|
|
|
|
|
له‌سه‌ر بانگێشتى ۆركه‌ر لیبریتى بۆ بۆ كۆنفرانسى ساڵانه‌ى ئاسۆ كمال سكرتیرى كۆمیته‌ى ده‌ره‌وه‌ى وو‌ڵاتى حزبى كۆمۆنیستى كریكارى كوردستان به‌ووته‌یه‌ك رۆژى 11ئایارى 2008 به‌شدارى كرد. له ووته‌كه‌یدا پاش سوپاس بۆ بانگێشته‌كه و هیواى سه‌ركه‌وتنى كۆنفرانسه‌كه، ئاسۆ كمال باسى له گرنگى هاوپشتى كریكاران وریكخراوه چه‌په‌كانى جیهان كرد وحزبى كۆمۆنیستى كریكارى كوردستانى وه‌ك حزبێكى ئه‌نته‌رناسیونالیست ناساند. پاشان له سه‌ر هه‌لومه‌رجى سیاسى كوردستان و ده‌ورى ئه‌مریكا له‌یارى كردن به‌چاره‌نوسى كوردستان وه به‌شێك له ستراتیژى ئه‌مریكا بۆ مانه‌وه له عێراقدا وه‌سفكرد . هاوكات باسى وه‌زعیه‌تى كریكاران وخه‌لكى كوردستانى له‌سایه‌ى ئیداره‌ى گه‌نده‌ڵى ئه‌حزابى ناسیونالیستى كورددا كرد كه سه‌ره‌تایترین پیویستیه‌كانى خه‌لكى كوردستانیان دابین نه‌كردوه و به‌رده‌وام خه‌ریكى سه‌ركوتى ناره‌زایه‌تیه‌كانى خه‌لكى كوردستانن . ئه‌م هه‌لومه‌رجه ناجیگیره‌ى كوردستانى له عیراقدا به زه‌مینه‌ى مانه‌وه‌ى ده‌سه‌لاتى میلیشیایى حزبه ده‌سه‌لاتداره‌كان زانى و رِێگه‌چاره‌ى جیابونه‌وه له عیراق و پیكهینانى ده‌وله‌تى سه‌ربه‌خۆى وه‌ك ته‌نها رِێگاچاره‌ى ممكن بۆ ده‌رچوون له‌م هه‌لومه‌رجه ناساند. پیكهینانى حزبى كۆمۆنیستى كریكارى كوردستان وه‌ك به‌دیلێك به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌لاتى ئه‌حزابى ناسیونالیستى كورد و دامه‌زاراندنى ده‌سه‌ڵاتیكى سوسیالیستى كه ئازادى ویه‌كسانى له كوردستاندا به‌دی دێنێت وه‌سفكرد. له‌كۆتایدا په‌یامى پشتیوانى
كۆمیته‌ى ده‌ره‌وه‌ى وو‌ڵاتى حزبى كۆمۆنیستى كریكارى كوردستانى پیگه‌یاندن و داواى
كرد كه پشتیوانى بكه‌ن له‌خواستى خه‌لكى كوردستان بۆ دامه‌زراندنى ده‌وله‌تى سه‌ربه‌خۆ
. پاش پیشوازیه‌كى گه‌رم له‌ووته‌ى حزبى كۆمۆنیستى كریكارى كوردستان به‌رِیوه‌به‌ران و به‌شداربوانى كۆنفرانسه‌كه پشتیوانى خۆیان له مافى دیاریكردنى چاره‌نوس و سه‌ربه‌خۆیى كوردستان ده‌ر برِى. |
||