|
|
|
|
|
راپۆرتى بیكه‌ر و گۆرِانى سیاسه‌تى ئه‌مریكا راپۆرته‌كه‌ى (بیكه‌ر-هالتۆن) سه‌رخه‌تى ستراتیژى ئه‌مریكاى بۆده‌ربازبوون
له شكستى عیراقدا خستۆته‌رِوو به‌پیچه‌وانه‌ى ئه‌و بۆچوونانه‌ى سه‌رانى حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى
كوردستان ده‌ڵێن گوایه ئه‌مه ته‌نها راپۆرتیكه و له‌لایه‌ن بوشه‌وه ئیهمال
كراوه و به‌ته‌له‌فۆنى بوش دلنیایى كردونه‌ته‌وه كه راسپارده‌كانى به‌سه‌ر
كوردستاندا په‌یره‌وناكات. ئه‌م جۆره لیكدانه‌وه‌یه نایه‌وێت ئه‌وه ببینیت كه
ئه‌م راپۆرته، وه‌ك به‌رهه‌مى هه‌ئیه‌تى ده‌سه‌ڵاتدارى ئه‌مریكا كه حزبى جمهورى
و دیموكراته، دانى ناوه به شكستى سیاسه‌ت وستراتیژى ئه‌مریكا له‌عیراقدا.
شاردنه‌وه‌ى ئه‌م شكسته لاى سه‌رانى حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان شاردنه‌وه‌ى شكستى
ئه‌و به‌یدل وسیاسه‌ته‌ى خۆیانه كه كه‌وتنه‌دواى سیاسه‌ته‌كانى ئه‌مریكابوه، وه
دان پیدانه‌نانیان به‌و راستیه‌ى راپۆرته‌كه‌ى (بیكه‌ر-هالتۆن) نیازى دریژه‌پیدانى
ئه‌و به‌دیله شكست خواردوه‌یان نیشان ده‌دات. ئه‌م راپۆرته كه دنیاى هه‌ژاند و ئه‌مریكاى هینایه پاى ئه‌وراستیه‌ى كه
شكستى خواردوه وده‌بیت ئالوگۆرى ریشه‌یى بكه‌ن.ئه‌مه كاریگه‌رى ئه‌م راپۆرته
بوو كه بیكه‌ر وه‌ك یه‌كیك له‌داریژه‌رانى ستراتیژى "نه‌زمى نوآى جیهانى ئه‌مریكا"
راستى شكستى ئه‌م ستراتیژیه‌ى له عیراقدا خسته‌رِوو ئه‌گینا بوش له هه‌لبژاردنه‌كانى
مانگى نۆڤه‌مبه‌ردا ئینكارى ده‌كرد و ده‌یویت سه‌ركه‌وتوین. ئه‌وه‌ى رِووى داوه
له‌دواى 2003ه‌وه ئه‌وه‌یه كه له ئاكامى داگیركارى عیراقدا هاوسه‌نگى هێز له
عیراق وناوچه‌كه‌دا به‌زیانى ئه‌مریكا و به‌قازانجى ئیران وئیسلامى سیاسى ،به‌باله
جیاوازه‌كانى ئه‌لقاعیده وحه‌ماس وحزب الله وشیعه وسونه‌وه، گۆراوه .ئه‌م
ئالوگۆره نه‌خشه وستراتیژى ئه‌مریكاى خستۆته ژیر هه‌ره‌شه‌وه و باڵاده‌ستى ئه‌مریكاى
بردۆته ژێرپرسیاره‌وه و ئیران و ئیسلامى سیاسى له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌ستێكى باڵایان
په‌یداكردوه و له‌رِێگاى شكست پیدانى ئه‌مریكا له عیراقدا ده‌یانه‌وێت مێخى
باڵاده‌ستى خۆیان به‌كورسى ده‌سه‌ڵاتداریتى ناوچه‌كه‌دا دابكوتن. راپۆرته‌كه‌ى (بیكه‌ر-هالتۆن) و سه‌رخه‌تى ئه‌م سیاسه‌ت وستراتیژیه نوآیه
كه ته‌عبیرله‌م ئالوگۆره له له‌عیراقداداده‌كات بریتىیه له‌وه‌ى كه ده‌ورى
ناسیونالیزمى عه‌ره‌بى و سونه زیاد بكا و ئارایشى ده‌سه‌ڵات و ده‌ستور له‌سه‌ر
بنه‌ماى ته‌وازنیكى نوآى نیوان سونه وشیعه وكوردساغ بكاته‌وه .هاوكات له‌ئاستى
ناوچه‌كه‌شدا ده‌یه‌وێت وه‌ڵامى ئه‌و شكسته بداته‌وه كه ئه‌مریكا له‌ئاكامى
داگیركارى عیراقدا له‌سه‌ر ده‌ستى ئیران وئیسلامى سیاسى له لوبنان و فه‌له‌ستین و
ناوچه‌كه‌دا خواردویه‌تى و لیره‌شدا دیسانه‌وه بایداوه‌ته‌وه به‌لاى
ناسیونالیزمى عه‌ره‌بى دا وه‌ك له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتوه ده‌یه‌وێت (ریاچ) بكاته
مه‌ركه‌زى په‌یوه‌ندى عیراق به ناوچه‌كه‌وه. به‌دواى راپۆرته‌كه‌دا ده‌بینین بلیر ئه‌م راسپارده‌یه‌ى ئه‌مریكا ده‌بات
بۆ ووڵاتانى خلیج و داواى دروستكردنى به‌ره‌یه‌كى میانه‌رِه‌و له‌به‌رامبه‌ر ئیران
و ئیسلامى توندرِه‌ودا ده‌كات و هاوكات له‌عیراقیشدا به‌دواى به‌ره‌ى میانه‌رِه‌ون
له‌به‌رامبه‌ر توندره‌وه‌كاندا. به‌ڵام هه‌م راپۆرته‌كه وهه‌م ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى
ئیداره‌ى ئه‌مریكى له عیراق و ناوچه‌كه‌دا بۆ گۆرینى بالانسى هیزه‌كان ئاسان نىیه
به‌هۆى وه‌زعێك كه ئه‌مریكا تیایدا قه‌رارى گرتوه. ئیستا ئه‌مریكا ،وه‌ك ساڵانى
هه‌شتاكان له‌شه‌رى عیراق – ئیران‌دا ،نا‌توانیت حكومه‌ته عه‌ره‌بیه‌كان و ناسیونالیزمى
عه‌ره‌بى له‌به‌رامبه‌ر ئیران وئیسلامى سیاسى‌دا رِێك بخات. ناسیونالیزمى عه‌ره‌بى
نایه‌ویت ئه‌و دژایه‌تیه‌ى له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مریكادا له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه له‌ریگاى
جه‌بهه‌یه‌كى واوه كه به‌لایه‌نگرى ئه‌مریكا له‌قه‌له‌م ده‌دریت خۆى بكاته شه‌ریكى
شكستیك كه ئه‌مریكا به‌سه‌ریدا سه‌پاوه و ئیسلامى سیاسى شكستى ئه‌مریكا راسته‌وخۆ
بخاته خزمه‌ت شكست پیهینانى ده‌سه‌ڵاتى ناسیونالیزمى عه‌ره‌بیش. له‌عیراقیشدا ئه‌م
به‌ره‌یه شكستى خواردوه له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌لایه‌ك ئیران و سیستانى رِێكه‌ناده‌ن
هاوپه‌یمانیتى شیعه و ستراتیژى ئه‌وان به‌م به‌ره‌یه تیك بدرێت و هیزه‌كانى ێدر
وه‌ك فشارێك به‌كارده‌هێنن. له‌لایه‌كى تریشه‌وه سونه ئێستا ئاستى داواكانى
هێنده له‌سه‌ره‌وه‌یه كه له‌گه‌لڕ به‌ره‌یه‌كى وادا نایه‌ته‌وه كه له
چوارچیوه‌ى راگرتنى حكومه‌ت وده‌ستورى ئێستاى عیراق دا ده‌یه‌ویت بچیته پێش.
هاشمى بوه‌ته كه‌سى دووه‌م لای بوش و له‌لایه‌ن سوریا وئه‌رده‌ن وسعودیه ومیسر و
ته‌نانه‌ت توركیاشه‌وه پشتیوانیان لێده‌كرێت. ئه‌وه‌ى ته‌نها ئومیدى به‌م به‌ره‌یه‌وه
به‌ستۆته‌وه یه‌كیتى وپارتىیه و ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌وه وایه كه له‌بآبه‌دیلیدا
ده‌ست بۆ پوشیش به‌ریت تا شه‌پۆل نه‌تبات. هه‌ربۆیه راپۆرته‌كه و سیاسه‌تى نوآى ئه‌مریكا له‌عیراقدا له‌سه‌ر بنه‌ماى
گۆرینى ده‌ستور و دابه‌شكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌لات له‌نیوان سونه وشیعه وكوردایه.
راسپارده‌كانى بیكه‌ر – هاملتون سه‌باره‌ت به كوردستان بریتىیه له لیسه‌ندنه‌وه‌ى
ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ى یه‌كیتى وپارتى له 3 ساڵى رابردوودا له پرۆسه‌ى سیاسى
عیراقدا به‌ده‌ستیان هێناوه. كاتیك ئه‌م پرۆسه‌یه شكستى خواردوه و شكسته‌كه‌ى
ئه‌مریكاو لایه‌نگره‌كانیتى ئه‌وانیش ده‌بیت باجه‌كه‌ى بده‌ن. ئه‌و مقاوه‌مه‌ته‌ى
سه‌ركردایه‌تى حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى كوردستان له‌به‌رامبه‌ر راپۆرته‌كه و
سیاسه‌تى نوآى ئه‌مریكادا نیشانى ده‌ده‌ن بنه‌ما و هێزى نىیه له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌مریكا
كه خۆى خاوه‌نى پرۆژه‌كه‌یه و ناچار به‌سازان كراوه ئێستا له‌پێناو به‌رگرتن به
دوباره‌بونه‌وه‌ى ڤیتنامیكى تردا نه‌خشه‌كه‌ى ده‌گۆرِێت و هه‌ركه‌س ده‌یه‌ویت له‌گه‌لڕ
ئه‌مریكا بمینیته‌وه ئه‌وا ده‌بیت ده‌وریك كه ئه‌مریكا بۆى قبوڵ ده‌كا پآى رِازى
بێت. لابردنى فیدرالیزم و به‌ندى 140 ى ده‌ستور له‌سه‌ر كه‌ركوك و ناردنى پیشمه‌رگه
بۆ شه‌رِى ناو عیراق و مه‌ركه‌زى كردنه‌وه‌ى داهاتى نه‌وت و هتد..ئه‌و مه‌رجانه‌یه
كه بۆ یه‌كیتى وپارتى دیاریكراوه و ئه‌گه‌ر رازى نه‌بیت پآیان به‌ماناى چوونه
ده‌ره‌وه‌یه‌تى له‌و نه‌خشه‌یه‌ى ئه‌مریكادا. ئاراسته‌ى چاره‌نوسى كوردستان به‌دواى راپۆرته‌كه‌ى بیكه‌ر – هاملتون دا به
له‌ده‌ستدانى وه‌زعیه‌تى دیفاكتۆى "فیدرالى" ده‌چێت و ئه‌مریكا كردویه‌یته
قوربانى سازدانه‌وه‌ى هاوسه‌نگى هێزى خۆى له‌گه‌لڕ سونه و ناسیونالیزمى عه‌ره‌بیدا.
هه‌رچه‌ند ئه‌مریكا دوچارى بن به‌ستێكه ،كه خۆى له‌راپۆرته‌كه‌شدا نیشان ده‌دات،
به‌وه‌ى له‌لایه‌ك ده‌یه‌وێت به‌ره‌یه‌ك له‌دژى ئیران و ئیسلامى سیاسى دروست بكات
به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ناچاره فشارى ئه‌م ئیسلامه سیاسیه له‌عیراقدا قبوڵ بكات
و ده‌سه‌لاتى به شیعه داوه. هه‌ربۆیه ئه‌مریكا ناچار به پاشه‌كشه‌ى زیاتر ده‌بیت
بۆ قبوڵكردنى مه‌رجه‌كانى سونه و ناسیونالیزمى عه‌ره‌بى و توركیا تاكو بارى شه‌رِى
له عیراقدا له‌سه‌ر سووك بێت و به‌م پآیه‌ش چاره‌نوسى كوردستان له‌م ساتوسه‌ودایه‌دا
به‌كارده‌هێنآ و مه‌رجه‌كانى ئه‌و لایه‌نانه‌ى به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنآ. ئه‌مه چاره‌نوسى
كوردستانه له بازنه‌ى مانه‌وه‌ى له عیراقدا و له‌فه‌له‌كى سیاسه‌تى ئه‌مریكادا.حزبه
ده‌سه‌لاتداره‌كانى كوردستان هیچ ده‌رسێكیان له راپۆرته‌كه وه‌رنه‌گرتوه و له‌پێناو
پاراستنى سه‌روه‌ت و ده‌سه‌لاتى محلى خۆیاندا دواى ئه‌م سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌ى ئه‌مریكا
كه‌وتون و ناره‌زایه‌تى ومقاوه‌متیكیش كه باسى ده‌كه‌ن دژ به‌م راپۆرته ته‌نها
بۆ كپكردنه‌وه‌ى ئه‌و ناره‌زایه‌تیه رِه‌وایه‌یه كه خه‌لكى كوردستان به‌رامبه‌ر
به‌م یاریكردنه‌ى ئه‌مریكا و ئه‌م حزبانه به‌چاره‌نوسى كوردستانه‌وه ده‌یكه‌ن.
رِیگاچاره‌ى خه‌لكى كوردستان ده‌رچوون له‌م وه‌زعه‌ى عیراقه و به‌رپاكردنى
رفراندۆمیكه بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان. بازنه‌ى دۆستایه‌تى
و خیانه‌ت دۆستایه‌تى وخیانه‌ت دوو زاراوه‌ن بزوتنه‌وه‌ى ناسیونالیستى كورد به‌دریژایى
میژووى په‌یوه‌ندى خۆى له‌گه‌لڕ ئه‌مریكا به‌كارى بردوه تاكو بتوانیت خه‌لكى
كوردستان له تیگه‌یشتنیكى راست و سیاسیانه له‌سه‌ر ئه‌م په‌یوه‌ندیه دووربخاته‌وه.
ئه‌مریكا له‌كاتى جه‌نگى سارددا پشتیوانى به‌عس و ناسیونالیستى عه‌ره‌بى بوو له‌دژى
كورد له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى له‌ناوچه‌كه‌دا ئه‌مه‌ى ده‌خواست. ئه‌مرِۆش
ئه‌مریكا له هاوسه‌نگیه‌كى نامساعددا گیرى كردوه و پیویستى به‌بادانه‌وه به‌لاى
ناسیونالیزمى عه‌ره‌بی وسنه وبه‌عسیه‌كاندایه و هه‌ر هه‌مان به‌رژه‌وه‌ندى
جارانى ئیستا واى لیكردۆته‌وه كه رووبكاته‌وه ووڵاتانى عه‌ره‌بى. یه‌كیتى
وپارتى باسى ئه‌م راستیانه ئه‌مرِۆ ده‌یانه‌وێت به خیانه‌ت له‌قه‌له‌م بده‌ن و
ئه‌م شیعر ووتنه و خۆبه‌قوربانى زانینه بۆ سه‌ده‌ى بیست ویه‌كه‌م ناخوات و
ووشیارى سیاسى خه‌لكى كوردستان ئه‌وه‌نده‌یه كه بتوانێت واقعیه‌ته سیاسیه‌كانى
پشتى ئه‌م بادانه‌وه‌یه‌ى ئه‌مریكا ببینىَ. هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كى خه‌لكى كوردستان
بۆ ئه‌مریكایه‌ك كه خه‌ریكى سازدانه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌یه له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى
ده‌سه‌لاتى سیاسى و سه‌رمایه‌ى خۆی كێشێكى سیاسى و ئابورى به‌رچاوى نىیه و حزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى كوردستان جیگاورِێگایان له‌و ئاسته‌دا نىیه كه ئه‌مریكا
ناچار بێت له‌هاوكێشه‌ى سیاسى ناوچه‌كه‌دا رۆلیكى گرنگیان پآبدات وه قابیلى به‌راورد
نین له‌چاو ناسیونالیزمى عه‌ره‌بى و شیعه و سونه‌دا كه پشتیوانیه‌یه‌كى ناوچه‌یىیان
هه‌یه و به‌شێكن له هاوكێشه‌ى سیاسى ناوچه‌كه. هه‌ربۆیه ئه‌وه‌ى ئێستا له ده‌ستورى
ئه‌مریكادانىیه دروستكردنى ئیسرائیلى دووه‌م و كۆریاى باشوریه‌كى تره له
كوردستاندا. هه‌لویستى ئه‌مریكا له‌سه‌ر نه‌كردنه‌وه‌ى قونسڵیه‌ت له هه‌ولیردا له‌سه‌رده‌مى
بریمه‌ردا و پیشوازى نه‌كردن له بانگێشتى تاله‌بانى بۆ دانانى بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌مریكا
له كوردستاندا نیشانه‌ى ئه‌و رِاستیه‌یه كه ئه‌مریكا راگرتنى دۆستایه‌تى
ناسیونالیزمى عه‌ره‌بى و ووڵاتانى ناوچه‌كه‌ى له‌پێشه و به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مریكا
له كوردستاندا له‌وه تێپه‌رِناكات كه چاره‌نوسى كوردستان بكاته كارتێكى فشار
له مامه‌له‌ى له‌گه‌لڕ ئه‌و هێزانه‌دا به‌كاربێنآ. ئه‌وه‌ى هاوسه‌نگى هێزى ئه‌مریكا
له‌به‌رامبه‌ر ئیران وئیسلامى سیاسی‌دا ده‌گۆرِێت له عیراق وناوچه‌كه‌دا ئه‌مرِۆ
بنكه‌ى عه‌سكه‌رى له كوردستاندا نىیه به‌ڵكو بنكه‌ى سیاسى و عه‌سكه‌رى یه له‌ووڵاتانى
عه‌ره‌بى و عیراقدا . ئه‌مریكا جگه له‌م به‌رژه‌وه‌ندیانه شتیكى تر‌ى نه‌بوه به‌ناوى
دۆستایه‌تى كورده‌وه و ئه‌وه‌ى حزبه ده‌سه‌لاتداره‌كانى كوردستان بانگه‌شه‌یان
بۆ كردوه كه ئه‌مریكا دۆستى كورده بۆ رِه‌واج پیدانى به‌دیلى فیدرالى خۆیان بوه
كه بڵێن زلهێزێكى وه‌ك ئه‌مریكامان له‌گه‌ڵدایه. له‌كاتیكیشدا ئه‌م فیدرالیزمه
شكستى خواردوه ئه‌مه به‌ناوى خیانه‌تى ئه‌مریكا داده‌نێن تاكو نه‌ڵێن به‌دیلى
فیدرالى شكستى خواردوه و خه‌ڵك داواى به‌دیلى سه‌ربه‌خۆییان لىَبكات. شكستى فریشته‌ى نه‌جاتى "به‌ره‌ى میانه‌رِه‌و" له چوارچیوه‌ى سیاسه‌تی نوآى ئه‌مریكادا له عێراقدا رِێگاى سازدانه‌وه‌ى
ده‌سه‌لات بریتىیه له پیكهینانى به‌ره‌ى میانه‌رِه‌و به‌رامبه‌ر به توندرِه‌وه‌كان.
ئه‌م به‌ره‌یه وه‌ڵامى شكستى ئه‌مریكا به شكستێكى تر. ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه له‌م
به‌ره‌یه‌دا به‌شدارى ده‌كه‌ن به‌شێكن له‌و بارودۆخه نائه‌منه‌ى عیراق و له ده‌ره‌وه‌ى
به‌ره میلیشیاكانیان مانگانه به هه‌زاران كه‌س له یه‌كترى وله‌خه‌ڵكى مه‌ده‌نى
ده‌كوژن. ئه‌مانه له‌شه‌رِى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌لاتدان و دریژه‌ى ململانآى ده‌وله‌ته‌كانى
ئیران و ناوچه‌كه‌ن. باسكردنى ئه‌وه‌ى ئه‌منیه‌ت به‌مانه وله‌ساى داگیركارى ئه‌مریكادا
چاك بكرێت دواى ئه‌وه‌ى له 3 ساڵى رابردوادا زیاتر له‌نیوملیۆن ئینسان كوژراوه
به‌ئه‌قلى كه‌سدا ناچآ. داواى گۆرِانكارى له ده‌ستورو مه‌سه‌له‌ى فیدراڵى و نه‌وت
و سوپا و داواى گه‌رِانه‌وه‌ى كۆنه به‌عسیه‌كانیش كه‌له‌لایه‌ن سونه‌وه پێىداده‌گیرآ
و ئه‌مریكاش گڵۆپى سه‌وزى بۆ هه‌ڵكردون ئه‌و كۆنگره و به‌ره‌یه به‌ره‌و بن به‌ستى
زیاتر ده‌بات و یه‌كێتى وپارتى كه‌له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانى تر په‌رۆشى ئه‌م جۆره
به‌دیلى به‌ره‌ى میانه‌رِه‌وه بوون تاكو ببیته به‌دیلى راپۆرته‌كه‌ى بیكه‌ر
–هاملتون ئه‌و ئومێده‌یان له‌ده‌ست داوه و به‌دیار ده‌سته‌وه‌ستانى خۆیانه‌وه
تیاماون. سه‌رنجیش بده‌ن جیاوازى تاله‌بانی كه سه‌رگه‌رمى به‌ریوه‌بردنى پۆسته‌كه‌یه‌تى
له‌به‌غداد له‌گه‌لڕ بارزانى ،ئه‌ویش كه‌له‌هه‌ولێر ده‌بێت نه‌ك كاتیك له‌به‌غدایه،
جیاوازى هه‌یه و بن به‌ستى زیاتریان به‌ره‌و له‌به‌ریه‌كترازانى رِێكه‌وتنه‌كانى
تا ئێستاشیان ده‌چێت كه له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و شتانه رِاوه‌ستاوه. شكستى به‌دیله‌كه‌یان
گۆرانكارى وچاوپیاخشاندنه‌وه و دووركه‌وتنه‌وه له‌نیوان یه‌كێتى و پارتیدا ده‌هێنێته
پێشه‌وه. توركیا و كارتى فشارى سونه توركیا خۆى ئاماده‌ده‌كات
بۆ ده‌ستێوه‌ردان له‌وه‌زعیه‌تى عێراق و ده‌یه‌وێت له هه‌ر وه‌سیله‌یه‌ك بۆ فشارهێنان بۆ ئه‌مریكا سوود وه‌رگرێت
كه داواكانى له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى PKKو كه‌ركوك بسه‌پێنآ
به‌سه‌ر ئه‌مریكادا.توركیا به‌میواندارێتى كۆبونه‌وه‌ى سونه‌كان ئه‌م په‌یامه به‌ئه‌مریكا
ده‌دات. هاوكات سونه‌كانیش له‌په‌یداكردنى پشتیوانى توركیا ده‌توانن فشاره‌كانى
خۆیان بۆسه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ى مالكى و ئه‌مریكا زیاتر بكه‌ن. رِێگاچاره‌ى كوردستان رِێگاچاره‌ى سیاسى خه‌لكى كوردستان له‌مانه‌وه له عیراقدا نىیه.له‌مانه‌وه
له بازنه‌ى سیاسه‌ته‌كانى ئه‌مریكا له عیراقدا نىیه. له‌و فیدرالیزمه شكست
خواردوه‌دانىیه كه یه‌كێتى وپارتى درێژه‌ى پآده‌ده‌ن. پێداگرى یه‌كێتى وپارتى له
پاشكۆهێشتنه‌وه‌ى كوردستان به عێراقه‌وه ئێستا خه‌ته‌ره‌كه‌ى ده‌ركه‌وتوه. ئه‌وه‌تا
خه‌ریكن پێشمه‌رگه ده‌نێرن بۆ نێو شه‌رِى عێراق تاكو ئه‌مریكا به‌شه‌ده‌سه‌لات و
داهاتى ئه‌م حزبانه بپارێزآ .ئه‌مه راكێشانى كوردستانه بۆ ناوئاگرى شه‌رِێك كه
نیوملیۆن ئینسانى تێداكوژراوه و هێشتا سه‌ره‌تایه‌تى. له‌سه‌ر كه‌ركوك هه‌رِه‌شه‌ى
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌كه‌ن و باس له ته‌قینه‌وه‌ى شه‌رِى قه‌ومى ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر
ماده‌ى 140 بگۆرِآ یان جیبه‌جێ نه‌كرآ. تاكه‌ى له عێراقێكى له‌م چه‌شنه‌دا شه‌رِ
له‌سه‌ر ئه‌م به‌شه فیدرالیه‌ى ده‌سه‌لاتى یه‌كێتى وپارتى درێژه‌پآده‌درێت.ئایا
ئاینده‌یه‌ك بۆ كۆتایى ئه‌م شه‌رِو كێشه‌یه له چوارچێوه‌ى مانه‌وه له‌گه‌لڕ
شیعه وسونه‌دا هه‌یه و ئایا له ململانآ له‌گه‌لڕ ئه‌م هێزانه‌دا كه پشتیوانه‌ى
ناوچه‌یىیان هه‌یه و چاره‌نوسى عێراق په‌یوه‌سته به‌و هێزه ناوچه‌یى وشه‌رِى ئه‌مریكا
وئیسلامى سیاسیه‌وه ئاینده‌یه‌ك بۆ خه‌ڵكى كوردستان جگه له بونه قوربانى ئه‌م
شه‌رِو ژێرده‌سته‌بوونى ئه‌م هێزه كۆنه‌په‌رست و داگیركارانه هه‌یه. راپۆرته‌كه‌ى
بیكه‌ر هاملتون ئه‌و چاره‌نوسه رِه‌شه‌ى ئه‌م وه‌زعیه‌ته ده‌یسه‌پێنآ به‌سه‌ر خه‌ڵكى
كوردستاندا به‌رِۆشنى خستۆته به‌رچاو و دووربینێكه كه ئه‌و ئاینده‌یه‌ى له‌نزیكه‌وه
به‌رِۆشنى پیشانداوه. هه‌ربۆیه رِێگاچاره‌ى سیاسى خه‌ڵكى كوردستان جیابونه‌وه‌یه
له عێراق.به‌رپاكردنى رفراندۆمێك بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان ته‌نیا رِێگاچاره‌ى عه‌مه‌لى
و مومكینه بۆ ده‌ربازكردنى خه‌ڵكى كوردستان له‌م وه‌زعه پرِمه‌ترسیه‌دا. خه‌ڵكى
كوردستان ده‌بێت به‌رامبه‌ر به به‌دیلى فیدرالى ئه‌مرِۆ به‌دیل و شیعارى رفراندۆم
بۆسه‌ربه‌خۆیى كوردستان به‌رزبكه‌نه‌وه.پیویسته بزوتنه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى بۆ
به‌رپاكردنى رفراندۆم به‌رِىَبخرێت كه ستراتیژه‌كه‌ى سه‌ربه‌خۆیى بێت نه‌ك وه‌ك
ئه‌و بزوتنه‌وه‌ى رفراندۆمه‌ى شێركۆ بیكه‌س وه‌سیله‌وكارتى فشارى یه‌كێتى وپارتى
بێت بۆ فشارهێنان بۆ سه‌پاندنى خواستى فیدرالى. ئێمه له‌پیناو به‌رێخستنى ئه‌م
بزوتنه‌وه‌یه‌دا ئێستا له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان ده‌ستمان كردوه به
كۆكردنه‌وه وئاماده‌كردنى سیاسى وعه‌مه‌لى خه‌ڵك. خه‌ڵكى كوردستان ده‌بێت باوه‌رِیان
به‌ئیراده‌ى خۆیان هه‌بێت و ئه‌و چاوه‌روانى و خۆفریودانه‌ى سیاسه‌ته‌كانى ئه‌مریكا
و پاشكۆیه‌تى حزبه‌ده‌سه‌لاتداره‌كانى كوردستان بۆى دروستیان كردوه ده‌بێت كۆتایى
پآبێت و خه‌ڵك خۆیان برِیار بده‌ن له‌سه‌ر چاره‌نوسى كوردستان. هه‌ر ئێستا پیویسته
رفراندۆم له‌كوردستاندا بكرێت تا خه‌لك بریار له‌سه‌ر چاره‌نوسى كوردستان و
جیابونه‌وه‌ى له عێراق بدات. كێشه‌ى كه‌ركوك به‌بآ دیاریكردنى چاره‌نوسى كوردستان
حه‌ل ناكرێت و به‌رپاكردنى شه‌رِ له‌سه‌ر ماده‌ى 140 كێشه‌ى كه‌ركوك ده‌سپێرىَ به
شه‌رِێكى نه‌برِاوه كه كۆتاییه‌كه‌ى دیارنیه و ده‌یكاته به‌شێك له‌و شه‌رِه‌ناوخۆییه‌ى
ئێستا له عیراقدا هه‌یه.پێویسته رفراندۆمى كه‌ركوك هاوكاتى رفراندۆمى كوردستان
بكرێت كه چاره‌نوسى كوردستان و كه‌ركوك پیكه‌وه یه‌كلایى بكرێنه‌وه. جیابونه‌وه‌ى
كوردستان فرسه‌تى له‌بار بۆ هه‌لبژاردنى خه‌لكى كه‌ركوك ده‌كاته‌وه كه بریار بده‌ن
ده‌چنه پاڵ كام ده‌وڵه‌ت ،ده‌وله‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستان یان مانه‌وه له عێراقى
داگیركارى و شه‌رِدا. به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌ئێستادا بۆ خه‌ڵكى كه‌ركوك ئه‌وه‌یه
كه ئایا به‌سه‌ر كام حزب وهێزانه‌دا دابه‌ش ده‌بن ، شیعه یا سونه یا كورد.ئه‌مه
له‌واقیعدا كه‌ركوك دابه‌ش ده‌كات و رِێگه‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كه‌ركوك نىیه. هه‌ربۆیه
كه‌ركوك به‌شێك له‌كێشه‌ى كورده له‌عێراقدا و ده‌بێت پێكه‌وه ئه‌م دوو كێشه‌یه
به دوو رفراندۆمى پیكه‌وه‌گریدراو چاره‌سه‌ر بكرێن و رفراندۆمى كوردستان ده‌بێت
پێش رفراندۆمى كه‌ركوك بكرێت و رفراندۆمى كه‌ركوك به‌بآ رفراندۆمى كوردستان
ناتوانێت چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كه‌ركوك بكات و رِێگا وبه‌دیلیك بداته ده‌ست خه‌ڵكه‌كه‌ى
تا بتوانن به‌دروستى بریارى له‌سه‌ر بده‌ن به‌شیوه‌یه‌كى سیاسى و شارستانیانه ئه‌نجامى
بده‌ن و پرۆسه و ئاكامه‌كه‌ى شه‌رِى قه‌ومى نه‌خوڵقێنآ. بۆچى یه‌َكێتى وپارتى
نایانه‌وێت كێشه‌ى كورد له عیراقدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن و رفراندۆم له كوردستاندا
بكرآ به‌ڵام ئاماده‌ن شه‌رِ له‌سه‌ر رفراندۆمى كه‌ركوك بكه‌ن ؟ ئاشكرایه ئه‌وان
كێشه‌ى كه‌ركوك به‌وه‌ده‌زانن كه نه‌خراوه‌ته سه‌ربه‌شه ده‌سه‌لاتى ئه‌وان و مه‌سه‌له‌یان
چاره‌سه‌رى كێشه‌كه‌ى نىیه. هه‌رچۆن ده‌سه‌لاتى ئه‌وان له كوردستاندا جێگیره و
پیویستیان به رفراندۆم له كوردستاندا نىیه له‌كاتیكدا 99% خه‌لكى كوردستان
جیابونه‌وه‌ى ده‌وێت. بآگومان ده‌بێت چونكه دواى 15 ساڵ ژیان له‌سایه‌ى ده‌سه‌لاتێكدا كه سه‌ره‌تایترین
پیداویستى ئاو و كاره‌با و سوته‌مه‌نى دابین نه‌كات و به‌به‌رچاوى خه‌ڵكه‌وه چینى
ده‌سه‌لاتدار له دریم لایفى خۆیدا بێت كاتێك ئه‌م ده‌سه‌لاته توشى قه‌یران ده‌بێت
بۆچى ده‌بێت خه‌لك پشتیوانى لێبكات. وه‌ڵامى دوو ساڵى رِابردووى ئه‌م حزبه ده‌سه‌لاتدارانه
به‌نارِه‌زایه‌تى و داواكانى خه‌ڵكى سلێمانى وهه‌ولێر و كه‌لار و هه‌له‌بجه
ورانیه و ئاكرآ چىبوه جگه له گولله؟ ئایا ده‌كرآ وه‌ڵامى ئه‌م خه‌ڵكه به‌م
ده‌سه‌لاته قوربانى دان بێت. ئه‌و قه‌ڵشته له نیوان ئه‌م حزبانه و خه‌ڵكدا پێك
هاتوه و ئاسان ناتوانن خه‌ڵك قه‌ناعه‌ت پآبێنن كه خۆیان بۆ پاراستنى ئیداره‌یه‌كى
كه گه‌نده‌ڵى سه‌رتاپاى گرتوه بده‌ن به‌كوشت. هه‌ركاتێكیش خه‌ڵك بیانه‌وێت سه‌ربه‌خۆ
بێته مه‌یدان بۆ دیفاع له چاره‌نوسى خۆى وه‌ك له‌م رِۆژانه لاوانى سلێمانى ده‌یانویست
خۆپیشاندان بكه‌ن به‌ریان پآده‌گرن و له‌سیاسیى بونه‌وه‌ى شه‌قامى كوردستان ده‌ترسن.
بۆیه بێگومان یه‌كێك له فاكته‌ره‌كانى شكستى ئه‌م حكومه‌ته‌ى یه‌كێتى وپارتى
بوونى گه‌نده‌ڵى و سه‌ركوتى ئازادى و دابین نه‌كردنى ژیانێكى شیاوه بۆ خه‌ڵك. ئاشكرایه سه‌ربه‌خۆیى كوردستان رِێگایه‌كى دژواره و دوژمنى زۆره. به‌لام
به‌به‌راورد له‌گه‌لڕ رِێگاى مانه‌وه له عیراقدا و كه‌وتنه دواى سیاسه‌ته‌كانى
ئه‌مریكا و شه‌رِى یه‌كێتى وپارتى له‌سه‌ر به‌شه ده‌سه‌لاتى"فیدرالیان"
رِێگایه‌كه كه ئاینده‌ى هه‌یه و كه‌متر قوربانى بآئاكامى ده‌بێت. ئه‌مریكا له‌مه‌وقعیه‌تێكدایه
له عێراق فشارى هه‌موو هێزه ناوخۆیه‌كان قبوڵ ده‌كات تاكو ناچار به‌رِاكردن نه‌بێت.
داواى خه‌لكى كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیى و به‌رێخستنى حه‌ره‌كه‌تیكى سیاسى بۆ به‌رپاكردنى
رفراندۆم ده‌توانێت ئه‌م فشاره دابنێت و به‌تایبه‌ت كاتێك كه پشتیوانیه‌كى نیوده‌وله‌تیشى
هه‌بێت. پشتیوانى نیوده‌وله‌تى له‌ئیستادا كه كوردستان پاشكۆى عیراق بێت
ئیمكانىنىیه و هه‌رداوایه‌كى فیدرالى و 140 وه‌ك كێشه‌ى ناوخۆى خه‌لكى عیراق سه‌یرى
ده‌كه‌ن ولایه‌نگرى بۆ په‌یدانابێت.به‌ڵام له‌كاتیكدا جیابونه‌وه‌ى كوردستان وه‌ك
ریگاچاره‌یه‌ك كه خه‌لكى كوردستان ده‌یه‌ویت به‌هۆیه‌وه له به‌ڵاى شه‌رِى عیراق
رِزگارى بێت بیگومان پشتیوانى سیاسى و نیوده‌وله‌تى بۆ خۆى رِاده‌كێشآ. سه‌ركوتكردنى
حه‌ره‌كه‌تیكى سیاسى رفراندۆم بۆسه‌ربه‌خۆیى كوردستان كه پشتیوانى وبه‌شدارى
زۆربه‌ى خه‌لكى كوردستانى له‌پشت بێت سه‌نگ و قورساییه‌كى له ساحه‌ى سیاسى
عیراقدا ده‌بێت و له‌ناوخۆى عیراقدا كه شیعه وسونه تواناى سه‌ركوتیان نابێت و
هێرشى توركیا وئیرانیش كارێكى ئاسان نىیه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا.توركیایه‌ك كه
داواى چونه په‌رله‌مانى ئه‌وروپا ده‌كا و ئیرانیش كه سزاى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى
بۆ به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى له‌سه‌ره. به‌لام كاتێ ئه‌م فرسه‌ته له‌ده‌ست بدرێت و
كوردستان رِۆبچێته ناو شه‌رِى قه‌ومى وتایفى عیراقه‌وه ئه‌وكات ده‌خاله‌تى ده‌وله‌ته‌كانى
ناوچه‌كه رِێگه‌ى جیابونه‌وه‌ى كوردستان سه‌دقات ناهه‌موارده‌كا و ئیمكانى سه‌ركوت
وباڵاده‌ستى توركیا وئیران بۆ جیابونه‌وه‌ى كوردستان مسۆگه‌ر ده‌بێت. هه‌ربۆیه
ئێستا هه‌لومه‌رجى گونجاو و له‌باره بۆ هاتنه‌مه‌یدانى ئیراده‌ى خه‌لكى كوردستان
بۆ سه‌ربه‌خۆكردنى كوردستان و رِێگه‌نه‌دان به‌سه‌پاندنى دریژه‌پیدانى به‌دیلى
شكست خواردوى فیدرالیزم و قوربانى كردنى ژیان وچاره‌نوسى چه‌ند نه‌وه‌ى تر‌ى
كوردستان. ئێمه پیویسته له ناوه‌وه ده‌ره‌وه‌ى كوردستان ئه‌م بزوتنه‌وه سه‌ربه‌خۆ
جه‌ماوه‌ریه بۆ رفراندۆم بۆسه‌ربه‌خۆیى كوردستان رِێك بخه‌ین و له‌هه‌موو شار و
ووڵاته‌كان كۆمیته‌كانى رفراندۆم بۆسه‌ربه‌خۆیى كوردستان پیك بهێنین و سه‌رتاسه‌رى
بكه‌ینه‌وه و پشتیوانى سیاسى ونیونه‌ته‌وه‌یى بۆ راكێشین و له‌م بواره‌دا ئێمه
خاوه‌نى ته‌جروبه‌ی گرنگى كه‌مپینى رفراندۆم بۆسه‌ربه‌خۆیى كوردستانین كه له‌چه‌ند
ساڵى رِابردوودا ماتریال و زه‌مینه‌ى بۆ ده‌ستپیكردنى ئه‌م كاره فه‌راهه‌م كردوه
و و سه‌رخستنیشى به‌نده به هاتنه مه‌یدانى ئیراده‌ى خه‌لكى كوردستانه‌وه بۆ به‌ده‌سته‌وه
گرتنى چاره‌نوسى سیاسى خۆى و ده‌رهێنانى له كۆنترۆلى حزبه ده‌سه‌لاتداره‌كانه‌وه.ئه‌مرِۆ
هاتنه مه‌یدان بۆ رفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیى هێنده‌ى ئاو و كاره‌با و سوته‌مه‌نى بۆ
خه‌لكى كوردستان پێویسته.ناره‌زایه‌تیه‌كانى ئیستا دژ به‌رِاپۆرته‌كه بیكه‌ر –
هاملتون ده‌بێت بكرێته سه‌رتاى ئه‌م رِێگایه و شیعارى نا بۆ پاشكۆیه‌تى سیاسه‌ته‌كانى
ئه‌مریكا و به‌ڵآ بۆ رفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان به‌رزكه ینه‌وه. |
||