۆى سلێمانى بوو له دژى گه‌نده‌ڵى له
كاروبارى خویندن‌دا و له‌ریزى رِێپیوانى مامۆستایانى سلێمانیدا بوو بۆ زیادكردنى
مووچه و دابینكردنى زه‌وى و خواسته رِه‌واكانى تریان ، هه‌ربه‌م شێوه‌یه له‌رِیزى
پێشه‌وه‌ى سه‌رجه‌م خه‌باتى خه‌ڵكى كوردستاندا ده‌بێت بۆ دامه‌زراندنى ده‌سه‌لاَتیكى
مه‌ده‌نى و دابینكردنى ئازادى و یه‌كسانى له كوردستاندا. ئێمه له پرۆسه‌ى
دانانى ده‌ستوردا ده‌مانه‌وێت حه‌ره‌كه‌تى ڤیتۆى خه‌لكى كوردستان بین دژ به ده‌ستورى
ئیسلامى و قه‌ومى و ده‌مانه‌وێت مافى رفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نه‌ك ته‌نها
بسه‌لمێنرێت به‌ڵكو زه‌مانه‌تى جیبه‌جیكردنى بكرێت و سه‌قفى زه‌مه‌نى پیاده‌كردنى
له نزیكترین فرسه‌تدا بێت. حزبى كۆمۆنیستى كرێكارى عێراق
نوێنه‌رایه‌تى ئه‌م به‌ره ئینسانى و سكۆلار و نا قه‌ومیه ده‌كات كه له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌و هێزه ناسیونالیسته كوردى و عه‌ره‌بى و ئیسلامیانه‌ى ده‌یانه‌وێت كێشه‌ى
كورد بۆ سه‌پاندنى سیناریۆى ره‌ش و شه‌رِى قه‌ومى به‌كاربێنن ، رِاوه‌ستاوه و به‌م
رِێگاچاره ئینسانیه‌ى چاره‌نوسى خه‌ڵكى كوردستان و عێراق له دوباره‌بونه‌وه‌ى
سیناریۆى شه‌رِى قه‌ومى رِزگارده‌كا و به‌ره‌ى ژێر پآى ئه‌م ده‌سه‌لاَتانه ده‌رده‌كێشآ.
حزبى كۆمۆنیستى كرێكارى عێراق
له رِێگاى گرتنه به‌رى ئه‌م سیاسه‌ته عه‌مه‌لى و عادلانه‌وه بۆ چاره‌سه‌رى
كێشه‌ى كورد وه‌ڵام به كێشه‌ى چاره‌نوسى خه‌ڵكى كوردستان ده‌داته‌وه و هه‌روه‌ها
خزمه‌ت به به‌هێزكردنى به‌ره‌ى چه‌پ و سكۆلاریزم و ئینسانى له‌سه‌رجه‌م عێراق و
ناوچه‌كه‌دا ده‌كات. بژى
حزبى كۆمۆنیستى كرێكارى عێراق بژى
سوسیالیزم |
||